::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: بێستوون حسێن عارف
پێشه‌كی:
وابڕیاره عێراق له 12 ئایارى 2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌نجامبدات، بۆبه‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه 25 هاوپه‌یمانى و 63 قه‌واره ناوى خۆیان تۆماركردووه و له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق 6904 كه‌س له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى و قه‌واره‌كان خۆیان كاندیكردووه و كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى 329 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ن(1). سروشتى سیاسى و پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق ده‌رخه‌رى ئه‌و ڕاستیه‌یه كه وڵاتانى دراوسێ به تایبه‌ت ئێران كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق و ده‌توانێت ڕۆڵى هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ر له شێوازى پێكهێنانى قه‌واره سیاسیه‌كانه‌وه تاده‌گات به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌م نوسینه هه‌وڵێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا ئێران تاچى ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق دابنێت، و كێن ئه‌وانه‌ى ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ئێرانیه‌كان ده‌ره‌خسێنن. ده‌كرێت كاریگه‌رى و ڕۆڵى ئێران له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووى عێراق بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ى ده‌ورى ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقدا.
بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنی ئه‌م بابه‌ته کلیک لێرە بکە