::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینى: بێستون حسین عارف، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ر
پێشه‌كى
ململانێكانى نێوان ئێران و سعودیه تا دێت په‌ره ده‌سێنێت، هه‌ر ڕووداوێك له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕووبدات به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێت. له 4 نۆڤه‌مبه‌رى 2017، سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوانه‌كراو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاگه‌یاند له ڕیازى پایته‌ختى سعودیه‌وه. هۆكارى ده‌ست له كاركێشانهوهكهشى گه‌ڕانده‌وه بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران و چالاكیه‌كانى حیزبوڵڵا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى لوبنان. ئه‌م ڕووداوه زیاتر وه‌ك پلانێكى نوێى سعودیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه دێته به‌رچاو به تایبه‌تى دواى سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازیه‌كانى ئێران له ڕێگه‌ى بریكاره‌كانیه‌وه له هه‌ریه‌كه له عێراق و سوریا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گروپى تیرۆریستى داعشدا. له‌به‌رئه‌وه سعودیه به‌هۆى هه‌ندێك گۆڕاوى نێوخۆى و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌وڵى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى پلانى فراوان خوازى ئێران ده‌دات له ناوچه‌كه. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دات تیشك بخاته سه‌ر ناكۆكیه‌كانى ئێران و سعودیه، له هه‌مانكاتدا چۆنێتى به‌كارهێنانى ئاكته‌ره ده‌وڵه‌تى و ناده‌وڵه‌تیه‌كان له لایه‌ن ئێران و سعودیه‌وه له ململانێكانى جه‌نگى سارد و بریكارى نێوانیان.
ڕوانینێكى مێژووى
سه‌ركه‌وتنى شۆرشى ئیسلامى و كۆتایى هێنان به فه‌رمانڕه‌واى شاى ئێران له ساڵى 1979 بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان تاران و ڕیاز به‌ره‌و ئاڵۆزى بڕوات به تایبه‌تیش له كاتى جه‌نگى نێوان ئێران و عێراق، چونكه له‌و جه‌نگه‌دا سعودیه پشتگیرى عێراقى ده‌كرد له دژى ئێران، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى شۆرشهكهوه سعودیه ترسى هه‌بوو له‌وه‌ى كه ئێران له ڕێگه‌ى كه‌مینه‌ى دانیشتوانى شیعه له سعودیه ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى ئه‌و وڵاته وه‌ربدات. هه‌بوونى دوو ڕوانگه‌ى جیاوازى ئایدۆلۆژى و سیاسى وایكرد كه سعودیه، ئێران به هێزێكى دروستكهرى ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه وه‌سف بكات كه له رێگه‌ى دروشمى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى شۆرش بۆ ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو ده‌یه‌وێت ئه‌و ئامانجه‌كانى بهێنێته دى .(1) په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و ئالۆزى و توندى زیاتر گه‌شه‌ى كرد تا ڕاده‌ی بچڕاندى په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى له 1988 ئه‌مه‌ش دواى كوژرانى 402 حاجى كه 275 یان ئێرانى بوون له كاتى پێكدادان له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانى سعودیه. له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركارى محمد خاته‌مى له ساڵى 1997، كه به ڕیفۆرمخوازێكى سیاسى وه‌سفده‌كرا، هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندییه‌كانى تاران له گه‌ڵ ریاز به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كى باش به‌رێت و كۆتاى به ئاڵۆزى و ناكۆكى دوو ده‌ییه‌ى پێشووى نێوانیان بهێنێت. (2) له‌ماوه‌كانى دواتردا به هۆى داگیركردنى عێراق له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و زیادبوونى هه‌ژموونى ئێران له عێراق و هاتنه سه‌ركارى حكومه‌تى زۆرینه‌ى پێكهاته‌ى شیعه مه‌زهه‌ب له به‌غداد و هاتنه ئاراى پرۆگرامى ئه‌تۆمیى ئێران و سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى عه‌ره‌بى به تایبه‌تى قه‌یرانى سوریا و ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى سعودیه له یه‌مه‌ن و له سێداره‌دانى نه‌مر النمر و له كۆتایشدا وتاره‌كه‌ى تركى فه‌یصه‌ل له گۆنگره‌ى ئۆپۆزیسیۆن له پاریس بوونه داینه‌مۆى ئاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه تا ڕاده‌ی كۆتایهێنان به په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى و ئابورى. (3) ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى بووه داینهمۆیهكى تر بۆ تۆخبوونه‌وه‌ى جه‌نگى ساردى نێوان سعودیه و ئێران، تۆمه‌تباركردنى یه‌كترى به دروستكردنى ناسه‌قامگیرى له وڵاتانى ناوچه‌كه. بۆ تێگه‌یشتن له ململانێكانى نێوان ئه‌م دوو وڵاته پێویسته تیشك بخرێته‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و پرسانه.
ڕهگو ڕیشه‌ى كێشه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه
به‌م دوایانه ناكۆكیه‌كانى ئێران – سعودیه گیشته ئاستى بچڕاندنى په‌یوه‌ندیى دیبلۆماسى و ته‌نانه‌ت سوتاندنى سه‌فاره‌تى سعودیه له ئێران له مانگى ینایرى 2016، دواى له‌سێداره‌دانى پیاوى ئاینى دیارى شعیى نه‌مر ئه‌لنه‌مر. زیاتر له‌وه‌ش له حوزیرانى 2017، سعودیه و هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانیه‌كانى په‌یوه‌ندیى دیبلۆماسیان بچڕاند له‌گه‌ڵ قه‌تر، تۆمه‌تبار كردنى ئه‌و وڵاته به پشتگیرى كردنى گروپه توند ڕه‌وه‌كان و په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ ئێران. تارانیش ئه‌م هه‌له‌ى قۆسته‌وه بۆ زیاتر نزیك بوونه‌وه له ده‌وحه. (4) تاران و ڕیاز مێژووییه‌كى دورو درێژیان هه‌یه له ململانێى ئایدۆلۆژى، سیاسى، جیۆپۆلۆتیكى و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێزو كاریگه‌رى زیاتر له ناوچه‌كه‌دا (struggle for power) له به‌ر ئه‌وه، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان له‌وانه‌یه هۆكارێكى راسته‌وخۆ بێت بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران - سعودیه، به‌ڵام ململانێ سه‌ره‌كى ئه‌و دوو وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكار و فاكته‌رێك كه له خواره‌وه به كورتى ئاماژه‌ى پێده‌كرێت له‌وانه:
یه‌كه‌م: ئایدۆلۆژیاى ئاینى ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له ڕه‌نگڕێژ كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه به جۆرێك ئێران خۆى به تاكه ده‌وڵه‌ت ده‌بینێت كه نماینده‌ى مه‌زهه‌بى شیعى ده‌كات له جیهان، له‌به‌رامبه‌ردا سعودیه خۆى به هه‌ڵگرى پێشه‌وایه‌تى ده‌وڵه‌تانى ئیسلامى – به تایبه‌تى مه‌زهه‌بى سوونى داده‌نێت. به‌هۆى ئه‌و كاریگه‌ریه زۆره‌ى ئێران له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه‌تى، سعودیه ده‌ترسێت له‌وه‌ى ئێران بتوانێت كاریگه‌رى له سه‌ر كاریگه‌رى له سه‌ر كهمهینهى پێكهاته‌ى شیعه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سعودیه هه‌بێت كه له 10% دانیشتوانى ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن.(5) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سعودیه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه شه‌ڕى ئێران له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بكات له ڕێگه‌ى بریكاره‌كانه‌وه.
دووه‌م: جێۆپۆلۆتیك و هه‌ژموون یه‌كێكى ترن له ناكۆكیه‌كانى نێوان ئێران و سعودیه. هه‌ریه‌كێك له‌م وڵاتانه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن وه‌ك زلهێزێكى هه‌رێمى ده‌ربكه‌ون له‌به‌رئه‌وه له چه‌ندین كێشه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا پێكدادنیان هه‌یه له‌وانه‌ش سوریا و یه‌مه‌ن و له ئێستاشدا لوبنان. له سوریا ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى ڕژێمهكهى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام سعودیه هاوكارى ئه‌و گرووپه ئۆپۆزیسۆنه‌كان ده‌كات بۆ ڕووخانى به‌شار ئه‌سه‌د.(6) له یه‌مه‌نیش هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ئێران پشتگیرى له حوسیه‌كان ده‌كات له دژى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته به‌ڵام سعودیه هه‌ر نه‌ك پشتگیرى حكومه‌تى یه‌مه‌ن ده‌كات به‌ڵكو هه‌ستا به ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى له‌و وڵاته‌دا.(7) له لوبنانیش كێشه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى تر قوڵبووه‌ته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان له وڵاتى سعودیه‌وه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆى ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به ده‌ست تێوه‌ردان له كاروبارى لوبنان و یارمه‌تیدانى حیزبوڵڵاى لوبنانى.
سێیه‌م: سعودیه ترسى له گۆشه‌گیرى زیاترى وڵاته‌كه‌ى هه‌یه دواى ئه‌وه‌ى ئێران توانى بگات به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا له باره‌ى پرۆگرامه ناوه‌كیه‌كه‌ى و هاوكاریكردنى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژى تیرۆردا. هه‌موو ئه‌مانه ڕێگه خۆشكه‌رن بۆئه‌وه‌ى ئێران بگه‌رێته‌وه بازاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك ئاكتهرێكى شه‌رعى و كێبركێكارى سعودیه به تایبه‌تى له بازاڕى نه‌وت و وزه‌دا.
لوبنان له قه‌یراندا
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان له 4 نۆڤه‌مبه‌رى 2017 له ڕێگه‌ى تهلهفیزۆنى ئه‌ل عه‌ره‌بیه له ڕیازى پایته‌ختى سعودیه‌وه، (8)كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا. هه‌ڵبژاردنى سعودیه بۆ ئه‌و ڕووداوه خۆى له خۆیدا چه‌ندین گومانى به‌دواى خۆیدا هێنا كه بۆچى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان ده‌بێت له وڵاتێكى بێگانه‌وه بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى په‌خش بكات؟ هه‌ندێك له‌به‌رپرسانى لوبنان حكومه‌تى سعودیه‌یان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى ئه‌وان له پشت ئه‌و ڕووداوهوهن و حه‌ریریان ناچاركردووه بۆ بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه و ئه‌ویان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. له به‌یاننامه‌ى ده‌س له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا حه‌ریرى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌و واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت له‌به‌ر زیادبوونى كاریگه‌رى ئێران له وڵاته‌كه‌ی و هه‌ستكردن به مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى به هه‌مان شێوه‌ى باوكى كه تیرۆركرا له ڕێگه‌ى ئوتومبێلی بۆمبڕێژكراو له ساڵى 2005، له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه ئه‌وان پێیان وابوو سه‌ر به گروپى چه‌كدارى حیزبوڵڵا بوون كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێن.(9) دواتر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و بانگه‌شانه‌ى باسى ئه‌وه ئه‌كه‌ن ده‌ست بهسهركراوه له چاوپێكهتنێكى ته‌له‌فیزۆنیدا حه‌ریرى ووتى " من ئازادم له ناو شانشینى سعودیه و ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به‌یانى ده‌گه‌رێمه‌وه" هه‌روه‌ها ووتى " به‌م زووانه ده‌گه‌رێمه‌وه لوبنان و هه‌موو هه‌نگاوه یاسایه‌كان ده‌گرمه به‌ر بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه".(10) تاوه‌كو نوسینى ئه‌م بابه‌ته حه‌ریرى له سعودیه ماوه‌ته‌وه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى جارێكى تر لوبنان خسته نێو قه‌یرانى سیاسى و بۆشایى له ده‌سه‌ڵاتدا.
سیسته‌مى سیاسى لوبنان واده‌خوازێت كه ده‌سه‌ڵات له نێوان پێكهاته ئاینیه‌كان هاوبه‌شى پێبكرێت به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته موسڵمانێكى سونى بێت، سه‌رۆكى وڵات مهسیحیهكى مارۆنى بێت و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش پێویسته له پێكهاته‌ى شیعه بێت. ئه‌م فره‌یه له دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات به‌هۆى ئاینه‌وه وا ده‌كات وڵاتى لوبنان كراوه بێت له‌به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى هه‌روه‌ك سعودیه كه خۆى به ڕابه‌رى وڵاتانى سوونى ده‌زانێت هاریكاریى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات به‌تایبه‌تیش سه‌عد حه‌ریرى. سه‌عد حه‌ریرى هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى لوبنانى و سعودیه، په‌یوه‌ندیه‌كى قوڵى بازرگانى له‌گه‌ڵ سعودیه هه‌یه. خێزانه‌كه‌ى خاوه‌ندارێتى چه‌ندین پرۆژه‌ى بنیاتنان ده‌كه‌ن له سعودیه، به‌و پێهیى خۆیشى هاوڵاتیه‌كى سعودیه، زۆرینه‌ى سامانه‌كه‌ى هێشتا له سعودیه، ئه‌م واده‌كات ڕیاز بتوانێت كۆنترۆڵى ئه‌و بكات و ناچارى بكه‌ن، گومانه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه سعودیه هه‌موو سامانه‌كه‌ى بلۆك كردبێت و ئه‌ویان ترساندبێت به‌وه‌ى تۆمه‌تبارى بكه‌ن به گه‌نده‌ڵى ئه‌گه‌ر به‌و كاره هه‌ڵنه‌سێت كه سعودیه داواى لێده‌كات.(11) ڕه‌نگه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌ریرى ئه‌وه‌نده كاریگه‌رى نه‌بێت له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى و ڕۆڵى حیزبوڵڵا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه چونكه ئه‌و ڕێكخراوه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێت و دروست بوونى بۆشایى سیاسى له‌و وڵاته ڕه‌نگه ببێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه هه‌وڵى پڕكردنه‌وه‌ى بدات، به‌مانایه‌كى تر ده‌شێت ئه‌مه زیاتر حیزبوڵڵا به‌هێز بكات وه‌ك له‌وه‌ى لاوازى بكات.
كێ كاریگه‌ره به‌م قه‌یرانه؟
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى به ته‌نها كاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوخۆى وڵاتى لوبنان نابێت به‌ڵكو چه‌ند لایه‌نێكى تر به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر ده‌بن به‌و ڕووداوه له‌وانه: ئێران - سعودیه له لایه‌ك و سعودیه - لوبنان له لایه‌كى تره‌وه.
سعودیه به نیازى چییه؟
سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه له‌م ساڵانه‌ى دوایدا چه‌ندین گۆڕانكارى ڕیشه‌یى به‌خۆیه‌وه بینیه‌وه، ڕه‌نگه ڕیاز بیه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌ژموون و نفوزى تاران له ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه. سعودیه له ساڵى 2015 ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى كرد له یه‌مه‌ن له دژى حوسیه‌كان كه گرپێكى شیعین و ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌م هه‌وڵیدا و به پێى ڕاپۆرته‌كانى مافى مڕۆڤ زۆربه‌ى قوربانیه‌كانى ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بوون.(12) له ناوخۆى سعودیه‌ش شا سه‌لمان به بڕیارێكى شاهانه‌ى گۆڕانكاریى له میراتگرى ده‌سه‌ڵاتى چه‌ندین سه‌ده‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد و محمد بن سه‌لمانى كوڕى 32 ساڵى كرد به جێنشینى خۆى. محمد بن سه‌لمان جێگرى شا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌هێز بكات و هه‌موو جۆره ئۆپۆزیسیۆنك له وڵاتى سعودیه سه‌ركوت بكات له‌م پێناوشدا نزیكه‌ى 200 به‌رپرس و بازرگانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستگیركردووه كه 11 كه‌سیان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ى شاهانه‌ى سعودین به بیانووى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى له وڵاتى سعودیه.(13) لێره‌وه ڕیاز ده‌یه‌وێت پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یدا بكات له ڕێگه‌ى گرتنه به‌رى سیاسه‌تى هجومى. هه‌روه‌ها سعودیه تێگه‌یشتووه له‌وه‌ى كه ئێران به‌ته‌واوى به‌هێزبووه له ڕووى سه‌ربازیه‌وه و كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌یه له ناوچه‌كه به تایبه‌تى له یه‌مه‌ن، سوریا، عێراق و لوبنان بۆیه ڕیاز هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ لاوازكردنى نفوزى تاران.
سعودیه له ڕێگه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان و دروست كردنى بارودۆخێكى ناسه‌قامگیر له‌و وڵاته ڕه‌نگه بیه‌وێت ڕووبه‌ڕووى هه‌ژموون و هه‌یمه‌نه‌ى حیزبوڵڵاى لوبنانى و ئێران ببێته‌وه. گرفتى سه‌ره‌كى سعودیه له گه‌ڵ چالاكیه‌كانى حیزبوڵڵا دایه له وڵاتانى ناوچه‌كه به تایبه‌تى له سوریا و عێراق، له‌به‌رئه‌وه سعودیه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر وڵاتى لوبنان دروست بكات تاوه‌كو ئه‌و گروپه خۆى به دوور بگرێت له ململانێكانى ناوچه‌كه هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له 9 نۆڤه‌مبه‌ر سعودیه داواى له هاوڵاتیانى سعودی كرد كه لوبنان به جێ بهێڵن ڕه‌نگه ئه‌مه ڕاگه‌یاندنى بارى نائاسایى بێت به‌رامبه‌ر لوبنان. هه‌روه‌ها له ووته‌كانى سه‌عد حه‌ریرى له 12 نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه كه ئه‌و پێشنیارى چاره‌سه‌رى قه‌یرانه‌كه‌ى پێیه و به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ ڕایگه‌یاند كه ڕه‌نگه ئه‌و بڕیارى ده‌ست له‌كار كێشانهوهكهى بكێشێته‌وه ئه‌گه‌ر داخوازیه‌كانى سعودیه جێ به‌جێبكرێت – به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر لوبنان خۆى به‌دوور بگرێت له ململانێكانى ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌تى كرده‌وه ئه‌وا وڵاتانى كه‌نداو ڕه‌نگه سزا بسه‌پێنن به‌سه‌ر لوبناندا. (14) هه‌روه‌ها حه‌ریرى ڕایگه‌یاند" سعودیه ده‌یه‌وێت لوبنان بێ لایه‌ن بێت له ململانێكانى ناوچه‌كه و پشتگیرى ئێران نه‌كات". (15) لێره‌دا ڕه‌نگه سعودیه هه‌مان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر گرتیه به‌ر به بیانووى پشتگیركردنى گروپه تیرۆریستیه‌كان و په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ ئێران، هه‌مان هه‌نگاویش به‌رامبه‌ر لوبنان بگرێته‌به‌ر. له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوێكى له‌مجۆره‌دا لوبنان ڕووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى ئابورى سه‌خت ده‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئابورى لوبنان زۆر لاوازه و به‌رگه‌ى ئابڵوقه‌دانى ئابورى زۆر ناگرێت جگه له‌مه نزیكه‌ى 400 هه‌زار لوبنانى له وڵاتانى كه‌نداو كار ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه هه‌موویان ده‌ربكرێن و ناچار بكرێن بڕۆنه‌وه وڵاتى خۆیان. (16)
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیاره ئه‌وه‌یه كه بۆچى له ئێستادا سعودیه ده‌یه‌وێت لوبنان بخاته نێو ململانێكانى جه‌نگى ساردى نێوان خۆى و ئێرانه‌وه؟ به تێڕوانین له گۆڕ‌انى هاوكێشه سیاسى و سه‌ربازیه‌كانى ناوچه‌كه و له به‌رچاو گرتنى چه‌ند فاكته‌رێك ڕه‌نگه وه‌ڵامى به‌شێكى ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه، گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ش ده‌كرێت كورتبكرێته‌وه له‌وه‌ى كه سعودیه گه‌یشتووه به‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه سه‌عد حه‌ریرى له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌ى كه سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان بووه بێ توانا بووه له لاوازكردنى ڕۆڵ و هێزى حیزبوڵڵا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى لوبنان به تایبه‌تیش له سوریا كه حیزبوڵڵا به پشتگیرى ئێران ڕۆلێكى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له به‌رگریكردن له ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د.(17) له‌به‌رئه‌وه سعودیه ده‌یه‌وێت جۆڕێك گۆڕانكاریى له هاوكێشه سیاسیه‌كانى لوبناندا بكات جا به گۆرینى كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كه بێت یاخود به ناسهقامگیركردنى بارودۆخى لوبنان بێت. له‌مه‌ش زیاتر، ئیداره‌ى نوێى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵیانداوه سیاسه‌تێكى توند به‌رامبه‌ر به ئێران بگرنه به‌ر به‌تایبه‌تیش ده‌رباره‌ى پرۆگرامه ناوه‌كیه‌كه كه له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا ئیمزا كرا. ئه‌م گۆرانكاریه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران وایكردووه سعودیه هه‌ست به‌وه بكات كه ڕه‌نگه ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر پشتگیریشى نه‌كات له سیاسه‌ته‌كانى به‌رامبه‌ر به ئێران ئه‌وا له‌وانه‌یه بێده‌نگى هه‌ڵبژێرێت.
سعودیه دركى به‌وه كردوه كه ئێران له زۆرێك له وڵاتانى ناوچه‌كه له ڕووى سه‌ربازیه‌وه براوه بووه له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى گروپه پرۆكسیهكانهوه له‌وانه عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و لوبنان. له‌به‌رئه‌وه سعودیه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له لوبنان ئێران بخزێنێته ململانێیه‌كى نوێوه جا به ناچاركردنى لوبنان بێت بۆ ئه‌وه‌ى داوا له ئێران بكه‌ن ده‌ستێوه‌ردانه‌كانیان له وڵاته كه‌مبكه‌نه‌وه. سعودیه ده‌یه‌وێت ڕایه‌كى جیهانى دروست بكات كه كاروبارى سیاسى و سه‌ربازى له لوبنان له لایه‌ن حیزبوڵڵاوه به‌رێوه ده‌برێت كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێت و له هه‌مان كاتدا له لیستى گروپه تیرۆریستیهكاندایه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا. له كۆتایدا، سعودیه ڕه‌نگه به‌ده‌نگه‌وه هاتنى وڵاتانى كه‌نداو بۆ ناكۆكیه‌كانى له گه‌ڵ قه‌ته‌ر و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا تووشى جۆڕێك له متمانه به‌خۆبوون بووبێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان سیناریۆ له لوبنانیش دووباره بكاته‌وه.
حیزبوڵڵا و ئێران
سه‌عد حه‌ریرى له‌وه‌دا ڕاستگۆیه كه ئاماژه‌ى به حیزبوڵڵا كردووه به" ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌وڵه‌ت"، (81) به واتایه‌كى تر ئه‌وه‌ى له ئێستادا به فیعلى كاروبارى سیاسى و سه‌ربازى لوبنان ده‌بات به‌رێوه حیزبوڵڵایه. له هه‌مان كاتدا حیزبوڵڵا به‌شێكه له‌و حكومه‌تى كه له لوبنان هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبهشیپێكردنى ده‌سه‌ڵات كه له پێشه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه. ده‌ستكه‌وته‌كانى حزبوڵلا له ناچاركردنى ئیسرائیل بۆ جێهێشتنى لوبنان له ساڵى 2000 و به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى وایكرد كه ببێته گه‌وره‌ترین هێزى سیاسى و سه‌ربازى له لوبنان.(19) پێكهاته‌ى شیعه له 40% دانیشتوانى لوبنان پێكده‌هێنێت.(20) ڕوونه كه ئێران به شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پشتگیرى حیزبوڵڵا ده‌كات و رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه له دروستكردنیدا له ساڵانى 1980 كاندا و مه‌شق و راهێنانى به ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه كردوه ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنى یارمه‌تى سه‌ربازى و داراى، ئه‌مه‌ش زیاتر به ڕوونى ده‌ركه‌وت له كاتى جه‌نگى ئیسرائیل و حزبوڵلا له ساڵى 2006 دا.(21) له به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك له چاودێره سیاسیه‌كان ئه‌و جه‌نگه‌یان به جه‌نگى به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئێران ناوبرد.
كاردانه‌وه‌كانى لوبنان و ئێران و حیزبوڵڵا سه‌باره‌ت به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان به ئاڕاسته‌ى تۆمه‌تباركردنى سعودییه به‌وه‌ى كه حكومه‌تى ڕیاز حه‌ریریان ناچاركردوه ئه‌و بڕیاره بدات. له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆك كۆمارى لوبنان میشل عون ڕایگه‌یاند هیچ پاساوێك نیه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان و ئه‌مه پێشێلكردنى مافى مرۆڤه، ئه‌و ئه‌مه‌ى به كارێكى دوژمنكارانه دژ به لوبنان وه‌سفكرد. سه‌رۆك كۆمار ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنانى ڕه‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كرد ئه‌وان " هیچ بڕیارێك ناده‌ن له‌سه‌ر ده‌ست لهكاركێشانهوهیهك كه له‌ده‌ره‌وه درابێت، حه‌ریرى پێویسته بگه‌رێته‌وه بۆ لوبنان بۆ پێشكه‌شكردنى داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان په‌شیمان بوونه‌وه لێى یاخود گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى ئه‌و بڕیاره و ڕێگاكانى چاره‌سه‌ركردنى". (22) له‌هه‌مان كاتدا حه‌سن نه‌سرۆڵلا سه‌ركرده‌ى حیزبوڵڵا ئاشكرایكرد كه سعودیه سه‌عد حه‌ریریان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ئه‌ویان ناچاركردووه كه ده‌ست لهكاربكێشتێهوه كه ئه‌مه ناده‌ستوریه چونكه له‌ژێر فشاردا بووه. نه‌سروڵا ئه‌م هه‌وڵه‌ى سعودیه‌ى به پلانێك بۆ نانه‌وه‌ى ناكۆكى تائیفى له ناوخۆى لوبنان وه‌سفكرد. (23) ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه له زارى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى وڵاته‌كه‌یه‌وه سعودیه‌ى تۆمه‌تباركرد به نانه‌وه‌ى پشێوى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئایا ئێران و سعودیه ده‌چنه جه‌نگێكى ڕاسته‌وخۆوه؟
تا ئه‌مڕۆ ئێران و سعودیه نه‌چوونه‌ته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ یه‌كتر، به‌ڵام له ئێستادا جه‌نگى سارد، ووشهیى و ڕاگه‌یاندنى نێوانیان گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاستى به هۆى ناكۆكیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دواترینیان قه‌یرانى لوبنانه. پرسیارى ئه‌وه‌ى كه ئایا ئێران و سعودیه ده‌چنه جه‌نگى ڕاسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ یه‌كتر؟ پێناچێت له ئێستادا جه‌نگێكى له‌و شێوه‌یه ڕووبدات له‌به‌ر چه‌ند فاكته‌رێك. ئێران له ئێستادا سه‌رقاڵى داڕشتنى سیاسه‌ت و ستراتیجیهكانێتى بۆ قۆناغى دواى داعش له هه‌ریه‌كه له عێراق و سوریا، بۆیه پێناچێت ئێران به‌ره‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆى جه‌نگ له گه‌ڵ سعودیه بكاته‌وه به‌ڵكو ئێران په‌نا بۆ به‌كارهێنانى لوبنان و حیزبوڵڵا ده‌بات وه‌ك پرۆكسیهك له‌دژى سعودیه. له‌م حاڵه‌ته‌دا لوبنان ده‌بێته چه‌قى ململانێكان و ته‌نها هاوڵاتیانى لوبنان زه‌ره‌مه‌ندى ئه‌م ناكۆكیه ده‌بن وه‌ك ئه‌وه‌ى له یه‌مه‌ن ڕوویداوه. پێناچێت سعودیه سه‌ركه‌وتوو بێت له سنورداركردنى چالاكیه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه به تایبه‌تى لوبنان، چونكه ئه‌زموونى پێشووى سعودیه له ده‌ستێوه‌ردان له یه‌مه‌ن ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و وڵاته شكستى هێنا له پێكانى ئامانجه‌كانى. ڕه‌نگه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕێگه نه‌ده‌ن جه‌نگێكى نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ڵبگیرسێت نه‌ك له‌به‌ر خاترى ئێران یاخود سعودیه به‌ڵكو له ترسى دووباره دروست بوونه‌وه‌ى گرووپه تیرۆریستیه توندرهوهكانى هاوشێوه‌ى داعش. كه‌واته ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها له چوارچێوه‌ى جه‌نگى سارد و جه‌نگى به‌وه‌كاله‌تى نێوان سعودیه و ئێران خۆى ده‌بینێته‌وه و ده‌مێنێته‌وه.
ده‌ره‌نجام
ئێران و سعودیه دوو ئاكتهرى سه‌ره‌كین له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌یه‌كى ئاینى و ئایدۆلۆژى ده‌كات – ئێران نوێنه‌رایه‌تى شیعى و سعودیه نوێنه‌رایه‌تى به‌ره‌ى سونى. ململانێی جیوپۆلۆتیكى و ئایدۆلۆژى توندى نێوان ئه‌م دوو وڵاته وایكردووه خاكى هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه ببنه مه‌یدانى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كان، بۆ نمونه یه‌مه‌ن، سوریا و لوبنان. لێره‌وه هه‌ریه‌كه له‌و دوو وڵاته هه‌وڵى به‌هێزكردنى نفوزى خۆى ده‌دات له ناوچه‌كه، به به‌راورد به سعودیه، ئێران تاڕاده‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى له هه‌ندێك له وڵاتانى ناوچه‌كه له ڕێگه‌ى گروپ و میلیشا شیعیهكانهوه. ئه‌وه‌ى ئێستاش له لوبنان ڕووده‌دات ده‌چێته چوارچێوه‌ى جه‌نگى سارد و ڕاگه‌یاندنى ئێران – سعودیه كه بۆ چه‌ندین ساڵه درێژه‌ى هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان:
(1)Jahner, A. (2012). Saudi Arabia and Iran: The Struggle for Power and Influence in the Gulf. International Affairs Review, XX(3), 37-49.
(2) McDowall, A. (2016, January 4), Factbox - Troubled history of Iran-Saudi relations, Reuters. Retrieved from http://www.reuters.com/article/saudi-iran-idUSKBN0UI14020160105
(3) بێستون حسین عارف، دواى نه‌مر ئه‌ل نه‌مر: جه‌نگى ساردى ئێران – سعودیه به‌ره‌وكوێ؟، گۆڤارى (جۆرناڵ) ناوه‌ندى میلله‌ت بۆ توێژینه‌وه ده‌ریده‌كات، ژماره (سفر)، مارسى 2016، ل ل: 57-62.
(4) Agence France-Presse, 2017, The 'Cold War' between Iran and Saudi Arabia is heating up. Here are 5 things you should know about it, PRI, Available At: https://www.pri.org/stories/2017-11-12/cold-war-between-iran-and-saudi-arabia-heating-here-are-5-things-you-should-know
(5) Kayhan Barzegar, “Iran and the Shiite Crescent: Myths and Realities,” Brown Journal of World Affairs 15, no. 1 (Fall/Winter 2008)
(6) Dagher, S & Fitch, A. ( 2 October 2015 ). Iran Expands Role in Syria in Conjunction With RussiaAirstrikes, The Wall Street Journal, Available at: http://www.wsj.com/articles/iran-expands-role-in-syria-in-conjunction-with-russias-airstrikes-1443811030
(7)Laub, Z. (8 July 2015). Yemen in Crisis, Council on Foreign Relations, Available At: http://www.cfr.org/yemen/yemen-crisis/p36488
(8) Samia Nakhoul, Laila Bassam, Tom Perry, 2017, Exclusive: How Saudi Arabia turned on Lebanon's Hariri, BBC, Available At: https://www.reuters.com/article/us-lebanon-politics-hariri-exclusive/exclusive-how-saudi-arabia-turned-on-lebanons-hariri-idUSKBN1DB0QL
(9) Robin Wright, 2017, The Mystery Deepens Over Lebanons Prime Minister: Hostage or Free?, The New Yourk, Available at: https://www.newyorker.com/news/news-desk/surprise-resignation-of-lebanon-prime-minister-saad-hariri-saudi-arabia-tv-interview
(10) Philip J Victor, Amy La Porte and Mohammed Tawfeeq, 2017, Prime Minister Hariri says he will return to Lebanon 'very soon, CNN, Available At: http://edition.cnn.com/2017/11/12/middleeast/hariri-lebanon-saudi-arabia/index.html '
(11) Alex Ward, 2017, The mysterious sudden resignation of Lebanons prime minister, explained, FOX, Available At: https://www.vox.com/world/2017/11/13/16631534/lebanon-saudi-arabia-iran-hariri
(12) Creede Newton, 2017, Saudi-Iran proxy wars: In pursuit of regional hegemony, Al-Jazeera, Available At: http://www.aljazeera.com/news/2017/11/saudi-iran-proxy-wars-pursuit-regional-hegemony-171113110353492.html
(13) Bethan McKernan, 2017, Saad Hariri: Hezbollah and Lebanese government demand return of prime minister ‘kidnapped by Saudi Arabia, Independent, Avilable At: http://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/saad-hariri-latest-update-lebanon-hezbollah-saudi-arabia-kidnapping-prime-minister-return-war-a8048571.html
(14) Iran and Saudi Arabia take their rivalry to Lebanon, Available At: https://www.economist.com/news/middle-east-and-africa/21731447-while-lebanons-prime-minister-goes-paris-iran-and-saudi-arabia-take-their
(15) The Associated Press, 2017, Lebanon's PM says Saudi Arabia wants his country to stay neutral on regional conflicts, not to side with Iran, ABC NEWS, Available at: http://abcnews.go.com/International/wireStory/lebanon-pm-saudi-arabia-country-stay-neutral-regional-51100155
(16) The Economist, 2017, op. cit.
(17) Bethan McKernan, 2017, op. cit.
(18) Suzan Haidamous, Louisa Loveluck and Liz Sly, 2017, The resignation of Lebanons prime minister raises risks in the Middle East, The Washington Post, Available at: https://www.washingtonpost.com/world/lebanese-prime-minister-suggests-he-fears-for-his-life-resigns/2017/11/04/3a163d98-c157-11e7-959c-fe2b598d8c00_story.html?utm_term=.28eac4cea141
(19) CRS Report for Congress, 2006, Lebanon: The Israel-Hamas-Hezbollah Conflict, Congressional Research Service, Available At: https://www.everycrsreport.com/files/20060915_RL33566_8b116c77b728bc4054f9a71cbaaf24f5b7eabaa3.pdf
(20) Majid Rafizadeh, 2016, In first, Hezbollah confirms all financial support comes from Iran, Al Arabia, Available At: https://english.alarabiya.net/en/2016/06/25/In-first-Hezbollah-s-Nasrallah-confirms-all-financial-support-comes-from-Iran.html
(21) How Many Shia Are There In The World?, Available At: http://www.islamicweb.com/beliefs/cults/shia_population.htm
(22) BBC, 2017, Saad Hariri: Saudis detaining Lebanon PM says Michel Aoun, Available At: http://www.bbc.com/news/world-middle-east-41995939
(23) Al- Jazeera, 2017, Nasrallah says Saad Hariri resignation 'illegal', Available At: http://www.aljazeera.com/news/2017/11/nasrallah-saad-hariri-resignation-illegal-171110141956412.html