::
ئیحسان ئهبوبهكر حمه صدیق
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه لهململانێ و قهیرانهكان
نوسینی: ئەژی ئازاد ئەبوبەکر
پێشهكی:
ڕێککەوتی ١٦/٦/٢٠١٨ زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی سیاسی و مەدەنی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەدا بۆ ڕای گشتی ئێران و جیهان و لە کاتێكدا کە ئاراستەی بەیاننامەکە بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، داوای "دانوستانی ڕاستەوخۆ"یان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەمریکا کردووە هاوشیوەی ئەو دانوستانەی کە لە نێوان ئەمریکا و کوریای باکور ڕوویدا. دەرچوونی ئەم بەیاننامەیە لە کاتێکدایە کە بابەتی گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بابەتێکی پڕ لە مشتومڕی کایەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩. بە درێژای ساڵانی دوای شۆڕش گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکادا هێلێ سووری سیاسییەکانی ئێران بووە و دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران بۆیان نەبووە سەربەخۆیانە هەنگاوێکی وا بهاوێژن. هەر ئەمەش وایکردبوو کە بە درێژایی ساڵانی دوای شۆڕش لەو پرسانەی کە پەیوەندی بە هەردوو ووڵاتەوە هەبوو، پەیوەندییەکان لە لایەن دەوڵەتێکی سێهەمە ڕێکدەخکرا کە وەکو نێوانگیرێک گفتوگۆکانی نێوان دوو ووڵاتی رێکدەخست. وڵاتەکانی عەمان و سویس لە ساڵانی رابردوودا بەم نێواگرییە هەستابوون.
تەنانت کاتێک کە لە ساڵی 1997 دەوڵەتی ڕیفۆڕمخوازان بە سەرۆکایەتی محەمەدی خاتەمی هاتە سەر دەسەڵات کە بڕوایان بە کرانەوە بە ڕووی جیهانی دەرەوە و دەرهێنانی ئێران لە گۆشەگیری سیاسی هەبوو و لە کاتێکدا کە پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتیان لە پشتەوە بوو، هیچ کاتێک نەیتوانی ئەم هێڵە سوورە ببەزێنین و سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان پەیوەندییەکان لەگەل ئەمریکا تەنیا لە ئاستی هەندێ بابەتی کەلتوری و وەرزشی گەشەی سەند.
لە سەردەمی دەوڵەتی مەحمود ئەحمەدی نەژاد(٢٠٠٥-٢٠١٣) بە هۆی سیاسەتی تایبەتی ئوسوڵگەرایانە و هەڕەشە بەردەوامەکانی بۆ ئیسرائیل و و ئەمریکا و برەودان بە بەرنامەی وزەی ناوەکی، پەیوەندییەکانی دوو ووڵاتی گەیاندە خراپترین ئاست. بە هاتنە سەر دەسەڵاتی حەسەنی رۆحانی گەورەترین وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران هاتکایەوە. ڕابەری ئێران کە خۆی لە دژایەتی سەرەکی پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکایە، ڕێگەی بە تیمی دیپلۆماسی دەوڵەتی ڕۆحانی دا کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی وزی ناوەکی و سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران، دانوستانەکان قۆناغێی تر بچێتە پشەوە تا ئەو ڕادەیەی کە وەزیرانی دەرەوەی هەردوو ووڵات چەندین جار بە یەکەوە دانیشتنیان کرد و دواجار رێککەوتنێکی گەورە هاتەکایەوە، بەڵام جارێکی بە هۆی دەرچوونی یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەکە، خەونی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان دوو ووڵاتی بۆ گەیشتن بە رێگاچارەیەکی هاوبەش بۆ کێشەکان لە باربرد.
بۆ خوێندنهوهو داگرتنی ئهم بابهته کلیک لێرە بکە
#
گشتی