بۆچوونە ناوخۆییەکانی ئێران سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین؛ براوە و دۆڕاوەکان

03/02/2018

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
نوسینی: ئەژی ئازاد ئەبوبەکر
پێشه‌كى
دوای ١٢ ڕۆژ لە دستپێکردنی هێرشی سوپای تورکیا و هێزە بەکرێگراوەکانی بۆ سەر شاری عەفرین و لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی "چڵەزەیتون"، زۆر ئەستەمە خوێندنەوەیەکی دروست بۆ ئەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە و هەڵوێستی ووڵاتە سەرەکییەکانی بەشداربوو لە شەڕی سوریا بکرێت. لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بە دەیان شرۆڤە و شیکاری جیاواز بۆ ئەم پێشهاتە نوێیە کراوە، بەڵام نەک تەنیا دیمەنێکی ڕوون لە ڕووداوەکان پێشان نەدراوە، بەڵکو ئالۆزییکانی زیاتر کردووە و گومانەکان لەسەر هەڵوێست و کرداری لایەنەکانی زیاتر کردووە. ئێران وەکو کاراکتەرێکی سەرەکی شەڕی سوریا بەدەر نەبووە لە شیکارە سیاسییەکان و قسەوباس لە سەر ڕۆڵ و کاریگەری ئەم ووڵاتە لە سەر دواڕۆژی شەڕی عەفرین و پێگەی کورد یەکێکە لە پرسیارە سەرەکییەکان، بە تایبەتی لە دوای ئەوەی کە ئێران وەک لایەنێکی بەهێزی بەرەی بەرگری لە حکومەتی بەشارئەسەد لەگەڵ ڕووسیادا، توانیانە لە ڕووی مەیدانییەوە سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن. لەم نووسینەدا هەوڵدراوە کە چەند بۆچوون و شیکارێکی شڕۆڤەکارانی سیاسی  ناوخۆی ئێران لە هەمبەر شەڕی عەفرین وئامانج و دەرئەنجامکانی و هەروەها ڕۆڵی ووڵاتە کاریگەرەکان بخرێتەروو. بە خوێندنەوەیەکی شڕۆڤەکان دەردەکەوێت کە لە ناوخۆی ئێرانیش هەروەک شوێنەکانی تر بیروڕاکان جیاوازی زۆریان پێوەدارە و تەنانەت سەبارەت بە رۆڵی ئێران و دەرئەنجامەکانی ئەم پێشهاتە بۆ پێگەی ئێران بەشێک لە شیکارەکان بە تەواوی بۆچوونی جیاواز لە یەکتر دەخەنەڕوو و ئەمەش بەشێکی زۆری بۆ بێدەنگی ئێران تا ئەم ساتە بۆ ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەگەرێتەوە. 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure