كورده‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ره‌تا

15/11/2017

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: جوست هیلترمان
سه‌رچاوه‌: زه‌ ئه‌تڵه‌نتیك

له‌ دیدارێكى ته‌له‌فیزۆنیدا له‌ 29 ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سعود بارزانى "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان" ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و واز له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌هێنێت. ئه‌وه‌ى ناڕوون بوو ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئایا ئه‌و جارێكى تر به‌ ڕووخسارێكى جیاوازه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ یان نا، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ به‌شێك نه‌بوو له‌ پلانێكى نوێ.  له‌ 16 ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانى عێراق و میلیشا شیعیه‌كان شارى كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى ده‌وروبه‌ریان داگیركرده‌وه‌. كه‌مترین قوربانى هه‌بوو له‌م پرۆسه‌یدا، هێزه‌كانى عێراق هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یان گرتۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ستورى عێراق به‌ ناوچه‌ جێ ناكۆك ناوى هێناوه‌ كه‌ له‌ سنوره‌كانى ئێرانه‌وه‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ سوریا و كه‌ركوك له‌ ناوه‌ڕاستیدا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر و به‌غداد هه‌وڵى به‌رێوه‌بردنى ئه‌م ناوچانه‌ ده‌ده‌ن.  
پێده‌چێت سه‌رسوڕهێنه‌رترین شت به‌ لاى كورده‌كانه‌وه‌ دژایه‌تى كردنى واشنتۆن بووبێت بۆ ڕیفراندۆمه‌كه‌ و بێ هه‌ڵوێستیان له‌ كاتى داگیركردنى كه‌ركوك له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یارمه‌تیه‌كى زۆرى پێشكه‌ش كرا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ئه‌مه‌ش وایكرد كورده‌كان پێیان وابێت كه‌ ئه‌وان پشتگیرى سه‌ربه‌خۆى كورد ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ بێ ده‌نگى هه‌ڵبژارد له‌ گه‌ڵ پێشره‌ویه‌كانى سوپاى عێراق و ئه‌و میلیشایانه‌ى ئێران پشگیریان ده‌كات. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره‌ بۆ كورده‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆچى واشنتۆن دژى مافى دیاریكردنى چاره‌نوسى كورده‌، ئه‌و مافه‌ى كه‌ ئه‌مریكیه‌كان خۆیان به‌ده‌ستیان هێناوه‌، دواى ئه‌وه‌ى كورده‌كان سه‌لماندیان كه‌ هاوپه‌یمانى جێگرى واشنتۆنن له‌ عێراق له‌ دواى 2003، به‌تایبه‌تى له‌ شه‌ڕى دژى داعش؟ بۆچى ئه‌مریكا واى له‌ كورده‌كان كرد كه‌ بڕویان به‌وه‌ بێت له‌سه‌ر ڕێگاى گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆین، ته‌نها بۆ سزادانى كورده‌كان كاتێك ئه‌وان ویستیان ئه‌م مافه‌ى خۆیان ده‌ربڕن؟ 

هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌ى نیه‌تى ئه‌مریكیه‌كان
كورده‌كان مێژوویه‌كى دڕیژیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌ى نیه‌تى ئه‌مریكیه‌كان. سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وام جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان دژى گۆرینى سنوره‌ دیاریكراوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن. له‌هه‌مان كاتدا واشنتۆن له‌ مێژه‌ پێویستى به‌ كورده‌كان بووه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ هاوپه‌یمانى و هاوسه‌نگى هێز له‌ ململانێكانیدا له‌ دژى یه‌كێتى سوڤیه‌ت  و ئێران و صه‌دام حسین یان داعش. ئه‌مه‌ وایكردووه‌ سه‌ركرده‌كانى كورد به‌ هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ بۆ ئه‌و پێویستیه‌  بكه‌ن. زیاتر له‌وه‌ش، دواى 2003، كه‌سانێكى به‌هێز له‌ ناو كۆشكى سپى له‌ ناویاندا چۆن مه‌كین و جۆ بایدن پشتگیرى هه‌رێمى كوردستانیان كرد له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ گه‌ڵ به‌غداد و به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ مرونه‌تیان نواند له‌سه‌ر پرسى سه‌ربه‌خۆى كوردستان. 
ماوه‌ى 100 ساڵه‌ كورد داواى سه‌ربه‌خۆى ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن به‌رده‌وام سته‌م و خیانه‌تیان لێكراوه‌. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ بۆچى كورده‌كان زۆر ڕقیان له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ى سایكس بیكۆیه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م ئیمزا كرا بۆ دیاریكردنى نفوزى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كه‌ تیایدا ئه‌گه‌رى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردى هه‌بوو به‌ڵام دواتر له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ى لۆزان ئه‌و خواسته‌ پێشێلكرا. له‌ كاتێكدا شوناس و ناسنامه‌ كورده‌كان پێكه‌وه‌ گڕێ ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان وه‌ك هه‌ر گروپێكى ئیسنى تر دابه‌شبوون له‌ ڕێگه‌ى دیالێكت و ئایدۆلۆجیاى سیاسى و ئه‌وله‌ویه‌تى ستراتیجى سه‌ركرده‌كانیان. زیاتر له‌وه‌ش، ناچاركردنى كورده‌كان بۆ دابه‌شبوون به‌ سه‌ر چوار كه‌لتورى جیاواز بووه‌ته‌ دیاریكه‌رى شێوازى ده‌ركه‌وتن و ته‌حدیه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و ژینگانه‌ى تیایدا ده‌ژین. بۆ نمونه‌، دانیشتوانى سلێمانى به‌ دیالێكتى سۆرانى قسه‌ ده‌كه‌ن و دانیشتوانى دهۆك ناتوانن به‌ ئاسانى لێیان تێبگه‌ن چونكه‌ ئه‌وان به‌ دیالێكتى بادینى قسه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ ناو عێراقه‌. ئه‌م شێوازه‌ دابه‌شبوونه‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانى گرتۆته‌وه‌. له‌ڕووى سیاسیه‌وه‌ كورده‌كانى توركیا شوێن پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)  كه‌وتوون كه‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌، له‌ گه‌ڵ به‌رزانیدا له‌ كێبڕكێدان بۆ سه‌ركردایه‌تى كردنى سه‌رتاسه‌رى جوڵانه‌وه‌ كوردیه‌كان. ئه‌م دوو لایه‌نه‌ پێكدادانى خوێناویان هه‌بووه‌ له‌ ڕابردوودا و ڕه‌نگه‌ ڕووبداته‌وه‌ جارێكى تر، هه‌روه‌ك جه‌نگاوه‌ره‌كانى په‌كه‌كه‌ بنكه‌كانیان له‌ باكورى عێراق فراوان كردووه‌ له‌م ساڵانه‌ى دوایدا. ئێران و توركیا و عێراق و سوریا به‌سه‌ركه‌وتووى ئه‌م دابه‌شبوونه‌ى كورده‌كانیان قۆستۆته‌وه‌. تاكه‌ هیوا كه‌ كورده‌كان هه‌یانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ زۆر لاواز بوون – هه‌روه‌ك عێراق و سوریا له‌و بارودۆخه‌دان و پێیان وایه‌ چیتر ناتوانن ڕێگر بن له‌ به‌ره‌وپێشچوونى كورده‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ سنورداره‌ له‌ هه‌ندێك به‌شى ترى كوردستان. 
بۆ ماوه‌ى سه‌ده‌یه‌كه‌، كورده‌كانى عێراق به‌به‌رده‌وامى و به‌شێوه‌یه‌كى دووباره‌ متمانه‌یه‌كى زۆریان به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ بۆ سنورداركردنى كۆنترۆڵى ناوه‌ند (به‌غداد). په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانى 1970كان، كاتێك موسته‌فا بارزانی  داواى یارمه‌تى كرد له‌ واشنتۆن له‌ دژى حكومه‌تى به‌عس، دواى ئه‌وه‌ى صه‌دام حسین ڕێكه‌وتنامه‌ى پێدانى ئۆتۆنۆمى بۆ كورده‌كان پێشێلكرد كه‌ ئیمزا كرابوو له‌ ساڵى 1970. كاتێك بارزانی  گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ خه‌باتى چه‌كدارى، كورده‌كان یارمه‌تیان له‌ سى ئاى ئه‌ى پێگه‌یشت كه‌ وه‌ك پرۆكسى كوردى به‌كار ده‌هێنا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سۆڤیه‌ت كه‌ پشتگیرى حكومه‌تى عێراقى ده‌كرد. ئه‌و پشتگیریانه‌ هه‌رگیز به‌ڵێنێكى تێدا نه‌بوو بۆ ئه‌تۆنۆمى كورده‌كان له‌ ناوخۆى عێراق ته‌نانه‌ت كاتێك بارزانی  به‌ڵێنى به‌ واشنتۆن دا كه‌ پشكیان هه‌بێت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك له‌ كاتى سه‌ركه‌وتندا. 

بۆچى ئه‌مریكا سته‌مكاره‌كان ده‌هێلێته‌وه‌؟
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند فاكته‌رێكى ترى له‌به‌رچاو گرتبوو: كاتێك شاى ئێران گه‌یشت به‌ ڕێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ عێراق له‌ كۆنترۆڵى شه‌ت و العرب له‌ ساڵى1975 ، ئێران ڕاسته‌وخۆ پشتگیریه‌ سه‌ربازیه‌كانى بۆ بارزانی  وه‌ستان. واشنتۆن هه‌مان هه‌نگاوى گرته‌ به‌ر به‌مه‌ش شۆرشى كورد شكستى هێناو ئاشبه‌تاڵ ڕوویدا. مه‌سعود بارزانی وویستى ئه‌وه‌ى باوكى ده‌ستپێكردبوو ئه‌م ته‌واوى كات، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ له‌ بارنه‌بوو. پارتى دیموكراتى كوردستان ڕووبه‌ڕووى دابه‌شبوون بوویه‌وه‌. جه‌لال تاڵه‌بانى كه‌ كۆچى دوایى كرد له‌ مانگى ئه‌یلوول، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانى دامه‌زراند. له‌كاتى جه‌نگى ئێران – عێراق له‌ ساڵانى 1980 كان، هه‌ردوو پارته‌كه‌ خۆیان دایه‌ پاڵ تاران، له‌ كاتێكدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیرى صه‌دام حسینى كرد له‌ دژى مه‌لاكان له‌ ئێران. صه‌دام حسین به‌ پشتگیرى زانیارى هه‌واڵگیرى و پشتگیرى ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانى كیمایى له‌ دژى كورد و كیمابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ساڵى 1988 كه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س بوونه‌ قوربانى  تۆڵه‌ى كرده‌وه‌ و دواتر ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئه‌نفال له‌ دژى كورد كه‌ به‌ هه‌زاران كورد بوونه‌ قوربانى له‌م پرۆسه‌یه‌دا. 
كاتێك صه‌دام حسین كویتى داگیركرد، كورده‌كان كۆنترۆڵى هه‌موو ناوچه‌ كوردیه‌كانیان كرد. به‌ڵام كاتێك هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى صه‌دامى له‌ كویت ده‌ركرد و ئیداره‌كه‌ى بۆش صه‌دامى به‌ لاوازى جێهێشت له‌ به‌رامبه‌ر ئێران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگرى كورده‌كان له‌دژى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى صه‌دام بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا ناوچه‌ى دژى فڕین له‌ ناوچه‌ى باكورى عێراق بسه‌پێنێت. مه‌یلى كورده‌كان بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان زیادى كرد و له‌گه‌ڵ پشت به‌ستنى ته‌واوه‌تیان به‌ واشنتۆن بۆ پاراستنیان. 
ئه‌وان هه‌رگیز به‌ ته‌واوى تێنه‌گه‌یشتوون كه‌ بۆچى بۆش شكستى هێنا له‌ كاره‌كه‌ى بۆ سڕینه‌وه‌ى صه‌دام. ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن كه‌ بۆچى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان سته‌مكاره‌كان ده‌هێلێته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كانیان، له‌ كاتێكدا ئه‌وان ئاماده‌یان نیشانداوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تواناى ته‌واویشان نه‌بووبێت بۆ ڕزگاربوون له‌و سته‌مكاریه‌یى. ئایا واشنتۆن پشتگیرى له‌ دیموكراسى و مافى مرۆڤ ناكات؟ كورده‌كان كه‌ زۆرترین مافى مرۆڤیان پێشلكراوه‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌وه‌، پێشنیار كرا كورده‌كان ببنه‌ هاوپه‌یمانێكى ڕۆژئاوا له‌ باكور – هه‌رێمێكى دیموكراتى و كراوه‌ بۆ بارزگانى. هیچ گفتوگۆیه‌ك نه‌بوو ده‌رباره‌ى سه‌ربه‌خۆى ته‌نها باسى خۆدمودختارى كرا له‌ ناو سنوره‌ دیاریكراوه‌كه‌. 
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ساڵى 1992 بووه‌ هۆى هاوبه‌شپێكردنى ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان پارتى و یه‌كێتى كه‌ دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م شكستى هێنا. تێروانینه‌ سیاسیه‌كانیان تاڕاده‌یه‌ك جیاواز بوو، و پێكدادان ڕوویدا له‌ نێوانیان له‌سه‌ر بۆچوونى سه‌ركرده‌كانیان و چۆنێتى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ى برایم خه‌لیل. ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ناوخۆى له‌ نێوان ساڵى 1994 بۆ 1998، له‌و ماوه‌یه‌دا، له‌ ئابى 1996 بارزانی  سوپاى صه‌دامى هێنایه‌ ناو كوردستان و شوێن هێزه‌كانى جه‌لال تاڵه‌بانى كه‌وتن. 
به‌ نسبه‌ت واشنتۆنه‌وه‌، ناكۆكى نێوخۆى كورده‌كان بێزاكه‌ر بوو، به‌ڵام داگیركردنى كورت خایه‌نى صه‌دام بۆ كوردستان، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ناچار كرد به‌كشانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ى یارمه‌تى كوردستانیان ده‌دا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌. له‌ كۆتایدا نێوه‌ندگیرى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆتای به‌ جه‌نگى ناوخۆى كورد هێنا، هه‌ردوو پارته‌كه‌ ئیداره‌ى ناوچه‌ى نفوزى خۆیان ده‌كرد و دوو حكومه‌تى جیاوازیان دامه‌زراند. 
داگیركردنى عێراق له‌ 2003 له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ گۆڕانگارى ڕیشه‌ى لێكه‌وته‌وه‌. كورده‌كان هاوپه‌یمانى به‌هێزى واشنتۆن بوون، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆى به‌هێزكردنى خواست و هیواى كورد به‌ ئه‌مریكیه‌كان. ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئاماده‌ بوو بۆ پشتگیركردنیان له‌ سه‌ركه‌وتنیان، كورده‌كان ئاماده‌ بوون بۆ له‌بیركردنى بێ هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا له‌ كاتى كیمابارانكردنى هه‌ڵبجه‌ و ئه‌نفال. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كه‌سێك ئه‌وه‌نده‌ لێبورده‌ نیه‌. نه‌وشیراوان موسته‌فا به‌ منى ووت كه‌ چه‌ندین جار هۆشداریم داوه‌ له‌وه‌ى كه‌ كورد هه‌موو هێلكه‌كانى نه‌خاته‌ سه‌به‌تى واشنتۆنه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ڕابردوودا چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كورد كردووه‌. 
ئیداره‌ى جۆرج ده‌بلیو بۆش زیاتر له‌ هه‌موو سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى نزیك تر بوویه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ كورده‌كان، له‌و بارودۆخه‌ دووژمناویه‌وه‌یى عێراق، بۆش زیاتر دۆست و كراوه‌ و پشت پێبه‌ستراو بوو و هاوسه‌نگه‌رێكى باش بوو بۆ كورده‌كان له‌ دژى سه‌ركرده‌ شیعه‌كان كه‌ دابه‌ش بوو بوون له‌ نێوان تاران و واشنتۆن. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گرنگى تایبه‌تى به‌ ناوچه‌ هێمنه‌كه‌ى كوردستان دا له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ى بنیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق، له‌ ناویشیاندا سوپاى عێراق و پاراستنى سنوره‌كانى له‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌موو ئه‌وه‌ى ئه‌وان په‌یمانیانى بازرگانى و پاراستنى كوردستانیان به‌ كورد دا بوو. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ هیواى زیاترى به‌ كورد به‌خشى له‌وه‌ى كه‌ هه‌بوو. ڕێگه‌ى به‌وان دا ڕۆڵیان هه‌بێت وه‌ك نێوه‌ندگیر له‌ به‌غداد، و تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، له‌كاتێكدا فراوانكردنى ناوچه‌ى ئۆتۆنۆمى كوردستان كه‌ دواتر بووه‌ هه‌رێمێكى فیدراڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تى بارزانی . زیاتر له‌وه‌ش، ده‌ستورى عێراق كه‌ كورده‌كان ڕۆڵیان هه‌بوو تیادا له‌ داڕشتنى و گێرانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ صه‌دام  كورده‌كانى ده‌ركرد و هاوڵاتى عه‌ره‌بى هێنا بۆى – ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نه‌وت. 

به‌پشتگیرى ڕۆژئاوا دووجار ماوه‌ى بارزانی درێژكرایه‌وه‌
به‌ هاوكاری ئیداره‌كه‌ى بۆش، كورده‌كان ناكۆكیه‌ ناوخۆیه‌كانیان به‌لانا له‌ پێناو دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى كاریگه‌ر له‌ دژى ده‌سه‌ڵاته‌ نوێیه‌كان له‌ به‌غداد، كه‌ ئه‌وان هه‌رگیز باوه‌ڕپێكراو نه‌بوون. كورده‌كان گه‌شتن به‌ ڕێكه‌وتنێكى ستراتیجى كه‌ یارمه‌تى ئه‌وانیدا له‌ دابه‌شكردنى داهاتى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یى كه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سامانێكى زۆریان كۆكرده‌وه‌، به‌ دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان، و دروستكردنى تۆرێكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ پاداشتى خه‌ڵكیان ده‌كرد له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌لا بۆ پارته‌كانیان زیاتر له‌ لێهاتووى كه‌سه‌كان، هه‌ردوولا  كۆنترۆڵى بازرگانى و بازاریان كرد. 
ڕێكه‌وتنامه‌كان له‌ بوارى نه‌وتدا زیاتر به‌رهه‌مدار بوو له‌ 2007 كاتێك توركیا بڕیاری كاركردنیدا له‌ گه‌ڵ به‌غداد و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام به‌ شێوه‌ى جیا. توركیا پێشنیارى تێكه‌ڵكردنى ته‌واوى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ناو ئابورى توركیا و په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێز درووست بوو له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌ كورده‌كان. واشنتۆن پشتگیرى ئه‌م جوڵه‌یه‌ى كرد و سودمه‌ند بوو لێى، هه‌روه‌ك كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له‌ گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌وروپى و توركیه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ نه‌وتى هه‌رێم. گرێبه‌سته‌كان بۆ ناردنى نه‌وت به‌ تایبه‌تى قازانج به‌خش بوو هه‌روه‌ك ئه‌وان نه‌ك ته‌نها له‌ داهاته‌كه‌ى به‌ڵكو هاوبه‌شى یه‌كسان بوون له‌ نه‌وته‌كه‌ – سه‌ره‌ڕاى به‌رهه‌ڵستى توندى به‌غداد. پارته‌ كوردیه‌كان ئه‌م هه‌له‌ نوێیه‌یان قۆسته‌وه‌ به‌ باشترین شێوه‌، سه‌ره‌تا هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى كۆمپانیا بچوكه‌كان بۆ كه‌شفكردنى نه‌وت و دواتر ڕاكێشانى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى وه‌ك ئیكسۆن. له‌ سێپته‌مبه‌ر، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێكه‌وتنێكى ئیمزا كرد له‌ گه‌ڵ كۆمپانیاى نه‌وتى ڕۆزنه‌فتى ڕووسى به‌ به‌هاى 1 ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هێڵى گواستنه‌وه‌ى گازدا. 
قه‌باره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ نه‌وتیه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌رگیز نه‌زانرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناسراوه‌ به‌ ناوبانگى خراپى له‌ ناشه‌فافى له‌ ڕێكه‌وتنامه‌ نه‌وتیه‌كانى. به‌رزى ڕێژه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ كوردستان بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان هیچ هیوایه‌كان به‌و پارتانه‌ نه‌بێت بۆ به‌رێوه‌بردن و دابه‌شكردنى داهات. ئه‌مه‌ش ڕوونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆچى ئه‌وانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ خوێندوویانه‌ له‌ دواى 2003 به‌ هیوایه‌كى گه‌شه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى كوردستان، جارێكى تر كۆچیان كرده‌وه‌ چونكه‌ بێ هیوا بوون به‌هۆى گه‌نده‌ڵی و خزم خزمێنه‌وه‌. 
ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى كوردى ڕزگار كرد له‌ ڕاپه‌رینى جه‌ماوه‌رى هاتنى داعش بوو له‌ 2014. هیچ ڕیگایه‌كى باشتر نیه‌ بۆ وه‌لا نانى توڕیه‌كانیان له‌ وروژاندنى هه‌ست و سۆزیان له‌ دژى دووژمنێكى هاوبه‌ش. ئه‌م جه‌نگه‌ تاڵه‌ى كوردستان ڕووبه‌ڕووى بوویه‌وه‌ تێچووى زۆرى هه‌بوو له‌ گه‌ڵ دابه‌زینى به‌رچاوى نرخى نه‌وت له‌ جیهاندا. مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چه‌ندین مانگ نه‌درا و دواتر كه‌مكرایه‌وه‌ و، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 2 ملیون هاوڵاتى عێراقى په‌نایان برده‌ به‌ر هه‌رێمه‌كه‌ بۆ نیشته‌جێبوون . له‌ كاتێكدا بارودۆخێكى زۆر سه‌خت بوو، پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌رێمى كورنترۆڵكرد و یارمه‌تى و پشتگیرى سه‌ربازى بێ مه‌رجى  ڕۆژئاواى هه‌بوو و هاوسۆزى زیاتر به‌ده‌ستهێنا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش. پشتگیرى ڕۆژئاوا وایكرد مه‌سعود بارزانی دووجار ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى درێژبكاته‌وه‌ به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌نگدان. 

بۆچى ئه‌م ته‌فسیره‌ كرا؟
به‌ڵام سه‌ركردایه‌تى كورد دركیان به‌وه‌كرد كه‌ كۆتایهاتنى داعش ڕه‌نگه‌ نه‌بێته‌ هۆى هیچ گۆرانكاریه‌كى ئه‌وتۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان. بارزانی  تێگه‌یشت كه‌ ئه‌وه‌ ئێستا بوو یان هه‌رگیز له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد نیه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانانى ڕۆژئاوا ڕه‌نگه‌ پشتگیرى كوردیان كردبێت له‌شه‌ڕ دژى داعش به‌ڵام بۆ كورده‌كان هه‌میشه‌ ئه‌و هه‌لانه‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان. ئه‌وان ئاماژه‌كانى واشنتۆنیان ڕه‌نگه‌ والێكدابێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ كات له‌بار بێت بۆ سه‌ربه‌خۆى و  ره‌ِنگه‌ واشنتۆن پشتگیریان بكات. 
بۆچى ئه‌م ته‌فسیره‌ كرا؟ ڕاوێژكاره‌ ڕۆژئاوایه‌كان ده‌رباره‌ى مافى چاره‌ى خۆنوسینى كورد زۆر زاره‌كى بوو و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى كورد هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئه‌وان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕاى گشتى هه‌بوو له‌ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژئاوا، ئه‌م هه‌وڵانه‌ زیاتر په‌ره‌ى پێدرا به‌ به‌ره‌پێشبردنى په‌یوه‌ندى گشتى كورد له‌ واشنتۆن. ئه‌م ڕاوێژكارانه‌ له‌ چوار بواردا خۆى ده‌بینێته‌وه‌ ئه‌وانیش:  
یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن ده‌گه‌ڕێن به‌دواى قازانجدا. ڕۆژێك ئه‌وان دیبلۆماتن له‌ عێراق و به‌شداریان كردووه‌ له‌ گفتوگۆى هه‌ستیاردا و، ڕۆژى دواتر له‌ كوردستان ده‌رده‌كه‌ون  وه‌ك نوێنه‌رى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌ گه‌ڵ بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى ئاست به‌رز له‌ ناو حكومه‌ت و كارگه‌ پیشه‌سازیه‌كان، مه‌به‌ستیانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى سوود له‌ ڕێگه‌ى ڕاوێژه‌وه‌. گروپى دووه‌م ئه‌وانه‌ن زۆر ئایدیالن پێیان وایه‌ كه‌ تاكه‌ ڕێگا بۆ پاراستنى كورده‌كان بنیاتنانى ده‌وڵه‌ته‌. ئه‌وان ده‌كرێت لۆبیستێكى كاریگه‌ر بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان دیارن. نمونه‌یه‌كى دیار بریتیه‌ له‌ برناد هنرى لیفى فه‌ره‌نسى. 
گرووپى سێیه‌م پێكهاتووه‌ له‌وانه‌ى كه‌ پرسى كورد واده‌بینن كه‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئیسرائیل. په‌یوه‌ندى ئیسرائیل به‌ بارزانیه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ 1960 كان، كاتێك ده‌زگاكانى ئیسرائیل یارمه‌تى بزوتنه‌وه‌ى كوردى ده‌دا له‌ پێناو لاوازكردنى جیهانى عه‌ره‌بى. مه‌یلى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ له‌ كاتێكدا كورد خاڵى هاوبه‌شى زیاتره‌ له‌ گه‌ڵ فه‌ڵستینیه‌كان كه‌ بێ ده‌وڵه‌تن. له‌ساڵى 1970 كان، ئیسرائیل یارمه‌تى سه‌ربازى پێشكه‌شى كورد كرد له‌ دژى یه‌كگرتووى عه‌ره‌ب. له‌ بابه‌تى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى ئه‌یلول ڕه‌نگه‌ بنیامین نتنیاهوو پرسى كوردى وه‌ك به‌ره‌یه‌كى دژى ئێران بینیبێت.  گروپى چواره‌م پشتگیرى كوردى عێراق ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى دژى ئێرانن، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌زموونى ڕابردوویان له‌ عێراق وه‌ك سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان كه‌ هێرشیان ده‌كرایه‌ سه‌ر له‌ لایه‌ن پرۆكسیه‌كانى ئێرانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ قومارێكى به‌رده‌وامى مه‌ترسیدار بووه‌. ئه‌گه‌ر بارزانی  پێى وابووبێت كه‌ ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ پشتگیرى كوردى كردوووه‌ له‌ ڕێگه‌ى هه‌ندێك هاوسۆزى و پێویستى ستراتیجى ئه‌وا بارزانی  زۆر هه‌ڵه‌ بووه‌. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌كارهێناوه‌ وه‌ك به‌كرێگیراوێكى ئه‌منى دیار و به‌رده‌وامه‌ له‌ پێداگیرى له‌سه‌ر یه‌كگرتووى خاكى عێراق بۆ وه‌ستانى كاریگه‌رى ئێران له‌ عێراق. په‌یوه‌ندى دوولایه‌نه‌یان له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنى ئیرادى بنیاتنراوه‌. واشنتۆن به‌ ئه‌نقه‌ست خۆى ده‌پارێزێت له‌ ده‌ربرینى ڕوونى زاراوه‌ى به‌لێن و په‌یمان له‌گه‌ڵ كورده‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا كورده‌كان پێیان وایه‌ ئه‌م زاراوانه‌ له‌ كۆتایدا پشتگیر ئه‌مریكاى به‌دوادێت بۆ ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورد. ئه‌م ڕووداوانه‌ى دوایى ده‌رخه‌رى ئه‌و بوو كه‌ئه‌وان جارێكى تر هه‌ڵه‌ بوون. 
ئه‌مرۆ كورده‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و سنورانه‌ى كه‌ له‌ ساڵى 1991 كێشراون، كاتێك هێزه‌كانى صه‌دام كشانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى كوردستان له‌ كاتى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى كویت و ڕاپه‌رینى كورد له‌ باكور. ئه‌م دۆرانه‌ هه‌مان شێوه‌ى ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ى موسته‌فا بارزانیه‌ له‌ ساڵى 1975. له‌ هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا، بارزانیه‌كان ئه‌مریكایان تاوانبار كردووه‌، له‌ هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا ئێران ڕۆڵى سه‌ره‌كى بینیوه‌. ڕاستیه‌كى تاڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردى عێراق به‌ ئابلۆقه‌دراوى خاك ده‌مێننه‌وه‌، بارودۆخه‌كه‌یان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ته‌ به‌هێزه‌كانى دراوسێیانه‌وه‌. له‌ ناوخۆدا زۆر زیاتر دابه‌شبوون وه‌ك له‌ ماوه‌ى دوو ده‌یه‌یى ڕابردوو. پارتى تۆمه‌تى خیانه‌ت ده‌داته‌ پاڵ یه‌كێتى به‌ ئاسانكاریكردن بۆ هاتنى هێزه‌كانى فیدراڵ بۆ ناو كه‌ركوك، به‌ڵام یه‌كێتى ده‌توانێت هاتنى هێزه‌كانى صه‌دام بۆ كوردستان له‌ ئابى 1966 به‌ بیر بارزانی  بهێنێته‌وه‌.
ئایا ده‌سه‌ڵاتى بارزانی ، هه‌ردوو پارته‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌ دواى ئه‌و شكسته‌ى به‌هۆى ڕیفراندۆمه‌وه‌ تووشى بوون. هاوڵاتیانى كورد دوو خواستیان هه‌یه‌: كه‌ جێگه‌ی ئه‌و پارتانه‌ بگیرێته‌وه‌ به‌ حكومه‌تێكى یه‌كگرتووى زیاتر دیموكراتى و شه‌فاف، هه‌روه‌ها قوڵبوونه‌وه‌ى دووژمنایه‌تى نێوان ئه‌مریكا و توركیا و ئێران ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ كورد و دووباره‌ ده‌ست به‌ بنیاتنانه‌وه‌ بكه‌ن. یه‌ك شت زۆر ڕوونه‌وه‌ ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ هیوایان بۆ سه‌ربه‌خۆى هه‌رگیز نامرێت.  

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure