مافەکانی ژن: تیۆریا و پراکتیک

14/04/2018

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسينى، سەرکەوت جەلیل – ماستەر لە یاسای نێودەوڵەتی

پێشه‌كی:
لەم توێژینەوەیەدا بە وردیی تیشک دەخرێتە سەر پێگە و مافەکانی ژن لە زۆرێک لە یاسا نێودەوڵەتی و عێراقییەکاندا، بەوانەی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانشەوە. بەڵام دەبێت لەبیرمان بێت، کە ڕێگەی چاکسازیی یاسایی بەتەنیا، نامانگەیەنێتە ئامانج، هەرچەندە وەها ئامانجێک بەبێ ڕێکارە یاساییەکانیش سەرناگرێت. پێش یاسا، دەبێت دەست بۆ نەریت و کەلتوور ببەین؛ ئێمە شۆڕشێکی کەلتوورییمان پێویستە. وەک دەزانین، لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیی(1945)شەوە، مرۆڤایەتیی گەیشتە ئاستێک لە ماڵوێرانیی، کە لە لێواری قڕبوون نزیک بووەوە؛ ملیۆنان مرۆڤ کوژران و کەمئەندام بوون. پێداچوونەوەی سیستەمی یاسایی و زەینییەتی زاڵی ئەوکات، پێویستیی بوو. لێرەوە دەتوانین ئەو زنجیرە یاسا و بڕیارانەی لە دوای ئەو جەنگەوە دەرچوێنران، وەک پیادەکردنی وەها پێداچوونەوەیەک لەقەڵەم بدەین. چیتر باسی مافەکانی مرۆڤ، مافی دیلەکان، مافی خەڵکی سڤیل، مافی کرێکار و هەژار و دواتریش، باسی مافەکانی ژنان و منداڵان دەکرا. وەها یاساگەلێک، هەرچەندە لە ئاستی چاوەڕوانیی هەندێکماندا نەبن، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەوکات و ئێستای مرۆڤایەتییش، لای کەمی ئەو مافانە جەخت لێ دەکەنەوە، کە دەبێت هەر مرۆڤێک، بەوانەی ژنانیشەوە، هەیبێتن. جگە لەوەیش، ئەوەی ئێستا زیاتر مرۆڤایەتی پێویستییەتی، پێداچوونەوەی نەریت و سیاسەتە باوەکانە، واتە دیوە کەلتوورییەکەیە، تا هیچ نەبێت لەگەڵ پرسی پێگە و مافەکانی ژندا بگونجێت.

بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتنی ئه‌م به‌ بابه‌ته‌ کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure