ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، ده‌رویه‌ك بۆ سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا

28/04/2018

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان 
نوسینی: د.ئیسماعیل نه‌جمه‌دین زه‌نگنه‌

یه‌كه‌م : ده‌ستپێك:
 ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌كۆمه‌ڵگادا دابه‌ش بوه‌ بۆ سێ وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان وه‌زیفه‌ی یاسادانانه‌ كه‌له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌ڵده‌سێ به‌دانانی ڕێسایی گشی و دابڕ بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیه‌ جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، و وه‌زیفه‌ی دوه‌م بریتیه‌ له‌وه‌زیفه‌ی جێبه‌جێكردن وخۆی له‌جێبه‌جێكردنی یاساكان ودابینكردنی پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان ده‌بینێته‌وه‌، هه‌رچی وه‌زیفه‌ی سێیه‌مه‌ وه‌زیفه‌ی دادوه‌ریه‌ وله‌ڕێگه‌یه‌وه‌ یاساكان جێبه‌جێده‌كات به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگا دا ڕوده‌ده‌ن.
 وئه‌م وه‌زیفانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن یه‌ك دامه‌زراوه‌ و ده‌سته‌وه‌ ڕاییناكرێن ، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كیان سپێردراوه‌ته‌ ده‌زگا ودامه‌زراوه‌یه‌ك به‌پێی ده‌ستور. وئه‌و دامه‌زراوه‌ ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی پێیسپێردراوه‌ جێبه‌جێی ده‌كات به‌ته‌نهایی یان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ وئه‌نجومه‌نی تردا. به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی ده‌درێته‌ ده‌زگایه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌كرێ به‌پێی ده‌ستور ئه‌نجومه‌نێك یا ده‌زگایه‌كی تری له‌گه‌ڵدا هاوبه‌شبكرێ له‌مه‌ڕ ڕاییكردنی ئه‌و وه‌زیفه‌دا.
له‌وه‌شه‌وه‌ وه‌زیفه‌ی یاسادانان كه‌زۆر جار ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆی یه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، به‌ڵام له‌هه‌ندێك له‌وڵاتی تردا ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له‌به‌ر هۆكارگه‌لێك دو ئه‌نجومه‌ن ڕاییده‌كه‌ن، وئه‌و دوه‌ش ده‌زگای یاسادانان پێكدێنن له‌وڵاتدا.وناویان وڕێكخستنیان ودابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوانیاندا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ده‌بێت له‌زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی سیستێمی دو ئه‌نجومه‌نی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
 وخودی دو ئه‌نجومه‌نیش وابه‌سته‌ی شێوازێكی دیاریكراوی ده‌وڵه‌ت نیه‌، ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه‌ له‌پایه‌ گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی سادده‌ش هه‌ن وه‌زیفه‌ی یاسادانان تێیاندا دابه‌شبۆته‌ سه‌ر دو ئه‌نجومه‌ندا. ئێمه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان تیشكخستنه‌ سه‌ر گرنگی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی دوه‌مه‌(ئه‌نجومه‌نی باڵا) له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق. بۆ ئه‌وه‌ش باسه‌كه‌ به‌پێكهاته‌ وڕۆڵی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له‌نمونه‌ جیاوازه‌كانی وڵاتانی فیدراڵیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین پێش باسكردنی نمونه‌ی عێراق، هه‌مو ئه‌وانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند خاڵێك ده‌خرێته‌ڕوو:

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure