::
بێستون حسێن عارف
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه له ململانێ و قهیرانهكان
نوسینی: بێستون حسین عارف
پێشەكی
كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی كۆریای باكور كیم جۆن ئون لە 12 حوزیرانی 2018، گرنگترین و مێژوویترین كۆبوونەوە بوو، لەبەرئەوەی ئەم كۆبوونەوەیە لە دوای زیاتر لە نیو سەدە لە دووژمنایەتی نێوان ئەم دوو وڵاتە هاتەكایەوە. ئەم ڕووداوە لەسەر ئاستی جیهان زۆر بە گەشبینیەوە پێشوازی لێكرا و وەك هەوڵێك بۆ داماڵینی نیمچە دوورگەی كۆریا لە چەكی ناوەكی لێكدرایەوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەوەیە كە تەنها نزیكەی یەك مانگ پێش ئەو كۆبوونەوە لووتكەیە، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاری كشانەوەی لە ڕێكەوتنامە ناوەكیەكەی ئێران ڕاگەیاند كە لە ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژۆ كرا. ڕەنگە ئەم دوو ڕووداوە جیاواز بن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆر بواردا یەكدەگرنەوە بەتایبەتی كە كێشەی سەرەكی لە هەردوو بابەتەكەدا پرسی تەكنەلۆجیا و چەكی ئەتۆمیە. ئەم نوسینە هەوڵێكە بۆ وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێكی پەیوەست بەم پرسەوە لەوانە: ئایا نزیكبوونەوە نزیكبوونەوەی ئةمريكا لە كۆریای باكور چی كاریگەریەكی لەسەر پێگەی ئێران دەبێت؟ ئایا كۆریای باكور بە ئاسانی دەستبەرداری چەكە ناوەكیەكانی دەبێت؟ كە بۆ ماوەی چەندین دەیەیە ئەو وڵاتە بەرگەی گۆشەگیری و سزا نێودەوڵەتیەكانی گرتووە لە پێناو بەدەستھێنانی چەكی ناوەكیدا. لە كۆتایدا بۆچی ئێران دژی نزیكبوونەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانە لە كۆریای باكور؟
بۆ خوێندنهوهو داگرتنی ئهم بابهته کلیک لێرە بکە