سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق؛ خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كان

23/05/2018

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: بێستون حسین عارف ، فاروق عەبدول 

پێشەكی
دەرنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ڕادەیەك چاوه‌ڕوان نه‌كراو بۆ زۆرێك لە چاودێرە سیاسیەكان لە ناوخۆ و دەرەوە. بەپێی زۆرێك لە ڕاپرسیەكانی پێش هەڵبژاردن پێشبینی دەكرا كە هاوپەیمانی (نەصر) بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و دووبارە ببێتەوە بەسەرۆك وەزیران بەو پێیەی كە پشتگیری ویلایەتە یەكگرتووەكانی هەیەو لەلایەن ئێران و وڵاتانی دراوسێ عێراقیشەوە تاڕادەیەك خوازراوە. بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە لایەن كۆمیسۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە دەركەوت هاوپەیمانی (سائیرون) كە ڕەوتی صەدر و شیوعیەكان لەخۆدەگرێت و موقتەدا صەدر سەركردایەتی دەكات پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بە مسۆگەركردنی (54) كورسی، لە پلەی دووەمدا هاوپەیمانی (فه‌تح) بە سەرۆكایەتی هادی عامری دێت بە بەدەستھێنانی (47) كورسی، ئەم ئیتیلافە گروپ و میلیشا شیعیەكانی ناو حەشدی شەعبی لەخۆگرتووە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تەرەفداری خۆیان بۆ ئێران یەكلاكردبوه و پشتگیریەكی بەهێزی ئێرانیان هەیە. بە پێچەوانەی پێشبینیەكانەوە لیستەكەی حەیدەر عەبادی پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە بە بردنەوەی (42) كورسی . لەم هەڵبژاردنەدا دۆراوترین لیستی شیعە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان لیستی (دەوڵەتی قانون)ە بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی كە تەنها 26 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنەكانی 2014 دا توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت بە بردنەوەی 89 كورسی. رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم بەجیابوونەوەی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی تەرەفداری ئێران، خۆی خستۆتە بەرەی دژە تارانەوە، ئەم ڕەوتە بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان تەنها 19 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ کلیک لێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure