::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
نووسینی: جه‌یمی میسیك
سه‌رچاوه: Foreign Affairs
وه‌رگێڕانی: قاره‌مان عه‌لی
سیاسییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاتێك پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌رئه‌گرن یان ئه‌بن به سیاسه‌تداڕێژه‌رێكی گه‌وره له ئیداره‌ی نوێ‌دا، زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و 17 ده‌زگاو ئۆفیسه نییه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكئه‌هێنن. هه‌رچه‌نده سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانی دیاریكردنی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌وردی ئاگه‌داری كاركردنی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگرییانه نین، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مداو دوای ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌ك ئه‌ندامی ئیداره نوێكه، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان زۆر پشت به‌م ده‌زگا هه‌واڵگریانه ئه‌به‌ستن. ئامانجی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگریانه بریتییه له پێشكه‌شكردنی باشترین و نوێترین زانیاریی ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری جیهان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كانی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه له ڕێگه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه پێشكه‌شكراوه‌كانه‌وه بگه‌ن به‌و ئامانجانه‌ی كه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دایانناوه.
سه‌رۆكی وڵات گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری خزمه‌تگوزارییه (زانیارییه) هه‌واڵگرییه‌كانه‌و زۆرجاریش ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان زانیاری هه‌واڵگری بێكه‌ڵك، نهێنی ژیانی تایبه‌تی سه‌ركرده‌كان وه‌ك نموونه، پێشكه‌ش به سه‌رۆك ئه‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رهه‌مدار (ته‌ندروست) له نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و سه‌رۆكدا هه‌بێت، ئه‌بێت هه‌ردوولا، به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌واڵگری (هه‌واڵگری) و به‌كاربه‌ری زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان(سه‌رۆكایه‌تی)، لێكتێگه‌یشتن و متمانه‌یان به‌یه‌ك هه‌بێت.
زانیاری نه‌ك سیاسه‌ت
دیارترین هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن ده‌رباره‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له خه‌ڵكی پێیانوایه كه ئه‌م ده‌زگایانه سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه‌و ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگریانه سیاسه‌ت ناكه‌ن. هه‌روه‌ك چۆن ئاڵێن دوڵاس، كه له ساڵی 1953 بۆ 1961 سه‌رۆكی (سی ئای ئه‌ی) بوو، وتی "كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری خزمه‌تكاری وڵاتن نه‌ك خاوه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بن." به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ڵئه‌ستێت به دیاریكردنی پێویسترین زانیاری و ده‌ستنیشانكردنی ڕێگاكان و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیاریانه‌و داڕشتنی ئامانجه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و ڕوونكردنه‌وه‌ی چۆنێتی گه‌یشتن به‌و ئامانجانه.
ئه‌ندامانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌خۆیانه‌وه كارناكه‌ن و پێویسته له سه‌ره‌وه فه‌رمانیان پێبكرێت و پێیان بووترێت چی كارێك پێویستی به ئه‌نجامدانه‌و چۆن و كه‌ی ئه‌نجام بدرێت. كۆشكی سپی ئه‌بێت له كاره‌كانیدا دیسپلین ڕه‌چاو بكات و به ده‌زگای هه‌واڵگری بڵێت ئه‌نجامدانی چی ئۆپه‌راسیۆنێك یان به‌ده‌ستهێنانی چی زانیارییه‌ك كاری له پێشینه‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌و به‌رده‌وامیش بێت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه. به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات به‌شێك له زانیارییه‌كان (پرسه‌كان) گرنگییه‌كی زیاتر په‌یدا ئه‌كه‌ن یان گرنگی له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. به‌بێ ڕێنمایی یان بوونی دیالۆگ له نێوان كۆشكی سپی و كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای هه‌واڵگری، به‌هۆی سروشتی كاره‌كانیه‌وه، ته‌نها به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه هه‌ڵده‌ستێت كه ئه‌توانێت ئه‌نجامی بدات. هه‌ندێك جار گرفته‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌لایه‌ن سیاسی و به‌رپرسیانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م گرفتانه له قه‌باره‌ی ئاسایی خۆیان گه‌وره‌تر ئه‌بن و كاریگه‌ری نه‌رێنیان ئه‌بێت بۆ سه‌ر چالاكی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و كواڵێتی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئه‌ندامانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان كۆی ئه‌كه‌نه‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، ئه‌بێت له نزیكه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی له كۆنتاكتدا بێت له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی به‌گشتی و سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری و گه‌وره به‌رپرسانی وڵات پێویست گرنگن چونكه ئه‌گه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری نه‌زانێت چی له وڵات‌دا ڕوو ئه‌دات و ئه‌مه‌ریكا به‌نیازی چییه‌و له‌گه‌ڵ كێداو له‌باره‌ی چییه‌وه له‌گفتۆگۆدایه، ئه‌وا ده‌زگای هه‌واڵگری ناتوانێت له‌ڕێگه‌ی كاری هه‌واڵگرییه‌وه زانیاری پێویست بخاته به‌رده‌ست گه‌وره به‌رپرسانی وڵات و له كۆتایدا گه‌وره به‌رپرسانی وڵات زانیارییه هه‌واڵگرییه كۆكراوه‌كان وه‌ك زانیاری هه‌واڵگری بێ كه‌ڵك پۆلێن ئه‌كه‌ن و پاشان ئه‌و زانیاریانه به‌هۆی بێ كه‌ڵكیانه‌وه پشتگوێ ئه‌خه‌ن. هه‌ندێك جار به‌رپرسانی وڵات له ڕێگه‌ی پیشتگوێخستنی ئه‌و هۆشدارییه هه‌واڵگریانه‌ی كه به ماوه‌یه‌كی زۆر (دورودرێژ) پێش ڕوودانه‌كه پاداشتی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كه ئه‌ده‌نه‌وه، هه‌وه‌ها ئه‌گه‌ر هۆشدارییه هه‌واڵگرییه‌كان به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م پێش ڕوودانی ڕووداوه‌كه بگات به ده‌ست به‌رپرسانی وڵات، ئه‌وا له‌به‌رانبه‌ردا به‌رپرسانی وڵات له‌ڕێگه‌ی تۆمه‌تباركردنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به شكسهێنان؛ پاداشتی به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌ده‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌كاربه‌ری ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ن به‌باشی ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كه بنه‌وه، ئه‌بێـت هه‌ردولا به‌ماوه‌یه‌كی ز‌ور پێش ڕوودانی قه‌یرانه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی كاركردنیان دروستكردبێت. بۆ دروستبوونی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌ردوولادا، یه‌كتر بینین و له‌یه‌كتێگه‌یشتن گرنگ و به‌سوده. باشترین كات بۆ دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان هه‌ردوولادا بریتییه له پێش ڕوودانی قه‌یرانه‌كه چونكه له كاتی ڕوودانی یان بوونی قه‌یراندا كاركردن له‌سه‌ر درستكردنی په‌یوه‌ندی كارێكی قورسه و هه‌ردوولا، له جیاتی كاركردن له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، ئه‌وان كار بۆ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی قه‌یرانه‌كه‌وه ئه‌كه‌ن. به‌بێ بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و له‌سه‌ر متمانه دامه‌زراو له نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری و گه‌وره به‌رپرسانی وڵات‌دا، ئه‌وا هیچ لایه‌كیان ناتوانن به‌باشی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری نابێت له كاروباری سیاسی وه‌ڵاتدا خۆیان هه‌ڵقورتێنن و ببن به‌به‌شێك له ململانێ سیاسییه‌كان. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یان یه‌كێك له به‌رپرسانی ئیداره نوێكه داوایان له به‌رپرسێكی هه‌واڵگری كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی پرسێكی سیاسی بخاته ڕوو، ئه‌بێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه ڕه‌د بكاته‌و تێكه‌ڵ به پرسه سیاسییه‌كان نه‌بێت چونكه سیاسه‌تكردن كاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان نییه.
سستمی حكومڕانی له ئه‌مه‌ریكا وا ئه‌خوازێت كه سه‌رۆكی نوێی وڵات به ته‌واوی متمانه به ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی بكات. ئه‌و ده‌زگایه‌ی كه به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی به ئیداره‌ی پێشوكردووه‌و به‌رده‌وامیش ئه‌بێت له خزمه‌تكردن به‌م ئیداره نوێیه. سه‌ره‌تا كاتێك كه ئه‌ندامانی ئیداره نوێكه ده‌ستبه‌كار ئه‌بن، چانسی بێ متمانه‌یی له نێوان به‌رپرسانی ئیداره نوێكه‌و ده‌زگای هه‌واڵگری چانسێكی زۆره. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی ئیداره نوێیه‌كه ئه‌زموونی كاركردنیان له گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری كه‌مه یان هه‌ر نییه. به‌ڵام ئه‌بێـت به‌پرسیانی ئیداره نوێیه‌كه ئه‌وه بزانن كه به‌رپرسانی هه‌واڵگری كه‌سانی دڵسۆز‌و جێگه‌ی متمانه‌ن و پابه‌ندن كه به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ن. كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری خزمه‌ت به سه‌رۆك ئه‌كه‌ن به‌بێ گوێدانه باكگراونده سیاسییه‌كه‌ی سه‌رۆك و بۆیان گرنگ نییه كه سه‌رۆك سه‌ربه كام پارتی سیاسییه له ئه‌مه‌ریكا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌زگایه وا ڕاهێنراون كه زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆچوون و ئه‌جیندا سیاسییه‌كانی خۆیان تێكه‌ڵ به‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه بكه‌ن، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای ئه‌كه‌ن.
جارێكیان یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆشكی سپی، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگری كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌به‌رپرسانی (CIA) یه‌وه ئاماده‌كرابوو، پرسی: "ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده كردووه، له‌ڕووی سیاسییه‌وه كه‌سێكی دیموكراته یان كۆمارییه؟" ئه‌م به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی، وه‌ك هه‌موو هاوڕیكانی تری، نه‌ك نه‌یزانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربه‌چی حزبێكه، به‌ڵكو بۆی ڕوونبووه‌ه‌وه كه ئه‌م جۆره پرسیاره پرسیارێكی شیاو‌و دروست نییه. پێویست ناكات ئیداره نوێكه خۆی بۆ زانینی مه‌یلی سیاسی ده‌زگای هه‌واڵگری و ئایا به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی به كێ داوه، ته‌رخان بكات. چونكه به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی تری حكومه‌ته‌وه، له ده‌زگای هه‌واڵگریدا: زۆرینه‌ی زۆری كارمه‌ندانی هه‌واڵگری كه‌سانی وشیار و دڵسۆزن و بۆ هه‌ردوو ئیداره‌كه، ئیداره‌ی دیموكرات و ئیداره‌ی كۆمارییه‌كان، كاریانكردووه. یاسای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ساڵی 1947 دژی ده‌ستوه‌ردانی ده‌زگای هه‌واڵگری و كارمه‌ندانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كاروباری سیاسی وڵات‌دا. هه‌رئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی نیگه‌رانبوو كاتێك زانیان به‌وه كرد كه ڕاوێژكارێكی سیاسی بۆ كۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیادكراوه.
كاتێك كه به‌رپرسێكی هه‌واڵگری زانیاری هه‌واڵگری پێشكه‌ش به سیاسییه‌كان ئه‌كات، بوونی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كاندا به‌شێكه له كاره‌كانی ئه‌و، نه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری بیه‌وێت سیاسییه‌كان خۆشیان بیه‌وێت یان بڕیاری سیاسی بدات. یه‌كێك له‌به‌رپرسه پێشووه‌كانی (CIA) بوونی به‌رپرسانی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سیاسییه‌كاندا وه‌ك میوانێكی نه‌ویستراو له نێو باغی (باخی) سیاسییه‌كاندا وه‌سف ئه‌كات، چونكه تۆ له‌وێی بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه سیاسییه‌كان نایانه‌وێت گوێبیستی ببن تۆ به‌گوێیاندا بده‌یت. به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی كۆشكی سپییه‌وه كه كار بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌ته‌كانیان ئه‌كه‌ن، به‌رپرسانی هه‌واڵگری په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌تكردنه‌وه نییه. سه‌ره‌كیترین كاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كانه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ر كارمه‌ندێكی هه‌واڵگری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسانه ڕاستییه‌كان بگه‌یه‌نێـت به ده‌سه‌ڵات ئه‌وا ئه‌و كارمه‌نده وه‌ك پاڵه‌وانێكی نێو گۆڕه‌پانی هه‌واڵگری وێنائه‌كرێت.
چاوه‌ڕوانییه‌كی گه‌وره
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیانه‌وه، كارمه‌ندانی ئیداره‌ی نوێ ئه‌بێت واقیعی بن له چاوه‌ڕوانییه‌كانیانداو ئه‌بێت كه‌مێك به‌رچاوڕوونیان هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان توانای ئه‌نجامدانی ئان ئه‌نجامنه‌دانی چیان هه‌یه. هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌زگای هه‌واڵگری توانای یان ئه‌یه‌وێت پێش بینی ئاینده بكات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه وانییه. به كورتی ئه‌وه‌ی كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌یكات بریتییه له پێشكه‌شكردنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كردانه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر مه‌بنای ئه‌و زانیاریانه ئه‌نجام بدرێـت و لێكه‌وته‌ی كرده ئه‌نجامدراوه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌خاته‌ڕوو. به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگری چاوه‌ڕوانی ڕوودانی له‌ناكاو ئه‌كه‌ن و هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕووداوه‌كه‌وه به‌به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان كارناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاینده‌ی وڵات چۆن ئه‌بێت یان پێشبینی ئاینده بكه‌ن. بۆنموونه، كه‌شافی (كشاف/ دۆزه‌ره‌وه)ی تیپێكی یاری به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كانی تیپه‌كه‌ی تر‌و كاری سه‌ره‌كی كه‌شافه‌كه (دۆزه‌ره‌وه‌كه) بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌رباره‌ی تیمه‌كه‌ی تر كۆی كردووه‌ته‌وه. دوای به‌رده‌ست بوونی ئه‌م زانیاریانه، ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه بڕیار ئه‌دات چی بكرێـت و چی جۆره یارییه‌ك بكرێت. هاوكاریكردنی ڕاهێنه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بباته‌وه ئامانجی كه‌شافه‌كه‌یه‌و هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له كه‌شافه‌كه ناكات كه پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه، ئه‌نجامی یارییه‌كه پێشبینی بكات.
به‌رپرسه سیاسییه نوێكانی نێو حكومه‌ت ئه‌بێت ئه‌وه بزانن كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له جیهانێكی گۆڕاو پڕ له نادڵناییدا كار ئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ك كلاوزویتز تێبینی كردووه، "به‌شێكی زۆر له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵگریانه‌ی كه له‌كاتی جه‌نگدا ئاماده ده‌كران دژبه‌یه‌ك، ناڕاست یان ناته‌واو بوون. به‌كورتی زۆربه‌ی ز‌وری ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ناڕاستن." تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م تێبینیه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌مڕۆژكاره‌ش ڕاسته. به‌رپرسانی هه‌واڵگری به‌هۆی سروشتی كاره‌كانیانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كواڵێت و زانیاری جۆربه‌جۆردا ئه‌كه‌ن، به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه زانیاری ناڕاست ئه‌گه‌یه‌نن و به‌شێكی تریش له سه‌رچاوه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڵه شیكردنه‌وه بۆ زانیارییه‌كان ئه‌كه‌ن. زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان به سروشت كه‌ڵه‌كه ئه‌بن و ڕاپۆرته كۆنه‌كان به‌راورد به ڕاپۆرته نوێكان، هه‌ڵه‌یان زۆرتر تێدایه. له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌كه بوونی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كاندا، شیكه‌روه‌كانی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان زۆرجار ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه پێشتر به گرنگیان زانیوه، له ئێستادا وه‌ك زانیاری بێ كه‌ڵك پۆلێن ئه‌كه‌ن.
كاتێك كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، ئه‌بێت ده‌زگاكه به‌رپرسیارێتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێت. ئه‌ندامانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك قه‌رزاری ئه‌مه‌ریكاو سه‌رۆكه‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كین (خۆیانن)و ئه‌بێت ئه‌وه ڕوون بكه‌نه‌وه كه چی ڕوویداو بۆچی ڕوویداو ئه‌و هه‌نگاوانه چین كه به‌مه‌به‌ستی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه له ئاینده‌دا، پێویسته بگیرێنه‌به‌ر. داگیركرنی عێراق له 2003 ئه‌و شته (هه‌ڵه‌یه) بوو كه من پێم وابوو له دوای داگیركردنی عێراقه‌وه، (CIA) ئه‌بێت دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌و جارێكی تر ئه‌و جۆره هه‌ڵه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕێت. به‌هۆی نهێنی بوونی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه، هه‌ندێك، به‌بیانوی ئاشكرا نه‌بوونی نهێنییه‌كان، هه‌وڵئه‌ده‌ن چاوپۆشی له هه‌ڵه‌كان بكه‌ن. پێویسته له‌سه‌ر به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵه هه‌واڵگرییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن و داوا له كارمه‌ندانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بكه‌ن كه هه‌ڵه‌كان له‌لایه‌كه‌وه پێویسته دانیپێدابنرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه پێویستی به شیكردنه‌وه‌و ڕاستكردنه‌وه هه‌یه.
سیاسییه‌كان پێویسته توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێـت كه گۆمان له شیكردنه‌وه‌و ڕه‌خنه له ڕاپۆرته سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌واڵگری بگرن به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار بكرێت به سیاسییكردنی هه‌واڵگری. به‌سیاسیكردنی هه‌واڵگری كاتێك ڕوو ئه‌دات كه به‌رپرسانی هه‌واڵگری له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسییه‌كان ده‌ستكاری ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان بكه‌ن. ڕه‌خنه‌گرتن و گومان خستنه‌سه‌ر زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان پێویسته پێشوازی لێبكرێت چۆنكه گومان و ڕه‌خنه‌و پرسیاری سیاسییه‌كان ده‌رباره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، شیكه‌ره‌وه‌كانی ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان هان ئه‌دات دووباره به شیكردنه‌وه‌كانیاندا بچنه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ن، پیش خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی شكردنه‌وه‌كانیان، تێگه‌یشتنێكی باشتریان بۆ زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان هه‌بێت. نابێت سیاسییه‌كان به‌ته‌نها گرنگی بده‌ن به‌وه‌ی كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌یزانن، به‌ڵكو ئه‌بێـت ئه‌وه‌شیان بۆ گرنگ بێت كه هه‌واڵگری نایزانێت. دوای ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌رباره‌ی عێراق كردی، له ئێستادا ده‌زگای هه‌واڵگری له‌و هه‌ڵه‌یه‌وه فێری ئه‌وه بووه كه ده‌رئه‌نجامه (ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی) ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌بێت بایه‌خی زیاتری پێبدرێت. هه‌روه‌ها سیاسییه‌كانیش ئه‌بێت له‌و فاكته‌رانه تێبگه‌ن كه ئه‌بێته‌هۆی ڕوودانی گۆڕانكاری له بڕیاری كۆتای ده‌زگای هه‌واڵگریدا.
زۆرجار سیاسییه‌كان داوا له به‌رپرسانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌كه‌ن كه ئه‌نجامه هه‌واڵگرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ داڕێژن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه سیاسییه‌كانی ئه‌ماندا بگونجێن. ته‌نانه‌ت به‌شێك له سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه سیاسییه‌كانیان ئۆفیسی هه‌واڵگری تایبه‌ت به‌خۆیان دائه‌مه‌زرێنن هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕامسفێڵدی وه‌زیری به‌رگری و جێگره‌ی له په‌نتاگۆن كردیان. ئامانجی ئه‌م ئۆفیسه هه‌واڵگرییه‌ی وه‌زیری به‌رگیری و جێگره‌كه‌ی بریتی بوو له دۆزینه‌وه‌ی لینك (په‌یوه‌ندی) له نێوان سه‌دام و ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، سیاسییه‌كان توانای به‌سیاسیكردنی ئه‌و یه‌كه هه‌واڵگریانه‌یان نییه كه مل ناده‌ن بۆ داوا سیاسییه‌كانی به‌رپرسه سیاسییه‌كان.
كارێكی مه‌ترسیدار
به‌رپرسانی هه‌واڵگری بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان، ئه‌بێت ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌ندامانی هه‌واڵگری به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌یه‌كی كه‌م، به‌ڵام گرنگ له چیرۆكێكی نه‌زانراو پێویسته به‌سه‌ر چه‌ندین كۆسپ و ڕووبه‌ڕووی چه‌ند مه‌ترسیه‌ك ببنه‌وه. ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌زگای هه‌واڵگری كۆیان ئه‌كاته‌وه‌و به‌ده‌ستیان ئه‌هێنێت، نا‌بێـت له‌لایه‌ن سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تییه‌وه به‌كه‌م سه‌یربكرێت و وه‌كو زانیاری بێ كه‌ڵك و ناگرنگ پۆلێن بكرێن. ئه‌ندامانی هه‌واڵگری و پۆلیسی ناخۆو خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و سوپا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڕازیبوونه‌وخۆویستانه ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ببنه‌وه له پێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی. دیواری مۆنۆمێنی (CIA) كه ناو‌و وێنه‌ی 117 كارمه‌ندی ده‌زگاكه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌م كارمه‌ندانه‌ی (سی ئای ئه‌ی) له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كانیاندا مردون (كوژراون) و به‌شێك له‌و كارمه‌نده كوژراوه‌ی (سی ئای ئه‌ی) تا ئێستاش به نه‌ناسراوی و شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك جۆرج تێنانت، كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی (سی ئای ئه‌ی)، ئه‌ڵێت، خانه‌واده‌و هاوپیشه‌كانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هه‌واڵگری كه له كاتی كاركردندا مردون (كوژراون) ئه‌بێت، "له بێده‌نگیدا دڵته‌نگبوونی خۆیان ده‌ربڕن." خزمه‌تی كارمه‌نده كۆچكردوو و ئه‌وانه‌ی كه ئێستا به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردن له ده‌زگای هه‌واڵگریدا، ئه‌بێت به‌رز بنرخێنرێت.
به‌پرسه سیاسییه‌كان زۆرجار له ڕێگه‌ی به‌كاربردنی خزمه‌تگوزارییه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه، ژیانی ئه‌وانیتر ئه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. بۆ نموونه، هه‌ندێك جار كاتێك سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر مه‌بنای زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بڕیار ئه‌ده‌ن یان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌هۆی ناڕاستبوونی زانیارییه‌كانه‌وه یان به‌هۆی لێكه‌وته‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌وه، شكستهێنان و كوژرانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌ك نموونه، ژیانی ئه‌وانی تر ئه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
به‌هۆی ئاڵۆزبوون و زۆربوونی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌رۆكه‌كان ناچارن بڕیاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی بده‌ن. سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نهێنیانه پشت به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌به‌ستن. هێنری كیسنجه‌ر ئه‌مه زیاتر ڕوونئه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێت، "ئێمه، كاتێك كه دیبلۆماسیه‌ت و سوپا ناتوانن له بارودۆخێكی تایبه‌ت و شوێنێكی دیاریكراوی جیهاندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزن، پێویستمان به ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری هه‌یه كه توانای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای هه‌بێت." ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كان جۆربه‌جۆرن و هه‌ریه‌ك له پڕوپاگه‌نده‌و كوده‌تای سه‌ربازی له‌خۆ ئه‌گرێت.
ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كان سیاسییه‌كان ڕووبه‌ڕووی سێ مه‌ترسی ئه‌كه‌نه‌وه. ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش بریتین له ئاشكرابوونی ئۆپه‌راسۆنه‌كه پێش ئه‌نجامدانی و شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه. له‌ڕابردوودا ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی تایبه‌ت بوو به (سی ئای ئه‌ی)و ئه‌م ده‌زگایه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نهێنی پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك و تێبینیكردنێكی كه‌م مه‌ودای گۆنگرێس بوو. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له‌ژێر ڕۆشنای " پاراستنی هێزو خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌نگ،" سوپای ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین چالاكی هه‌واڵگری ئه‌نجامداوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م چالاكیانه له‌لایه‌ن (سی ئای ئه‌ی)یه‌وه ئه‌نجام بدرابایه، ئه‌وا ئه‌و چالاكیه (ئۆپه‌راسۆنه) نهێنییانه پێویستیان به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌بوو. به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێ، پێش بڕیاردانی ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپه‌راسۆنێكی نهێنی، ئه‌بێت بزانن مه‌ودای ئه‌م چالاكییه هه‌واڵگرییه چه‌ه‌نده‌و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش ده‌ستنیشان بكه‌ن كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یهێنێت. به‌رپرسه سیاسی و هه‌واڵگرییه‌كان به‌رپرسیارن له‌به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌بێت هه‌ردوولا به‌رپرسیارێتی بڕیار‌و چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن. ئه‌وه‌ی له نێو هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێـت ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان نهێنی كار‌و چالاكییه‌كانیان بپارێزن. له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا نازانرێـت مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان كه‌ی ئه‌گه‌ن به ئه‌مه‌ریكاو مه‌ترسییه نێوخۆیه‌كانیش كه‌ی ده‌ته‌قنه‌وه، بۆیه ده‌زگا حكومییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ده‌ره‌وه‌و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، پێویستیان به هه‌مه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كاندا هه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌م هه‌مه‌هه‌نگییه‌ی حكومه‌ت و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌بێته‌هۆی نێگه‌رانبوونی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی، چونكه به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه له‌وه ئه‌ترسن كه ئه‌م هه‌مه‌هه‌نگییه ببێته‌هۆی بێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكادا.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه، پرسی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ و چاره‌نووسساز. ئه‌بێت هه‌ردوولا، حكومه‌ت و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، هاوڵاتیان و چالاكه‌وانانی مه‌ده‌نی دڵنیا بكه‌نه‌وه كه كاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادی تاك له ئه‌مه‌ریكا دروست ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان كار بۆ پاراستنی شاسایشی هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌كه‌ن.
هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه له ئێستا‌و ئاینده‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌بێته‌وه، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌بێت به‌به‌رده‌وامی له نوێكردنه‌وه‌دا بن. ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكی ئه‌توانێت، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ده‌زگای هه‌واڵگری، گۆڕانكاری له ڕێكخراوه‌یی ده‌زگاكه‌و چۆنێتی كاركردنی ئه‌و ده‌زگایه‌دا بكه‌ن و له‌به‌رانبه‌ردا، به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌بێت به‌سینگی فراوانه‌وه ئه‌و پێشنیار‌و ڕێنمایانه‌ی ئیداره نوێكه وه‌رگرن كه ئامانج لێیان بریتییه له به‌ره‌وپێشبردنی كاری ده‌زگاكه. تیمه نوێكه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌بێـت خۆی له‌و گۆڕانكاریانه به‌دووربگرێت كه زیان به كاره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌گه‌یه‌نێت و ژیانی به‌شێك له كارمه‌ندانی هه‌واڵگری ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌كاربه‌رانی خزمه‌تكوزارییه هه‌واڵگرییه‌كان له واشنتن ناڕوونه و ئه‌كرێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت. هێزی سه‌رۆكایه‌تی و قورسای (كاریگه‌ری) بڕیاره‌كانی سه‌رۆك ئه‌بێت گۆڕانكاری له بۆچوون و تێڕوانینه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌رباره‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان دروستبكات كه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دائه‌نیشن. زۆربوونی ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌بنه‌وه، ڕه‌نگه ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێ، به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌بنه‌وه، زیاتر پشت به ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ببه‌ستن.
گرنگه كه‌سی شیاو بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و ناشبێت په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت. سه‌رۆك ئه‌بێت به‌بایه‌خه‌وه له‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه بڕوانێت كه به‌شێك له كارمه‌ندانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ژیانی خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. چونكه كاتێك كارمه‌ندانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌بینن كه زانیارییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت ئه‌وا، ڕه‌نگه ئه‌م به‌هه‌نده وه‌رنه‌گرتنه، كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بێـت له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌بێت سه‌رۆكایه‌تی به‌هیچ شێوازێك ڕێگه نه‌دات زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان یان ناسنامه‌ی كارمه‌ندانی هه‌واڵگری، به‌تایبه‌تی كارمه‌نده بیانییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، وه‌ك به‌شێك له ململانێكان دزه‌ی پێ بكرێت. به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌بێت بتوانن هه‌ركاتێك كه خۆیان ئه‌یانه‌وێت سه‌رۆك ببینن و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌وه به‌ڕێزه‌وه پێشوازیان لێبكرێت، چۆنكه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه له نێوان سه‌رۆكایه‌تی و به‌رپرسانی هه‌واڵگری كاریگه‌ری ئه‌رێنی ئه‌بێـت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی كاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان.
كارمه‌ندانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شانازییه‌وه خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌یان ئه‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه ئه‌مه‌ریكا به به‌هێزی بهێڵنه‌وه. پرۆفشناڵبوونی كارمه‌ندانی هه‌واڵگری دیواری پارێزه‌ی دیموكراسی ئه‌مه‌ریكایه‌و ئه‌بێت كارمه‌ندانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان به‌هۆی كاره هه‌واڵگرییه‌كانیانه‌وه ڕێزیان لێبگیرێت. خراپ تێگه‌یشتنی به‌رپرسه سیاسییه‌كان، ئه‌گه‌ر به‌زووی ئه‌و تێگه‌یشتنه ڕاستنه‌كرێته‌وه، له هه‌واڵگری و سروشتی كاركردنی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی دروست بۆ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و به‌رزنرخاندنی كاره‌كانیانه‌وه، پێویستی به به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌واڵگری و سه‌رۆكایه‌تی، له‌ڕێگه‌ی بوونی تێگه‌یشتنێكی