گەرووی هورمز، گرنگی و هەڕەشەكانی داخستنی لەلایەن ئێرانەوە

19/08/2018

:: بێستون حسێن عارف

 

پێشەكی
ڕێرەوی ئاوی بە یەكێك لە گرنگترین ڕێگاكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دادەنرێت لە جیهاندا بە تایبەتی لە بواری وزەدا, گەرووی هورمز كە دەكەوێتە نێوان ئێران و عومان و كەنداوی فارسیش دەگەیەنێت بە دەریای عەرەبی, بایەخێكی تایبەتی هەیە لە بواری بازرگانی نەوتی جیهاندا, چەندین وڵات بۆ هەناردەكردن و هاوردەكردنی وزە لێوەی سوودمەند دەبن, گرنگی ئەم گەرووە وایكردووە كە ئێران لە ڕابردوودا وەك كارتێكی فشار لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیدا بەكاری بهێنێت بە ئێستاشەوە, لە تازەترین ڕووداودا دوای كشانەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕێكکەوتننامەی ناوەكی ئێران و زیادبوونی فشارەكانی سەر تاران لە لایەن واشنتۆن و هاوپەیمانەكانییەوە، ئێران هەڕەشە داخستنی ئەم ڕێرەوە ئاویە ستراتیجییە دەكات بەسەر جیهاندا, لە ڕابردووشدا ئێران چەندین جار لەسەر ئاستی بەرپرسە باڵاكانی هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی كردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هیچ كات لە بواری پراكتیكدا ئەو ڕێرەوە ئاوییەی دانەخستووە. لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەكانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، ئەم بابەتە هەوڵدەدات گفتوگۆی ئەوە بكات كە ئایا ئێران دەتوانێت گەرووی هورمز دابخات؟ چی ڕوودەدات ئەگەر ئێران هەنگاوێكی لەم شێوەیە بنێت؟ بۆچی ئێران هەڕەشەی داخستنی ئەم ڕێرەوە ئاویە دەكات؟ ئایا كاردانەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان چی دەبن لەبەرامبەر ئێران؟ گفتوگۆی سەرەكی توێژینەوەكە ئەوەیە كە ئێران ئەم هەڕەشانە تەنها لە چوارچێوەی جەنگی وشەیی و دەرونیدا بەكار دەهێنێت لە دژی ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانی لە كەنداو، نەك بۆ داخستنی گەرووەكە بەڕووی ئەو وڵاتانەدا.   

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure