::
بێ نوسەر
تایبه‌ت به‌ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان (كوردسام)
سه‌رچاوه: stratfor.com
ناوه‌ندى "ستراتفۆر" پێشبینییه‌كانى خۆى بۆ ئه‌و رووداوانه ده‌خاته‌ڕوو كه له چاره‌كى دووه‌مى ساڵى 2018دا گه‌وره‌ترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت:
دیارترین ئاڕاسته‌كان
كۆشكى سپى په‌لامارى جیهان ده‌دات: كۆشكى سپى به‌ڕووى یاسا و رێساكانى ئه‌مریكا و پره‌نسیپه‌كانى رێكخراوى بازرگانى جیهانیدا ده‌وه‌ستێته‌وه و هاوكات به‌ناوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هێرشێكى بازرگانیى جیهانى به‌رپا ده‌كات، له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا تێچووى به‌رهه‌مهێنان له ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه و وه‌ك په‌رچه‌كردارێكیش ده‌وڵه‌تان له‌ڕووى سیاسییه‌وه كه‌رته هه‌ستیاره‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ئامانج ده‌گرن.
بازرگانى، ته‌كنه‌لۆژیا و تایوان: بارگرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و چین روو له‌هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك كه كۆمپانیا گیرخواردووه‌كانى نێو ئه‌و كێشمه‌كێشمه دووچارى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه. له‌كاتێكیشدا كه كۆشكى سپى له‌ڕێگاى سیاسه‌تى بره‌ودان به به‌رهه‌مى ناوخۆیى، كه‌رتى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى چینى به‌ئامانج ده‌گرێت، كۆنگرێس له‌ڕێگاى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى واشنتۆن له‌گه‌ڵ تایوان، ده‌مارى په‌كین ده‌گرێت.
پێشبڕكێى خۆپڕچه‌ككردن: له‌كاتێكدا ئه‌مریكا بایه‌خ به كێبڕكێى خۆى له‌گه‌ڵ روسیا و چین ده‌دات، پێشبڕكێى په‌ره‌پێدان به ته‌كنه‌لۆژیاى چه‌كى دژه - هێرش له‌نێوان زلهێزه‌كاندا پێشێلكردنى زیاترى په‌یماننامه‌كانى په‌یوه‌ست به كۆنترۆڵكردنى چه‌كى له جیهاندا لێده‌كه‌وێته‌وه، لاى خۆیشیه‌وه په‌كین پاره‌كانى وڵات به‌ره‌و توێژینه‌وه‌كانى تایبه‌ت به "ژیریى ده‌ستكرد" ئاڕاسته ده‌كات به‌وهیوایه‌ى شان بدات له شانى نه‌یاره ئه‌مریكییه‌كه‌ى، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تانى خۆرئاوا له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى نه‌هێشتنى قۆرغكارى و تایبه‌تمه‌ندێتى داتاكاندا تێده‌كۆشن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى: به‌پشت به‌ستن به‌و كرانه‌وه كورت مه‌ودایه‌ى هاتۆته ئاراوه، كۆریاى باكوور هه‌وڵده‌دات هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و كۆریاى باشوور به هاوته‌ریبكردنى هه‌ڵوێسته سه‌رسه‌خته‌كانیان به‌رامبه‌ر داماڵینى چه‌كى ئه‌تۆمى قایل بكات، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئێران پشت به پشتیوانیى ئه‌وروپا بۆ هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى به‌زیندوویى ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه سعودیه هه‌مان رێككه‌وتن به‌مه‌به‌ستى دانووستان له‌سه‌ر دامه‌زراندنى پرۆگرامێكى ئه‌تۆمى مه‌ده‌نیى تایبه‌ت به‌خۆى به‌كارده‌هێنێت.
شه‌ڕكردن له‌پێناو ئاینده‌ى ئه‌وروپا: به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ڵمانیایه‌كى كه‌رت و په‌رت و فه‌ره‌نسایه‌كى چاونه‌ترس گفتوگۆى په‌یوه‌ست به چاكسازیكردن له ناوچه‌ى یۆرۆدا په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه هه‌ڵده‌ماڵرێت كه بوونه‌ته مه‌ترسى بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌یى كیشوه‌ره‌كه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه وا ده‌رده‌كه‌وێت ئیتاڵیا ئاماده‌یى تێدا بێت ده‌ستبه‌ردارى هه‌ر سیستمێك ببێت كه له‌سه‌ر بنه‌ما پێشنیازكراوه‌كانى به‌رلین و هاوپه‌یمانه‌كانى له باكوورى ئه‌وروپا داڕێژرابێت.
بودجه‌ى نه‌وت: به‌رهه‌مهێنه جیهانییه‌كانى نه‌وت به‌سه‌ركردایه‌تى سعودیه و روسیا له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڵكشانى به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌ردینى ئه‌مریكى له دوورمه‌ودادا، به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست درێژه به دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌ده‌ن.
گرفتى هه‌ردوو ئه‌مریكاكه كه‌ڵه‌كه‌تر ده‌بێت: مه‌كسیك له‌ڕێگاى دانووستانه‌كانى "نافتا"وه جڵه‌وى ده‌ستپێشخه‌ریكردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌مریكا له پرسى بازرگانیدا ده‌داته ده‌ست كه‌نه‌دا، بارگرژییه‌كانیش ده‌بنه هۆى تێكدانى په‌یوه‌ندى نێوان واشنتۆن و به‌رازیل، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه هه‌ردوولا به‌هۆى چۆنیه‌تى ئیداره‌دانى قه‌یرانى ئابوورى ڤه‌نزوێلا و لێكه‌وته هه‌رێمایه‌تییه‌كانیه‌وه سه‌نگه‌ریان له‌یه‌كدى گرتووه.
به‌رزخوازییه‌كانى ئه‌نقه‌ره له پێشه‌نگدایه: به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێزێكى هه‌ڵكشاوه، توركیا به‌شێوه‌یه‌كى قووڵتر له‌شكركێشى ده‌كاته سه‌ر باكوورى سوریا و عێراق، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه داواى كۆنترۆڵكردنى ئاوه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش پلانى قوبرس سه‌باره‌ت به‌و سه‌رچاوانه‌ى وزه تێكده‌دات كه ده‌كه‌ونه ژێر ئاوه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه‌وه.
تێڕوانینێكى گشتى:
- ئه‌و هێرشه ئابوورییه‌ى كۆشكى سپى دژى چین به‌رپاى ده‌كات، زیانى لاوه‌كى به سه‌رانسه‌رى جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رى زۆره پێناسه‌ى گومرگى چاره‌سه‌رێكى ئه‌وتۆى كورتهێنانى بازرگانیى چاوه‌ڕوانكراوى ئه‌مریكا نه‌كات.
- له‌كاتێكدا مه‌ترسییه‌كانى قۆرغكاریى كۆمپانیاكان و تایبه‌تمه‌ندێتى داتاكان بوار بۆ داڕشتنى سیستمى نوێ له خۆرئاوا ده‌ڕه‌خسێنێت، لاى خۆیه‌وه چین وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هاوشانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، سه‌رچاوه‌كانى بۆ په‌ره‌پێدانى ته‌كنه‌لۆژیاى ستراتیژى ته‌رخانده‌كات.
ئابوورى هه‌ڵكشاوى چین
هه‌روه‌ك چۆن خشته‌ى كارى بازرگانیى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ ساڵى 2018 "رۆژگارى ئه‌مڕۆ بۆ سیاسه‌تى بازرگانیى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌وه وێنا ده‌كات كه لێوان لێوه له سه‌ركێشى" ره‌نگه ئه‌مه ئه‌و خه‌سڵه‌ته بێت كه ئه‌مساڵى پێ جیاده‌كرێته‌وه، به‌وپێیه‌ى وا ده‌رده‌كه‌وێت كۆشكى سپى ئاماده بێت له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا ئابوورى جیهان به‌ئامانج بگرێت، به‌تایبه‌ت ئابوورى په‌كین.
پێده‌چێت تره‌مپ باوه‌ڕى به‌وه هێنابێت كه هه‌ڵكشانى ئابوورى چین به‌مه‌ترسى بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا داده‌نرێت. كاتێكیش بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بێت به مه‌یلى چین بۆ فرۆشتنى شمه‌ك به نرخێكى هه‌رزانتر له نرخى وڵاتى هه‌نارده‌كه‌ر و كاراكردنى سیستمى پشتیوانیى نادادپه‌روه‌رانه و شێواندنى بازاڕ و پێشێلكردنى مافى موڵكدارێتى داهێنانه بازرگانییه‌كان، ئه‌وا زۆرێك له وڵاتانى جیهانى پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاوڕاده‌بن. له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا ئاره‌زووى ئه‌وه ناكات یه‌كێتیى ئه‌وروپا و یابان له كۆڕبه‌ندێكى فره‌لایه‌ندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵنگارییانه‌دا بكه‌ن، به‌ڵكو له‌برى ئه‌وه په‌ناده‌باته به‌ر ستراتیژى "ئێستا ئه‌نجامى بده‌و دواتر قسه‌ى له‌باره‌وه بكه"، چونكه پێى وایه دواجار په‌كین به‌گوێره‌ى مه‌رجه‌كانى واشنتۆن ناچار به‌هاتنه سه‌ر مێزى گفتوگۆ ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌مریكا ئومێده‌واره تاكتیكه‌كانى هانى لایه‌نگرانى بازرگانیى ئازاد بدات چاكسازى له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌ك رێكخراوى بازرگانى جیهانیدا بكه‌ن، تاوه‌كو ئه‌ویش تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت چین به پێوه‌ره بازرگانییه‌كان و وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پابه‌ند بكات.
به‌ڵام له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات چین سوود له سیستمێكى جیهانیى ده‌بینێت كه به بنه‌ماكانى ئه‌و سیستمه‌وه پابه‌ند نییه، خودى كۆشكى سپى – یش له‌پێناو روونكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌كه‌یدا بازى به‌سه‌ر زۆرێك له‌و بنه‌مایانه‌دا هه‌ڵداوه، بۆ نمونه: ئه‌و باجه گومرگییه‌ى واشنتۆن به‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمدا سه‌پاندویه‌تى، ژماره‌یه‌ك ئاڵنگارى یاسایى له‌به‌رده‌م ئه‌مریكا و رێكخراوى بازرگانیى جیهانیدا دروستكردووه، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تانى كارلێكراو به‌و بڕیاره، وه‌ك: یه‌كێتیى ئه‌وروپا و چین و به‌رازیل و یابان و كۆریاى باكوور دژى ئه‌و رێوشوێنانه ده‌وه‌ستنه‌وه و زۆرێكیشیان له‌به‌رامبه‌ردا تۆڵه له واشنتۆن ده‌كه‌نه‌وه و له‌ڕووى سیاسییه‌وه كه‌رته هه‌ستیاره‌كانى وه‌ك كشتو‌كاڵى ئه‌مریكى به‌ئامانج ده‌گرن، بگره هه‌ندێك له‌و كاره تۆڵه‌ئامێزانه مۆركێكى دوژمنكارانه له‌خۆده‌گرن، به‌وپێیه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یكردووه كه رێوشوێنى توند دژى شمه‌كى هه‌نارده‌كراوى ئه‌مریكى ده‌گرێته به‌ر، له‌نێویشیاندا ماتۆڕسكیلى هارلى ده‌یڤدسن، پانتۆڵى جینزى شین و ویسكى بۆوربن.
پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مریكا په‌نا بباته به‌ر رێكخراوى بازرگانیى جیهانى، هه‌میشه‌ش مامه‌ڵه‌كردنى رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه یاساییه‌كاندا چه‌ندین ساڵ ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام گه‌ر بڕیارى رێكخراوه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى واشنتۆن بوو، ئه‌وا به پێشهاتێكى مه‌ترسیدار داده‌نرێت، چونكه ئه‌وكات ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وه‌ك پاساوهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ سیاسه‌تى بره‌ودان به به‌رهه‌مى ناوخۆیى به‌كارده‌هێنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر رێكخراوى بازرگانى جیهانییش دژى ئه‌مریكا بڕیاریدا، ئه‌وا ره‌نگه كۆشكى سپى به‌پاساوى پارێزگاریكردن له سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى پابه‌ندى بڕیاره‌كه نه‌بێت، كه ئه‌وه‌ش دواجار سه‌نگ و قورسایى رێكخراوه‌كه لاواز ده‌كات.
له‌م نێوه‌نده‌شدا له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانى پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم له ئه‌مریكا پێویسته تێچوویه‌كى زیاترى ره‌گه‌زه‌كانى به‌رهه‌مهێنان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌پێچه‌وانه‌ى لۆژیكه‌كه‌ى تره‌مپ – یشه‌وه، كه پێى وایه زیادكردنى باجى گومرگى كورتهێنانى بازرگانى كه‌متر ده‌كاته‌وه، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه به‌وه‌ى پۆڵاى چینى تواناى ركابه‌ریكردنى پۆڵاى ئه‌مریكى نه‌بێت، هه‌ربۆیه هه‌نارده‌كه‌رانى كانزا، ئه‌وانه‌ى باجى گومرگى ئه‌مریكى ده‌یانگرێته‌وه، شمه‌كه‌كانیان ره‌وانه‌ى بازاڕى دیكه‌ى جیهانى ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش هانى گه‌وره هاورده‌كه‌رانى كانزا ده‌دات له‌پێناو پاراستنى بازاڕه‌كانیان له لێشاوى به‌رهه‌مى بیانى به‌ربه‌ست دابنێن.
هه‌رچى ئه‌مریكاشه هیواخوازه یه‌كێتیى ئه‌وروپا و یابان قایل بكات به‌وه‌ى بچنه‌پاڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى تا رووبه‌ڕووى لێشاوى پۆڵاى جیهانى ببنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مریكا له‌برى ئه‌وه به‌ڕووى سیاسه‌ته خۆپارێزییه تونده‌كه‌یدا بووه‌ستنه‌وه و له‌ڕێگاى رێكخراوى بازرگانى جیهانییه‌وه فشار له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروست بكه‌ن.
پرسى موڵكدارێتى بازرگانى له‌ژووروى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌یه، هه‌ربۆیه واشنتۆن رێوشوێنى پێویست دژبه په‌كین ده‌گرێته‌به‌ر، جا ئه‌و رێوشوێنانه له‌ڕێگاى رێكخراوى بازرگانى جیهانییه‌وه بێت یاخود له‌ده‌ره‌وى رێكخراوه‌كه.
بێگومان چین – یش گورزه‌كانى تره‌مپ به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێنێت، بۆیه سه‌ربارى سه‌پاندنى كۆت و به‌ند به‌سه‌ر هه‌ندێك شمه‌كى بازرگانیى ئه‌مریكیدا، پێده‌چێت په‌كین فشار له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییانه‌ش دروست بكات كه پشكیان له چین هه‌یه، كه كاتى دانووستانى نێوان په‌كین و واشنتۆن – یش هات، ئه‌وا چین ژماره‌یه‌ك سازشى ده‌بێت تا بیكات، بگره له‌وانه‌یه فشارى ده‌ره‌كی سه‌ر ئابوورى ئه‌و وڵاته هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ رێگریكردن له كێشه‌ى ئاستى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى به‌رهه‌مهێنان خێراتر بكات.
سه‌ربارى ئه‌وه‌شى ره‌نگه كۆشكى سپى ئاماده‌یى تێدابێت رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه سیاسییه‌كانى په‌یوه‌ست به به‌رزكردنه‌وه‌ى باجى گومرگى له‌سه‌ر به‌كاربه‌ره ئه‌مریكییه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌وریاییه‌كى زیاتره‌وه له دانووستانه بازرگانییه‌كانى تایبه‌ت به ئه‌مریكاى باكووردا هه‌نگاو ده‌نێت.
گفتوگۆكانى "نافتا"ش تا دواى ئه‌م چاره‌كه‌ى ئێستا درێژه‌ى ده‌بێت، تاوه‌كو ئێستاش دیسپلینه سیاسییه ناوخۆییه‌كان رێگرییان له تره‌مپ كردووه راسته‌وخۆ له رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه، هه‌ركاتێكیش بیه‌وێت له‌چه‌ند مانگى داهاتوودا ربَوشوێنى بازرگانى توندتر بسه‌پێنێت و باز به‌سه‌ر به‌رگریكارانى بازرگانى ئازاد له‌نێو ئیداره‌كه‌ى هه‌ڵبدات، ئه‌وا كۆنگرێس رۆڵێكى به‌هێز له رێكخستنى بازرگانیى ده‌ره‌كى وڵات‌دا ده‌گێڕێت. هه‌رچه‌نده یاساداڕێژه‌ره ئه‌مریكییه‌كانیش هه‌ندێك رووبه‌ریان هه‌یه بۆ پاراستنى رێككه‌وتننامه بازرگانییه‌كانى ئێستا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و باجه گومرگییانه‌یان سنوورداره كه ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن ده‌یسه‌پێنێت.
په‌روباڵكردنى نه‌یاره‌كان
رێبازى بازرگانیى سه‌رۆكى ئه‌مریكا نمونه‌یه‌كى دیكه‌یه له‌سه‌ر ئاره‌زووكردنى بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ترسى پسپۆڕانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئیداره‌كه‌ى له‌مه‌ڕ هه‌ندێك پرسدا، زۆرێكیشیان داوایانكردووه له‌پێناو خۆبه‌دوورگرتن له چه‌واشه‌كارییه‌كانى هاوپه‌یمانانى ئه‌مریكا و زیادكردنى بودجه‌ى به‌رگریدا رێبازێكى پلان بۆ داڕێژراوتر بگرنه‌به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئه‌و ده‌نگانه له‌نێو كۆشكى سپی‌دا بوونیان هه‌بێت، ئه‌وا به‌رده‌وام په‌ڕوباڵى كاردانه‌وه‌كانى تره‌مپ له كاروباره‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا ده‌كه‌ن.
له‌نێویشیاندا پرسى چه‌كى ئه‌تۆمى، چونكه سه‌ربارى كه‌ڵه‌كه‌بوونى به‌ریه‌ككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و كۆریاى باكوور له چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، به‌ڵام گورزوه‌شاندنى ئه‌مریكا له نیمچه‌دوورگه‌ى كۆریا هه‌ر به ئه‌گه‌رێكى دوور ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكى كۆریاى باكوور "كیم جۆن ئونگ" كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لوتكه ئه‌نجام بده‌ن، له‌م نێوه‌نده‌شدا ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌مریكا هانى ئه‌وروپاش بدات تا به‌هۆى مووشه‌كه بالیستیه‌كانیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌پاندنى سزا له ئێران بكه‌ن، به‌ڵام واشنتۆن ناگاته ئاستى دڕاندنى یه‌كجاره‌كى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیدى مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌وپێیه‌ى دواى مسۆگه‌ركردنى ره‌زامه‌ندى روسیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌كى بنچینه‌یى، سعودیه "پلانى كارى هاوبه‌شى گشتگیر – واتا رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه" وه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك له‌نێوان ئێران و هێزه جیهانییه‌كاندا بۆ زامنكردنى رێككه‌وتنێك ده‌رباره‌ى دامه‌زراندنى پڕۆگرامێكى ئه‌تۆمى به‌كارده‌هێنێت، به‌جۆرێك كه مافى پیتاندنى ناوخۆیى یۆرانیۆمیش له‌خۆبگرێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌شى زۆر له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كه‌دا هاوڕا نابێت، به‌ڵام ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات خۆى – نه‌وه‌ك ركابه‌ره‌كانى وه‌ك روسیا – له پێگه‌یه‌كى باشترى هاوبه‌شیكردندا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ى له جیهانى عه‌ره‌بیدا كه هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنى پڕۆگرامى ئه‌تۆمیى مه‌ده‌نى تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌كاتێكیشدا كه كار بۆ رێگریكردن له په‌لهاویشتنى مۆسكۆ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات، واشنتۆن خۆى بۆ كێبڕكێیه‌كى قووڵتر له‌گه‌ڵ روسیا و چین ئاماده ده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشدا ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه له وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه جه‌ختیان له‌و بابه‌ته كرده‌وه كاتێك ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه هه‌ردوو زه‌به‌لاحه خۆرهه‌ڵاتییه‌كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ستراتیژیى سه‌ره‌كى بۆسه‌ر ئه‌مریكا داده‌نرێن. له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانى كێبڕكێى نێوان زلهێزه‌كانیشدا، ده‌وڵه‌ته گیرخواردووه‌كانى نێوانیان هیچ بژارده‌یه‌كى دیكه‌یان نابێت جگه له خۆگونجاندن نه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى وه‌ك ئۆكرانیا و تایوان ئه‌و كێبڕكێیه بۆ به‌هێزكردنى هاوپه‌یمانێتى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنن، هه‌ندێكى دیكه‌ى وه‌ك فلیپین – یش دووچارى گرفتێكى گه‌وره ده‌بنه‌وه له هاوسه‌نگى را‌گرتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا.
به‌هۆى ئه‌و كێبڕكێیه‌ى نێوانیشیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و روسیا و چین په‌ره به ته‌كنه‌لۆژیاى چه‌كه كاولكه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن، بۆیه له‌برى ناچاركردنى لایه‌نه‌كان بۆ پابه‌ندبوون به په‌یماننامه‌كانى په‌یوه‌ست به كۆنترۆڵكردنى چه‌ك، پێده‌چێت ئه‌و پێشبڕكێ مه‌ترسیداره به‌تێپه‌ڕبوونى كات ببێته هۆى لاوازبوونى ئه‌و په‌یماننامانه، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌تى پێشێلكردنى په‌یماننامه‌كان له‌نێوان ئه‌مریكا و روسیادا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكات "په‌یماننامه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى مه‌ودا مام ناوه‌ند"یش به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ره‌سهێنان، كه ئه‌وه‌ش گفتوگۆكانى په‌یوه‌ست به درێژكردنه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى "دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ستراتیژى" په‌كده‌خات.
هه‌ڵپه‌یه‌كى شێتانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن
له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌مریكا و چین پێشبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گه‌یشتن به به‌رزترین ئاست له بوارى "ژیریى ده‌ستكرد"دا، كه كاریگه‌رییه‌كى قووڵى له‌سه‌ر ژیانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى ده‌بێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌شى هێشتا ئه‌مریكا له‌و رووه‌وه له‌پێش چین – ه‌وه‌یه، به‌ڵام په‌كین به‌وپه‌ڕى تواناى خۆیه‌وه هه‌وڵى گه‌یشتن به‌و كاروانه ده‌دات، له‌كاتێكیشدا كه كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا له خۆرئاوا كار له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى په‌یوه‌ست تایبه‌تمه‌ندێتى داتاكان و نه‌هێشتنى قۆرغكارى ده‌كه‌ن، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى چین تاڕاده‌یه‌كى زۆر له هه‌ڵپه شێتانه‌كه‌یاندا بۆ گه‌یشتن به هه‌ژموونى ته‌كنه‌لۆژى ده‌ستكراوه ده‌بن.
له چه‌ند مانگى داهاتووشدا تایبه‌تمه‌ندێتى داتاكان و رۆڵى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتییه له په‌یوه‌ندیى نێوان هاووڵاتیان و كۆمپانیا و ده‌وڵه‌ته‌كاندا جێگا بایه‌خى یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌بێت، هه‌رچه‌نده حكومه‌ته ئه‌وروپییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت گرنگیى به پاراستنى تایبه‌تمه‌ندێتى مافى تاك ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆى له‌خۆیدا كیشوه‌ره‌كه بازاڕێكى گه‌وره‌یه، به‌جۆرێك كه كۆمپانیاكانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا ناتوانن به‌ته‌واوه‌تى پشتگوێى بخه‌ن، هه‌ربۆیه یاساى پاراستنى داتا گشتییه‌كان، كه بڕیاره له 25ـى ئایارى داهاتوو له‌سه‌رانسه‌رى یه‌كێتیى ئه‌وروپادا بخرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێته پێشهاتێك بۆ ئه‌و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیانه‌ى له‌نێو ئاڵنگارییه‌كانى تایبه‌تمه‌ندێتى داتاكاندا هه‌وڵى رێكردن ده‌ده‌ن.
ئاڵنگارییه كۆنه‌كان و ئاره‌زوویه‌كى نوێ له كه‌رتى وزه‌دا
له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا پیشه‌سازى وزه له ئه‌مریكا دووچارى گورزێكى توند ده‌بێته‌وه، به‌دیاریكراویش له‌كاتێكدا كه به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریكى زیاتر له 10 ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه‌ى تێپه‌ڕاندووه. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه به‌وهۆیه‌شه‌وه ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى به‌ردینى ئه‌و وڵاته كه‌مێك داببه‌زێت، به‌ڵام ئه‌وه له ترسى رێكخراوى "ئۆپیك" و هاوپه‌یمانه ده‌ره‌كییه‌كانى كه‌م ناكاته‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌ئه‌نقه‌ست له‌پێناو به‌دیهێنانى هاوسه‌نگییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌ى به‌رچاوى ركابه‌ره ئه‌مریكییه‌كه‌یاندا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان دابه‌زاندووه.
تاوه‌كو ئێستاش دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له مه‌كسیك و چین و ڤه‌نزوێلا هاوكاره له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌ى له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ئه‌مریكا و كه‌نه‌دادا هه‌یه.
ره‌نگه هه‌م ئه‌ندامانى رێكخراوى "ئۆپیك" و هه‌میش ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كه‌ش كاتێك له مانگى حوزه‌یراندا له ڤیه‌ننا كۆده‌بنه‌وه رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تا كۆتایى ئه‌مساڵ له‌سه‌ر دابه‌زاندنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رده‌وام بن. له‌هه‌مان كاتدا پێده‌چێت ورده‌كاریى رێككه‌وتننامه‌یه‌كى درێژخایه‌نتریش به‌سه‌ركردایه‌تى سعودیه و روسیا به‌ئامانجى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌ردینى ئه‌مریكى ئاشكرا ببێت.
خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا
ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا به دووڕیانى به‌رده‌م هه‌موو جیهان داده‌نرێن، كه هه‌ریه‌ك له نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، شاخه‌كانى ئێران، ده‌شتاییه‌كانى توركیا، بیابانه‌كانى وڵاتانى شام، زه‌وییه‌كانى باكوورى بیابانى گه‌وره و سه‌رجه‌م كه‌ناراوه‌كانى نێوانیان ده‌گرێته‌وه. چیرۆكى ناوچه‌كه‌ش – هه‌روه‌ك دۆخى گه‌لێك ناوچه‌ى گیرخواردووى نێو به‌رژه‌وه‌ندى یاریزانه بیانییه‌كان – له كێبڕكێى بازرگانى و ململانێكاندا كورت ده‌بێته‌وه. هێزه باوه‌كانى ناوچه‌كه‌ش بریتیین له توركیا و ئێران، سعودیه و میسڕیش له‌ئێستادا دیارترین هێزه عه‌ره‌بییه‌كانن و كاریگه‌ریى كێبڕكێى قه‌ڵه‌مڕه‌وى نێوان ئه‌م هێزانه‌ش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كانى ناوچه‌كه، وایان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باركوورى ئه‌فریقا كردووه ببێته گۆڕه‌پانى توندوتیژى و ناسه‌قامگیرى.
تێڕوانینێكى گشتى:
- سه‌ربارى سزا سه‌پێنراوه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، به‌ڵام ئێران بۆ هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پشت به ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ده‌به‌ستێت و له پرسه هه‌ستیاره‌كانى وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى بالیستیدا دان به‌خۆیدا ده‌گرێت تا دواجار وڵاتانى خۆرئاوا به كه‌رت و په‌رتى له‌سه‌ر گه‌یشتن به باشترین رێگا بۆ په‌ڕوباڵكردنى تاران بهێڵێته‌وه.
- ره‌نگه به‌رزخوازییه‌كانى توركیاش سه‌رئێشه دروست بكات و له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانییه‌كان و هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كانیدا له سوریا دووچارى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بكات. به‌وپێیه‌شى هێزێكى هه‌ڵكشاوه، توركیا به‌شێوه‌یه‌كى قووڵتر له‌شكركێشى ده‌كاته سه‌ر باكوورى سوریا و عێراق، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه داواى كۆنترۆڵكردنى ئاوه‌كانى به‌رى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش پلانى قوبرس سه‌باره‌ت به‌و سه‌رچاوانه‌ى وزه تێكده‌دات كه ده‌كه‌ونه ژێر ئاوه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه‌وه.
- سعودیه و دراوسێ سوننى مه‌زهه‌به به‌هێزه‌كانیشى له‌ڕێگاى مسۆگه‌ركردنى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى لوبنان و عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان، هه‌وڵى سنوورداركردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئێران ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه، له‌كاتێكیشدا كه ئێران پشت به پشتیوانیى ئه‌وروپا بۆ هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ده‌به‌ستێت، سعودیه ئه‌و رێككه‌وتنه به‌مه‌به‌ستى دانووستان له‌باره‌ى دامه‌زراندنى پڕۆگرامێكى ئه‌تۆمیى مه‌ده‌نى تایبه‌ت به‌خۆى به‌كارده‌هێنێت.
- كێبڕكێ سیاسییه‌كانى نێوخۆى "میسڕ و تونس"یش په‌رده له‌سه‌ر بێ توانایى ده‌وڵه‌تانى باكوورى ئه‌فریقا له‌ئاست ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و گره‌نتییه ئه‌منى و ئابوورییانه هه‌ڵده‌ماڵێت كه هاووڵاتییه‌كانیان داواى ده‌كه‌ن.
بابه‌ته‌كه هه‌مووى په‌یوه‌سته به ئێرانه‌وه
هه‌رگیز خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌قامگیرى تێدا نه‌بووه، به‌ڵام مه‌یلى ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى دراوسێكانیدا وایكردووه به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له ناوچه‌كه قورس‌تر بێت، لانى كه‌م ئه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه وا ده‌كات له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا چاوى واشنتۆن راسته‌وخۆ بچێته سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران. له‌كاتێكیشدا كه ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكییه ده‌ره‌كییه‌كانى ئێران چڕده‌كاته‌وه، لاى خۆیه‌وه ئێران هه‌وڵده‌دات جێ پێى خۆى قایم بكات و به‌رگرى له سنووره‌كانى بكات، له به‌شێكى زۆرى ئه‌م كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، به‌وپێیه‌ى پارێزگارى له پێگه‌ى خۆى له جه‌نگى ناوخۆیى سوریا و قه‌ڵه‌مڕه‌وییه سیاسییه‌كه‌ى له عێراق و لوبناندا ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێران كۆنترۆڵێكى كه‌مى یه‌كێك له ره‌گه‌زه‌كانى چاره‌نووسى ئه‌و وڵاته‌ى پێ ده‌كرێت، كه ئه‌ویش رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه، بۆیه له‌برى ئه‌وه‌ى قسه‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هێزه جیهانییه‌كاندا هه‌بێت، له‌سه‌ر تاران پێویست ده‌بێت چاوه‌ڕوان بێت و ته‌ماشاى ئه‌وه بكات ئاخۆ یاساداڕێژه‌ره ئه‌مریكى و دیپلۆماتكاره ئه‌وروپییه‌كان چ یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به زیادكردنى چاودێرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆگرام و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانى داده‌ڕێژن.
به‌ئومێدى رێگریكردن له‌و هه‌وڵانه‌شى ده‌وڵه‌تانى خۆرئاوا بۆ كۆت و به‌ندكردنى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ده‌یده‌ن، ره‌نگه ئێران له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه بالیستییه دوورمه‌وداكانى و بێزاركردنه‌كانى له كه‌نداوى فارسى به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام كاتێك هه‌موو گوفتار و كرداره‌كانى سه‌ریانگرت، ئیدى تاران ئاره‌زووى سازشكردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كانى ناكات به‌وه‌ى پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى چه‌ك له ناوخۆى وڵاته‌كه‌یدا په‌كبخات و چیتر پاڵپشتى گروپه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه نه‌كات.
هونه‌رى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه
له‌مانگى كانونى دووه‌مدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دوایین ئاگاداركردنه‌وه‌ى دا به كۆنگرێس و یه‌كێتیى ئه‌وروپا و پێى راگه‌یاندن تا 12ـى ئایارى داهاتوو "كه‌موكورتییه كاره‌ساتباره‌كان"ـى رێككه‌وتنه‌كه چاكبكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ى لێده‌كات. به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌و به‌ڵێنه، كۆشكى سپى نایه‌وێت بیانوویه‌ك بداته ده‌ست ئێران تا له‌ڕێگاى هه‌ره‌سهێنان به رێككه‌وتنه‌كه چاو به پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه، بۆیه له‌برى ئه‌وه و له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌مریكا پشت به دانانى چه‌ند رێوشوێنێك ده‌به‌ستێت تا له ئه‌گه‌رى پێشێلكردنى رێككه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دووباره سزاكانى سه‌ر ئه‌و وڵاته جێبه‌جێ بكرێته‌وه. هاوكات واشنتۆن سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سووره له‌سه‌ر خۆبه‌دوورگرتن له پێشێلكردنى خودى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، سزا به‌سه‌ر ئه‌و قه‌واره نوێیانه‌شدا ده‌سه‌پێنێت كه پاڵپشتیى پڕۆگرامى مووشه‌كى بالیستى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ره‌نگه ئێران – یش به سه‌پاندنى هه‌ندێك كۆت و به‌ندى سووك به‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كه بالیستییه‌كانیدا قایل بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناچێت قایل بێت به‌وه‌ى ئه‌و كۆت و به‌ندانه له‌چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنێكى فه‌رمیدا بسه‌پێنرێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه به‌هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له جێگاكانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌وه بۆسه‌ر تاران دروستبوون، به‌ئاشكرا پێویستیى خۆى به پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى چه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه پرسه‌كه‌ى خۆى ده‌خاته به‌رده‌م هاوڕێ خۆش مه‌شره‌فه‌كانى ئه‌وروپایدا، وه‌ك فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كار بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى ته‌واوكارى به‌ئامانجى په‌كخستنى هه‌ندێك له چالاكییه‌كانى ئێران بكه‌ن.
دواجار یه‌كێتیى ئه‌وروپا پشتیوانیى چه‌ند به‌شێك له پلانه‌كه‌ى واشنتۆن ده‌كات تا بره‌ودان به پڕۆگرامى مووشه‌كى دوورمه‌وداى ئێرانى پووچه‌ڵ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتییه‌كه زامنى ئه‌وه ده‌كات رێگاچاره‌كانى نه‌بنه هۆى سڕینه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هێڵى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران و پڕۆگرامى مووشه‌كه بالیستییه‌كانى یاخود دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ریدا، كه ئه‌وه‌ش رێوشوێنێكه ئه‌وروپا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یداوه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌ستى لێ هه‌ڵبگرێت. به‌هۆى ئه‌وه‌شى ئه‌وروپا رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه به كۆڵه‌كه‌ى بنچینه‌یى ئاسایشى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نێت، بۆیه زامنى ئه‌وه ده‌كات ئێران هیچ پێشێلكارییه‌ك نه‌كات. لاى خۆیشیه‌وه ئه‌مریكا هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ست ناكه‌وێت كه خوازیارێتى، به‌ڵام سه‌ربارى ترسى قووڵى له مه‌رامه‌كانى تاران، دواجار رێوشوێنه نوێیه‌كان به‌س ده‌بن بۆئه‌وه‌ى به هه‌ڵپه‌ساردنى هه‌ندێك سزاى دیاریكراو قایل بێت.
قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئێران
گومانى چوارده‌ورى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئێران ئاره‌زووى سیاسه‌تێكى به‌هێزى به‌رگرى له‌خۆكردن ده‌كات، سیاسه‌تێك كه هه‌مان ئه‌و چالاكییانه له‌خۆده‌گرێت كه به‌لاى ئه‌مریكاوه جێگاى مه‌ترسین، وه‌ك: په‌ره‌پێدانى مووشه‌كى بالیستى، ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و پاڵپشتیكردنى میلیشیا هه‌رێمایه‌تییه‌كان. به‌ڵام دواجار ئه‌و ئامانجه ده‌ره‌كییانه به‌ر پێویستیى ئێران به گه‌شه‌پێدانى ئابووریى ناوخۆى ئێران ده‌كه‌وێت، كه ده‌كرێت زۆرێكیان به‌هۆى دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى بازرگانى متمانه‌پێكراوتره‌وه له‌گه‌ڵ جیهاندا به‌دى بهێنرێت.
ئێران ناتوانێت ئه‌و سته‌مه ئابوورییانه پشتگوێ بخات كه هاووڵاتیه‌كانى به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه وا ده‌رده‌كه‌وێت سیاسه‌ته‌كه‌ى له وه‌رچه‌رخانێكى چاوه‌ڕوانكراو نزیك ببێته‌وه.
فشاره ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران گفتوگۆیه‌كى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى چاككردنى ئه‌و نمونه سیاسى و ئابوورییه هێناوه‌ته ئاراوه، كه به‌درێژایى چل ساڵى رابردوو ئێرانى پێ ناسراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵیشدا به‌رهه‌مى نابێت، به‌ڵام له چه‌ند مانگى كه‌مى داهاتوودا سروشتى ئه‌و گفتوگۆیه ئاشكرا ده‌بێت.
مامه‌ڵه‌نه‌كردنى راسته‌وخۆى به‌رپرسانى هه‌ڵبژێراوى ئێران – یش له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا ته‌مه‌نى ئه‌و گفتوگۆیه درێژتر ده‌كاته‌وه. سه‌ربارى ئه‌وه‌شى حكومه‌ت به‌زاره‌كى به‌ڵێنى گۆڕانكارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى داوه، به‌ڵام دواجار بوارى ئه‌وه‌ى نابێت رێوشوێنى پێویست له‌و باره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر، به‌وپێیه‌ى توندڕه‌وه‌كانى ئێران دۆخى ناله‌بار و ناسه‌قامگیرى رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه بۆ لاوازكردنى حه‌سه‌ن رۆحانى و هاوپه‌یمانه میانڕه‌وه‌كانى به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌هۆى سه‌رقاڵبوونى به ئاڵنگارییه سه‌ربازى و سیاسییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه، حكومه‌ت بایه‌خێكى كه‌م به گوتارى ناوخۆیى ده‌دات.
جه‌نگى ناوخۆیى سوریا
گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازیى ئێران له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له سوریاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئیسرائیل و ئه‌مریكاش له‌و وڵاته رووبه‌ڕووى ئێران ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌برى كاركردن به یه‌ك به‌ره‌ى یه‌كگرتوو، هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوازى تایبه‌تى خۆى و له‌چوار چێوه‌ى زامنكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیاندا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
پێده‌چێت نزیكترین به‌ریككه‌وتنیش له‌نێوان توركیا و ئێران‌دا رووبدات له باكوورى خۆرئاواى سوریا، وا ده‌رده‌كه‌وێت توركیاش سووربێت له‌سه‌ر لاوازكردنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشارى له ئه‌مریكا كردووه تا پشتیوانیى له پاشه‌كشه‌ى ئه‌و یه‌كینانه له "مه‌نبج" بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌نقه‌ره هیچ هێرشێكى سه‌ربازییش ناكاته سه‌ر پارێزگاكه له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئێران له‌ڕێگاى هاریكاریكردنى هێزه‌كانى سوریا و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له عه‌فرین، هه‌وڵى په‌ڕوباڵكردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى توركى له‌و وڵاته ده‌دات، هه‌روه‌ها له باشوورى وڵاتیش، ئێران هه‌وڵده‌دات ئه‌و ناوچه "هێوربۆوانه" لاواز بكات كه له‌ئێستادا هێزه‌كانى توركیا له پارێزگاى ئیدلب تیایاندا بڵاوه‌یان پێكراوه، ئه‌و ناوچانه‌ى ئه‌نقه‌ره هیواخوازه له‌ڕێگاى باسك ئه‌ستووركردنى هاوپه‌یمانه‌كانى دژبه هه‌یئه‌ى ته‌حریرى شام قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى تیایاندا به‌هێز بكات. سه‌ربار ئه‌وه‌شى ململانێى نێوان بریكاره‌كانى ئێران و توركیا له چه‌ند مانگى داهاتوودا چڕتر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ململانێیه په‌ل بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوولا ناكێشێت.
لاى خۆیشیه‌وه روسیا به‌وپه‌ڕى توانایه‌وه كار بۆ زامنكردنى كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له سوریا ده‌كات، له‌پاش ئه‌وه‌شى شكستى هێنا له‌وه‌ى گفتوگۆكانى ئاشتى بكاته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له جه‌نگى درێژخایه‌نى سوریا، مۆسكۆ له‌سه‌ر بژارده‌ى سڕكردنى ململانێكان به‌رده‌وام ده‌بێت، ناوچه "هێوربۆوه‌كان"یش رێگایه‌ك بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و بژارده‌یه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د و سپۆنسه‌ره ده‌ره‌كییه‌كه‌ى، كه ئێرانه، ئاره‌زووى ئه‌وه ناكه‌ن دان به‌و ناوچانه‌دا بنێن، كه ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگ بۆ پلانه‌كانى روسیا له‌و وڵاته دروست ده‌كات.
هێزه‌كانى سه‌ربه ئه‌سه‌د – یش هاوشان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئێرانییه‌كانیاندا، ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسیى به‌ریه‌ككه‌وتنێكى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ى ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆن دژبه پێگه‌ى شۆڕشگێڕه‌كان له باشوورى سوریا ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ئیسرائیل – یش ده‌رفه‌تێكى كه‌مى له‌به‌رده‌سته تا گورز له حیزبوڵڵاى نه‌یارى و ئامانجه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سوریا بووه‌شێنێت، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ئامانجى رێگریكردن له گه‌یشتنى شه‌ڕكه‌ره نانخۆره‌كانى ئێران به به‌رزاییه‌كانى جۆلان، ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه.
عێراق و لوبنان ده‌نگ به ئێران ده‌ده‌ن
له چه‌ند مانگى داهاتوودا ململانێى ئێران له‌گه‌ڵ دراوسێكانى و ئه‌مریكادا په‌ل بۆ گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه ده‌كێشێت، له 12ـى ئایاریشدا هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌و كوتله‌یه‌شى زۆرترین ده‌نگ ده‌هێنێت، پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بۆخۆى مسۆگه‌ر ده‌كات، كه له‌ڕووى سیاسییه‌وه به‌هێزترین پۆسته له وڵات‌دا، هاوكات هاوپه‌یمانه ناوخۆییه‌كانى ئێران – یش، ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن پێگه و په‌یوه‌ندییه‌كى باشن، له‌پاڵ ناسیۆنالیسته عێراقى و سیاسه‌تمه‌داره نانخۆره‌كانى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداودا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته ده‌ده‌ن.
لاى خۆیشیه‌وه ئێران به‌شێوه‌یه‌كى باش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشت به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى زۆرینه شیعه و پارته سیاسییه دۆسته‌كانى ده‌به‌ستێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه شه‌ڕكه‌ره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سایه‌ى شه‌ڕى درێژخایه‌نى داعشه‌وه خاوه‌ن بنكه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره‌ن له‌نێو عێراقییه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌یى به‌رچاویان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كاردانه‌وه‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى لاى كه‌مینه‌كانى عێراق دروستكردووه، ئه‌وه‌شى بابه‌ته‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه، ئه‌وه‌یه كه حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى شیعه‌وه پشتیوانى لێ ناكرێت، به‌وپێیه‌ى پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و گروپانه‌ى توانیویانه سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان له ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى به‌دووربگرن، له‌ئێستادا زۆرینه‌ى شیعه پێكده‌هێنن، بۆیه ئه‌و نه‌ته‌وه‌خوازانه به‌ربه‌سته ئیتنى و تایه‌فییه‌كان تێده‌په‌ڕێنن و به‌دواى به‌ستنى هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ئاره‌زووى پاراستنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌كه‌ن.
كێشه قووڵه‌كه‌ى تاران – یش ئا لێره‌دایه، چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له‌ڕووى ستراتیژییه‌وه جێ پێى خۆى له‌ناوخۆى سنوورى دراوسێكه‌یدا قایم كردووه، به‌ڵام شیعه‌كانى عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ژێر سایه‌ى ئێران‌دا یه‌كناگرن، ئه‌وه‌ش ماناى وانییه كه ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو ده‌توانن ئه‌و گرفته‌ى ئێران له‌به‌رژه‌وه‌ندى كاندیده په‌سه‌ندكراوه‌كانیان بقۆزنه‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو هه‌وڵده‌ده‌ن له‌پێناو دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و پارته سیاسییه عێراقییه‌كاندا وه‌ربه‌رهێنانه زه‌به‌لاحه‌كانى خۆیان له پڕۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى ناوچه شیعى و سوننى نشینه‌كاندا به‌كاربهێنن، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ئاڕاسته‌ى پێكهێنانى حكومه‌تێكى لاوازى دڵخوازى ئێران‌دا بشكێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه، سه‌ربارى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى توركیا و سعودیه و ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌یده‌ن، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران له لوبنان – یش هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه. له‌كاتێكیشدا كه هه‌ریه‌ك له توركیا و سعودیه كێبڕكێ له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنى بازنه‌ى كه‌رت و په‌رتى سوننه له لوبنان ده‌كه‌ن، ئیسرائیل و ئه‌مریكا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگاى هه‌ڕه‌شه‌لێكردن و سه‌پاندنى سزا یاخود هاریكاریكردنى نه‌یاره لوبنانییه‌كانیه‌وه، هاوبه‌شه‌كه‌ى تاران، كه حیزبوڵڵایه، لاواز بكه‌ن. به‌ڵام له‌سایه‌ى نه‌بوونى ركابه‌رێكى ماقوڵ له‌ناوخۆى شیعه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا، هیچكام له‌و كارانه كورسى له‌ژێر پارتى ده‌سه‌ڵاتدار یاخود ئێرانى پاڵپشتیكه‌رى ده‌رناهێنێت.
دووباره هه‌ڵكشانه‌وه‌ى توركیا
ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى دراوسێكاندا تاكه نمایشى قه‌ڵه‌مڕه‌وى حكومه‌تى توركیا نابێت له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا، به‌وپێیه‌ى له‌گه‌ڵ فراوانبوونى له‌شكركێشى ئه‌نقه‌ره بۆسه‌ر باكوورى خۆرئاواى سوریادا، پشتیوانیى جه‌ماوه‌ریى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وڵات‌دا زیاد ده‌كات، بگره له‌وانه‌یه هاووڵاتیان چاوپۆشى له‌و ئابوورییه په‌ككه‌وته‌یه‌ى توركیاش بكه‌ن كه به‌ده‌ست هه‌ڵاوسانه‌وه ده‌ناڵێنێت. هه‌ربۆیه رێى تێده‌چێت ره‌زامه‌ندى جه‌ماوه‌ر هانى سه‌رۆكى توركیا بدات له‌ڕێگاى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌وه هه‌وڵى به‌هێزكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بدات.
هاوكات له باكوورى عێراق – یش، پێده‌چێت توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى خۆى دژبه چه‌كداره كورده‌كان قووڵتر بكاته‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێیه‌ك له‌گه‌ڵ میلیشیا شیعى مه‌زهه‌به هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران‌دا بێنێته ئاراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى په‌یوه‌ست به ئاوه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه قوبرس هه‌وڵده‌دات له‌ژێر ئه‌و ئاوانه‌دا به‌دواى نه‌وت و غازى سروشتی‌دا بگه‌ڕێت، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌نقه‌ره به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌وروپاوه سڵده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ى له ئه‌گه‌رى سازش نه‌كردنى توركیا له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى له خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى لێكردووه دانووستانه‌كانى تایبه‌ت به چوونه‌پاڵ یه‌كێتیى ئه‌وروپا و فراوانكردنى یه‌كێتییه گومرگییه‌كه‌یان رابوه‌ستێنێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا توركیا په‌ره به چالاكیى هاوپه‌یمانێتییه ئابوورییه‌كانى له ئه‌فریقا ده‌دات، كه ئه‌وه‌ش ترسى زۆرێك له دراوسێ عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداوى له‌مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان وروژاندووه، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌كه‌دا بیپارێزن.
ده‌وڵه‌تانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو: ئایا ئه‌نجوومه‌نه‌كه چاكده‌كرێته‌وه؟
له چاره‌كى دووه‌مى ئه‌مساڵدا ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو هه‌ندێك هه‌نگاوى چاونه‌ترسانه هه‌ڵده‌نێت، زۆربه‌ى هه‌نگاوه‌كانیش له‌ناوخۆى سنوورى هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا ده‌بێت.
هاوشێوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیمارات، سعودیه‌ش بایه‌خ به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌دات و كار له‌سه‌ر راكێشانى وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانى هه‌ڵگرتنى داتا و ئاماده‌كردنى كه‌رتى تایبه‌تى وڵات ده‌كات تا زیاتر تواناى كێبڕكێیان تێدابێت، به‌ڵام له‌دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى، روون نییه ئاخۆ ریاز ده‌توانێت هاوسه‌نگى له‌نێوان پێویستیى وڵات به كرانه‌وه و ئاره‌زووى كۆنترۆڵكردنى ئابوورى و هه‌ڵقوڵانى زانیارى له‌ناوخۆدا رابگرێت. چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆرێك له گه‌نجانى سعودیه پێشوازى له‌و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌كه‌ن كه هاوشانه له‌گه‌ڵ ریفۆرمى ئابووریى وڵات‌دا، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن هه‌مان هه‌ڵوێستیان نییه، كه له‌وانه‌یه رۆژێك له رۆژان ئه‌و ره‌وته نه‌یاره باسكى رادیكاڵه ئیسلامییه‌كانى ناوخۆى سعودیه ئه‌ستوور بكات.
له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌و سڕبوونه‌شى جه‌نگى ناوخۆیى یه‌مه‌نى پیادا تێده‌په‌ڕێت، ده‌وڵه‌تانى به‌شدار له هاوپه‌یمانێتى عه‌ره‌بى هه‌وڵى به‌دیهێنانى كاره له‌پێشینه‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن، واتا سعودیه چاو ده‌خاته سه‌ر پچڕاندنى رێگاى گه‌یشتنى حوسییه‌كان به پاره و چه‌كى ئێرانى و ئیمارات – یش بزووتنه‌وه‌ى جودایخوازى باشوورى یه‌مه‌ن له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنى حوسییه‌كان و گروپه رادیكاڵییه‌كان ده‌هێڵێته‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌شدا پێده‌چێت كێشه‌كانى پشت ناكۆكییه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كه‌ى نێوان قه‌ته‌ڕ و هاوتاكانى له ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو و هه‌روه‌ها گه‌مارۆكه‌ى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ر به‌بێ چاره‌سه بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مریكا به‌رگرى له چاره‌سه‌رێك ده‌كات كه بوارى ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان بڕه‌خسێنێت به رووسوورى له كێشه‌كه بێنه ده‌ره‌وه، گه‌ر ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ئه‌و بواره بقۆزێته‌وه، ئه‌وا له چه‌ند مانگى كه‌مى داهاتوودا ناكۆكى له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا نامێنێت.
گرفته‌كانى به‌رده‌م چاكسازى له باكوورى ئه‌فریقادا
هاوشێوه‌ى دراوسێكانى له ناوچه‌ى كه‌نداو، میسڕ – یش له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا سه‌رقاڵى چاكسازیكردن ده‌بێت له ئابوورییه‌كه‌یدا.
هه‌رچه‌نده "عه‌بدولفه‌تاح سیسى"یش خولى نوێى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى به‌ئاڕاسته‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و چاكسازییه ئابوورییانه تاو ده‌دات، كه سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى راسپارده‌ى له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام پرسیاركردن ده‌رباره‌ى شه‌رعیه‌تى سه‌رۆك به‌هۆى دووباره هه‌ڵبژاردنیه‌وه هه‌روه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه، هاوكات ئه‌و یاخیبوونه‌شى له وڵات‌دا هه‌یه، دواجار ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێ له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته و لاوازكردنى بانگه‌شه‌كانى حكومه‌ت به‌وه‌ى ته‌نها "سیسى" ده‌توانێت ئاسایشى میسڕ بپارێزێت.
تاڕاده‌یه‌كى زۆر هاوشێوه‌ى میسڕ، وڵاتى تونس – یش له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كاندا شكست ده‌هێنێت له‌وه‌ى بگاته ئاست داواكارییه‌كانى گه‌له‌كه‌ى. هه‌رچه‌نده زۆرێكیش له هاووڵاتیانى تونس ئومێده‌وارن هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئایار خوێنێكى نوێ بكات به‌به‌ر بزووتنه‌وه‌ى نیشتمانیدا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ته‌نها هه‌نگاوێكى بچووك ده‌بێت به‌ئاڕاسته‌ى چاككردنى په‌یكه‌رى ئابوورى و سیاسى وڵات.