::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: عه‌بدوڵڵا ئایدۆگان
سه‌رچاوه: ناوه‌ندى كارنیگى
له‌كاتێكدا توركیا خۆى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانیى پێشوه‌خته له 24ـى حوزه‌یران ئاماده ده‌كات، زۆرێك پێیان وایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوایین ده‌رفه‌تى بوژاندنه‌وه‌ى دیموكراسیه‌تى توركییه، ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ى له‌سایه‌ى فه‌رمانڕه‌وایى پارتى داد و گه‌شه‌پێداندا رووه‌و خۆسه‌پاندن خلۆربۆته‌وه. به‌هۆى كۆنترۆڵكردنى میدیا و هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێستاوه، كه‌من ئه‌وانه‌ى به‌رامبه‌ر به كه‌شى سیاسى و بارودۆخى دیموكراسیى وڵات هه‌ست به گه‌شبینى ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و كه‌ندوكۆسپانه‌ش، پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵده‌ده‌ن نیشانى ده‌نگده‌رانى بده‌ن كه جێگره‌وه‌یه‌كى زیندووى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانن، گه‌ر ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ى داد و گه‌شه‌پێدان دووچارى گوشارى ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌ته نالیبراڵییه‌كانى ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا، توێژێكى به‌رفراوانى بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تاى حوكمڕانییه‌كه‌ى له ساڵى 2002ه‌وه‌وه، پارتى داد و گه‌شه‌پێدان رووبه‌ڕووى سێ پارتى ئۆپۆزسیۆنى سه‌ره‌كیى بۆته‌وه: پارتى گه‌لى كۆماریى چه‌پڕه‌وى مام ناوه‌ند (جه‌هه‌په)، كه گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆنه، هه‌روه‌ها پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى راستڕه‌و (مه‌هه‌په) و پارتى دیمو‌كراتى گه‌لانى چه‌پڕه‌و (هه‌ده‌په). له‌ماوه‌ى شانزه ساڵى رابردووش‌دا، پارتى داد و گه‌شه‌پێدان - به‌تایبه‌ت به‌هۆى دوودڵیى پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن له هێوركردنه‌وه‌ى سنووره ئایدۆلۆژییه چه‌قبه‌ستووه‌كانیانه‌وه - توانى پشتیوانییه‌كى گه‌وره‌ى ده‌نگده‌ره كۆنه‌پارێزه راستڕه‌وه مام ناوه‌نده‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
بۆ نمونه: پارتى گه‌لى كۆماریى تا ئه‌م دواییانه‌ش یه‌كێك بوو له به‌هێزترین به‌رگریكاره‌كانى سیاسه‌تى توندڕه‌وى سێكۆلار، به‌وپێیه‌ى سه‌ربارى دژایه‌تیكردنى زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى توركه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى بوو له زانكۆ و دامه‌زراوه گشتییه‌كاندا، هه‌روه‌ها وێڕاى گوتاره چه‌په‌كه‌ى، پارتى گه‌لى كۆمارى وا ناسرابوو كه پارتى هاووڵاتیانى ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سته‌بژێره. هه‌رچى پارته لایه‌نگره‌كانى كوردیشه، به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ چاویان له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانى كورد بوو، به‌ڵام ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه ورده ورده له‌دواى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان له ساڵى 2012ه‌وه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هات، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى گوتارى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى (مه‌هه‌په) پشتى به سیاسه‌تى دژه كورد و تێرۆر به‌ستبوو، له به‌رامبه‌ریشدا هیچ پێشنیارێكى راسته‌قینه‌ى سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به پرسه بنچینه‌ییه‌كانى دیكه‌ى له هه‌گبه‌دا نه‌بوو.
له‌وكاته‌شه‌وه‌ى مه‌هه‌په له مانگى نیسانى 2018ه‌وه هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ پارتى داد و گه‌شه‌پێداندا به‌ستووه، چیتر به‌شێك نییه له ئۆپۆزسیۆن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌شى ئه‌م هه‌نگاوه باسكى داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌ماندا ئه‌ستوورتر ده‌كات، به‌ڵام راپرسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ته‌نها نیوه‌ى بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى مه‌هه‌په چوونه‌ته به‌ره‌ى حكومه‌ته‌وه، بگره له‌برى ئه‌وه دوو پارتى نوێ له‌پاڵ پارتى گه‌لى كۆماریى و پارتى دیمو‌كراتى گه‌لاندا له به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆندا سه‌ریانهه‌ڵداوه، ئه‌وانیش: ئیى پارتى (Iyi) و پارتى سه‌عاده‌ت– ن، كه دووه‌میان پارتێكى كۆنه‌پارێزى ئاینییه.
جێگاى ئاماژه‌پێكردنیشه سه‌رجه‌م پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان باس له میانڕه‌ویى ئایدۆلۆژى ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش ده‌نگه‌كانیان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات و له پشكى ئه‌و توێژه به‌رفراوانه‌ى ده‌نگده‌رانى راستڕه‌وى مام ناوه‌ند كه‌م ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له‌ئێستاوه شوێن پارتى داد و گه‌شه‌پێدان كه‌وتوون، بۆ نمونه: پارتى دیمو‌كراتى گه‌لانى نزیك له كورد، كه سه‌ر به‌وپه‌ڕى چه‌په، خه‌ڵكانێكى چه‌پڕه‌وى مام ناوه‌ندى وه‌ك "ئه‌حمه‌د شیك"یان كاندید كردووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ناوداره‌ى دووجار به‌هۆى راپۆرته‌كانى چه‌ند ساڵى كه‌مى رابردوویه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌وه زیندانیى كراوه، هاوكات پارتى گه‌لى كۆماریى چه‌پڕه‌وى مام ناوه‌ندیش رایگه‌یاند كاندیدى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى "موحه‌ڕه‌م ئینجه"یه، كه مامۆستایه‌كى پێشووى قۆناغى ناوه‌ندییه و سه‌ربه خێزانێكى كۆنه‌پارێزى چینى ناوه‌ڕاستى شارى یالۆڤایه، زۆرێك له ئه‌ندامه نزیكه‌كانى خێزانه‌كه‌شى (به دایكێشه‌وه) باڵاپۆشن، لاى خۆیشیه‌وه پارتى گه‌لى كۆماریى له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى خێزانه‌كه‌ى "ئینجه"ـى له‌ڕێگاى میدیاوه بڵاوكرده‌وه به‌وهیوایه‌ى تێڕوانینى خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌و پارته بگۆڕێت به‌وه‌ى پارتێكى توندڕه‌وى سێكۆلاره. هه‌رچى "ئینجه"شه به‌ڵێنى ئه‌وه‌یدا هه‌رگیز هه‌وڵى قه‌ده‌غه‌كردنه‌وه‌ى باڵاپۆشیى نه‌دات.
له‌كۆى 600 كورسى په‌رله‌مانیش له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا، پارتى گه‌لى كۆماریى نۆ كاندیدى سه‌ربه پارتى سه‌عاده‌تى هه‌یه، كه ئامانجى سه‌ره‌كیى ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌نگده‌ر به‌وه‌ى چیتر پارتێكى دژه ئایین نییه، له به‌رامبه‌ریشدا جه‌هه‌په پێشبینى ده‌كات له ئه‌گه‌رى گه‌یشتنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى بۆ گه‌ڕى دووه‌مى ده‌نگدان، پارتى سه‌عاده‌ت پشتیوانیى بكات، ئه‌گه‌رێكى به‌هێزیش هه‌یه ئه‌م هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه سنوورێك بۆ ئه‌و ناوبانگه نه‌رێنییه كۆنه دابنێت كه خه‌سڵه‌تى سێكۆلار و ده‌سته‌بژێرى توندڕه‌وى لكاندبوو به پارتى گه‌لى كۆمارییه‌وه، لانى كه‌م له‌نێو توێژێك له ده‌نگده‌راندا.
ئیى پارتى – یش له پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى (مه‌هه‌په) جیابۆوه و له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشووى ناوخۆ "میراڵ ئاكشینێر" له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2017ه‌وه دامه‌زرا، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى مه‌هه‌په رێگاى بۆ خۆكاندیدكردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى پارته‌كه پێنه‌دا. به‌پێى راپرسییه‌كانیش بێت، ئیى پارتى نزیكه‌ى نیوه‌ى ده‌نگى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌لاى خۆیدا راكێشاوه كه پێشتر ده‌یانبه‌خشییه مه‌هه‌په. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى "مه‌هه‌په"وه، ئیى پارتى له گوتاره‌كه‌یدا پشت به سیاسه‌تى دژه كورد نابه‌ستێت، ته‌نانه‌ت "ئاكشینێر"یش له 15ـى ئایاردا رایگه‌یاند پشتیوانیى له ئازادكردنى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" ده‌كات، هه‌روه‌ها ئیى پارتى له به‌رنامه‌ى خۆیدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یداوه بره‌و به دیموكراسیه‌ت و مافى تاك بدات و گه‌شه‌پێدانى زیاترى ئابوورى له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى توركیا (كه ناوچه‌یه‌كى زۆرینه كورده) به‌دى بهێنێت. وێڕاى ئه‌وه‌شى ئیى پارتى هاوشێوه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له نه‌ریتێكى ئایینى كۆنه‌پارێزه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، به‌ڵام سه‌رۆكى پارته‌كه و كاندیده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى وڵات "ته‌مار قه‌ره‌مۆلا ئۆغلۆ" چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئیسلامى سیاسیى نین، بگره جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت زۆر به ساده‌یى وه‌ك موسڵمانێك پێناسه بكرێت، هاوكات ئاماژه‌شى به‌وه داوه كه سه‌ربارى رێگریكردن له قه‌ده‌غه‌كردنى باڵاپۆشى، پرسه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك خوێندنیش بۆ توركیا پرسى جه‌وهه‌رین.
له‌پاڵ ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌شدا به‌ره‌و هاوسه‌نگى، پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاكتیكه‌كانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردندا، هاوپه‌یمانێتى ستراتیژییان له‌نێوان خۆیاندا به‌ستووه، بۆ نمونه: پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ویستى رێگا له ئیى پارتى بگرێت تاوه‌كو به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه نه‌كات، ئه‌وه‌بوو په‌ناى برده به‌ر ئه‌و یاسایانه‌ى هه‌ڵبژاردن كه پارته‌كان ناچار ده‌كات 20 ئه‌ندامیان له په‌رله‌مانى ئێستادا هه‌بێت تا به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، یاخود پارتى به‌شداربوو پێش شه‌ش مانگ له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن كۆنگره‌ى به‌ستبێت، ئیى پارتى – یش تواناى ئه‌وه‌ى نه‌بوو له‌و ماوه كورته‌دا كۆنگره ببه‌ستێت، هه‌ربۆیه له هه‌نگاوێكى كتوپڕ و بگره بێ وێنه‌دا پارتى گه‌لى كۆمارى داواى له پانزه په‌رله‌مانتارى خۆى كرد به‌شێوه‌یه‌كى كاتیى بچنه‌پاڵ پێنج په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ئیى پارتى تا بتوانێت لانى كه‌م ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى له په‌رله‌مانى ئێستادا بگاته ئه‌و ئاسته‌ى كه رێگاى پێ بدات به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكات.
جگه له‌وه، پارتى گه‌لى كۆمارى هه‌زاران لایه‌نگرى خۆى بۆ پاڵپشتیكردنى كاندیدانى ئیى پارتى و پارتى سه‌عاده‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تى وڵات خڕكرده‌وه تا سه‌د هه‌زار واژوو به مه‌به‌ستى به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تیدا كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌م ستراتیژه‌ش په‌یوه‌ندیى نێوان ده‌سته‌بژێر و لایه‌نگرى پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانى باشتر كرد، كه ئه‌وه‌ش ده‌توانێت لاى خۆیه‌وه كارئاسانى بۆ هه‌ماهه‌نگیى نێوانیان له هه‌ڵبژاردن بكات تا دواجار سه‌رۆكى ئێستا "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" له گه‌ڕى دووه‌مى ده‌نگداندا له‌كاربخه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى پێشتریشه‌وه، هه‌ریه‌ك له پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تى خۆیان له‌نێو گه‌وره سه‌ركرده‌كانى پارته‌كانى خۆیاندا هه‌ڵبژاردووه، كه ئه‌وه‌ش ته‌وژمێكى به لایه‌نگره‌كانیان به‌خشى.
پێده‌چێت ئۆپۆزسیۆن په‌ندى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ساڵى 2014 وه‌رگرتبێت، كاتێك پارتى گه‌لى كۆمارى و پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌ده‌ره‌وه‌ى ریزه‌كانى خۆیان "ئه‌كمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغلۆ"یان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید كرد و سه‌ره‌نجام شكستى هێنا له‌وه‌ى ته‌وژم به بنكه جه‌ماوه‌رییه بنچینه‌ییه‌كه‌ى دوو پارته‌كه ببه‌خشێت، ئه‌وه‌بوو له به‌رامبه‌ریشدا پارتى داد و گه‌شه‌پێدان توانى له گه‌ڕى یه‌كه‌مى ده‌نگداندا به‌هۆى داكشانى رێژه‌ى ده‌نگدان له‌نێوا لایه‌نگرانى ئۆپۆزسیۆندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره له ئه‌گه‌رى شكستهێنانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له به‌ده‌ستهێنانى 50%ـى ده‌نگه‌كان له گه‌ڕى یه‌كه‌مى ده‌نگداندا، هه‌ریه‌ك له "موحه‌ڕه‌م ئینجه" و "میراڵ ئاكشینێر" و " ته‌مار قه‌ره‌مۆلا ئۆغلۆ" ده‌توانن پشتیوانیى ئه‌و كاندیده‌ى ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن كه ده‌گاته گه‌ڕى دووه‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌سه‌ر پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن پێویسته چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن، چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى میانڕه‌وى و هه‌ماهه‌نگى دوو هه‌نگاوى سه‌ره‌تایى گرنگى هه‌ڵبژاردنن، به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌نها به‌س نییه، به‌وپێیه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئێستاى ئه‌و پارتانه له خڕكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و هاندانى بنكه‌ى جه‌ماوه‌رى و سه‌ردانكردنى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌دا چڕبۆته‌وه كه هێشتا له پارێزگاكاندا خۆیان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه، كه هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م تاكتیكانه‌دا، له‌سه‌ر كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تى پێویسته ناوى هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تییانه ئاشكرا بكه‌ن كه له ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنیاندا پۆستى وه‌زارییان پێده‌به‌خشن. بۆ نمونه: ره‌نگه به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى و كۆى ئه‌و كێشه ئابوورییانه‌ى پێشبینى ده‌كرێت له ئاینده‌دا رووبده‌ن، تیمێكى پسپۆڕى بوارى ئابوورى توێژێكى به‌رفراوان له‌و كه‌سانه به‌لاى خۆیاندا رابكێشن كه به‌ده‌ست گۆڕینى نرخى دراوه‌وه ده‌ناڵێنن. تاوه‌كو ئێستاش، هیچ كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تى ئۆپۆزسیۆن ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى به‌یان نه‌كردووه كه بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆك پێشنیارى ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه كاندیده‌كان ده‌توانن له زیاتر له پارێزگایه‌كدا كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریى به‌شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش رێكبخه‌ن.
گه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئۆپۆزسیۆن توانى ده‌ستى به ده‌نگده‌ره دوودڵ و بێ لایه‌ن و دوور له سیاسه‌ته‌كان بگات و پێش واده‌ى هه‌ڵبژاردن قایلیان بكات، ئه‌وا ره‌نگه پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن له زیادكردنى پشتیوانیى جه‌ماوه‌ریدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و دواجار بتوانن یان پاڵ به پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه بنێن سیاسه‌ته خۆسه‌پێنه‌كانى خۆى هێور بكاته‌وه یان ئه‌ردۆگان له سه‌رۆكایه‌تى ده‌ربپه‌ڕێنن.