ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت ...خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ وانه‌كانى "پیێر بۆردیو" ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت

24/03/2018

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: نه‌سیڕ مه‌روه‌ 
سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندى عه‌ره‌بى بۆ توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ سیاسییه‌كان  
وه‌گێرانی: ئیبراهیم ئه‌حمه‌د حسێن

ئه‌م وانانه‌ نزیكه‌ى دوو ده‌یه‌ له‌پاش وتنه‌وه‌یان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، خاوه‌نه‌كه‌شى له‌ژێر گڵدایه‌ و زیاتر له‌ ده‌ ساڵ به‌سه‌ر مردنه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه‌، پێش ده‌رچوونى ئه‌م ده‌قه‌ش، هه‌روه‌ك مامۆستاى زانستى سیاسى له‌ په‌یمانگاى زانسته‌ سیاسییه‌كان "گۆوفروا دو لاگاسنیرى" ده‌ڵێت، كاتى ئه‌وه‌ هاتبوو داواى میراتى "پیێر بۆردیو" بكرێت. خوێنه‌رى "بۆردیو"ش نازانێت ئاخۆ ئاماده‌ى ئه‌و میراته‌یه‌ یاخود نا، چونكه‌ میراته‌كه‌ هه‌روه‌ك خودى "بۆردیو" هه‌م له‌م وانانه‌دا و هه‌میش پێشتر له‌ كتێبى (به‌دبه‌ختى جیهاندا) و له‌ژێر ناونیشانى "دژبه‌یه‌كه‌كانى میرات"دا ده‌ڵێت: ده‌بێت میراتگره‌كان به‌وه‌ش قایل بن میراته‌كه‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ، چونكه‌ خه‌یاڵبازى میراتگر دژبه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانى و چاره‌نووسى مه‌ڵاسدراوى نێو میراته‌كه‌دا. هه‌رچى ئێمه‌شین، چاره‌نووسمان پشتگوێ نه‌خست كاتێك شانمان دایه‌ به‌ر وه‌رگێڕانى وانه‌كانى نێو كتێبى "ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت"، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ میراتى وانه‌كانى بۆردیو ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت نزیكه‌ له‌وه‌ى بێ كه‌موكورتى بێت، به‌وپێیه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كردارى سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى دایهێناون و زۆربه‌ى ئه‌و كارانه‌ى به‌رهه‌مى هێناون له‌ وانه‌كانیدا باس ده‌كات. وانه‌كانى "بۆردیو" ده‌رباره‌ى ده‌وڵه‌ت نه‌ك به‌ته‌نها سه‌رتۆپى كاره‌كانى پێشووتریه‌تى، به‌ڵكو به‌ بنه‌ماش داده‌نرێت، بۆ نمونه‌ له‌ ده‌ستپێكى وانه‌كانیدا پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كات ئاخۆ كاره‌كانى پێشووترى به‌ "بیرى ده‌وڵه‌ت" كامڵ بوون یاخود نا؟ چونكه‌ هه‌روه‌ك چۆن پێشینان راهاتبوون به‌وه‌ى له‌كاتى قسه‌كردن له‌باره‌ى "دروستكراو"ه‌وه‌ باسى لێوه‌ بكه‌ن، ئاوها ده‌وڵه‌ت - یش نزیكه‌ له‌وه‌ى ببێته‌ "دروستكه‌ر". بابه‌تێكى له‌وجۆره‌ش ره‌هه‌ندێك به‌ میراته‌كه‌ى ده‌به‌خشێت، به‌وپێیه‌ى له‌یه‌ككاتدا ده‌یكاته‌ میراتێكى شه‌رعى و ره‌وا، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ " بۆردیو"، به‌ڵكو بۆ ئێمه‌ش. 

بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنی ئه‌م بابه‌ته‌ کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure