سیناریۆكانى داهاتووى عێراق... شیكردنه‌وه‌ى تێروانینى یاسایى ونێوده‌وڵه‌تى و ئاسایشى ئێران له‌وباره‌یه‌وه

15/02/2018

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
سه‌رچاوه‌:سه‌نته‌رى به‌یان بۆ توێژینه‌وه‌ وپلاندانان
جاوید مونته‌زران، سه‌عید قه‌ربانى
ئاماده‌كردنى: دكتۆر فواد عه‌لى

پوخته‌:
 عێراق به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا زۆرترین هاوبه‌شى و به‌رژه‌وه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر جوگرافیاى سیاسى وسه‌لامه‌تى خاكى عێراق بكه‌وێته‌ به‌رده‌م هه‌ر هه‌ره‌شه‌ وچاره‌نووسێك، ئه‌وا راسته‌وخۆ هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر جوگرافیاى سیاسى وتێروانینى یاسایى ونێوده‌وڵه‌تى وئاسایشى كۆمارى ئیسلامى ئێران، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌م تیۆژینه‌وه‌یه‌ شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر سیناریۆكانى داهاتووى قه‌یرانه‌كانى عێراق و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ئێران.
گرنگترین ئه‌و سیناریۆیانه‌ بریتین له‌:
1- سیناریۆى گه‌رانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خاكى داگیركراوى عێراق كه‌له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه‌ داگیركراوه‌ و یان هه‌ر دابه‌شبوونێكیتر و گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى عێراقى دیموكراسى(عێراقى دیموكراسى).  
2- سیناریۆى یه‌كییه‌تى خاكى عێراق وپێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى وئیتنییه‌كان وبه‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هێزى نیشتمانى عێراقى(عێراقى به‌هێز ویه‌كگرتوو).
3- سیناریۆى فراوانبوونى ناكۆكى نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌گه‌ڵ سونه‌ وكورد وهه‌ڵگیرسانى شه‌رى ئه‌هلى وناوخۆ له‌ عێراق.
4- سیناریۆى دابه‌شبوونى عێراق بۆ سێ به‌ش.
تیۆژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سیناریۆیانه‌ كاریگه‌رى یاساى نێوده‌وڵه‌تی وئاسایشى له‌سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌یه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ سیناریۆى  عێراقى دیموكراسى باشترین سیناریۆى ئێرانه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure