::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: عه‌بدولوه‌هاب به‌دره‌خان
سه‌رچاوه: ئه‌لحه‌یات
وه‌رگێڕانى: ئیبراهیم ئه‌حمه‌د حسین
پێشهاتێكى نوێ له قه‌یرانى سوریادا هاتۆته ئاراوه، كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى لێكتێگه‌یشتنه‌كانى ئه‌مریكا و روسیا شكستى نه‌هێناوه، گرنگترینیشیان كاركردنه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێكى سیاسیى وه‌ها كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورێكى نوێ و هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2021 بونیادنرابێت. ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌مریكاش له كۆبوونه‌وه‌ى "ئاستانه‌ى 9" ئاماژه‌یه‌كى دیكه‌یه به‌وه‌ى واشنتۆن به رێبازه‌كه‌ى روسیا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگى ئه‌و وڵاته قایله و چیتر بایه‌خ به رووداوه‌كان نادات مادام مۆسكۆ ره‌چاوى ئه‌و مه‌رجانه ده‌كات كه پێشتر دیاریى كردوون، به‌وه‌شه‌وه كه ئێران به‌شێك نه‌بێت له چاره‌سه‌ر و ده‌ستوورى داهاتوو ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك سنووردار بكات و هه‌ڵبژاردنیش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تى و له بارودۆخێكى گونجاو‌دا به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌وه‌ش نابێته هۆى دوورخستنه‌وه‌ى گرفته‌كانى به‌رده‌م قۆناغى راگوزه‌ر، به‌وپێیه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى به‌كارده‌هێنێت و ئێرانى هاوپه‌یمانیشى له‌سه‌ر هاندانى ئه‌سه‌د به قایل نه‌بوون به چاره‌سه‌رى سیاسى به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له كڵێشه روسییه‌كه‌شیدا.
ئه‌مریكا ده‌ستیكردووه به ره‌وانه‌كردنى شانده‌كانى بۆ باكوورى سوریا تا وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ى كه ده‌ڵێن له مانگى تشرینى دووه‌مدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، دیراسه‌ى مه‌یدانى ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و واده‌یه‌ش لاى واشنتۆن و مۆسكۆ گرنگییه‌كى تایبه‌تى هه‌یه، چونكه تیمه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ وایان دانه‌وه كه شه‌ش مانگى داهاتوو بۆ پاككردنه‌وه‌ى په‌رێزى سه‌رۆك له تۆمه‌تى هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانى روسیا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، كه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى له‌سه‌ر كاندیدانى پارتى كۆماریى له هه‌ڵبژاردنى كۆنگرێسدا ده‌بێت، هاوكات له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رئه‌نجامه‌كانى لوتكه‌ى ئه‌مریكا – كۆریاى باكوور روونتر ده‌بێته‌وه به‌وه‌ى ئاخۆ لوتكه‌كه ده‌گاته نه‌هێشتنى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ئه‌تۆمى له ئاینده‌دا یاخود نا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى تا شه‌ش مانگى دیكه سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران ده‌گاته ترۆپك گه‌ر تاران پێش ئه‌وه سازش نه‌كات. له به‌رامبه‌ریشدا روسیا ئومێده‌واره كه‌شى دواى تشرینى دووه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆكان و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات و كۆتاییهێنان به‌و نیمچه ده‌نگ دابڕینه‌ى ئێستاى نێوانیان گونجاو بێت. هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌و واده‌یه‌شدا، بڕیار وایه كاریگه‌رییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى ئه‌م دواییانه‌ى عێراق له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێى دوور له تاران روون بووبێته‌وه و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه فشارى مه‌یدانیى سه‌ر حوسییه‌كان دۆخێكى گونجاوى بۆ خستنه‌ڕووى چاره‌سه‌رێكى سیاسیى له یه‌مه‌ن هێنابێته ئاراوه و هه‌روه‌ها گورزه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى ئیسرائیل – یش (به‌ڕه‌زامه‌ندى روسیا) بژارده‌ى دیكه‌ى به‌سه‌ر ئێرانییه‌كان و شوێنكه‌وته‌كانیاندا له سوریا سه‌پاندبێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ڤلادیمێر پوتین و ئه‌سه‌د ئه‌نجامدرا تا نه‌خشه‌رێگایه‌كى نوێ له‌به‌رده‌م لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سوریادا بخرێته‌ڕوو و هاوكات ئاگاداربكرێته‌وه به‌وه‌ى لێره به‌دواوه بڕیار له‌ده‌ستى مۆسكۆدا ده‌بێت. نه ئه‌مریكى و ئه‌وروپى و نه عه‌ره‌ب و توركیش نابنه رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته‌دا، به‌ڵكو به چه‌ند مه‌رجێك پشتیوانیى له رۆڵى روسیا له سوریا ده‌كه‌ن، كه كاتى ئه‌وه هاتووه – له‌دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گرنگانه‌ى به‌ده‌ستهاتوون – په‌رده‌یان له‌سه‌ر لابدرێت، دیارترینى ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌وه‌یه كه رۆڵى روسیا له‌م سێ حاڵه‌ته‌دا جێگاى قبووڵكردن نابێت، یه‌كه‌م: گه‌ر به‌شداریى له جێگیركردنى ئێران له سوریا بكات، دووه‌م: گه‌ر پاڵ به رژێمه‌وه نه‌نێت به‌ره‌و دانووستانێكى راسته‌قینه هه‌نگاو بنێت، سێیه‌م: گه‌ر چاره‌سه‌رێكى سیاسیى راسته‌قینه‌ش نه‌بێت ئه‌وا هیچ به‌شدارییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا به‌دى نایه‌ت.
ئه‌سه‌د له "سۆچى" گه‌ڕایه‌وه و به بژارده‌یه‌كى قورس كۆت و به‌ند كرابوو، بژارده‌یه‌ك كه ده‌یزانى رۆژێك دێت رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، به‌ڵام باوه‌ڕى وانه‌بوو ئه‌وه‌نده نزیك بێت: چیتر هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست نادات.
به خێراییه‌كى له‌ڕاده‌به‌ده‌ریش ئه‌و ئاڕاسته‌ى كاركردنه له نێوه‌نده‌كانى رژێمدا ره‌نگى دایه‌وه، به‌جۆرێك كه پۆلیسى روسى به‌شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ له شه‌قامه‌كانى دیمه‌شقدا بڵاوه‌یان پێكرا، ته‌نانه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر نێوه‌نده ئێرانییه‌كان و شوێنكه‌وته‌كانیشیان هه‌بوو، ئه‌وانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا ده‌ستیان به دووباره بڵاوه‌پێكردنى هێز كردبوو، كه به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت چه‌ندین ناوه‌ندى ئاینییان له ریفى لازقیه و ته‌ڕتوس داخستووه. چیتریش ئه‌سته‌م نییه هه‌ست به بوژاندنه‌وه‌ى باڵه سه‌ربازییه‌كانى سه‌ربه روسیا و دامركاندنه‌وه‌ى باڵه‌كانى سه‌ربه ئێران بكه‌ین، به‌تایبه‌ت هه‌واڵگریى ئاسمانى و ئه‌و میلیشیایانه‌ى كه له سوریا دامه‌زراون و تاوه‌كو ئێستاش په‌یوه‌ندییان به تارانه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام روسیا هه‌موو تواناى خۆى به‌كارهێنا، ئیبتزازى سیاسیى ده‌وڵه‌تانى په‌یوه‌ندیدارى كرد و دڕه‌نده‌یى سه‌ربازیى خۆى دژ به ئۆپۆزسیۆن و گروپه شه‌ڕكه‌ره‌كانى خسته‌گه‌ڕ تا یه‌كێك له‌و مه‌رجانه رێكبكاته‌وه، گرنگترینیشیان چاره‌سه‌رى سیاسیى له‌ڕووى فۆڕم و ناوه‌ڕۆكه‌وه. هه‌ربۆیه چیتر جێگاى سه‌رسامیى نییه له چاوپێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به شانده‌كانى "ده‌سته‌ى باڵاى دانووستانه‌كان" و "ئیئتلافى سورى" بووترێت له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن پێویسته "به‌یاننامه‌ى جنێڤ" و "دانووستانه‌كانى جنێڤ" و دواهه‌مینیشیان "بڕیارى 2254" له‌بیربكه‌ن، چونكه ته‌نها په‌ڕاوێكه و ده‌كرێت له‌كاتى پێویستدا په‌ناى بۆ ببرێت. ئه‌وه‌ش نوێ نییه، به‌وپێیه‌ى ئه‌وه ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان وه‌زیرى پێشووى ئه‌مریكا "جۆن كیرى" و رێكخه‌رى پێشووى ده‌سته‌ى دانووستانه‌كان "ریاز حیجاب" بوو له ساڵى 2016دا، هه‌روه‌ها ئه‌وه هه‌مان ئه‌و قسه‌یه بوو كه نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا "مایكڵ راتنى" به ئۆپۆزسیۆنى راگه‌یاند كاتێك به‌ڕاشكاویى پێى وتن: ده‌سته‌ى حوكمى راگوزه‌ر – هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌یاننامه‌ى جنێڤ و هه‌ردوو بڕیارى 2118 و 2254دا هاتووه – نه پرۆسه‌یه‌كه و نه قابیل به به‌رده‌وامبوونیشه. گه‌ر واش تێگه‌یشتبن كه ئۆپۆزسیۆن پابه‌ندى بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت وه‌ك دانپێدانانێك پێیان و به شه‌رعیه‌تى به‌رخوازییه‌كانیاندا، ئه‌وا ئه‌و دانپێدانانه به سه‌رزاره‌كى ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌شى خۆیان به "هاوڕێیانى سوریا" ریزبه‌ند كردووه، له‌پێناو كارئاسانیكردن بۆ ئه‌و ئارمرازانه‌ى روسیا پێشنیاریان ده‌كات و به‌وپه‌ڕى كه‌لله‌ڕه‌قییه‌وه پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌كات، هیچ رێگرییه‌كیان له كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌نگى مه‌رجه‌كانیان نه‌كرد.
له قسه‌كانى "پوتین"دا دوو بابه‌ت به‌ڕوونى دیارن، یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ى به‌ڕێگاى سه‌ربازیى به‌ده‌ستهاتووه به‌سه بۆ ده‌ستكردن به "گفتوگۆى ئاشتى، جا له ئاستانه بێت یاخود له سۆچى"، دووه‌میشیان: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى قۆناغه چوست و چالاكه‌كه‌ى پرۆسه‌ى سیاسی‌دا، هێزه بیانییه‌كان له خاكى سوریا ده‌كشێنه‌وه. ئاماژه به جنێڤ – یش نه‌كرا، سه‌باره‌ت به هێزه بیانییه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، نێرده‌ى تایبه‌تى روسیا "ئه‌لیكسانده‌ر لاڤره‌نتییڤ" روونكردنه‌وه‌ى دا به‌وه‌ى: مه‌به‌ست له هێزه ئه‌مریكى و توركى و ئێرانى و میلیشیاكانى حیزبوڵڵایه.
كاتى خۆى خودى "پوتین" له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌رگریى له بوونى ئێرانییه‌كان له سوریا كرد به‌وه‌ى هاوتاى بوونى روسیایه چونكه له‌لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه بانگهێشتكراوه، به‌ڵام پێداگرییكردنى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه ئێرانییه‌كان ره‌نگه له‌لایه‌ك پاراستنى پرۆسه‌ى سیاسى و له‌لایه‌كى دیكه‌ش بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریى وڵات و پێشكه‌شكردنى هاریكارییه مرۆییه‌كان بێت، كه به‌وشێوه‌یه‌ش روسیا وه‌ك زامن و به‌رپرسیارى سه‌قامگیرى له سوریا ده‌خاته‌ڕوو.
به‌رزخوازییه‌كى قه‌به‌كراو له قسه‌كانى سه‌رۆكى روسیادا به‌دى ده‌كرێت، به‌درێژایى هه‌شت ساڵى قه‌یرانى سوریاش هه‌رگیز ئاماژه‌دان به "به‌رپرسیارێتى" له ره‌فتاره‌كانى روسیادا ون نه‌بووه، بۆیه سروشتییه گه‌ر گومانه‌كان پرسیارگه‌لێك بوروژێنن، یه‌كه‌میان: ئایا به‌ڕاستى پوتین بایه‌خ به چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سوریا ده‌دات؟ دووه‌م: ئایا ده‌ستى له‌وه هه‌ڵگرتووه چاره‌سه‌رى قه‌یرانى ئه‌و وڵاته دیلى ده‌ستى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكى و ئه‌وروپییه‌كان بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى روسیا له ده‌ره‌وه‌ى سوریا؟ سێیه‌م: ئایا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا لێدوانه‌كانى وته‌بێژه‌كه‌ى له‌بیركردووه كاتێك (له‌سه‌روبه‌ندى كێشه‌ى گه‌یاندنى هاریكارییه مرۆییه‌كان به حه‌ڵه‌ب) هه‌موو هه‌ماهه‌نگییه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌دوور زانى گه‌ر سزاكانى سه‌ر روسیا به‌هۆى قه‌یرانى ئۆكرانیاوه هه‌ڵنه‌گیرێن؟ سه‌ربارى هه‌موو تێبینییه‌كانیش، هه‌میشه پرسیارى ئه‌وه ده‌كرا ئاخۆ روسیا وه‌ك زلهێزێك به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كات؟ كه‌ى؟ بێگومان كشانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كانیش به‌رپرسیارێتى روسیا دووهێنده ده‌كات و دواجار پێویستى به‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى دانایانه و ژیرانه ره‌فتار بكات، ئه‌و دانایى و ژیرییه‌ى كه له‌سه‌روه‌ختى ده‌ستوه‌ردانه راسته‌وخۆكه‌یه‌وه لێى به‌دى نه‌كراوه.
هه‌میشه روسیا به‌ڕاده‌یه‌كى زۆر ئۆپۆزسیۆنى سوریاى پشتگوێ خستووه، ئه‌وه‌ش كارێكى نمونه‌یى و بێ كه‌موكورتى نییه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌ماناى پشتگوێ خستنى گه‌لى سورى دێت، گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندى كاركردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره سیاسییه‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دۆخه‌كه له‌ده‌ستى روسیادا ده‌ته‌قێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه گه‌ڕانه‌وه بۆ راپه‌ڕینى ئاشتیانه‌ى دوور له چه‌ك یه‌كێك له بژارده‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیى سوریایه، به‌دیاریكراوییش له‌و قۆناغه‌دا كه پوتین پێى ده‌ڵێت "قۆناغه چوست و چالاكه‌كه"ـى پرۆسه‌ى سیاسى، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى له ئێستادا پێى ده‌وترێت: له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌ستپێده‌كات و به‌بێ ئه‌و كۆتایى دێت.
خراپترین خاڵیش له ره‌فتارى روسیادا، كه روون نییه ئاخۆ مۆسكۆ دركى پێكردووه یان نا، ئه‌وه‌یه كه هیچ رۆژێك دانى به ئامانج و مافه‌كانى گه‌لى سوریا و بگره هیچ گروپێكى ئۆپۆزسیۆنیشدا نه‌ناوه، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌ى پوتین له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانى یه‌كده‌گرێته‌وه.
له‌پێش داعش، روسیا به‌ته‌نها چاوى له‌سه‌ر تێكشكاندنى سه‌ربازیى گروپه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كان و راگواستنى دانیشتووانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى خۆى نه‌بوو، به‌ڵكو بایه‌خى به تێكشكاندنى سیاسیى ئۆپۆزسیۆنیش ده‌دا، چونكه پێى وابوو كه ئه‌و ره‌گه‌زه نه‌ده‌بوو هه‌بووایه، ته‌نانه‌ت "سێرگى لاڤرۆڤ"یش زیاتر له جارێك به زمانێكى بێ پاساو و نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و دان به‌خۆداگرتنه‌كانى به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانى روسیا په‌ناى ده‌برده به‌ر هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنى سوریا، كه‌واته ئه‌م عه‌قڵیه‌ته دوژمنكارانه‌یه‌ى روس له‌كاتى ئیداره‌دانى چاره‌سه‌رى سیاسیى سوریادا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌ى ئاخۆ ئۆپۆزسیۆن چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن دواى ئه‌وه‌ى "هاوڕێیانى سوریا" پێیان راده‌گه‌یه‌نن كه تاكه گه‌مه له وڵات‌دا "پرۆسه سیاسییه‌كه‌ى روسیایه"؟