ئایا ئێران كه‌ركوكى گرت؟ هۆكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌غدا

01/11/2017

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینى: جوان كول
سه‌رچاوه‌: Informed Comment

سوپاى عێراق و هێزه‌ شیعیه‌ پاشكۆكان كه‌ركوكیان گرته‌وه‌ و ئاڵاى عێراقیان به‌رزكرده‌وه‌ له‌ داموده‌زگا حكومیه‌كان و ئاڵاى كوردستانیان داگرت. هه‌روه‌ها ئه‌وان بنكه‌ى سه‌ربازى و كێڵگه‌ى نه‌وتیان هه‌یه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، كه‌ توانیان بیگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ژێر كۆنترۆڵى به‌غدا دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ناوچانه‌ى خسته‌ سه‌ر هه‌رێم له‌ ساڵى 2014.  هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌ڵنیاندا كه‌ حكومه‌تی عێراق ده‌بێت باجێكى قورس بده‌ن بۆ گێرانه‌وه‌ى كه‌ركوك. 
ده‌وترێت ئێران له‌ پشت داگیركردنه‌وه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك بووه‌  كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ له‌ ده‌ست حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌هێنرا. ئێران ڕۆڵى گێراوه‌، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌شانه‌ هه‌مووی گه‌مژانه‌یه‌ كه‌ ئێران بووه‌. سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادى ژیانى سیاسى كۆتایى ده‌هات ئه‌گه‌ر كه‌ركوكى نه‌گه‌ڕانایه‌ته‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵى عێراق، و ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌ى به‌غداد بوو. هێزى پیاده‌ و تۆپخانه‌كانى عێراق بڵاوه‌ پێكرا. چه‌كداری میلیشا شیعیه‌كان كه‌ شان به‌شانى سه‌ربازه‌ عێراقیه‌كان شه‌ڕیان ده‌كرد له‌ لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه‌ مه‌شق و ڕاهێنیان پێكراوه‌، به‌ڵام ئه‌وان پاشكۆى هێزه‌ عێراقیه‌كانن نه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كى. 
ڕاسته‌ ئێران ده‌یه‌وێت خواستى كوردى عێراق سه‌ر نه‌گرێت، له‌به‌ر مه‌ترسى له‌ كورده‌كانى ناوخۆى ئێران له‌وه‌ى هه‌مان ڕێچكه‌ بگرنه‌به‌ر. سوپاى پاسداران كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر فه‌یله‌قى به‌در و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه‌. به‌ڵام وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕاپۆرت ئاڕاسته‌ى عه‌بادى ده‌كات، و ئه‌و جوڵێنه‌رى هێزه‌كان بوو.
كورد له‌ سێ پارێزگای عێراقی سه‌رده‌می رابرادوودا باڵاده‌ستی هه‌بوو . دواى جه‌نگى كه‌نداو ئه‌وان كه‌م یان زۆر دابه‌شبوون و سێ پارێزگاكه‌یان كرد به‌ یه‌ك هه‌رێم. ئه‌وه‌ یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كى ئاسان نه‌بوو له‌ ناو عێراقى ئه‌مریكادا له‌ ساڵى 2003. له‌ سێپته‌مبه‌رى 2017، كوردى عێراق هه‌وڵیدا سه‌ربه‌خۆى ڕاگه‌یه‌نێت و به‌شێوه‌یه‌كى تاك لایه‌نه‌ وویستى پارێزگاى چواره‌مى كورد بخاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان. به‌غداد به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى كاردانه‌وه‌ى هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسى جیابوونه‌وه‌یه‌. ناڵێم كورد شایه‌نى ئه‌وه‌ نییه‌ ده‌وڵه‌تى خۆیان هه‌بێت: به‌ڵام ده‌ڵێم كه‌ مه‌سعود بارزانى ناواقعى بووه‌. ئه‌و سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمێكى بچوك ده‌كات كه‌ داخراوه‌ له‌ ڕووى جوگرافى و پشت به‌ ئه‌وانى تر ده‌به‌ستێت بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وته‌كه‌ى. له‌وكاته‌ى هاوسێكانی ڕیفراندۆمیان ناوێت، كه‌وایه‌ بۆچى جێگه‌ى سه‌ڕسورمانه‌ ئه‌و ڕووبه‌ڕووى گرفت ببێته‌وه‌؟ 
دژى دابه‌شكردنى عێراق بووم له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ى ئه‌وان وه‌ك داگیركه‌رى ناسراوبوون، به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌ ته‌واوى تێده‌گه‌م دواى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى صه‌دام حسین به‌سه‌ر كوردى هێناوه‌ كه‌ بۆچى ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بن. لایه‌نى سلبى داگیركردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن عه‌بادی و هه‌ستى كورد له‌ پارێزگاكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و داگیركاریه‌ حكومه‌تى به‌عس به‌بیر كورد ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ چۆن ڕه‌فتاریان كردووه‌. 
كه‌وایه‌ چۆن هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕوویاندا؟ 
1- بۆشایى له‌سه‌ركردایه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌و مانایه‌ى كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌بوو كه‌ ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت به‌ بارزانى بلێت ڕیفراندۆم مه‌كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆى. ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌م قه‌یرانه‌دا، تره‌مپ بێلایه‌نى خۆى ڕاگه‌یاند له‌و ناكۆكیانه‌. ئه‌گه‌ر بێلانه‌یه‌ ئه‌وا تره‌مپ ده‌توانێت ڕۆڵ بگێرێت وه‌ك نێوه‌ندگیر، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ سود به‌خش بێت، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێـت ئه‌و هیچ خواستێكى نه‌بێت بۆ به‌شداریكردن.  
2- كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك نزیكه‌ى 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان به‌رهه‌م ده‌هێنا پێش ساڵى 2014، و له‌كاتێكدا ئه‌م بڕه‌ زۆر كه‌متره‌ به‌ به‌راورد به‌ به‌رهه‌مى گێڵگه‌كانى نه‌وتى روومیله‌ له‌نزیك به‌سره‌، هیچ حكومه‌تێكى به‌غداد ڕێگه‌ ناده‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى تاك لایه‌نه‌ ئه‌و نه‌وته‌ بفرۆشن. 
3- هه‌ردوو پێكهاته‌ى سوننه‌ و شیعه‌ له‌كه‌ركوك، نیگه‌رانى پێكه‌وه‌ لكانى كه‌ركوك بوون به‌ هه‌رێم له‌ ساڵى 2014، له‌به‌رئه‌وه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ده‌یه‌وێت وه‌لائی عه‌ره‌بى سوونه‌ به‌ده‌ست بهێنێه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سوور بوونی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ پیشاندا. 
4- سوپاى عێراق كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنانى به‌رده‌وام كه‌ له‌ لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان دابینكرابوو بۆ جه‌نگ له‌دژى داعش، و ئه‌وان چه‌كى ئه‌مریكیان به‌كارهێنا له‌ داگیركردنى كه‌ركوك. سوپاى ئه‌مریكا نیگه‌ران بوو كه‌ چه‌كى ئه‌وان به‌كارهێنراوه‌ له‌ دژى كورده‌كان و هۆشداریان دا له‌وه‌ستاندى یارمه‌تى سه‌ربازى بۆ به‌غداد. 
5- كورده‌كان دابه‌شبوون. سێ پارتى سه‌ره‌كى كۆنترۆڵى سیاسیان هه‌یه‌ له‌ ناو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانیش، پارتى دیموكراتى كوردستان، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆران. پارته‌كه‌ى بارزانى كه‌ سه‌ركردایه‌تى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى سێپته‌مبه‌رى كرد، و له‌ كاتێكدا ئه‌وانى تر به‌ ئاشكرا له‌گه‌ڵى بوون، به‌ڵام پرۆپاگه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ساردبوون ده‌رباره‌ى شكستى سه‌ركێشیه‌كه‌ى بارزانى. ئه‌م دابه‌ش بوونه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ته‌فسیره‌كان بۆ ڕووداوه‌كان له‌ كه‌ركوك. 
6-  به‌شى باشورى پارێزگاى كه‌ركوك و شارى كه‌ركوك له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا بوو. سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بڕیاری كشانه‌وه‌یان دا دوای ئه‌وه‌ی سوپاى عێراق و میلیشا شیعیه‌كان پێشڕه‌ویانكرد، ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموركراتى كوردستان هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانى یه‌كێتیان تۆمه‌تبار كرد بۆ جێهێشتنى شوێنه‌كانیان له‌چوارده‌ورى كه‌ركوك." هه‌ندێك ده‌ڵێن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ڕێكه‌وتنێكی كردوو له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق بۆ كشانه‌وه‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌، پێشمه‌رگه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌جێهێڵراون له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیانه‌وه‌ كاتێك هێزه‌كانى عێراق نزیك كه‌ركوك بوونه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان ده‌ڵێن كه‌ فه‌رمانده‌كانى هه‌ردوو پارتى و یه‌كێتى له‌ ناكاو دیار نه‌ماون. پێده‌چێت به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێیانوابێت كه‌ خواستى بارزانى بۆ سه‌ربه‌خۆى كارێكى نا حه‌كیمانه‌ بووه‌، و ڕه‌تیان كردۆته‌وه‌ بمرن له‌ پێناو خۆپه‌رستى بارزانى. 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure