::
بێ نوسەر
له‌به‌روارى 8/11/2017، ناوه‌ندى كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان میواندارى به‌ڕێز ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كرد، كه پوخته‌ى گفتوگۆكه‌و گرنترین پرسیار‌و وڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه داڕێژراوه له‌لایه‌ن ناوه‌ندى كوردستان بۆ بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان.
پێشه‌كی
دیاره په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد كۆمه‌ڵێك ناڕوونی پێوه‌دیاره. له ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد هه‌وڵیانداوه له ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كانی نێوانیان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون. له ئێستاشدا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد و له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غداددا چاره سه‌ر بكات. به‌غداد ئه‌مساڵ، جیاوازتر له ساڵانی پێشوتر، پشكی كوردی له بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017 به ڕێژه‌ی له 12.7% دیاریكردووه. به‌هۆی ڕووداوه‌كانی دواى ڕیفراندۆمه‌وه، بارودۆخێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه‌و چاره‌نووسی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غداد ناڕوونه‌و ئاینده‌ی موچه‌ی به‌شێكی زۆر له موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نادیاره. ئه‌مانه‌وێت لێره‌دا باس له‌م ته‌وه‌رانه بكه‌ین:
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له ڕابردوودا چی بوون؟
ته‌وه‌ری دووه‌م/ هۆكاری دروستبوونی كێشه داراییه‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێرن چین؟
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چۆن ئه‌بێت؟
كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چین؟
كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد چه‌ند ساڵێكه خه‌ڵك و سیاسییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه. ئه‌م كێشه دارایانه كێشه‌یه‌كی نوێ نین و مێژووی دروستبوونی ئه‌م كێشه دارایانه بۆ حكومه‌ته‌كانی پێشووی به‌غداد ئه‌گه‌ڕێته‌وه. كێشه‌یه‌كی مێژووی له نێوان كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی عێراق بوونی هه‌بووه؛ یه‌كه‌م كێشه بریتییه له كێشه‌ی خاك، دووه‌م كێشه بریتییه له كێشه‌ی به‌شداری له ده‌سه‌ڵأتی سیاسی و سێیه‌میان بریتییه له كێشه‌ی دارایی.
بۆ باش تێگه‌یشتن له سروشتی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد، ئه‌بێت له سیاسه‌ته‌كانی دارایی و "نه‌قد"ی و گره‌نتی دارایی تێبگه‌ین. شروشتی كێشه‌كانی نێوان كورد‌و به‌غداد به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و تێكچوونی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. بۆ نموونه كێشه‌ی سه‌ره‌كی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پێش ساڵی 2003 كێشه‌ی خاك بووه. به‌ڵام دوای ساڵی 2003و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، سروشتی كێشه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كورد، تاڕاده‌یه‌كی زۆر، له كێشه‌ی خاكه‌وه بووه به‌كێشه‌ی به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له عێراقدا. له ڕابردوودا دارایی به‌شێك نه‌بووه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان كورد (هه‌رێمی كوردستان) و حكومه‌ته‌كانی عێراق، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه (أ) كورد كه‌سی پسپۆڕ‌و شاره‌زای له بواری ئابووری و داراییدا كه‌م بووه‌و (ب) سه‌ركردایه‌تی كورد كه‌مترین زانیاریان ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی دارایی حكومه‌ته‌كانی عێراق هه‌بووه‌و (ج) پرسه داراییه‌كان نه‌بووه به‌به‌شێك له‌و عه‌قڵێته سیاسییه، جگه له شوعییه‌كان، كه ڕابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستاندا كردووه. سه‌ره‌تای دروستبوونی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ساته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ببێته خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆو دوور له به‌غدادو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستبه‌فرۆشتنی نه‌وت بكات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداددا كێشه‌ی نه‌قد (پاره)ی نییه. چونكه له سستمی فیدراڵیدا هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له بوارب نه‌قدا نییه. مه‌به‌ست له سیاسه‌تی "نه‌قد"ی بریتییه له دروستكردنی درواو بڕی ئه‌و دراوه‌ی كه دروست ئه‌كرێت و بڕی ئه‌و دڕا‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌خرێته بازاڕه‌وه. له ئێستادا قه‌باره‌ی كوتله‌ی نه‌قدی حكومه‌تی عێراق 60 تریلیۆن دیناره‌و له‌م بڕه‌ش نزیكه‌ی 39 تریلیۆن دینار له بازاڕدا مامه‌ڵه‌ی پێوه ئه‌كرێت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه كه بۆچی حكومه‌تی عێراق ته‌نها 60 تریلیۆن دراوی دروستكردووه؟ هه‌روه‌ها هه‌ولێر گرفتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه بۆچی به‌غداد له‌و 60 تریلیۆن دیناره‌ی كه دروستی كردووه، ته‌نها 39 تریلیۆنی خستووه‌ته بازاره‌كانه‌وه؟ هه‌ربۆیه لێره‌وه ئه‌توانین بڵێین كه هه‌ولێر كێشه‌ی "نه‌قد"ی له‌گه‌ڵ به‌غداددا نییه. تاكه شتێك كه كه‌مێك كوردی نیگه‌رانكردووه، ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی نه‌قدی حكومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌یه كه زمانی كوردی له كاتی چاپكردنی دراوه‌كاندا، جگه له په‌نجا هه‌زاری، به‌كار نه‌هاتووه. هه‌روه‌ها قه‌رزو چۆنێتی وه‌رگرتنی قه‌رزو كێ ئه‌و قه‌رزانه ئه‌داته‌وه، وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی نه‌قدی حكومه‌تی عێراق، سه‌رنجی هه‌رێمی كوردستانی به‌لای خۆییدا ڕانه‌كێشاوه.
به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه دێته سه‌ر سیاسه‌تی دارایی، پاره‌و داهات له كوێوه هاتووه؟ چۆن وه‌رگیراوه؟ چۆن سه‌رف كراوه؟ ئه‌بینین كێشه ئه‌كه‌وێته نێوان هه‌ولێرو به‌غداده‌وه. ماده‌كانی 117و 121 ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆیان به‌هه‌رێم به‌خشیوه كه بتوانێت تاڕاده‌یه‌ك له سیاسه‌تی داراییدا سه‌ربه‌خۆی (لامه‌ركه‌زییه‌ت)ی هه‌بێـت. سستمی سیاسی و كارگێڕی له عێراقدا لامه‌ركه‌زییه‌و هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕووه‌وه سه‌ربه‌ستانه مامه‌ڵه ئه‌كات. بۆ نموونه هیچ عێراقییه‌ك ناتوانێت بڵێت بۆچی حزبه كوردییه‌كان له كوردستانی عێراقدا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێت ناڵێت بۆچی هه‌یكه‌لییه‌تی ئه‌م دائیره‌یه (فه‌ه‌رمانگه‌یه) به‌و شێوه‌یه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی سستمه‌كانی سیاسی و كارگێڕییه‌وه، سستمی دارایی له عێراقدا سستمێكی مه‌ركه‌زییه‌و ماده‌ی 110ی ده‌ستوری عێراق ئاماژه به مه‌ركه‌زی بوونی سستمی دارایی له عێراقدا ئه‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سستمی دارایی له عێراقدا مه‌ركه‌زی، حكومه‌تی عێراق كه‌مێك لامه‌ركه‌زی دارایی به حكومه‌تی هه‌رێم به‌خشیوه؛ هه‌ربۆیه هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌غداد ده‌سبه‌رداری به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كانی بووه بۆ هه‌رێم، توانیوێتی سیاسه‌تێكی دارایی تایبه‌ت به‌خۆی داڕێژێت و هه‌وڵ بدات داهات په‌یدا بكات.
هۆكاری كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد چین؟
كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد كێشه‌یه‌كی خۆڕسكی نین و به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی جیاوازه‌وه دروستبوونه. لێره‌دا سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی دروستبوونی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئه‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م/ ئه‌و سستمه فیدراڵییه‌ی كه له عێراقدا بوونی هه‌یه سستمێكی كه‌موێنه‌یه‌و له زۆر ڕووه‌وه له فیدراڵیه‌ته‌كانی كه‌نه‌داو ئه‌مه‌ریكا جیاوازه. بوونی یه‌ك هه‌رێمی فیدراڵ له عێراقدا هه‌م له‌لایه‌كه‌وه "كه‌م وێنه‌ی" به سستمه فیدراڵیه‌كه به‌خشیوه‌و هه‌م له‌لایه‌كی تره‌وه لایه‌نگرانی سستمی فیدراڵی له به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق كه‌مكردووه‌ته‌وه. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر به‌سرا هه‌رێمێكی فیدراڵی ببوایه، ئه‌وا به‌سرا و كوردستان ئه‌یانتوانی هه‌مه‌هه‌نگیان بكردبایه‌و فشاری زیاتریان بۆ سه‌ر به‌غداد دروستبكردبایه و فیدراڵی وه‌ك سستم چه‌سپاوتر ئه‌بوو له عێراق.
دووه‌م/ له‌ماده‌ی 111ی ده‌ستوردا نه‌وت به داهاتی حكومه‌تی "ئیتیحادی"، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ژماركراوه‌و هه‌ربۆیه ئه‌بێت داهاته‌كانی نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد. هه‌روه‌ها ماده‌ی 122 فه‌قه‌ره‌ی 1 هه‌موو ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی كه پێش 2003 بوونیان هه‌بووه داهاته‌كانیان به داهاتی "ئیتیحادی" ئه‌زانێت و ئه‌بێت ده‌رهێنان و وه‌بازارخستن و داهاته‌كانی ئه‌و كێلگانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد. به‌هه‌مان شێوه فه‌قه‌ره‌ی 2ی ماده‌ی 112ی ده‌ستور ئه‌ڵێت ئه‌و كێلگانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌یاندۆزێته‌وه، ئه‌بێت پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌كه (گه‌ڕان وده‌رهێنان و وه‌بازاڕخستنی نه‌وته‌كه) به‌هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداددا بێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداد نه‌وتیان ده‌رهێناوه‌و نه‌وتیان فرۆشتووه‌و پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراویشیان نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد.
سێیه‌م/ گرێبه‌سته‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی دروستبوونی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد. هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه له هێنانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری نه‌وت و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام به‌هۆی ناشه‌فاف بوون و "نایاسایی"بوونی گرێبه‌سته‌كانه‌وه ئه‌م گرێبه‌ستانه كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدادی قوڵتر كردووه. هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم، "به‌هۆی ناده‌ستوری بوونیانه‌وه"، گرێبه‌ستی به‌شداریكردنه له به‌رهه‌م (مشاركه فی الانتاج). ئه‌م جۆره گرێبه‌سته به یه‌كێك له خراپترین جۆره‌كانی گرێبه‌س دائه‌نرێت چۆنكه له100 به‌رمیل نه‌وت نزیكه‌ی 56 به‌رمیلی ئه‌چێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی "به‌شداریكردن له‌به‌رهه‌م"ی له‌گه‌ڵدا واژووكردووه.
كاریگه‌ریی و لێكه‌وته‌كانی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد چین؟
له‌كاتی به‌رده‌وامبوون و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد، ئه‌و كێشه داراییانه كۆمه‌ڵێك لێكه‌وتی لێئه‌كه‌وێته‌وه كه لێره‌دا گرنگترینیان باس ئه‌كه‌ین:
یه‌كه‌م/ له‌دوای ساڵی 2005ه‌وه لایه‌نی كوردی (هه‌رێمی كوردستان) و حكومه‌تی عێراق، به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رژمێری ورده‌وه، ناكۆك بوون له‌سه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد له عێراقدا. لایه‌نی كوردی وتویانه كه ڕێژه‌ی كورد 25%ه به‌ڵام عه‌ره‌به‌كان (حكومه‌تی عێراق) وتویانه كه ڕێژه‌ی كورد 12%ه. دواجار هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتوون كه ڕێژه‌ی كورد له عێراقدا 17%ه. هه‌ربۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێكه‌وتنه پشكی هه‌رێمی كوردستان له داهاتی عێراق (بودجه‌ی عێراق) به 17%ه دیاریكرا. چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت- وه‌كو یه‌كێك له‌لێكه‌وته‌كانی كێشه‌دارایه‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر- حكومه‌تی عێراق له‌و ڕێكه‌وتنه، كه تێیدا پشكی هه‌رێمی كوردستان به 17%ه دیاریكرا، په‌شیمان ببێته‌وه. به‌كرده‌ی له ئێستادا هه‌ست به‌وه‌ئه‌كرێت به‌غداد له ڕێكه‌وتنه‌كه په‌شیمان بووبێته‌وه چونكه له بودجه‌ی ساڵی 2017دا پشكی كورد له 17%ه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 12.7%.
دووه‌م/ داواكردنه‌وه یان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و داهاتانه‌ی كه ده‌ستوری عێراق به داهاتی "ئیتیحادی" ناوی بردووه، داهاته‌كانی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌ك نموونه.
سێیه‌م/ به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چاوه‌ڕوان ئه‌كرێـت حكومه‌تی هه‌رێم له ئانده‌دا توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌رده‌وام بێت له سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌و به‌مه‌ش گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی خراپتر ببێت.
چواره‌م/ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كانی (ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان و پێدانی فیزاو وه‌ك نموونه) هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م/ قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵه‌كه (زۆر‌و زیاتر) ئه‌بن چونكه (أ) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ئه‌و دۆخه داراییه‌وه كه توشی بووه توانای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نابێت و (ب) حكومه‌تی ناوه‌ندیش له به‌غداد، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ناده‌ستوری قه‌رزی كردووه‌و قه‌رزكردنه‌كه‌ی به هه‌مه‌هه‌نگی نه‌بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا، ئاماده نییه به‌پرسیارێتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم له ئه‌ستۆبگرێت و (ج) سوی (فائده)ی قه‌رزه‌كان، كه هیچیان له 8% كه‌متر نیه، ساڵ دوای ساڵ زیاتر ئه‌بێت و به‌و هۆیه‌وه بڕی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم زۆرتر‌و زیاتر ئه‌بێت.
چاره‌سه‌ر و سیناریۆی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی پاره‌ی نه‌بووه‌و له ماوه‌ی نێوان 2005 بۆ 2015 سه‌د(100) تریلیۆن دینار هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه. كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوونی پاره نه‌بووه، به‌ڵكو چۆنێتی ئیداره‌دان و خه‌رجكردنی پاره‌كه بووه. هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غداددا چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌بێت:
یه‌كه‌م/ موچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری "فیعلی" نین و تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی موچه وه‌رئه‌گرن، ببڕێت.
دووه‌م/ ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد.
سێیه‌م/ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێت چاكسازی له لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا بكات و لیستێكی دروست بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد بنێرێت بۆئه‌وه‌ی به‌غداد، پاش وردبینیكردنی لیسته‌كه، شایسه داراییه‌كانی (موچه‌ی ) فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.
چاوه‌ڕان ئه‌كرێت حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی هه‌رێمی له 2005 ده‌نگیان بۆدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكات و ڕێگه به‌هه‌رێمی كوردستان بدات ته‌نها "موماره‌سه‌ی" ئه‌و ده‌سه‌ڵانانه بكات كه ده‌ستور به هه‌رێمی به‌خشیوه.
دوو سیناریۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت:
یه‌كه‌م/ دوای ئه‌وه‌ی به‌غداد وردبینی بۆ لیسته‌كه ئه‌كات و له دروستی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ئه‌بێته‌وه، حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد له ڕێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ئه‌كات.
دووه‌م/ دروستبوونی دوو ئیداره‌یی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیداره جیاوازه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیدا ئه‌كات.
ده‌رئه‌نجام
مێژووی دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غداد بۆ ئه‌و ساته ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی بڕیاریدا ببێت به خاوه‌نی "ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ"و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو به‌بێ هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداددا نه‌وت ده‌ربهێنێت و بیفرۆشێت و پاشان داهاتی نه‌وته فرۆشراوه‌كه نه‌گێڕێته‌وه بۆ به‌غداد.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارنه‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا ئه‌وا، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی نه‌وتی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی زیاتر ئه‌بێـه‌وه‌و ڕه‌نگه له ئاینده‌دا نه‌توانێت موچه‌ش به‌سه‌ر موچه‌خۆرانیدا دابه‌شبكات. له ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان گرفتی دارایی نه‌بووه به‌ڵكو كێشه‌كه زیاتر كێشه‌ی ئیداره‌دانی ئه‌و پاره‌یه بووه كه هاتووه‌ته هه‌رێمه‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌بێت ده‌ست به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداددا بكات و چاكسازی هه‌مه‌لایه‌ن له هه‌رێمدا ئه‌نجام بدات و هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداددا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌غداد موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. ئه‌گه‌ر بێت و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هاوكێشه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌دا- جه‌نگ له نێوان پرۆكسییه‌كانی ئێران و سعودیه‌دا- ڕوونه‌دات، ئه‌وا نزیكترین سیناریۆ ئه‌وه‌یه كه به‌غداد، له‌كاتی دڵنیابوون له‌لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، له‌ڕێگه‌ی پارێزگاكانه‌وه موچه بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.