::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
نوسینی، بیستوون حسێن عارف
پێشه‌كی:
گومان له‌وه‌دا نیه ئێران یه‌كێكه له ئاكته‌ره گرنگه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رى و هه‌ژموونێكى فراوانى هه‌یه له زۆرێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا، له ناویشیاندا یه‌مه‌ن. لێره‌دا پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێران چۆن توانیویه‌تى ئه‌و هه‌ژموون و كاریگه‌ریه زۆره‌ى هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بچێته جه‌نگێكى ڕاسته‌وخۆ و ته‌قلیدیه‌وه له ناوچه‌كه. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره لێرده‌ا ده‌كرێت ئاماژه به دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى هێز بكرێت، ئه‌وانیش: هێزى نه‌رم (soft power) و هێزى ره‌ق (hard power)، ئێران ئه‌م دوو هێزه‌ى تێكه‌ڵكردووه له به‌كارهێنان له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ فراوانكردى هه‌ژموون و كاریگه‌رى خۆى. یه‌مه‌نیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه ئێران هه‌مان سه‌رچاوه‌ى هێزى تێدا به‌كارهێناوه بۆ به‌دیهێنانى ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى. تاران له ڕێگه‌ى پشتگیرى حوسیه‌كانه‌وه له یه‌مه‌ن توانیویه‌تى خۆى بخزێنێته نێو ململانێ سیاسیى و سه‌ربازیه‌كانى یه‌مه‌ن، و هاوكات حوسیه‌كان به پشتگیرى ئێران له ساڵى 2015 ه‌وه توانیویانه پایته‌ختى یه‌مه‌ن و به‌شێكى زۆرى خاكى ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكه‌ن. ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵده‌دات گفتوگۆى ئه‌وه بكات كه تاران به‌چى شێوازێك و كام ئامرازى به‌كارهێناوه بۆ ئه‌زموونكردنى ئه‌م هێزانه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته کلیک لێرە بکە