بۆچى جوله‌كه‌كان و موسڵمانه‌كان بانگه‌شه‌ى ئاینی ده‌كه‌ن بۆ قودس؟

16/12/2017

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینى: بیكی لیتل
سه‌رچاوه‌: هیسترى

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پایته‌ختى فه‌رمى ئیسرائیل بریتیه‌ له‌ ته‌ل ئه‌بیب، به‌ڵام بۆماوه‌یه‌كى درێژه‌ ئیسرائیل شارى قودسى وه‌ك پایته‌ختى نافه‌ڕمى له‌ به‌رچاو گرتووه‌. قودس، یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین شاره‌كانى جیهان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌ڕمى دابه‌شبووه‌ له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 70 ساڵه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌درێژایى مێژووى 5 هه‌زار ساڵه‌ى ئه‌و شاره‌ بۆ چه‌ندین جار ده‌ستاو ده‌ستى كردووه‌. 
ناكۆكى و ململانێ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له‌په‌ره‌سه‌ندا بوو له‌ ماوه‌ى ده‌یه‌كانى ڕابردوو، له‌و كاته‌ى كه‌ داگیركه‌ر و دانیشتوانى جوله‌كه‌ هه‌ڵسان به‌ ده‌ركردنى عه‌ره‌به‌ موسڵمانه‌كان له‌ ماڵه‌كانى خۆیان و ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلیان دروستكرد له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان له‌ ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌م. به‌ڵام هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كان له‌ سه‌ر شارى قودس په‌یوه‌ست بوون به‌ ئاینزاى یه‌هودى و ئاینى ئیسلامه‌وه‌، هه‌ردوو لایان قودس وه‌ك شوێنێكى پیرۆز ده‌ناسێنن. 
له‌ 6 دیسه‌به‌ر، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕێچكه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كانى پێش خۆى لایدا  و ڕایگه‌یاند كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان شارى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل ده‌ناسێنێت، به‌ فعلی ته‌ئیدى كۆنترۆڵى ئیسرائیل ده‌كات له‌ شاره‌كه‌. 
یه‌هودى و مه‌سحیه‌ت و ئیسلام په‌یوه‌ندى مێژووى توندیان به‌شاره‌ دێرینه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، شوێنكه‌وتووانى هه‌ر یه‌كێك له‌م ئاینانه‌ كۆنترۆڵى هه‌موو یان به‌شێكى شاره‌كه‌یان كردووه‌ له‌ ماوه‌ى هه‌زاران ساڵى ڕابردوو. له‌  1000 ساڵى پێش میلاد ده‌یڤد پاشا هه‌ژموونى یه‌هودى سه‌پاند به‌سه‌ر قودسدا. له‌ ساڵانى دواتردا كۆنترۆڵى شاره‌كه‌ ده‌ستاو ده‌ستى ده‌كرد له‌ نێوان ئه‌وانى تردا، به‌تایبه‌تى له‌ ماوه‌ى شه‌ڕى خاج په‌ره‌سته‌كان، كاتێك خاچ په‌رسته‌ مه‌سیحیه‌كان شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه‌یان ده‌كرد له‌ گه‌ڵ یه‌هودیه‌كان و موسڵمانه‌كان. له‌ نێوان 1517 و 1917، ئیمپراتۆرى عوسمانى – كه‌ ئاینى فه‌ڕمى ئیسلام بوو فه‌رمانڕه‌واى شاره‌كه‌ى كردووه‌. 
به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا قودس له‌ كتێبى بایبڵى عبریدا باسكراوه‌. له‌ نه‌ریتى یه‌هودیدا، ئه‌و  شوێنه‌یه‌ كه‌ ئیبراهیم، خه‌ریك بوو كوڕه‌كه‌ى ئیسحاق بكاته‌ قوربانى بۆ خودا هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. دواتر، كوڕه‌زاكه‌ى ئیبراهیم كه‌ یه‌عقوبه‌ ( ناوى ئیسرائیلى وه‌رگرتبوو) زانى كه‌ قودس " ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ خودا گه‌له‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ نێو هه‌موو قه‌بیله‌كانى تر، وه‌ك شوێنێك دامه‌زرا له‌ ژێر ناوى ئه‌و". به‌پێى كتێبى ده‌وته‌رۆنۆمى. 
قودس پایته‌ختى ئیسرائیلى ده‌یڤد پاشا بوو له‌ بایبڵى هیبرۆ، هه‌روه‌ها شارێكه‌  كه‌ سلیمان كورٍى ده‌یڤید په‌رستگاكه‌ى خۆى تێدا دامه‌زراند، له‌ سه‌رده‌مى ئایینى یه‌هودیدا، هاوڵاتیانى یه‌هودى كه‌ نه‌یان ده‌توانى حه‌ج بكه‌ن بۆ شاره‌كه‌، ده‌توانن نوێژ بكه‌ن به‌ ئاڕاسته‌ى قودس. 
به‌ پێى كتێبى پیرۆزى قورئان، قودس كۆتا شوێنه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د سه‌ردانیكرد پێش به‌رزبوونه‌وه‌ بۆ به‌هه‌شت و قه‌سه‌كردن له‌گه‌ڵ خودا له‌ ئاسمانى حه‌وته‌م. پێش ئه‌وه‌، ئه‌و سه‌فه‌رى كرووه‌ له‌ مه‌كه‌وه‌ بۆ قودس له‌ شه‌وێكدا به‌ بونه‌وه‌رێكى ئه‌فسانه‌یى.  
هه‌ردوو موعجیزه‌ى ئیسرا و میعراج و قسه‌كردنى له‌گه‌ڵ خودا دوو ڕووداوى زۆر گرنگن له‌ ئیسلامدا. له‌ ماوه‌ى سه‌فه‌ره‌كه‌ى شه‌ودا، موحه‌مه‌د پاكرایه‌وه‌ له‌ ئاماده‌كارى بۆ قسه‌كردن له‌ گه‌ڵ خودا. له‌ ئاسمان، خودا فه‌رمانى به‌ موحه‌مه‌د كرد بۆ خودێندنى نوێژ، 50 جار هه‌موو ڕۆژێك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، موحه‌مه‌د پاڕایه‌وه‌ له‌ خودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ ژماره‌كه‌ بۆ 5 جار له‌ ڕۆژێكدا، كه‌ ئێستا جێگیركراوه‌ وه‌ك ستاندارێكى ئیسلامیى. 
موحه‌مه‌د ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك درێژكراوه‌ى نه‌ریتى ئاینى یه‌هودى و مه‌سیحى ئیبراهیم بینى. له‌به‌رئه‌وه‌، یه‌كه‌م قیبله‌، یاخود ئاڕاسته‌ كه‌ موسڵمانه‌كان پێویست بوو له‌ كاتى نوێژدا ڕووى تێبكه‌ن قودس بوو ( ئه‌مڕۆ موسڵمانه‌كان ڕوو ده‌كه‌نه‌ مه‌كه‌ له‌ كاتى نوێژدا). له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌ریتى ئیسلامى پێشبینى ده‌كه‌ن كه‌ قودس ڕۆڵى گرنگ ده‌گێرێت له‌ داهاتوودا، ناوهێنانى وه‌ك یه‌كێك له‌و شارانه‌ى كه‌ كۆتایى جیهانى تێدا دێت. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، جیهان وا نابینرێت كۆتایى بێت له‌وێ له‌ ئێستادا، ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى تره‌مپ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئالۆزیه‌كان زیاتر ده‌كات. بڕیاره‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ دانپێدانانى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل وایكرد سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بنیامین نتنیاهو ستایشى ئه‌و بڕیاره‌ بكات و هاوپه‌یمانه‌كانى فه‌ڵستین ئیدانه‌ى بڕیاره‌ بكه‌ن و نیگه‌ران بوون له‌وه‌ى كه‌ ئه‌م جوڵه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئالۆزبوونى گفتوگۆى درێژخایه‌نى ڕێكه‌وتنى ئاشتى نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان. 
له‌ ڕاستیدا، چه‌ند سه‌عاتێك پێش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى تره‌مپ، نوێنه‌رى گشتى فه‌ڵستین بۆ به‌ریتانیا ووتى كه‌ ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێنێت، به‌ فیعلى " جه‌نگ ڕاده‌گه‌ێنێت". 

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure