::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: Conflict in Cities
پڕۆفایلى شاره‌كه
1- شارێكى بێ هاوتا
شارى قودس جێگه‌ى ناكۆكى و ململانێ بووه به درێژایى چه‌ندین سه‌ده، قودس وه‌ك شارێكى بێهاوتاى پیرۆز جێگه‌ى گرنگىپێدانى سێ ئایینى تاكپه‌رستى بووه– ئه‌وانیش یه‌هودى، مه‌سیحى و ئیسلام. هێزى ڕه‌مزى و پیرۆزى شاره‌كه به ته‌نها له‌و ڕاستییه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت كه شوێن و پێگه‌ى پیرۆزى تێدایه به‌ڵكو شاره‌كه تا ئێستا شوێنى حه‌ماسیى دینییه، حه‌جى وه‌رزى تێدایه و پێگه‌یه‌كى پیرۆزى هه‌یه بۆ عیباده‌تكه‌ران له سه‌رتاسه‌رى جیهان. مزگه‌وتى ئه‌ل ئه‌قسا، شوێنى گه‌شتكردنى شه‌وى ڕه‌وى محمد (د.خ) بۆ ئاسمان و دیوارى ڕۆژئاوا، تاكه په‌رستگاى ماوه‌ى دووه‌مى یه‌هودییه‌كان و به‌شێك له كۆمه‌ڵگاى حه‌ره‌مى قودس/ حەرەم شەریف پێكده‌هێنێت. ئه‌م شوێنه جێگه‌ى به‌رده‌وامى ناكۆكییه‌كانى نێوان موسڵمانه‌كانى فه‌ڵه‌ستین و جوله‌كه‌كانى ئیسرائیله، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ناكۆكى نه‌ته‌وه‌یى فراوانه له‌سه‌ر مافى خاك، ئازادییه ئایینییه‌كان و سه‌روه‌ریى سیاسى. بارودۆخى تایبه‌تى قودس به شێوه‌یه‌كى فه‌ڕمى دانی پێدا نراوه و ته‌ئكیدى له سه‌ر كراوه‌ته‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانى عوسمانى، به‌ریتانیا، ئوردنییه‌كان و ئیسرائیل، كاریگه‌رى كردووەته سه‌ر ڕێكخستنى باج وه‌رگرتنى شاره‌كه و ڕێكخستنى ئه‌من و ئاسایش و یاسا شارستانییه‌كان و كۆنتڕۆڵى به‌ڕێوه‌بردن.
2- بنچینه‌ى دابه‌شبوونى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى و ئیسنى له سیاقى نه‌ته‌وه‌یى و داگیركاریى شاره‌كه‌دا
له بنچینه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكیى نێوان جووله‌كه و نه‌ته‌وه‌یى فه‌ڵه‌ستینى– عه‌ره‌بی له ساڵانى 1880كان، قودس له هه‌مان كاتدا هیوا و به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م بووه بۆ ئاشتى. ململانێ نێوان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵەستین و یه‌هودى كه تیایدا ڕۆڵى ستراتیجى و سیمبولى قودس وه‌ك شارێكى خوازراو بۆ بوون به پایته‌ختى هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه گرنگیه‌كى زۆرى هه‌بوو، له هه‌مان كاتدا كه‌یسه‌كه زیاتر وروژێنرا به میژووى درێژى ده‌ستتێوه‌ردانى زۆره ملێى ڕۆژئاوا له شاره‌كه، پێش دامه‌زراندنى ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانیا (كه به‌رده‌وام بوو تا 1948)، دواى ڕووخانى ئیمپراتۆرى عوسمانى له كۆتایى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى. دۆڕ‌انى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى فه‌ڵه‌ستین بۆ یه‌كه‌م جار به ده‌ستى به‌ریتانیه‌كان له ماوه‌ى " یاخیبوونى گه‌وره‌ی فه‌ڵەستینییه‌كان له ساڵى 1936 بۆ 1939) و دواتر به‌زاندیان جارێكى تر له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته تازه‌كه‌ى ئیسرائیل له جه‌نگى 1948، بووه هۆى زیادبوونى كاریگه‌ریى كێشه‌ى فه‌ڵەستین له وڵاتانى دراوسێ عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان. دابه‌شبوونى قوڵى ڕه‌گه‌زی–نه‌ته‌وه‌یى تا ئه‌مرۆ به چاره‌سه‌ر نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى ناهاوسانى له درووستكردنى ده‌وڵه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندى جوله‌كه‌كانى ئیسرائیل له لایه‌كه‌وه‌و، له لایه‌كى تره‌وه گفتوگۆ دووباره‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستپێكرد له ڕێكکه‌وتنامه‌ى ئۆسلۆ له ساڵى 1993 و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ نێوه‌ندگیرى.
3- هه‌یكه‌لى ناوخۆى شاره‌كه
قودسى عوسمانى هه‌تا 1917
ده‌یه‌كانى كۆتایى له فه‌رمانڕه‌وایى عوسمانى به‌سه‌ر قودس به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى قودس وه‌ك شارێكى مۆدێرنى نوێ خاوه‌ن ئیداره‌یه‌كى جیاكه‌ره‌وه له ناو ئیمپراتۆره‌كه. له كاتێكدا گه‌ره‌كانى شاره كۆنه‌كه، دابه‌شبوو بوو به‌ڵگه بوو له‌سه‌ر تێكه‌ڵییه‌كى زۆر له نێوان گروپه ئایینى و ئیسنییه‌كان، گه‌شه‌سه‌ندنى شاره‌كه له دواى بنیاتنانى دیواره‌كانى سه‌ده‌ى شانزه‌یه‌م به ڕوونى هێڵه‌كانى نێوان نه‌ته‌وه‌كانى جیا ده‌كرده‌وه. دوو جۆر نیشته‌جێبوونى شارى جیاواز دوروست بوو له گه‌ڵ هاتنى سه‌ده‌كه‌دا. له لایه‌كه‌وه شارى فه‌ڵەستینییه‌كان گه‌شه‌ى كرد به درێژایى زه‌وییه فراوانه‌كانى گونده عه‌شایه‌ره‌كانى قودس كه په‌یوه‌ندیه‌كى دورو درێژیان هه‌بوو له گه‌ڵ شاره كۆنه‌كه. له لایه‌كى تره‌وه شارنشینى یه‌هودى و مه‌سیحییه‌كان دامه‌زرا له ڕۆژئاواى شاره‌كه. له‌م ماوه‌یه‌دا ڕێژه‌ى دانیشتووانى جووله‌كه به شێوه‌یه‌كى دراماتیكى زیادى كرد، به زۆرى به هۆى كۆچكردنیان له ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌ورووپا، به‌ڵام عه‌ره‌بى فه‌ڵەستینى (موسڵمان و مه‌سیحى) وه‌ك زۆرینه مانه‌وه له شاره‌كه سه‌ره‌ڕاى ناكۆكیه‌كانیان له سه‌ر نماینده‌ى دیموگرافى.
ئینتدابى (داگیركارى) به‌ریتانی 1922- 1948
له ژێر داگیركاریى به‌ریتانیا قودس به گۆڕانكارى زۆردا تێپه‌ڕى، ڕۆڵگێڕانى شاره‌كه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك پایته‌ختى نوێى هه‌رێمى فه‌ڵه‌ستین، ڕێژه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادی كرد له 62700 كه‌سه‌وه بۆ 164400 له نێوان 1922 بۆ 1946 (به پێى سه‌رژژمێریى به‌ریتانیا). ژماره‌ى دانیشتووانى جووله‌كه و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به نزیكه‌ى یه‌كسان بوونه‌وه له ناوچه شارنشینه‌كانى شاره‌كه له كۆتایى داگیركارى به‌ریتانی. ڕاگه‌یاندنى بلفۆر له ساڵى 1917، زاراوه‌ى ناڕوون و پێچه‌وانى تێدایه ده‌رباره‌ى پشتگیریى به‌ریتانیا بۆ دامه‌زراندى ده‌وڵه‌تێك بۆ هاووڵاتییانى جووله‌كه له فه‌ڵه‌ستین له كاتێكدا "ڕێزگرتن له مافه ئایینى و مه‌ده‌نى كۆمه‌ڵگا ناجووله‌كه‌كانى ناو فه‌ڵه‌ستین" ئه‌مه بووه هۆى لێكدووركه‌وتنه‌وه‌ى زیاترى دوو نه‌ته‌وه‌كه له شاره‌كه. زنجیره‌یه‌ك له توندوتیژى به‌دوایه‌كدا هاتوو له سه‌رانسه‌رى فه‌ڵه‌ستین له ساڵه‌كانى 1920، 1921، 1929 و 1936، كه بووه هۆى پێشنیار كردنى یه‌كه‌م دابه‌شبوون له لایه‌ن لیژنه‌ى بیله‌وه له ساڵێ 1937، كه هیچ لا پێى ڕ‌ازى نه‌بوون، به‌ڵام زۆر به توندى ڕه‌فزكرایه‌وه له لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه. كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پێیان باش بوو چاره‌سه‌رى كێشه‌كه بكرێت له ڕێگه‌ى ملكه‌چكردنى قودس بۆ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و دابه‌شكردنى خاكى فه‌ڵه‌ستین وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ( چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌ت)، كه دواتر ناسرا به پلانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ساڵى 1947، كه فه‌ڵه‌ستین زۆر به توندى دژى بوون.
شارێكى دابه‌شكراو 1948-1967
هه‌روه‌ك داگیركارى به‌ریتانیا نزیك بوویه‌وه له كۆتایى، دوژمنایه‌تى ده‌ستی پێ كرد له نێوان جوله‌كه و فه‌ڵەستینییه‌كان له نۆڤه‌مبه‌رى 1947 و سه‌ریكێشا بۆ داگیركارى پان-عه‌ره‌ب له ئایارى 1948 به ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى دیفید بێن گۆری‌و بۆ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل. دۆڕ‌انى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب كۆتایى هات به ڕێكه‌وتنێكى سه‌ربازى له ساڵى 1949 و دابه‌شبوونى قودس له نێوان ده‌وڵه‌ته تازه دروستبووه‌كه‌ى ئیسرائیل و مه‌مله‌كه‌تى ئوردنى هاشمى. 60 هه‌زار عه‌ره‌ب ناچار كران بۆ جێهێشتنى ناوچه‌ى كۆنترۆڵكراوى ڕۆژئاواى قودس، هاوتا ئیسرائیلییه‌كانیان له به‌شى ڕۆژهه‌لاتى شاره‌كه نزیكه‌ى 2 هه‌زار كه‌س بوون. هیچ یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته‌كان دانپێدانانى نێوه‌ده‌وڵه‌تیان به ده‌ست نه‌هێنا بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و خاكه‌ى كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو له هه‌مان كاتدا له ژێر پلانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بوو. قودسى ڕۆژهه‌ڵات (كه شاره كۆنه‌كه‌ى تێدایه) چه‌قبه‌ستووبووه له 19 ساڵ له دابه‌شبوون، هه‌روه‌ك ئوردونییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌یانویست ناوچه‌ى (كه‌ناری خۆرئاوا) بخه‌نه سه‌ر شانشینه‌كه‌یان، دواتر گه‌شه‌كردنى عومان وه‌ك پایته‌ختێكى یه‌كگرتوو بۆ ئوردن ڕوویدا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل قودس ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى ده‌گێڕا بۆیى. په‌رله‌مان شاره‌كه‌ى وه‌ك پایته‌ختى فه‌ڕمى ئیسرائیل ڕاگه‌یاند له ساڵى 1950، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وێ له سه‌ره‌تاكانى 1949.
قودس دواى 1967
له دواى جه‌نگى ساڵى 1967، ئیسرائیل به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى قودسى ئوردنى خسته ژێر ده‌ست خۆیه‌وه به 6 كم دووجا و له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ناری خۆرئاوایش به ڕووبه‌رى 64 كم دووجا، به‌شێوه‌یه‌كى تاك لایه‌نه بانگه‌شه‌ى ده‌كرد كه ئه‌م ناوچانه وه‌ك به‌شێك له فراوانخوازى شاره‌وانى قودسه (له ئێستادا به‌گشتى 108 كم دووجایه). ئه‌م پێكه‌وه‌لكانه‌ى ئیسرائیل دانى پێدا نه‌نرا له لایه‌ن هیچ ده‌وڵه‌تێكه‌وه یاخود كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه. سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنى شاره‌كه له ژێر هه‌ژموونى ئیسرائیل، دوو ململانێكه‌رى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه درووست بوون ئه‌وانیش ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵەستینییه‌كان بوون. زۆرینه‌ى فه‌ڵەستینییه‌كان به‌رده‌وامن له بینینى قودسى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك پایته‌ختى داهاتووى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین. له ماوى پێكه‌وه لكاندنه‌كه‌ى ساڵى 1967، نزیكه‌ى 66 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى خرایه نێو سنورى فراوانخوازى شاره‌وانى ئیسرائیلى و مافى مانه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌مڕۆدا نزیكه‌ى 253 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌ڕمى نێشته‌جێن له قودسى ڕۆژهه‌ڵات، یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو دانیشتوانى شاره‌كه پێكده‌هێنن. هه‌روه‌ها قودسى ڕۆژهه‌ڵات ماڵی نزیكه‌ى 200 هه‌زار ئیسرائیلییه له‌و ناوچانه‌ى كه بنیاتنراوه له ساڵى 1967، بۆ ئیسرائیلییه‌كان ئه‌وانه گه‌ڕه‌كى نوێن، به‌ڵام بۆ فه‌ڵه‌ستنییه‌كان ئه‌وانه ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونى داگیركراون، ئه‌وان جیا ناكاته‌وه له هاو نه‌ته‌وه‌كانیان له كه‌ناری خۆرئاوا. ئه‌م بارودۆخه زیاتر ئاڵوزبوو به بنیاتنانى دیوارێكى نوێ به‌مدوایانه به درێژى 168 كم. (پێكهاتوو له كۆنكرێت و به‌شى ته‌لبه‌ند)، كاتێك ته‌واو بوو به‌شێوه‌یه‌كى فعلى قودسى ڕۆژهه‌ڵات له كه‌ناری خۆرئاوا جیا ده‌كاته‌وه. حكومه‌تى ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستى ئه‌م به‌ربه‌سته بۆ پاراستنى هاووڵاتییانى ئیسرائیله له هێرشى تیرۆریستى. به‌ڵام فه‌ڵەستینییه‌كان سه‌ركۆنه‌ى به‌ربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن وه‌ك میكانیزمێكى جیاكارى ڕه‌گه‌زى و داگیركارى خاك و كۆنتڕۆڵكردن و سه‌ركوتكردن ده‌یبینن.
سیناریۆكان بۆ داهاتوو
شێوازى جیاواز بۆ هاوبه‌شپێكردن یان دابه‌شبوونى شاره‌كه خراوه‌ته ڕوو چى به شێوه‌ى فه‌ڕمى یاخود نافه‌ڕمى له نێوان ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. بابه‌تى هاوبه‌ش بریتییه له دروستكردنى "كۆمیته‌یه‌كى هاریكارى" كه دیاریكراوه له لایه‌ن شاره‌وانیه‌كانه‌وه بۆ چاودێریكردنى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى شاره‌كه به شێوه‌یه‌كى گشتى و سیسته‌مێكى تایبه‌ت بۆ شاره كۆنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ریى ئیسرائیل به‌سه‌ر گۆڕستانه‌كه‌دا له‌سه‌ر چیاى زه‌یتون و دیوارى ڕۆژئاوا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى سه‌نته‌رى په‌یوه‌سته به سیاده‌وه، به‌تایبه‌تى سیاده‌ى فه‌ڵەستینییه‌كان به‌سه‌ر حه‌ڕمى شه‌ریفه‌وه، گفتوگۆكان هه‌میشه بێ ئه‌نجام بووه.
تا نوسینى ئه‌م بابه‌ته هیچ گفتوگۆیه‌كى جیدى له ئارا نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌یسه‌كه له ڕێگه‌ى دانوستانه‌وه. له ڕاستیدا، ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ركردن له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه واپێده‌چێت له باربچێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى سیاسه‌تى به‌رده‌وامى تاك لایه‌نه‌ى ئیسرائیل وه‌ك ته‌واوكردنى دیوارى جیاكه‌ره‌وه كه ده‌بێته سنورێك له ده‌ورى به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه و جیاكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى فه‌ڵه‌ستین له ناوچه دوره ده‌سته‌كان. هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى شه‌رعى فه‌ڵه‌ستینى ئه‌م ده‌ره‌نجامه په‌سه‌ند ناكات وه‌ك چاره‌سه‌رێكى به‌رده‌وام بۆ قودس، له ژێر ڕۆشنایى ئه‌م سیاقه‌دا، هیچ چاره‌سه‌رێكى مه‌عقوڵ بوونى نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به تێروانین له ڕابردوو ده‌رده‌كه‌وێت گۆڕانگارى گرنگ ڕوویدا له ماوه‌ى 15 ساڵى ڕابردوو. له‌به‌رچاوگرتنى ڕێكه‌وتنامه‌ى ئۆسلۆ، كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى كامپ ده‌یفد و گفتوگۆى تابا ده‌رده‌كه‌وێت كه گۆرانگارى پله‌په‌ندى له تێراونین و پێگه‌ى هه‌ردوولا ڕوویداوه پێش پرۆسه‌ى ئاشتى له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیارى 242 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵام له ناویشیاندا ئاڵوگۆڕى خاك. ئێمه ده‌توانین ئه‌مه ببینین له شێوه‌ى پێشنیاره‌كان بۆ كشانه‌وه‌ى ئیسرائیل و سه‌روه‌رى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌سه‌ر به‌شێكى فراوانى قودسى ڕۆژهه‌ڵات، ڕازیبوونى زۆره ملێى به‌شێك له فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به واقعه نوێیه‌كه له قودس. له ڕاستیدا ئه‌م جوڵه‌یه سنورداره و له‌سه‌رخۆیه ناتوانێت ئه‌و ڕاستیه بگۆرێت بۆ ئیسرائیلییه‌كان، پرسى قودس گۆڕاوه له پرسێكى گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌كراوه‌وه له هه‌شتاكان (پێش ئۆسلۆ)، بۆ پرسێكى گفتوگۆكراو له‌سه‌ر له نه‌وه‌ده‌كان (ئۆسلۆ)، بۆ گفتۆكۆكردن له‌سه‌رى به تێروته‌سه‌لى له ناویشیاندا ئاڵوگۆرى خاك له‌سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك (له دواى كامپ ده‌یفد و تابا). گۆڕانكاریه‌كانى ئێستا بۆ ئه‌رزى واقع و به‌كارهێنانى شاره‌كه له ڕێگه‌ى دیوارێكى جیاكه‌ره‌وه و سیاسه‌تى تاك لایه‌نه‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل ناگۆڕێت له‌م كاته‌ى ئێستادا.