رۆڵی میدیا لە بەشداری سیاسیدا

04/10/2018

:: د.فواد عه‌لی


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

پێشەكی
میدیا پێگەیەكی گرنگی لە ژیانی سیاسی مرۆڤەكانی ئەم سەردەمە داگیركردووە و رۆڵ و كاریگەری لەسەر تاك و كۆمەڵ هەیە، بە تایبەتی بۆ رووماڵی رووداوەكان لە رێگەی پێشكەشكردنی زانیاری و هەواڵەكان بوارێكی فراوان بۆ گفتوگۆی سیاسی لە كۆمەڵدا دەڕەخسێنێت، ئەمەش بەشداری تاك لە ئاستەكانی پرۆسەی سیاسی و بەشداری سیاسی زیاد دەكات، بە تایبەت لەم سەردەمی كرانەوەیەی پەیوەندیكردن و میدیایی و ئابوریدا كاریگەری سیاسەتی بەسەرەوەیە و رەگەزەكانی پرۆسەی پەیوەندیكردن گۆرانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە.
پەیامی كەناڵەكانی میدیا رۆڵیان كاریگەر و چالاكانەیە لە بەشداری سیاسی و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و بایەخپێدانی سیاسی لای تاكەكان، دواتر كاریگەری لەسەر بەهای سیاسی تاكەكان دروستدەكات ئەمەش لە رێگەی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان دەسەڵاتی سیاسی و جەماوەر دەبێت بە هۆی میدیا و كەناڵەكانی پەیوەندیكردنەوە، میدیا هانی تاكەكان دەدات بۆ بایەخپێدانی سیاسیان  و بەشداریپێكردنیان لە بڕیاری سیاسیدا، ئەمەش لە رێگەی خوڵقاندنی كەشێكی میدیایی گونجاو كە دواجار دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی هۆشیاری سیاسی و فراوانكردنی بەشداری سیاسی تاك لە كۆمەڵدا، ئاست و پۆڵێنی بەشداری سیاسی زۆرن كە پەیوەندیان بە میدیاوە هەبێت، بەڵام توێژەر تەنها باس لە بەشداری سیاسی و بڕیاری سیاسی و هەڵبژاردن و پێدانی زانیاری دەكات.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure