::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
سه‌رچاوه: stratfor.com
ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا به دووڕیانى جیهان داده‌نرێن، كه هه‌ریه‌ك له نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، شاخه‌كانى ئێران، ده‌شتاییه‌كانى توركیا، بیبانه‌كانى وڵاتانى شام، زه‌وییه‌كانى باكوورى بیابانى گه‌وره و سه‌رجه‌م كه‌ناراوه‌كانى نێوانیان ده‌گرێته‌وه. چیرۆكى ناوچه‌كه‌ش – هه‌روه‌ك دۆخى گه‌لێك ناوچه‌ى گیرخواردوو له‌نێوان یاریزانه بیانییه‌كان – له كێبڕكێى بازرگانى و ململانێكاندا كورت ده‌بێته‌وه. هێزه باوه‌كانى ناوچه‌كه‌ش بریتیین له توركیا و ئێران، سعودیه و میسڕیش دیارترین هێزه عه‌ره‌بییه‌كانن و كاریگه‌ریى كێبڕكێى نێوان ئه‌م هێزانه‌ش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باركوورى ئه‌فریقا، وایان له ناوچه‌كه كردووه ببێته گۆڕه‌پانى توندوتیژى و ناسه‌قامگیرى.
هاوپه‌یمانێتییه‌كى دانكه‌ل دژبه ئێران
له‌ساڵى نوێ‌دا ئه‌مریكا ده‌ستوه‌رده‌دات و نیازى وایه كۆنترۆڵى بارودۆخى عێراق بكات، كۆشكى سپى و كۆنگرێس و پنتاگۆن – یش سوورن له‌سه‌ر لاوازكردنى ئه‌و تۆڕه قه‌ڵه‌مڕه‌وییه به‌هێزه‌ى ئێران له‌ڕێگاى په‌یوه‌ندییه‌كانى به ژماره‌یه‌ك گروپى سیاسى و توندڕه‌وه‌وه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێكى هێناوه، له‌ئه‌گه‌رى گه‌یشتنى كۆریاى باكووریش به سیستمى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمى له ساڵى 2018دا، واشنتۆن سوورتر بووه له‌سه‌ر رێگریكردن له تاران تا له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و رێگا مه‌ترسیداره رێ نه‌كات.
ئه‌مریكاش تاكه ده‌وڵه‌ت نییه كه به ترسه‌وه ته‌ماشاى چالاكییه‌كانى ئێران بكات، به‌ڵكو سعودیه‌ش – دوژمنى هه‌رێمى ئێران – به‌درێژایى چه‌ند ساڵى كه‌مى رابردوو به‌دڵه‌ڕاوكێیه‌كى زۆره‌وه چاودێریى بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌سه‌رخۆى قه‌ڵه‌مڕه‌وى شیعه‌ى كردووه له حه‌وشه‌ى پشته‌وه‌ى خۆیدا. بۆیه سه‌ربارى هه‌ڵمه‌ته درێژخایه‌نه‌كه‌ى واشنتۆن دژ به نه‌یاره‌كه‌ى، دواجار ریاز ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزێته‌وه بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنى ئێران له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانیدا بۆ كۆنترۆڵكردنى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. وه‌ك درككردنێكیش به ده‌رفه‌ته تایبه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌مى، ئیسرائیل – یش پاڵپشتى سعودیه و ئه‌مریكا ده‌كات به‌و هیوایه‌ى دوژمنه هاوبه‌شه‌كه‌یان رابماڵن. به‌وشێوه‌یه‌ش ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كى ئاشكراتر له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌به‌ستێت، به‌وپێیه‌ى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كه‌ى نێوانیان به‌رده‌وام له‌پشت په‌رده و له‌تاریكیدا بووه.
چاره‌نووسى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه
له‌كاتێكیشدا كه گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له هه‌ڵكشاندایه، ئاینده‌ى پلانى كارى هاوبه‌شى گشتگیر (واتا رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه) به‌نادیاریى ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مساڵ هه‌ر به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
ئامانج له رێككه‌وتنه‌كه وه‌ستاندنى به‌رنامه‌ى په‌ره‌پێدانى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێرانه، به‌پێى بۆچوونى زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانیش – له‌نێویاندا ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم - ئێران پابه‌ندى مه‌رجه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه بووه، بۆیه تا ئێران پابه‌ندبێت پێوه‌ى، ئه‌وا سوود له سوككردنى سزاكان و راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بیانى و هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌بینێت.
به‌ڵام كۆشكى سپى پێى وایه رێككه‌وتنه‌كه نه هێنده به‌هێزه به‌رخوازییه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران سنووردار بكات، نه هێنده گشتگیریشه ئاسته‌نگ بۆ پڕۆگرامى مووشه‌كیى تاران و پشتیوانیكردنى له تێرۆر یاخود پاڵپشتیكردنى له گروپه چه‌كداره‌كانى وه‌ك حیزبوڵڵاى لوبنان و حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن دروست بكات.
پێشتریش سه‌رۆكى ئه‌مریكا "دۆناڵد تره‌مپ" ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران له‌و پرسه‌دا، ئه‌ویش كاتێك ره‌تیكرده‌وه له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوودا رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه په‌سه‌ند بكاته‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هێنده‌ى تر جه‌ختى له گومانه له‌مێژینه‌كانى تاران كرده‌وه به‌وه‌ى واشنتۆن دانووستانكارێكى راستگۆ نییه.
لقه جیاوازه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكاش بۆچوونى جیاجیایان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، پێشبینى ده‌كرێت كۆنگرێس – یش لاى خۆیه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌ڵبنێت، به‌ڵام به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌وه‌ى پێشێلى رێككه‌وتنه‌كه نه‌كات.
هه‌رچى تره‌مپ – یشه، زۆر به‌وردى هه‌ڵۆكانى سیاسه‌تى له‌چوارده‌ورى خۆى كۆكردۆته‌وه، جا چالاكییه‌كانى ئێران په‌یوه‌ست بن به پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه یاخود نا، ئه‌وان ئاماده‌یى زۆریان تێدایه بۆ پێشێلكردنى رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌ویش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ناچاركردنى به گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزى گفتوگۆ، ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه تونده‌شیان به‌رامبه‌ر به ئێران په‌یوه‌ندییه‌كانى واشنتۆن و تاران گرژتر بكات، چونكه به لێكردنه‌وه‌ى گره‌نتییه ئه‌منییه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى، ئه‌مریكا له‌سه‌رانسه‌رى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خۆى ده‌خاته سه‌ر رێڕه‌وى پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
ئاماده‌یى كۆشكى سپى – یش بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له رێككه‌وتنه‌كه، گومانه كۆنه‌كانى تاران زیندوو ده‌كاته‌وه به‌وه‌ى هه‌وڵێكى ده‌سته‌جه‌معى له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و سعودیه و ئیسرائیله‌وه له‌ئارادایه بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى كۆمارى ئیسلامى. له‌ترسى دووباره تێكچوونه‌وه‌ى ئابوورییه‌كه‌شى به‌هۆى نوێكردنه‌وه‌ى سزاكانه‌وه، ئێران ده‌ستپێشخه‌رى ناكات بۆ ده‌رچوون له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ئابووریى توندتر، دواجار توندڕه‌وه‌كانى ئێران ده‌وروژێنێت، ئه‌وانه‌ى به‌قه‌د میانڕه‌وه‌كانى وه‌ك حه‌سه‌ن رۆحانى تواناى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ خۆرئاوا نییه، به‌ڵكو تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه كۆمه‌كى زیاترى كه‌رتى به‌رگرى و پاڵپشتییه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان بكه‌ن. وێڕاى ئه‌وه‌ش ئێرانییه‌كان سوورن له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، به‌وپێیه‌ى له‌سایه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه وڵات ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و راكێشانى وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپى و چینى و روسى.
بۆیه ئێران رووده‌كاته هاوپه‌یمانه‌كانى له ئه‌وروپا و روسیا تا یارمه‌تى پاراستنى چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن، چونكه دواجار رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بوو به‌هۆى هه‌ڵگرتنى سزا نه‌ك به‌ته‌نها له‌سه‌ر ئێران به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانیش، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ په‌ڕوباڵكردنى پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى تاران‌دا، زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌ندامانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا وه‌ك رێگایه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به مامه‌ڵه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، به‌رگرییان له رێككه‌وتنه‌كه كرد، هه‌ربۆیه كیشوه‌ره‌كه داوا له ئه‌مریكا ده‌كات پشتیوانى رێككه‌وتنه‌كه بكات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته روسیاش ده‌چێته‌پاڵ ئه‌وروپا، چونكه خه‌ریكه هه‌ردوولا له به‌رهه‌مى ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه ده‌خۆن كه ماوه‌ى دووساڵه روسیا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه‌تى.
جه‌نگى سوریا
بارته‌قاى به‌ده‌ستهێنانى خاكى سوریا له‌لایه‌ن روسیا و ئێرانه‌وه، سعودیه و ئه‌مریكا خاكیان له‌و وڵاته له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى پاشه‌كشه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، واشنتۆن و ریاز به‌دواى رێگاى دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن تا سوود له‌و جه‌نگه ناوخۆییه ماندووكه‌ره ببینن بۆ لاوازكردنى ئێران.
به‌وپێیه‌ى شه‌ش ساڵ ململانێ له سوریا – له‌پاڵ شه‌ڕكردن دژى رێكخراوى داعش – وایكرد ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له میلیشیا نانخۆره‌كانى ئێران له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتانى شامدا په‌ل بهاوێژن.
شانبه‌شانى سووربوونى ئێرانیش له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئه‌و میلیشیایانه بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و رێگا وشكانییه‌ى - بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى سه‌ده‌ى حه‌وته‌مه‌وه - تاران ده‌به‌ستێته‌وه به ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه، ئه‌مریكا و سعودیه و ئیسرائیلیش سوورن له‌سه‌ر له‌نابردنى هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كانى ئێران، ره‌نگه حیزبوڵڵاش – یه‌كێك له به‌هێزترین كۆمپانیا ناحكومییه‌كانى ئێران – ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بێت.
هه‌رچه‌ند زۆر قورسیشه حیزبوڵڵا گۆشه‌گیر بكرێت و له وڵاته‌كه‌ى خۆیدا بخرێته ژێر فشاره‌وه، به‌ڵام زۆر رێى تێده‌چێت له سوریا كارى سه‌ربازیى له‌دژى ئه‌نجام بدرێت، به‌وپێیه‌ى له‌پاڵ هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگێت. تا جه‌نگه‌كه‌ش درێژه بكێشێت، ئیسرائیل بوارى هه‌یه گورز له‌و حیزبه بوه‌شێنێت، ئه‌وه‌ش به‌پاڵپشتى ئه‌مریكا و سعودیه.
زۆربه‌ى كاتیش لایه‌نه به‌شداره‌كانى جه‌نگى ناوخۆیى سوریا ئامانجى خۆیان - كه رێكخراوى داعشه - پێكاوه، ئه‌و رێكخراوه‌ى به‌درێژایى ساڵى 2017 رووبه‌رێكى به‌رفراوانى خاكى له سوریا و عێراق له‌ده‌ستداوه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ تێكشكاندنى ئه‌و دوژمنه هاوبه‌شه‌دا، له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان پێویسته رووبه‌ڕووى ئه‌و پرسه ئاڵۆز و هه‌ستیارانه ببنه‌وه كه به‌هۆى ململانێكه‌وه هاتوونه‌ته كایه‌وه.
وێڕاى ئه‌وه‌شى هێشتا ئه‌گه‌رى ئه‌وه له‌ئارادا نییه ئه‌مساڵ ئاگربه‌ست ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواجار ره‌نگه دانووستانه‌كانى ئاشتى به گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات كۆتاییان بێت، به‌جۆرێك كه بازنه‌ى ناوخۆیى "ئه‌سه‌د" جێگاى خۆى هه‌بێت تیایدا و له‌و رێگایه‌وه ده‌ست به پرۆسه‌ى داڕشتنى ده‌ستوورى وڵات بكرێت. له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا هه‌ر رێككه‌وتنێك كه دیمه‌شق پێى قایل بێت، تاڕاده‌یه‌كى زۆر رێككه‌وتنێكى سه‌رزاره‌كى ده‌بێت، جگه له‌وه‌ى هه‌ر رێككه‌وتنێك جه‌خت له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د بكاته‌وه، له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش، روسیا سووره له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌كى خێرا تا دواجار ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزێت كه به‌درێژایى دووساڵى رابردوو به‌ده‌ستى هێناون، بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ش، ده‌بێت په‌ڕوباڵى هه‌ردوو حكومه‌تى ئێران و سوریا بكات، كه هه‌ردووكیان هێنده‌ى بایه‌خ به سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازیى سه‌رتاسه‌ریى ده‌ده‌ن هێنده بایه‌خ به گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر ناده‌ن له‌ڕێگاى دانووستانه‌وه. هاوكات له‌سه‌ر روسیا پێویسته گفتوگۆیه‌كى كراوه و كرداره‌كى له‌گه‌ڵ توركیا بهێڵێته‌وه، كه ئه‌ویش پلانى تایبه‌تى خۆى له سوریا هه‌یه، به‌وپێیه‌ى ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌نقه‌ره رێگریكردنه له دروستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى به‌درێژایى سنوورى باشوورى وڵاته‌كه‌ى، هه‌ربۆیه دانووستانه‌كانى ساڵى 2018ـى روسیا و توركیا جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسى كورده‌كانى سوریا ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى داواى ناوچه‌ى سه‌ربه‌خۆى خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌شى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه، روسیا له ساڵى 2018دا رۆڵێكى سه‌ربازى و دیپلۆماسى دیار له سوریا ده‌گێڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستوه‌ردانى ئه‌و وڵاته له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له‌سه‌ر حسابى ئه‌مریكا به‌ته‌نها له سوریادا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو روسیا له‌ڕێگاى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و سیاسییه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى و میسڕ و عێراق و لیبیا و توركیا، په‌ل بۆ جێگاى دیكه‌ش ده‌هاوێژێت.
پاڵه‌په‌ستۆى نێو گۆڕه‌پانى شه‌ڕ
هه‌رچه‌ند پێده‌چێت هه‌ڵكشان و داكشانى جه‌نگى ناوخۆیى سوریا له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێران بشكێته‌وه، به‌ڵام سعودیه له گۆڕه‌پانه‌كانى دیكه‌ى شه‌ڕدا له ناوچه‌كه له‌ڕووى ماددى و سیاسییه‌وه به‌ختى باشترى ده‌بێت. به‌هیواى سوودوه‌رگرتن له دژایه‌تى ئه‌مریكاش بۆ ئێران، سعودیه هه‌وڵده‌دات رووبه‌ڕووى قه‌ڵه‌مڕه‌ویى په‌ره‌سه‌ندووى ركابه‌ره له‌مێژینه‌كه‌ى له یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كرێت زیادكردنى هه‌وڵه‌كانى سعودیه خۆى له خڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوپه‌یمانه سوننى مه‌زهه‌بانه‌دا ببینێته‌وه كه هاوڕاى ریازن دژ به ئێران.
راسته له‌سه‌ر كاغه‌ز هاوبه‌شه‌كانى سعودیه زۆر له بریكاره لاوازه‌كانى ئێران به‌هێزترن، به‌ڵام له‌ڕووى كردارییه‌وه كه‌متر متمانه‌پێكراون، بۆیه دواجار سعودیه تێده‌كۆشێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و پاڵپشتییه‌ى كه له‌پێناو رابه‌رایه‌تیكردنى كارێكى به‌رجه‌سته‌كراو دژ به ئێران پێویستى پێیه‌تى. له‌سایه‌ى ئه‌و شكسته‌شه‌وه، لانى كه‌م سعودیه له راماڵینى ئاماده‌ییه سه‌ربازییه‌كه‌ى ئێران له سوریا و عێراق رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ى تواناى پێویستى بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامى و هاوپه‌یمانه‌كانیدا له‌به‌رده‌ست نییه.
ره‌نگه یه‌مه‌ن – یش ئه‌و جێگایه بێت كه سعودیه تیایدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه جه‌نگى ناوخۆیى ئه‌و وڵاته له‌كۆتایى ساڵى 2017دا به‌هۆى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵحى سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن یاخیبووه حوسییه‌كانى هاوپه‌یمانیه‌وه دووچارى وه‌رچه‌رخانێكى كتوپڕ بۆوه، به‌جۆرێك كه كوژرانى بووه هۆى ئه‌وه‌ى زۆرێك له شوێنكه‌وتووانى ده‌ست له هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ حوسییه‌كان هه‌ڵبگرن، بۆیه گه‌ر شوێنكه‌وتووانى ساڵح چه‌ك له‌دژى حوسییه‌كان هه‌ڵبگرن، ئه‌وا پێده‌چێت شه‌ڕه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو به‌سه‌ركردایه‌تى سعودیه كۆتایى بێت، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌شدا، حوسییه‌كان له‌هه‌موو كاتێكى دیكه زیاتر تووشى نائومێدى ده‌بن له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى هاریكارى له ئێرانه‌وه، به‌وپێیه‌ى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو له هه‌موو كاتێكى دیكه زیاتر سوور ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگرییان لێ بكات ئه‌و هاریكارییه به‌ده‌ست بهێنن، كه به‌وشێوه‌یه‌ش یه‌مه‌ن ده‌بێته گۆڕه‌پانى شه‌ڕێكى توند له‌نێوان بریكاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو و ئێران‌دا، چونكه هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ لاوازكردنى چنگى حوسییه‌كان له‌سه‌ر سه‌نعاى پایته‌خت چڕده‌كاته‌وه.
له‌ئێستاشدا پاش ئه‌وه‌ى لێكترازان له‌نێوان یاخیبووه‌كانى یه‌مه‌ندا روویداوه، گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى سیاسیى بۆ ململانێكه به‌دوور ده‌زانرێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى دیكه‌ى یه‌مه‌ن – به جودایخوازه‌كانى باشوورى وڵاتیشه‌وه – له‌پێناو به‌دیهێنانى داواكارییه سیاسییه‌كانیاندا بواره‌كه ده‌قۆزنه‌وه بۆ فشاركردن.
مانۆڕى سیاسى
هاوكات سعودیه له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كاندا سه‌رئێشه بۆ ئێران دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى كار بۆ لاوازكردنى ئه‌و پارت و سیاسه‌تمه‌داره عێراقى و لوبنانیانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن. جێگاى ئاماژه‌پێدانیشه كه له‌مانگى ئایارى داهاتوودا عێراق هه‌ڵبژاردنى گشتى ئه‌نجام ده‌دات، كه ئه‌وه‌ش ساتێكى ده‌گمه‌ن بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى خۆى له هێزه بیانییه‌كان به‌و وڵاته ده‌به‌خشێت، لاى خۆیشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران "حه‌یده‌ر عیبادى" به‌رگرى له‌و ده‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌كات كه داواى به‌رهه‌ڵستیكردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ده‌ره‌كى ده‌كات له عێراقدا (به ئه‌مریكا و ئێران و توركیاشه‌وه)، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه "موقته‌دا سه‌دڕ"یش به‌ئومێدى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت له هه‌ڵبژاردندا هه‌مان گوتارى هه‌یه.
پێشبینى ده‌كرێت له‌دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنیش ئێران په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌ك له به‌غدا به‌كاربهێنێت، بۆ به‌دیهێنانى هاوسه‌نگیش، ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو پاره و هاریكاریى پێشكه‌شى پارته سوننى و شیعییه‌كانى دیكه‌ى عێراق ده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنى هێزى سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه شیعى مه‌زهه‌به‌كانى سه‌ربه ئێران – یش، سه‌ره‌نجام ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو له لاوازكردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئێران‌دا دووچارى ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.
له كوردستانى عێراقیش هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ى كۆتایى ساڵى 2017 بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى، بووه هۆى دابه‌شبوونى پارێزگاى هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارێزگاى سلێمانى به سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، لاى خۆیشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران له‌مساڵدا له رۆڵ گێڕانى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و دوو پارته به‌رده‌وام ده‌بن. له‌كاتى دانووستانى كوردستانیشدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى سه‌باره‌ت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى هه‌رێم، به‌غدا په‌یوه‌ندیى خۆى له‌گه‌ڵ تاران وه‌ك هه‌وڵێك بۆ لێكترازاندنى پارته كوردییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى قووڵتر به‌كارده‌هێنێت، كه ئه‌وه‌ش هێنده‌ى تر كێبڕكێى ئێران له‌گه‌ڵ توركیا توندتر ده‌كات، جگه له‌وه‌ى ناكۆكیى نێوان كورده‌كان له هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2018دا به‌ڕوونى به ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌جۆرێك كه تواناى هه‌ولێر بۆ دانووستان له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و ناوچه جێناكۆكه‌كان لاوازتر ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سعودیه هه‌وڵده‌دات سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان "سه‌عد حه‌ریرى" بۆ دروستكردنى كاریگه‌ریى له‌سه‌ر سیاسه‌تى به‌یروت به‌كاربهێنێت تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حیزبوڵڵا لاواز بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و حزبه چه‌كداره له لوبناندا ره‌گى داكوتاوه، بۆیه سه‌ربارى ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیپلۆماسییه بچووكانه‌ى ئه‌مساڵ سعودیه له سوننه و مه‌سیحییه‌كانى وڵاته‌وه ده‌ستى ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ریاز ناتوانێت هێرشێكى كارا بكاته سه‌ر پێگه‌ى حیزبوڵڵا له لوبناندا. هاوكات توركیاش رووبه‌ڕووى هه‌مان له‌مپه‌ڕ ده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ى پشت به په‌یوه‌ندییه‌كانى به سه‌ركردایه‌تى سوننه له لوبنان ده‌به‌ستێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شه توندڕه‌وه‌كه‌ى ئێران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا هه‌وڵده‌دات به‌ڕێگاى دیكه جێ په‌نجه‌ى تایبه‌تى خۆى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا جێ بهێڵێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا قه‌ته‌ڕ به هاوپه‌یمانێكى چاوه‌ڕوانكراو داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ى هه‌ردوو وڵات ئاره‌زووى پێگه‌یه‌كى هه‌رێمیى و سه‌ربه‌خۆ له دراوسێكانیان ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانیش ئێران و سعودیه‌ن.
له‌مساڵدا، توركیا له‌ڕێگاى بڵاوه‌پێكردنى هێز و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى و زیادكردنى قه‌باره‌ى بازرگانییه‌وه، پاڵپشتیى قه‌ته‌ڕ ده‌كات، ئه‌م ئاماده‌ییه به‌رچاوه‌ى توركیاش له نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بیدا به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ سعودیه دروست ده‌كات و هێنده‌ى تر لێكترازانه‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو زیاد ده‌كات، جگه له‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتى نێوان توركیا و قه‌ته‌ڕ شكست به هه‌وڵه‌كانى سعودیه بۆ چه‌سپاندنى پێگه‌ى خۆى وه‌ك هێزێكى سوننى مه‌زهه‌ب له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌هێنێت.
ستراتیژى سعودیه بۆ مانه‌وه
له‌كاتێكیشدا سعودیه ململانێ له‌گه‌ڵ ركابه‌ره ده‌ره‌كییه‌كانى ده‌كات، پێویستى به‌وه هه‌یه له‌ناوخۆشدا ململانێ له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارى چاكسازییه سه‌خته‌كانى بكات. وێڕاى ئه‌وه‌شى سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو ناچار ده‌بن له‌ساڵى 2018دا چاكسازى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام چاكسازییه‌كه‌ى سعودیه به گه‌وره‌ترین و به‌رزخوازترینیان داده‌نرێت. شازاده‌ى جێ‌نشین "موحه‌ممه‌د بن سه‌لمان"یش له‌ناوجه‌رگه‌ى گۆڕانكارییه سیاسییه ناوخۆییه‌كانى ئێستادا ده‌بێت، به‌جۆرێك كه ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به ئه‌جێنداكه‌ى به‌كارده‌هێنێت و ئه‌و پێشه‌وا گه‌نجه هه‌وڵده‌دات پابه‌ندى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى بێت كه له‌باره‌ى چاكسازى ئابوورییه‌وه داونى، ئه‌ویش به‌ئامانجى زیادكردنى داهاتى "نا – نه‌وتى" له‌ڕێگاى باج و قازانجى وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت و خۆماڵیكردنى هێزى كار له سعودیه.
سعودیه‌ش ناتوانێت به‌رگه‌ى دواخستنى ئه‌و چاكسازییه سه‌ختانه بگرێت، به‌م نزیكانه‌ش هاووڵاتییه‌كانى ئاماژه‌ى به‌رجه‌سته‌كراوى ئه‌و گۆڕانكارییه ئازاربه‌خشانه ده‌بینن گه‌ر پێویست بكات. بۆ به‌دیهێنانى هاوسه‌نگیش له بودجه‌كه‌یدا، ریاز هیچ بژارده‌یه‌كى له‌به‌رده‌مدا نابێت جگه له سه‌پاندنى باجى نوێ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕووى به‌شێك له پشكه‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى سعودی (ئارامكۆ) بۆ فرۆشتن نه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش ئه‌و سه‌رمایه‌یه فه‌راهه‌م ده‌كات كه وه‌به‌رهێنانه‌كانى سعودیه له داهاتوودا پێویستى پێیه‌تى. جگه له‌وه نرخى نوێى شمه‌كى رۆژانه‌ش هاوشێوه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى توڕه‌بوونى جه‌ماوه‌ریى زیاتر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، كه پێشینى ده‌كرێت حكومه‌ت به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانى گه‌له‌وه بچێت و هه‌ندێك له‌و ئامانجانه لاببات كه به‌ئامانجى دوژمنكارانه هه‌ژمار ده‌كرێن. له‌سایه‌ى ئه‌و بایه‌خدان و نه‌رم – نوێنییه‌شه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سایه‌ى ئاره‌زووكردنى شانشینى عه‌ره‌بى بۆ بره‌ودان به وه‌به‌رهێنانى سه‌رمایه له‌مساڵدا، سعودیه به گه‌لێك له ئامانجه‌كانى ده‌گات، له‌نێویشیاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى "نا – نه‌وتى".
هه‌ندێك له ئامانجه ئابوورییه‌كانى سعودیه‌ش پێویستى به گۆڕانكاریى چاونه‌ترسانه له هه‌ڵسوكه‌وتى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش پێویستى به كاته تا پشتگیریى لێ بكرێت. به‌ڵام دواجار موحه‌ممه‌د بن سه‌لمان سوور ده‌بێت له‌سه‌ر داڕشتنى گرێبه‌ستێكى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێ كه هه‌م له‌ئاستى پێشبینى هاووڵاتیان بۆ حكومه‌ته‌كه‌یان و هه‌میش به‌پێچه‌وانه‌وه بێت، سعودیه‌ش هه‌نگاوى تێبینى كرا‌و به‌ره‌و ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵده‌نێت.
پێده‌چێت له مانگى حوزه‌یرانى 2018دا سعودیه مافى لێخوڕینى ئۆتۆمبیل به ژنان ببه‌خشێت، به‌درێژایى ساڵه‌كه‌ش ئاستى ده‌رفه‌تى نوێى "خۆش – رابواردن" به‌رزتر ده‌بێته‌وه، لاى خۆیشیه‌وه شازاده‌ى جێ‌نشین به‌شێوه‌یه‌كى كاتى په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و رێكارانه لاده‌بات كه له‌داهاتوودا ده‌گیرێنه‌به‌ر، تا له‌لایه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاردانه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر بكات و له‌لایه‌كى دیكه‌ش پابه‌ندى ئه‌و به‌ڵێنه بێت كه ده‌رباره‌ى شه‌فافیه‌ت داویه‌تى. سه‌ربارى ئه‌وه‌شى زانا ئاینییه كۆنه‌پارێزه‌كانى وڵات هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ڕووى ئه‌و چاكسازییانه‌دا بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام گه‌نجانى سعودى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پشتیوانى له تێڕوانینى "بن سه‌لمان" بۆ ئاینده‌ى شانشین ده‌كه‌ن.
میسڕ و لیبیا
له‌مساڵیشدا حكومه‌تى میسڕى هه‌ر به‌چڕى چاودێرى راى گشتى ده‌كات، له مانگى ئایاریشدا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى هێزه چه‌كداره‌كانیش به‌وردى ئیداره‌ى ده‌نگدانه‌كه ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كى كه‌م بۆ میسڕییه‌كان ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ژماره‌ى كارمه‌ندانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و سۆشیاڵ میدیا و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى ده‌نگده‌ر ده‌بێت، چونكه دواجار هه‌موو ئه‌وانه په‌رده له‌سه‌ر به‌شێك له ورده‌كاریى را و بۆچوونى ده‌نگده‌ران به‌رامبه‌ر ستراتیژى ئابوورى و ئه‌منى ئێستاى میسڕ هه‌ڵده‌ماڵێت. هاوكات نائومێدیى جه‌ماوه‌ریش به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت له‌ڕێگاى كاندیده‌كانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه – وه‌ك خالد عه‌لى – هێور ده‌كرێته‌وه. جگه له‌وه‌ى كه دابه‌زاندنى ئاستى ئه‌و پاڵپشتییه‌شى كه بڕیار وایه له ساڵى 2018دا ئه‌نجام بدرێت و له‌لایه‌ن سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ربڕاوه، گورزێكى توند له هاووڵاتیانى چینى هه‌ژار و مام ناوه‌ند ده‌دات له میسڕ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاهیره هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگاى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتیى نه‌ختینه‌ییه‌وه لێكه‌وته سیاسییه‌كانى ناوخۆى وڵات هێور بكاته‌وه.
هاوشان له‌گه‌ڵ قه‌رزه‌كانى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تیدا، میسڕ به سه‌ربه‌خۆییه‌كى زیاتره‌وه په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كییه‌كانى خۆى داده‌ڕێژێت، واتا قاهیره په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیا هاوسه‌نگ ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌ماى بازرگانیى په‌تی – یش پارێزگارى له په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌كات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌شى میسڕ دۆستى ئێران نییه، به‌ڵام قسه‌وباسه‌كانى سعودیه‌شى به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته پێ خۆش نییه.
ئه‌مساڵیش قاهیره له ئه‌نقه‌ره دوور ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنى پرسى فه‌ڵه‌ستین، كه ئه‌وه‌ش له سه‌نگ و قورسایى میسڕ وه‌ك نێوه‌ندگیرێك له ململانێى فه‌ڵه‌ستین – ئیسرائیل كه‌م ده‌كاته‌وه. لاى خۆیشیه‌وه میسڕ هه‌وڵده‌دات ره‌چاوى ئه‌و رێوشوێنانه بكات كه توركیا ده‌یانگرێته‌به‌ر، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كى باشتر كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى سینا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌ویش له‌ڕێگاى گه‌یشتن به په‌یوه‌ندیى قووڵتر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئه‌و گروپه فه‌ڵه‌ستینییه‌ى راسپێردراوه به ئیداره‌دانى كه‌رتى غه‌زه. هاوكات قاهیره هاریكاریى هه‌وڵه‌كانى واشنتۆن ده‌كات بۆ دانووستان له‌باره‌ى رێككه‌وتنێكى نوێى ئاشتى له‌نێوان ئیسرائیلى و فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له لیبیا هه‌ڵا ده‌نێته‌وه، سه‌ربارى ئه‌وه‌شى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌م دواییانه – كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتیى ده‌كرێت – هه‌ندێك پشتیوانى به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام پێناچێت له‌مساڵدا گروپه به‌شداربووه‌كانى نێو دانووستانه‌كانى ئاشتى پێكبێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فۆڕمێكى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێوان گروپه به‌هێزه‌كانى خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواى لیبیادا سه‌ریهه‌ڵداوه، به فه‌رمانده‌ى سوپاى لیبیا "خه‌لیفه حه‌فته‌ر"یشه‌وه، كه ئه‌وه‌ش خۆى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌سه‌پێنێت. هه‌رچه‌ند به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى نیشتمانیش له تونس به‌مه‌به‌ستى هاندانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌و زه‌مینه هاوبه‌شه به‌هێز ده‌كات كه له ساڵى 2018ه‌وه له لیبیا ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك لایه‌نى كه‌م قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ن به‌وه‌ى دانووستانه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواكارییه‌كانى ئه‌وان به‌دیده‌هێنێت، بۆیه له‌گه‌ڵ په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر دانووستانه‌كان، ئیدى لایه‌نه هه‌ره به‌هێزه‌كان – له‌نێویشیاندا حه‌فته‌ر – كار له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان ده‌كه‌ن.
جه‌نگه جیهادییه‌كان
پێشبینى ده‌كرێت له‌مساڵدا رێكخراوى داعش به‌یه‌كجاره‌كى له سوریا و عێراق تێكبشكێت، به‌ڵام هێشتا جه‌نگى دژ به گروپه رادیكاڵییه‌كان له جیهاندا كۆتایى نه‌هاتووه.
لاى خۆیشیه‌وه رێكخراوى قاعیده هه‌وڵده‌دات داڕمانى به‌ناو خه‌لافه‌تى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بۆ ره‌ونه‌قداركردنى ناوبانگى خۆى وه‌ك پێشه‌واى بزووتنه‌وه‌ى جیهادى جیهانیى بقۆزێته‌وه، جگه له‌وه‌ى كه له ساڵى 2018دا هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ راكێشانى شوێنكه‌وتووانى داعش ده‌خاته‌گه‌ڕ.
هه‌ریه‌ك له قاعیده و داعش – یش هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته لاوازانه به‌ئامانج بگرن كه وه‌ك پێگه‌ى نوێ یاخود بۆ فراوانكردنى پێگه كۆنه‌كانیان ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌و بایه‌خه‌ى به‌هه‌ریه‌ك له یه‌مه‌ن و لیبیا و سیناى ده‌ده‌ن. له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ساحل و ئه‌فغانستان و سۆماڵ – یش سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت بۆیان. هاوكات له‌سه‌رانسه‌رى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا – به سوریاشه‌وه – ناكۆكى ده‌كه‌وێته نێوان قاعیده و بنكه‌كانیه‌وه، به‌جۆرێك كه ره‌نگه لێكترازانى قاعیده و هه‌یئه‌ى ته‌حریرى شام یه‌كگرتوویى رێكخراوه‌كه دووچارى مه‌ترسى بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕ دژى دڵ و مێشكى به‌سه‌ربازگیراوه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى جیهانیشدا، هه‌ڕه‌شه‌ى توندڕه‌وه ناوخۆییه‌كان روو له هه‌ڵكشان ده‌كات، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى له ئایدۆلۆژیا رادیكاڵییه ركابه‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵێنجراوه، ئه‌مه جگه له روودانى هێرشى زیاتر.