دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كان له‌ته‌رازوی یاسادا

01/08/2018

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
د.ئیسماعیل نه‌جمه‌دین زه‌نگنه‌

پێشه‌كی :
هه‌ڵبژاردن یاریه‌كه‌ له‌نێوان هێز و پارته‌ سیاسیه‌كانی هه‌ر وڵاتێك بۆ گه‌شتن به‌ئامانج كه‌بریتیه‌ له‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، وئه‌م یاریه‌ چون هه‌ر یاریه‌كی تر كۆمه‌ڵی ڕێسای بۆ دانراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌قه‌ ده‌ستوری ویاسایانه‌ی جێگیركراون له‌ وڵاتدا. وبه‌هه‌مان شێوه‌ی یاریه‌كانی تریش له‌و ڕێسایانه‌دا داوه‌ر و ڕێوشوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر گازنده‌ وداوا و تانه‌یه‌ك دیاریكراوه‌ كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌ ڕكابه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یه‌كتر یان به‌رانبه‌ر پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ تۆمار ده‌كرێن.
له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی گشتگیره‌ وئه‌ڵقه‌كانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تاوه‌كو كۆتایی توند وتۆكمه‌ پێكه‌وه‌ گرێدراون، وئه‌ڵقه‌ی كۆتایی كه‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانێتی ده‌بێته‌ ناونیشانێكی ڕاسته‌قینه‌ بۆ خواست و ویستی ده‌نگده‌ران له‌وڵاتدا وبه‌رجه‌سته‌كاری دروستیی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كانی ده‌بێت.
 به‌ڵام زۆر جار ده‌بینین لایه‌ن وهێزه‌ ڕكابه‌ره‌كان تانه‌ وگازنده‌كانیان بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ ده‌كه‌ن، واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری یاریه‌كه‌ و دوباركردنه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌وه‌ش به‌پاساو هۆكارگه‌لێكی تایبه‌ت به‌هه‌ر هێزێكی سیاسی، دروست وه‌ك ئه‌و داخوازیه‌ی هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق خستیانه‌ڕو بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌له‌ 12/5/2018 دا ئه‌نجامدرا. هه‌روه‌ك له‌هه‌ندێك باردا دوباركردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته‌ ڕێچكه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی بۆ ده‌ربازبون له‌دۆخێكی سیاسی ناجێگیر وئاڵۆز .
  لێره‌دا ئه‌م په‌یپه‌ره‌ مه‌به‌ستێتی چه‌مكی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بناسێنی، و وه‌ڵامی پرسیارگه‌لێكی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ له‌ڕوانگه‌ی یاساییه‌وه‌ بداته‌وه‌ ، له‌وانه‌ : 
1-مه‌به‌ست له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن چیه‌ ؟
2-جۆره‌كانی كامانه‌ن؟
3-ئه‌و حاڵه‌تانه‌ كامانه‌ن وا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌؟
4-كێن ئه‌و لایانانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
5-كاریگه‌ری ولێكه‌وته‌كانی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن چین؟

بۆ خوێندنه‌وه‌و داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure