::
بێ نوسەر
له‌دێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان، ئێواره‌ی رۆژی 11/8/ 2017، سیمنیارێكی تایبه‌تی بۆ به‌رێز ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق، له بینای ناوه‌ند رێكخست.
له‌سه‌ره‌تادا، په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید رۆشنایی خسته سه‌ر بنه‌مای كێشه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتحتادی و حكومه‌تی هه‌رێم و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م گرفته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وامه‌و سروشتی كێشه‌كه برتییه له‌وه‌ی كه ئێمه كێشه‌ی نه‌قدیمان نییه له‌گه‌ڵ عیراقدا، سیاسه‌تی نه‌قد واته لێدانی پاره‌و چه‌ند پرسێكی تر. به‌ڵام كورد له سیاسه‌تی دارایدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه كه ئه‌ویش خۆی له وه‌رگرتنی پاره‌و داهاتدا ده‌بینیته‌وه كه چۆن پاره وه‌رگیراوه‌و له چی دا سه‌رف كراوه.
وتیشی: داهاتی ئیتحادی ده‌بێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ ناوه‌ند و داهاتی غه‌یر ئیتحادی بۆ ناوخۆی هه‌رێمه‌كان كه خۆیان ده‌توانن سه‌رفی بكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه نه‌وت داهاتی ئیتحادییه‌و ده‌بێت بگه‌ڕیته‌وه بۆ حكومه‌ت له ناوه‌ندو ئه‌وه‌ش بۆته گرفتی سه‌ره‌كی له‌نێوان هه‌ردوولادا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌ساڵی 2005دا كاتێك یاسای بودجه دانراوه ده‌بوایه له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی دابه‌شبكرایه، به‌ڵام هاتوون له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماری دانیشتوان كراوه‌و بۆئه‌وه‌ش ئامارێكی دروست نه‌بووه‌و بۆیه پشتیان به كۆبوونی خۆراك به‌ستووه‌و كورد وتویه‌تی ئێمه له 25% ین، به‌ڵام ئه‌وان وتویانه 13% به‌ڵام دواجار له سه‌ر 17% رێكه‌وتوون، به‌ڵام به مه‌رجێك هه‌تا ئامار ده‌كرێت و ئه‌وكات هه‌رچیه‌ك زیاد بێت ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم بیگه‌ڕنێته‌وه بۆ به‌غدا.
وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كیشه‌ی ئیداره‌ی دارايى هه‌بووه نه‌ك كیشه‌ی نه‌بونی پاره‌و له‌دوای ساڵی 2005ه‌وه تا 2015 زیاتر له 100 ترلیۆن دینار هاتۆته كوردستان و ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بۆ ژێرخانی ئابووری سه‌رف بكرایه ئه‌وا ئێمه رووبه‌رووی ئه‌م كێشانه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوینه‌وه.
ده‌شلێت: كاتێك پاره‌یه‌كی زۆر له‌به‌غداوه هاتووه بۆ هه‌رێم به لێشاو خه‌ڵكی دامه‌زرێندراوه‌و ئه‌وانه‌ی له سالی 2005 له كوردستان دامه‌زراون به ریژه‌ی67% بڕوانامه‌یان له خوار شه‌شی سه‌ره‌تایی بووه‌و هه‌روه‌ها 200 هه‌زار كه‌س به نایاسایی خانه‌نشین كراون ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی 430 هه‌زار چه‌كدار به ناوی پیشمه‌رگه موچه وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها 960 پله باڵا خانه‌نشین كراون بێ ئه‌وه‌ی ده‌وامیان كردبیت.
راشیگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ناشه‌فافه‌و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌شی كه هه‌رێم كردویه‌تی گرێبه‌ستی موجازه‌فه‌ن و له 100 به‌رمیل نه‌وت هه‌رێمی كوردستان 44ی بۆ ده‌مێنته‌وه‌و كۆمپانیاكان 56 ده‌به‌ن كه ئه‌مانه به‌پێی گرێبه‌ستی به‌شدار به‌رهه‌م كراون. كه هه‌مووی گرێبه‌سته‌كان به‌پێی ماده‌ی 111 ده‌ستوری عیراق باتڵه چونكه نه‌وت غاز موڵكی گه‌لانی عیراقن.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ره‌كانیشه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم چاكسازییه‌كی فراوانی كارگێری و سیاسی بكات و له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر داراییه‌كان بكه‌وێته گفتوگۆیه‌كی جدیه‌وه‌و ته‌وای داهات و خه‌رجییه‌كانیشی شه‌فاف بكات كه له‌لایه‌ن به‌غداوه گومانی زۆریان له‌سه‌ره.
ته‌واوی سیمنیاره‌كه به ڤیدیۆ 1
ته‌واوی سیمنیاره‌كه به ڤیدیۆ 2