::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
نوسینى: سید حسین موسویان
وه‌رگێران: بێستون حسین عارف
سه‌رچاوه: رویترز
دواى چه‌ندین مانگ له هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران، به‌شێوه‌ى فه‌ڕمیه‌كه‌ى له ئێران ناسراوه به (به‌رجام)، دۆناڵد تره‌مپ جارێكى تر ڕێكه‌وتنامه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه به ته‌نازول كردن له سزا ئابوریه‌كانى سه‌ر ئێران. دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند له به‌یاننامه‌ى 12 ینایر كه ئه‌مه دوا ده‌رفه‌ت بوو " بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتیه‌كانى ڕێكه‌وتنامه‌كه یان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ڕێكه‌وتنامه‌كه ده‌كشێته‌وه".
سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چوار مه‌رجى خسته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك ڕێكه‌وتنێكى ته‌كمیلى زیاد بكرێت بۆ ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه‌و داواى له گۆنگرێس كرد كه بخرێته نێو یاساوه. مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه‌ن : ئێران پێویسته ڕێگه بدات هه‌موو وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانى بپشكنرێت كه داوا كراوه له لایه‌ن پشكنه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ئێران هه‌رگیز نزیك نه‌بێته‌وه له پرۆسه‌ى به‌رهه‌م هێنانى چه‌كى ئه‌تۆمی،" به‌مه‌ش نابێت كاتێكى دیاریكراو هه‌بێت بۆ ڕێكه‌وتنامه‌كه، له كۆتایدا، پێویسته یاساكه به ڕوونى ئاماژه به‌وه بكات كه پرۆگرامى ناوه‌كى ئێران و پرۆگرامى مووشه‌كى دورمه‌وداى ئێران دوو كه‌یسى لێكدانه‌بڕاون." واتان هه‌مان نابێت ئێران مووشه‌كى دوور مه‌ودا به‌رهه‌م بهێنێت.
له حاڵه‌تى شكستهێنانى كۆنگرێس یاخود هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا له ئه‌وروپا له پشتگیریكردن له‌وه‌ى كه پێیده‌وترێت ڕێكه‌وتنامه‌ى ته‌كمیلى، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كى تاك لایه‌نه له ڕێكه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه ده‌كشێته‌وه. ئه‌مه هه‌وڵوێستێكى شۆككه‌ره به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
ڕاستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌قى ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه (به‌رجام) جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر شه‌فافیه‌تى ناوه‌كى و پشكنینى وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران كه گفتوگۆى له‌باره‌وه كراوه‌و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنى دڵنیاى متمانه‌پێكراو له‌وه‌ى كه پرۆگرامى ناوه‌كى ئێران نه‌توانرێت بگۆرێت به‌ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى چه‌كى ئه‌تۆمی. ئه‌م ڕێوشوێنانه له ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی هه‌ردوو مه‌رجى یه‌كه‌مى تره‌مپ به‌دى ده‌هێنێت.
زیاتر له‌وه‌ش، له كاتێكدا مه‌رجه‌كانی ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه له‌سه‌ر ئێران كاتیه، له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى ماوه‌كه‌ى كه له 8 ساڵه‌وه بۆ 25 ساڵه، دواى ئه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنامه‌كه به‌سه‌رده‌چێت، ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر چاودێرى پرۆتۆكۆڵى پارێزبه‌ندى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى. هه‌روه‌ك زیاتر له 90 زاناى ناوه‌كى له نامه‌یه‌كدا پشتگیرى خۆیان بۆ ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه ده‌ربڕیووه، ئه‌مه‌ش ده‌ربڕى به‌هێزى پارێزبه‌ندییه كه جێبه‌جێكراوه له لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمیه‌وه."
پێده‌چێت تره‌مپ له ڕێگه‌ى ئه‌م مه‌رجانه‌وه بیه‌وێت كۆت وبه‌ندێكى هه‌میشه‌ى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر پرۆگرامى ناوه‌كى ئێران‌دا و پرۆگرامى ناوه‌كى ئێران په‌یوه‌ست بكاته‌وه به پرۆگرامى مووشه‌كى ئێرانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى دژایه‌تى هێزه جیهانیه‌كانى تر بۆ دووباره گفتوگۆكردنه‌وه ده‌رباره‌ى ڕێكه‌وتنامه‌كه ناوه‌كیه‌كه و مه‌رجه‌كانى تره‌مپ پێشێلكردنێكى ڕوونى ڕێكه‌وتنامه‌ى ڕێگه‌گرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناوه‌كى. له‌ڕاستیدا، ئێران مافى پیتاندنى یۆرانیۆمى هه‌یه بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى له‌ژێر ڕێكه‌وتنامه‌كه‌دا. كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته جیاوازى نه‌كرێت له نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى واژۆى ڕێكه‌وتنامه‌كه‌یان كردووه له سوود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆجیاى ناوه‌كى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگرى له ده‌وڵه‌تان ناكات بۆ په‌ره‌پێدانى چه‌كى ته‌قلیدى.
هه‌روه‌ها ئێران مافى به‌ده‌ستهێنانى مووشه‌كى هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خۆى. هیچ رێكه‌وتنامه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى نیه كه مووشه‌كى ته‌قلیدى قه‌ده‌غه بكات. پیتر جینكینز، نوێنه‌رى پێشووى به‌ریتانیا بۆ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى ده‌ڵێت " سه‌رۆك تره‌مپ مافى سنورداركردن و دانانى كۆت و به‌ندى زیاترى نیه له‌وه‌ى كه وه‌سفكراوه له رێكه‌وتنامه‌ى ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناوه‌كى."
ئه‌گه‌ر تره‌مپ شوێن ئاگه‌داركردنه‌وه‌كه‌ى بكه‌وێت و هه‌ڵبژارده‌ى كشانه‌وه له ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه جێبه‌جێ بكات، بڕیاره‌كه‌ى ده‌ره‌نجامى دورمه‌وداى ده‌بێت نه‌ك ته‌نها بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵكو بۆ هه‌وڵه جیهانیه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ناوه‌كى.
یه‌كه‌م، له شانۆى ناوخۆى، هه‌موو ئۆرگانه گرنگه سیاسیه‌كان له گۆنگرێسه‌وه بۆ ده‌زگاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تره‌مپ، له ناویشیاندا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، پینتاگۆن، وزاره‌تى ده‌ره‌وه، و وه‌زاره‌تى وزه، دژى كشانه‌وه‌ى تاك لایه‌نه‌ى ئه‌مریكان له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان پێیان وایه ڕێكه‌وتنامه‌كه ڕێگه له ئێران ده‌گرێت له به‌رهه‌م هێنانى چه‌كى ناوه‌كى و كشانه‌وه‌كه ئه‌مریكا گۆشه‌گیر ده‌كات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
دووه‌م، پێشێلكردنى ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى متمانه‌ى جیهانى به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هیچ هاندانێك ناهێڵێته‌وه بۆ كۆریاى باكور بۆ گفتوگۆكردنى ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه ناوه‌كیه‌كه‌ى. هه‌روه‌ها قورس ده‌بێت بۆ واشنتۆن پشتگیرى به‌ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازى له دژى پیونگ یانگ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا، واشنتۆن به به‌رپرس دابنێنن له دووباره‌ى هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى قه‌یرانى ناوه‌كى ئێران.
سێیه‌م، ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه (به‌رجام) پشتگیریكراوه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه – له ناویشیاندا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه – و ئه‌ندامه‌كانى تر‌ى به‌رده‌وامن له پشتگیریكردنى ڕێكه‌وتنامه‌كه. به‌پێى میساقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، واجبه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كان كار به بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن. پێشێلكردنى ڕوونى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ بڕیارى 2231 ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌بێته هۆى بێ متمانه‌یى به بڕیاره‌كانى تر‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زیان ده‌گه‌یه‌نێت به كۆده‌نگى له ئه‌نجومه‌نه‌كه.
چواره‌م، له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمى دانى به‌وه‌دا ناوه كه ئێران پاپه‌ند بووه به ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه و جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان قه‌یران دروست ده‌كات له تواناى ئاژانسه‌كه بۆ ئه‌ركى پشكنین. ڕیكه‌وتنامه‌ى ناوه‌كى ئێران ئاماژه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتى گه‌وره بۆ ئاژانسه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه ته‌واوترین و گشتگیرترین ڕێكه‌وتنه بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌مێژوودا. ئه‌وه پێوه‌رێكى نوێیه بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ناوه‌كى و ڕه‌نگه به‌هه‌مان بنه‌ما ڕێگه له‌وڵاتانى تر بگیرایه وه‌ك كۆریاى باكور له‌په‌ره‌پێدانى چه‌كى ناوه‌كى له قۆناغى یه‌كه‌مدا.
پێنچه‌م، زۆربه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن، له‌ناویاندا، یه‌كێتى ئه‌وروپا، یابان، ئوسترالیا، كه‌نه‌دا، و كوریاى باشور، به‌توندى دژى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن له ڕێكه‌وتنامه‌كه. ئه‌مه ده‌بێته بچڕانێكى گه‌وره له سیسته‌مى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا، له‌داهاتوودا ڕه‌نگه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هاریكارى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانى وه‌ك لكانى قرم به ڕووسیاوه هه‌بێـت.
ڕه‌نگه ئه‌م هۆكارانه وایان كردبێت كه تره‌مپ ته‌نازل بكات له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا. به‌ڵام هێشتا بوونیان هه‌یه تا ناوه‌ڕاستى مانگى ئایار – دوا كات بۆ تره‌مپ بۆ بڕیارى سزادانى ئێران – بۆ هه‌موو 120 ڕۆژێك له دواى ئه‌وه.
هه‌وڵه‌كانى تره‌مپ بۆ له‌باربردنى ڕێكه‌وتنامه‌ى ناوه‌كى ئێران له چوارچێوه‌ى ڕه‌خنه‌كانێتى له سیاسه‌ته‌كانى باراك ئۆباما به‌گشتى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ته‌حداى ئیداره‌كه‌ى پێش خۆى بكات پێویسته تره‌مپ هه‌وڵدات ئه‌م ڕیكه‌وتنه به‌كاربهێنێت وه‌ك مودێلێك بۆ هاندانى دیبلۆماسى هه‌مه‌لایه‌نه و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان له شوێنه‌كانى وه‌ك یه‌مه‌ن، سوریا و ئه‌فغانستان. له‌مرۆدا زیاتر له‌هه‌موو كاتێك، جیهان پێویستى به كۆشكێكى سپى هاوسه‌نگ و عه‌قڵانیه بۆ په‌ره‌پێدانى ئاشتى و ئاسایش نه‌ك ئیهانه‌كردنى نۆرمه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
ئه‌گه‌ر دروشمى تره‌مپ " یه‌كه‌م ئه‌مریكایه" واتاى فه‌رامۆشكردنى یاسا و خواستى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بێت، ئه‌وه له ده‌ره‌نجامدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا وه‌ك كۆتا به‌رژه‌وه‌ندى له‌به‌رچاو ده‌گیرێت له بڕیاره چاره‌نوسازه‌كانى جیهان. له لایه‌كى تره‌وه، تره‌مپ هێشتا ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌مدایه هه‌ست به‌وه بكات كه ئاسانكاریكردن بۆ ڕێكه‌وتنامه ناوه‌كیه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ ره‌ونقداركردنى ئیداره‌كه‌ى.