::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: Stratfor
ناوه‌ندی "ستراتفۆر" كه ناوه‌ندێكی دیراساتی ستراتیژی و ئه‌منی ئه‌مریكایه، و ساڵانه، و هه‌ر سێ مانگ جارێكیش پێشبینه‌كانی خۆی بۆ رووداو و دیارده سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌خاته‌ڕوو، راپۆرتى ئه‌مجاره‌ی ناوه‌نده‌كه تایبه‌ته به چاره‌كى كۆتایی ساڵى 2018 و ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان وه‌ك هه‌میشه پوخته‌ی راپۆرته‌كه بڵاوده‌كاته‌وه:
له‌كاتێكدا كۆشكى سپى له‌قۆناغى كۆتایى داڕشتنى رێككه‌وتنێكه بۆ هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى بازرگانى ئازاد بۆ ئه‌مریكاى باكوور "نافتا"، ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ مه‌ترسى زیاتر له ناوچه‌ى دیكه ده‌خوڵقێنێت، له‌سه‌ر وڵاتى چین – یش پێویسته له‌گه‌ڵ خلۆربوونه‌وه‌ى دانووستانه بازرگانییه‌كان و له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ترى باجى گومرگى ئه‌مریكى ببێته‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌وڵه ئه‌وروپییه‌كانیش بۆ یه‌كخستنى باجى گومرگى ئه‌مریكى له‌سه‌ر ئۆتۆمبیل بۆ دواى چاره‌كى چواره‌مى ئه‌مساڵ درێژه‌ى ده‌بێت، به‌ڵام دواجار شكست ده‌هێنێت.
باجى تاكڕه‌وى ئه‌مریكا
ئه‌مریكا پێویستى به‌وه‌یه له‌سه‌رده‌مى كێبڕكێى زلهێزه‌كاندا سه‌رجه‌م ئه‌و هاوپه‌یمانانه له‌خۆى خڕ بكاته‌وه كه تواناى كۆكردنه‌وه‌یانى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسه‌تى توندى ئه‌مریكا له بابه‌تى باجى گومرگى و سزاكاندا پاڵ به هێزه ستراتیژییه مام ناوه‌نده‌كانى وه‌ك توركیا و پاكستانه‌وه ده‌نێت له‌ده‌ره‌وه‌ى خۆرئاوا به‌دواى جێگره‌وه‌دا بگه‌ڕێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زلهێزه‌كانى وه‌ك ئه‌وروپا ناچار ده‌كات سه‌روه‌ریى ئابوورى و ئه‌منى خۆیان بونیادبنێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه هاوپه‌یمانى ناتۆ له‌ژێر گوشارێكى زۆردا ده‌بێت.
هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى جیهانى
ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا داواكارى به‌رزى نه‌وت له‌م هاوینه‌دا به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت، به‌ڵام دابه‌زینى به‌رچاوى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێرانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى جیهانى دووچارى بارگرژى ده‌كاته‌وه و نرخه‌كه‌شى له جیهاندا به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه، فشاره‌كانى كۆشكى سپى – یش له‌سه‌ر سعودیه بۆ به‌كارهێنانى یه‌ده‌گى نه‌وت به‌مه‌به‌ستى هاوسه‌نگكردنى بازاڕ بوارێكى كه‌مى مه‌ترسیدار بۆ ریاز ده‌هێڵێته‌وه تاوه‌كو به‌ده‌نگ ئه‌و پشێوییه‌وه بچێت كه له بازاڕى هه‌ندێك وڵاتى وه‌ك ڤه‌نزوێلا و لیبیادا سه‌ریهه‌ڵداوه.
قۆناغێكى سه‌خت بۆ بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان
نرخى به‌رزى نه‌وت و كۆت و به‌ندى دارایى زیاترى ئه‌مریكا فشار له‌سه‌ر بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان دروست ده‌كات، سه‌باره‌ت به ئه‌رجه‌نتین – یش، پابه‌ندبوون به داواكارییه‌كانى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه باجێكى سیاسى قورس له‌سه‌ر شانى دروست ده‌كات، ره‌وته پۆپۆلیسته‌كانى هیندستان و باشوورى ئه‌فریقاش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان باز به‌سه‌ر دانایى داراییدا هه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌رچى ئابوورى به‌رازیل – یشه په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رازووى پێشبڕكێیه‌كى سیاسى ئێجگار كه‌رت و په‌رته‌وه، قه‌یرانى ئابوورى توركیاش به‌هۆى سیاسه‌تى چاكسازییه‌وه قووڵتر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا تادێت په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌و خراپتر ده‌چن.
یه‌كێتیى ئه‌وروپا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا و جیابوونه‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌كات
هه‌رچه‌نده پلانه داراییه‌كانى ئیتاڵیا سه‌ر له بازاڕ ده‌شوێنێت، به‌ڵام فشاره‌كانى بازاڕ رۆما له‌نێو چوارچێوه‌ى كورتهێنان له یه‌كێتیى ئه‌وروپادا ده‌هێڵێته‌وه، له‌كاتێكیشدا واده‌ى كۆتایى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتیى ئه‌وروپا نزیكتر ده‌بێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاره‌سه‌رێك له‌ئارادا بێت بۆى، ته‌ماشا ده‌كه‌ین ئاخۆ سه‌ركرده سیاسییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رپرسیارێتى له دانووستانكاره هونه‌رییه‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه تا خۆیان له ده‌رچوون به‌بێ رێككه‌وتن به‌دووربگرن یاخود نا.
نیمچه‌دوورگه‌ى كۆریا
له‌كاتێكدا گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مریكا و كۆریاى باكوور به‌ره‌و په‌ككه‌وتن ده‌چێت، هه‌ڕه‌شه باوه‌كان روو له سه‌رهه‌ڵدان ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناچێت شه‌ڕه‌قسه‌ى نێوانیان به‌ره‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌ربازیى گشتگیر له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا هه‌نگاو بنێت، لاى خۆیشیه‌وه كۆریاى باشوور و روسیا و چین له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بن له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ تاوه‌كو تاكتیكه‌كانى به‌كارهێنانى زۆرترین فشار له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه په‌كبخه‌ن.
هێوركردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م پڕۆژه‌ى "پشتێنه و رێگا"ـى چینى
په‌كین هه‌وڵده‌دات دژایه‌تى هه‌ڵچووى پڕۆژه‌ى "پشتێنه و رێگا" بگۆڕێت بۆ ده‌رفه‌تێك تا له‌ڕێگاى كه‌متر خۆده‌رخستن و هێنانى وه‌به‌رهێن له لایه‌نى سێیه‌مه‌وه به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى هێور بكاته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌شدا هیندستان رێككه‌وتنى دووقۆڵى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كاته كارى له‌پێشینه‌ى خۆى و هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ هه‌ر كوتله‌یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنىچین ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه نیوده‌لهى هه‌وڵى به‌دیهێنانى هاوسه‌نگى بۆ خۆى دژى دراوسێ به‌هێزتره‌كه‌ى ده‌دات.
ئاڕاسته جیهانییه‌كان
له جیهانى ئه‌مڕۆدا ده‌وڵه‌تان له‌ڕێگاى ئاسمان و وشكانى و ئاو و ته‌كنه‌لۆژیاوه زیاتر پێكه‌وه گرێدراون، له‌كاتێكیشدا كه جیهانگیرى وڵات و كیشوه‌ره‌كانى له‌یه‌كتر نزیكتركردۆته‌وه، ئیدى سنوور و به‌ربه‌سته جوگرافییه‌كان بوونێكى ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا ئاسانه رووداى ناوچه‌یه‌ك كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى دیكه و بگره هه‌موو جیهان دروست بكات.
له‌خواریشه‌وه ناوه‌ندى "ستراتفۆر" پێشبینییه‌كانى خۆى بۆ ئه‌و رووداوانه ده‌خاته‌ڕوو كه له چاره‌كى چواره‌مى ساڵى 2018دا گه‌وره‌ترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت:
•ئه‌مریكا باجى گومرگى زیاتر ده‌خاته سه‌ر چین، ره‌نگه ئه‌و فشاره‌ش له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگرێس له تشرینى دووه‌م و وه‌ستانى دانووستانه‌كان روو له زیادبوون بكه‌ن.
•له‌كاتێكدا دانووستانه سه‌ركه‌وتووه‌كانى په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنى بازرگانى ئازاد "نافتا" هه‌ڕه‌شه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى باجى گومرگى له‌سه‌ر ئۆتۆمبیل و پارچه‌كانى له باكوورى ئه‌مریكا هێور ده‌كاته‌وه، ره‌نگه یه‌كێتیى ئه‌وروپا له خۆبه‌دوورگرتن له‌و رێوشوێنانه شكست بهێنێت.
•دابه‌زینى به‌رچاوى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێرانى له‌پاڵ پشێوییه‌كانى به‌رهه‌مهێنان له وڵاته‌كانى وه‌ك: لیبیا، نه‌یجیریا، ڤه‌نزوێلا و عێراق وا ده‌كات هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له جیهاندا به‌ره‌و دابه‌زین هه‌نگاو هه‌ڵبنێت، كه ئه‌وه‌ش پاڵ به كۆشكى سپییه‌وه ده‌نێت هه‌وڵى ناچاركردنى سعودیه بدات تواناى یه‌ده‌گى نه‌وتى خۆى زیاد بكات.
•مه‌یلى تاكڕه‌وى ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنى باجى گومرگى و سزاكان وا له هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كانى وه‌ك توركیا ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن له ده‌ره‌وه‌ى خۆرئاوا په‌یوه‌ندى دروست بكه‌ن و هاوكات هانى هێزه جیهانییه‌كانى وه‌ك ئه‌وروپاش ده‌دات سه‌روه‌ریى ئابوورى خۆى بگێڕێته‌وه.
چین خۆى بۆ باجى گومرگى زیاترى ئه‌مریكا ئاماده ده‌كات
له‌كاتێكدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له نیوه‌ى خولى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وا سیاسه‌ته بازرگانییه جێ مشتومڕه‌كه‌ى به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كى په‌ڕگیرتر له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا تاو ده‌دات، پێشوه‌خته‌ش چین خۆى بۆ فشارى ئابوورى زیاترى ئه‌مریكا ئاماده‌كردووه، به‌تایبه‌ت كه گفتوگۆ بازرگانییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو زه‌به‌لاحه له‌ئێستادا راوه‌ستاوه، وێڕاى ئه‌وه‌شى په‌كین ده‌رگاى گفتوگۆ به‌كراوه‌یى ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام ملكه‌چى داواكارییه‌كانى په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانى چاكسازیى قووڵترى ئه‌مریكا نابێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه باجى گومرگى زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌چه‌سپێنرێت.
ئێران و هه‌نارده‌كردنى نه‌وت
بازاڕه‌كانى نه‌وتى خام له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا به‌رته‌سك ده‌بێت، هۆكارى ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابه‌زینى به‌رچاوى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌هۆى سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مریكاوه.
له مانگى ئایارى رابردوو هه‌نارده‌ى نه‌وتى خامى ئێران زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا دابه‌زى، هه‌ر كه سزاكانى ئه‌مریكاش له 4ـى تشرینى دووه‌م كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وا ره‌نگه هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران بۆ كه‌متر له ملیۆنێك به‌رمیلى رۆژانه داببه‌زێت، له‌كاتێكیشدا كه ئه‌مریكا خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى كۆنگرێس له‌هه‌مان مانگدا ئاماده ده‌كات، ئه‌وا دڵه‌ڕاوكێى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له واشنتۆن روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.
تره‌مپ به‌توندى فشار ده‌خاته سه‌ر سعودیه تا خستنه‌ڕووى نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به باشى و نرخه‌كه‌شى له‌ژێر كۆنترۆڵى خۆیدا بهێڵێته‌وه، سعودیه نزیكه‌ى دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى له رۆژێكدا هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش قه‌ره‌بووى دابه‌زینى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره تواناكانى ریاز بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى پشێوییه‌كانى خستنه‌ڕووى نه‌وت له ناوچه‌كانى دیكه كه‌م بكاته‌وه، بۆ نمونه: لیبیا، عێراق، نه‌یجیریا و ڤه‌نزوێلا، به‌وپێیه‌ى له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵیشدا به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت هه‌ر له مه‌ترسیدا ده‌بێت. هاوكات ره‌نگه نه‌بوونى هێڵى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتیش رێگریى له به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌مریكى بكات له‌م چاره‌كه‌دا، هه‌ربۆیه ته‌نانه‌ت گه‌ر سعودیه پاڵپشتى هه‌وڵه‌كانى كۆشكى سپى – یش بكات بۆ لاوازكردنى ئێران له‌ڕێگاى سزاكانى سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئه‌و وڵاته‌وه، ئه‌وا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى له‌وجۆره تواناى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیى نه‌وتى سعودى و بازاڕى نه‌وتى جیهانى ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌وه.
مه‌ترسییه‌كانى به‌رده‌م ئابوورى جیهانى
هه‌رچه‌نده په‌ڵه هه‌وره‌كان ئاسمانى ئابوورى جیهانییان له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا باهۆزه‌كه هه‌ڵینه‌كردووه، له‌كاتێكیشدا كۆشكى سپى رێچكه‌یه‌كى دوژمنكارانه له سیاسه‌ته ئابوورییه‌كه‌یدا پیاده ده‌كات، به‌ڵام رێكاره ئابوورییه‌كان، گه‌ر بكه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وا كاتێكى زیاتریان پێویست ده‌بێت. سه‌ربارى هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆشكى سپى – یش، رێككه‌وتنى "نافتا" له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا وه‌ك رێككه‌وتنێكى سێ قۆڵى رزگارى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر واپێویست بكات ناوێكى نوێشى لێ بنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه مه‌ترسییه‌كانى بازرگانى له گفتوگۆكانى ئه‌نجوومه‌نى یه‌ده‌گى فیدراڵى ئه‌مریكادا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نه‌كه وێنه‌یه‌كى ته‌واوى ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ى له‌به‌رچاو نابێت كه ره‌نگه جموجووڵه بازرگانییه‌كانى ئێستا بیخوڵقێنن. وه‌ك باویشه نمونه ئابوورییه‌كانى كاریگه‌ریى باجى گومرگى له باشترین حاڵه‌ته‌كاندا ناته‌واون، به‌وپێیه‌ى زۆربه‌یان كاردانه‌وه تۆڵه‌ئامێزه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌به‌رچاو ناگرن.
له‌ئێستاشدا بانكى یه‌ده‌گى فیدراڵى له‌سه‌ر رێچكه‌ى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینیش ده‌كرێت له‌پێش كۆتایى ساڵ جارێكى دیكه نرخى سو‌و به‌رز بكاته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌شدا بانكى ناوه‌ندى ئه‌وروپى مه‌ترسى هه‌ڵكشاوى ده‌رچوونى به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها مه‌ترسى ئیتاڵیا و توركیا له‌به‌رامبه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى كه‌مى كیشوه‌ره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان بۆ ناوچه‌ى یۆرۆ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. له‌كاتێكیشدا چین خۆى بۆ گورزى راسته‌وخۆى زیاترى ئه‌مریكا ئاماده ده‌كات، ئه‌وا دراوه‌كه‌ى به‌جۆرێك ئیداره ده‌دات كه خۆى له پاشه‌كشه‌ى توندى دراو به‌دووربگرێت.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌شى به‌ده‌ست دراوى لاواز و فراوانبوونى كورتهێنان له هه‌ژمارى ره‌وه‌ن و لێشاوى دراوى بیانییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وا توندكردنى سیاسه‌تى نه‌ختینه‌یى ئه‌مریكى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى وزه و مه‌ترسییه بازرگانییه‌كان ده‌یانخه‌نه نێو چاره‌كه ساڵێكى ماندووكه‌ره‌وه.
لاى خۆیشیه‌وه سه‌رۆكى ئه‌رجه‌نتینى پابه‌ندى چاكسازییه‌كان و ئه‌و ده‌ستكرانه‌وه‌یه ده‌بێت كه سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى داواى ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى رێچكه سیاسییه‌كه‌ى له‌م پرۆسه‌یه‌دا كۆتایى پێده‌هێنێت.
هه‌رچى توركیاشه، به یه‌ده‌گه كه‌مه‌كه‌ى و كورتهێنانه‌كه‌ى له هه‌ژمارى ره‌وه‌ن و پێگه‌یشتنى قه‌رزى كۆمپانیاكانیه‌وه، پشكى شێرى مه‌ترسییه‌كانى به‌رده‌م بازاڕه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانى به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵكشانى كێشمه‌كێشمه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و دوودڵى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان – یش له‌ئاست ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌تى نه‌ختینه و بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریدا هێنده‌ى تر بارگرانى له‌سه‌ر شانى لیره‌ى توركى دروست ده‌كه‌ن.
ئێرانى گه‌مارۆدراو ماندوێتى ده‌رناچێت
ئابوورى ئێرانى له چه‌ماندنه‌وه له‌ژێر بارى گرانى سزاكان به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكا و سعودیه و ئیمارات و ئیسرائیل له‌ڕووى هه‌رێمایه‌تییه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و جێبه‌جێكردنى ستراتیژى لاوازكردنى ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌نێن. لاى خۆیشیه‌وه ئێران ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارگرژییه ناوخۆییه‌كانى په‌یوه‌ست به فشاره ئابوورییه‌كان بكات و به‌ئاگاییشه‌وه خۆى له هه‌ڵكشانى سه‌ربازیى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له كه‌نداوى عه‌ره‌بى به‌دوورده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ململانێى ده‌سه‌ڵات له‌نێو سه‌ركردایه‌تى ئێرانی‌دا چڕتر ده‌بێته‌وه.
لاوازیى روسیا له سوریا ئاشكرا ده‌بێت
له‌كاتێكدا مۆسكۆ هه‌وڵى هاندانى پێشنیارى كۆتاییهێنان به جه‌نگى ناوخۆیى سوریا و په‌ڕوباڵكردنى ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌ركێشییه‌كه‌ى خۆى له ناوچه جێ ململانێكاندا ده‌دات، سنوورى قه‌ڵه‌مڕه‌وى روسیا له‌و وڵاته ئاشكرا ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا مۆسكۆ هه‌وڵى په‌لكێشكردنى واشنتۆن به‌ره‌و دانووستانێكى به‌رفراوانتر ده‌دات، سزا ئه‌مریكییه‌كانى سه‌ر روسیا له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا ژینگه‌ى دانووستانه‌كان زیاتر ده‌شێوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رى هه‌یه هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون له بابه‌تى رێگریكردن خۆپڕچه‌ككردندا رووبدات.
دژایه‌تى تاكڕه‌ویى ئه‌مریكا
له‌ڕاستیدا توركیا ده‌بێته توێژینه‌وه‌یه‌كى قایلكه‌ر له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا به‌وه‌ى دژى تاكڕه‌وى ئه‌مریكا له بوارى سیاسه‌تى بازرگانى و سزاكاندا بووه‌ستێته‌وه، له‌كاتێكیشدا توركیا له كێبڕكێى زلهێزه‌كاندا، واتا له‌نێوان ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و چین و روسیا له‌لایه‌كى تر، گیرى خواردووه، ئه‌وا هه‌م له هاوپه‌یمانى ناتۆ ده‌بێت و هه‌میش په‌ره به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵات ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نقه‌ره له‌كاتى پێویستیدا سوودى زیاتر له ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه‌ى خۆرئاوا ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ئه‌مریكا به سزا ئابوورییه‌كانى دۆخى ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپتر ده‌بات. به‌هه‌مان شێوه ره‌نگه پاكستان – یش له‌برى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى په‌نا بۆ چین ببات تاوه‌كو قه‌رزێكى به‌بڕى 10 ملیار دۆلار به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانییه داراییه‌كه‌ى لێوه ده‌ست بكه‌وێت.
هاوكات فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاش ملى رێ ده‌گرنه‌به‌ر تاوه‌كو سه‌روه‌رى ئه‌وروپا له‌ژێر چنگى ئه‌مریكا ده‌ربهێنن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه هێزه ئه‌وروپییه‌كان له كورت مه‌ودادا بژارده‌ى سنوورداریان بۆ پاراستنى بانك و كۆمپانیاكانیان له سزا مام ناوه‌ندییه ئه‌مریكییه‌كانى سه‌ر ئێران له‌به‌رده‌سته، وێڕاى ئه‌وه‌ش ره‌نگه له دوورمه‌ودادا ئاخاوتنه‌كانى په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنى سیستمێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ مامه‌ڵه داراییه‌كان، سیستمى دارایى جیهانى بگۆڕێت، گه‌ر ئه‌وروپاش ده‌ست بخاته نێو ده‌ستى چین و روسیاوه بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و سیستمه، ئه‌وا ره‌نگه كارێكى له‌وشێوه‌یه قه‌ڵه‌مڕه‌وى دارایى ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تى بسڕێته‌وه.
پێشبینییه په‌یوه‌ندیداره‌كان
•دانووستانه‌كانى په‌یوه‌ست به رێگرى له خۆپڕچه‌ككردن له‌نێوان ئه‌مریكا و روسیا له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا تیشك ده‌خاته سه‌ر مه‌ترسییه‌كى جیهانى سه‌باره‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى و چه‌كى دیكه.
•به‌مه‌به‌ستى كێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانى وه‌ك چین و روسیا، ئه‌مریكا له‌سه‌ر گۆڕینى هه‌نگاو به هه‌نگاوى جێ په‌نجه سه‌ربازییه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
•له كێشمه‌كێشمه بازرگانییه‌كاندا كشتوكاڵ هه‌روه‌ك ئامانجێك ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له به‌شێكى زۆرى جیهانى پێشكه‌وتوودا به‌هۆى گۆڕ‌انى دیمۆگرافیا و ته‌كنه‌لۆژیا و ئابوورییه‌وه، جووتیاره‌كان كاریگه‌رییه‌كى كه‌متریان له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كان ده‌بێت.
ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا
ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقا به دووڕیانى به‌رده‌م هه‌موو جیهان داده‌نرێن، كه هه‌ریه‌ك له نیمچه‌دوورگه‌ى عه‌ره‌بى، شاخه‌كانى ئێران، ده‌شتاییه‌كانى توركیا، بیابانه‌كانى وڵاتانى شام، ناوچه‌كانى باكوورى بیابانى گه‌وره و سه‌رجه‌م كه‌ناراوه‌كانى نێوانیان ده‌گرێته‌وه. چیرۆكى ناوچه‌كه‌ش – هه‌روه‌ك دۆخى گه‌لێك ناوچه‌ى گیرخواردووى نێو به‌رژه‌وه‌ندى یاریزانه بیانییه‌كان – له كێبڕكێى بازرگانى و ململانێكاندا كورت ده‌بێته‌وه. هێزه باوه‌كانى ناوچه‌كه‌ش بریتیین له توركیا و ئێران، سعودیه و میسڕیش له‌ئێستادا دیارترین هێزه عه‌ره‌بییه‌كانن و كاریگه‌ریى كێبڕكێى قه‌ڵه‌مڕه‌وى نێوان ئه‌م هێزانه‌ش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته لاوازه‌كانى ناوچه‌كه، وایان له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باركوورى ئه‌فریقا كردووه ببێته گۆڕه‌پانى توندوتیژى و ناسه‌قامگیرى.
ئێران زیانى پێده‌گات...به‌ڵام دواجار قوتارى ده‌بێت
ئه‌مریكا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ستراتیژى سزادانى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ئامانج له به‌شێكى ئه‌م ستراتیژه زیادكردنى ناسه‌قامگیرى ناوخۆییه له‌و وڵاته‌دا، ناڕه‌زایه‌تییه ئابوورییه‌كانیش بڵاوده‌بنه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئێران تواناى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا هه‌یه، كۆنه‌پارێزه‌كانى حكومه‌تى ئێرانى – یش هێرشه سیاسییه‌كانى خۆیان دژى هاوپه‌یمانه میانڕه‌وه‌كانى حه‌سه‌ن رۆحانى به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌به‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتیوانى رابه‌رى باڵا "ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌ئى" زامنى مانه‌وه‌ى سیاسى رۆحانى ده‌كات، پێده‌چێت كۆمپانیا بیانییه‌كانیش، جگه له‌وانه‌ى چین و روسیا، پابه‌ندى سزاكانى ئه‌مریكا ببن و له‌برى هێشتنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كانیان مامه‌ڵه‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه.
پلانى یه‌كێتیى ئه‌وروپاش بۆ كۆمه‌ككردنى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى به‌هۆى بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران دووچارى مه‌ترسى سزاكانى ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه، خۆى له‌خۆیدا به ئاماژه‌یه‌كى سیاسى داده‌نرێت بۆ پشتیوانیكردن، كه له‌ڕووى ئابوورییه‌وه هاوكارییه‌كى ئه‌وتۆى ئێران نادات، جگه له‌وه‌ى گه‌ر واشنتۆن هه‌وڵى جیاكردنه‌وه‌ى بانكه ئێرانییه‌كانى له سیستمى "سویفت" دا، ئه‌وا رێگا بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنى ئه‌مریكا و یه‌كێتیى ئه‌وروپا خۆشده‌كات.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى فشاركردنیش له ئاینده‌دا، ئێران له ره‌فتاره خوازراوه‌كانى نێو رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه لاده‌دات و خۆى له پرۆسه‌ى په‌ره‌پێدانى ئه‌تۆمى سنوورداره‌وه ده‌گلێنێت و له‌ڕێگاى بریكاره ده‌ره‌كییه‌كانیه‌وه له‌سه‌ر چالاكییه تونده‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه جگه له هێرشى ئه‌لیكترۆنى و گێچه‌ڵكردن به كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانى و ژێرخانى نه‌وتى كه‌نداوى عه‌ره‌بى. وێڕاى هه‌وڵدانیشى بۆ خۆبه‌دوورگرتن له ململانێیه‌كى گه‌وره‌تر، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌باره‌ت به داخستنى گه‌رووى هورمز وه‌ك شێوه‌یه‌ك له شێوه‌یه‌كانى فشاركردن دژى ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌نگى ناوخۆیى سوریا
جه‌نگى ناوخۆیى سوریا به‌شێوازى نوێ ئاڵنگارى له‌به‌رده‌م روسیا دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له دوایین پێگه سه‌ره‌كییه‌كانى شۆڕشگێڕان له پارێزگاى ئیدلب، لاى خۆیشیه‌وه روسیا هه‌وڵى راگرتنى هاوسه‌نگى له‌نێوان ئێران و توركیا له‌و پارێزگایه ده‌دات، توركیاش ده‌ست به پێگه‌كانى خۆیه‌وه ده‌گرێت، هه‌رچى ئیسرائیل – یشه له گورزوه‌شاندن له ئێران له‌ناو خاكى سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا كه روسیا هه‌وڵى زامنكردنى هه‌ڵنه‌كشانى ئه‌و ململانێیانه به‌ره‌و جه‌نگێكى هه‌رێمایه‌تى ده‌دات. دواجاریش ئه‌مریكا له سوریا ناكشێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانه‌كانى له هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ڕێگاى دروستكردنى په‌یوه‌ندى شاراوه‌وه له‌گه‌ڵ سوریا خۆیان بۆ ئاینده ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆگان پاشه‌كشه ناكات
به‌هۆى ئه‌و فشارانه‌ى په‌یوه‌ندییه گرژه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌یخوڵقێنێت، سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ركه‌شى به قه‌به‌كردنى قه‌یرانى ئابوورى توركیاوه ده‌كات و سیاسه‌تى دارایى و نه‌ختینه‌یى كۆت و به‌ندكراوتر جێبه‌جێ ده‌كات.
سه‌ربارى ئه‌وه‌شى حكومه‌تى توركیا پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى نیشتمانیى و وه‌ستاندنى هه‌ڵاوسان راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام باڵاده‌ستى ئه‌ردۆگان له‌نێو حكومه‌تدا تواناى دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانى وڵات له‌ئاست ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى دڵخواز سنووردار ده‌كات، بۆ خۆبه‌دوورگرتن له فشاره‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپاش په‌یوه‌ست به ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى ریشه‌یى له سیاسه‌ته‌كانى چاره‌سه‌رى بارودۆخى مافى مرۆڤ، ئه‌ردۆگان زیاتر له رووكردنه سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى چاو ده‌بڕێته پاڵپشتى هاوپه‌یمانه‌كانى، به‌تایبه‌ت قه‌ته‌ڕ و روسیا و چین. به‌ڵام پاڵپشتییه‌كى له‌وجۆره، به‌تایبه‌ت گه‌ر لیره‌ى توركى جارێكى دیكه رووى له دابه‌زین كرد، ئه‌وا پێده‌چێت سنووردار بێت. له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵیشدا، ئه‌ردۆگان قه‌یرانى ئابوورى و به‌ریه‌ككه‌وتنه هه‌ڵكشاوه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ هاندانى پشتیوانى نه‌ته‌وه‌یى به‌كارده‌هێنێت. گه‌ر په‌نا بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى شاره‌وانییه‌كانیش ببات، ئه‌وا دواى ئه‌وه چاكسازى قووڵتر ئه‌نجام ده‌دات.
سعودیه چاكسازییه‌كانى خاو ده‌كاته‌وه
له چاره‌كى داهاتووى ئه‌مساڵدا سعودیه ره‌وتى چاكسازییه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورییه‌كانى خاو ده‌كاته‌وه و زیادبوونى داهاتى نه‌وتیش له داڕشتنه‌وه‌ى بودجه‌یه‌كى فراواندا له كانونى یه‌كه‌م به‌كارده‌هێنێت، سندوقى وه‌به‌رهێنانى گشتى ریاز – یش سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیى ئه‌و پاره‌یه‌یه كه له پلانه‌كانى نوێكردنه‌وه‌دا له سعودیه خه‌رج ده‌كرێت. به‌ڵام له‌برى خستنه‌ڕووى پشكه‌كانى ئارامكۆ كه تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵپه‌سێراوه، حكومه‌تى سعودى هه‌وڵى به‌كارهێنانى ئه‌و ئامرازانه ده‌دات كه كه‌متر چه‌له‌حانێى سیاسى ده‌وروژێنن، ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ده‌ركردنى سه‌نه‌دى قه‌رز له‌لایه‌ن ئارامكۆوه بۆ كڕینى پشكى سندوقى كۆمه‌كى گشتى به‌بڕى 70%ـى دامه‌زراوه‌ى "سابیك" بگرێته‌وه، كه ده‌گاته نزیكه‌ى 70 ملیار دۆلار.
ئه‌مریكا هه‌وڵى پێكهێنانى "ناتۆ"یه‌كى عه‌ره‌بى ده‌دات
وێڕاى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئه‌مریكا بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كى ستراتیژى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانى ده‌دات، به‌ڵام له‌واقیعدا هاوپه‌یمانه‌كانى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شبوون و نه توانایان هه‌یه و نه بایه‌خ به هه‌ڵگرتنى بارگرانى هه‌رێمایه‌تى واشنتۆن ده‌ده‌ن. هاوپه‌یمانێتى نێوان "ئیسرائیل – سعویه – ئیمارات"یش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له هه‌ندێك ناوچه‌ى دیاریكراو به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، بۆ نمونه: له سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، له یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ سعودى و ئیماراتییه‌كان و له عێراق – یش له‌گه‌ڵ سعودییه‌كان، به‌وپێیه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕێگاى هاوپه‌یمانه‌كانیه‌وه ده‌توانێت ستراتیژى لاوازكردنى ئێران جێبه‌جێ بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچكام له‌و هێزانه پابه‌ندى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه فه‌رمییه نابن كه ئه‌مریكا خوازیارێتى تا ته‌واوى ناوچه‌كه بگرێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌شدا یاریزانه سه‌ربه‌خۆكانى وه‌ك كوێت و عوممان ده‌كه‌ونه ژێر گوشارى گونجاندنى سیاسه‌ته‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى سعودیه و ئیماراتدا.
پێشبینییه په‌یوه‌ندیداره‌كان
•بێ لایه‌نى عوممان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌لایه‌ن سعودیه و ئیماراته‌وه پشتیوانى ناكرێت، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه هه‌ردووكیان ده‌رفه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌مریكایان له‌پێشه تا ئه‌وه به‌ده‌ستبهێنن كه له "مه‌سقه‌ت"یان ده‌وێت.
• ئابوورى به‌حره‌ین ئه‌دایه‌كى باشى نابێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت هاوپه‌یمانه‌كانى له ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو – سعودیه و ئیمارات و كوێت – قه‌رزه‌كانى بده‌نه‌وه.
•فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا پاڵپشتى جۆرى جیاجیا له ئاینده‌ى لیبیا ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ش زیان به ته‌ڕابلوس ده‌گه‌یه‌نێت.
•توركیا ناچار ده‌بێت هاوسه‌نگى له‌نێوان بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران و پاراستنى كۆمپانیاكانى له سزاكانى ئه‌مریكا رابگرێت.
•له عێراق، گروپه شیعى مه‌زهه‌به‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه پارته كوردى و سوننى مه‌زهه‌به‌كان هاریكاریى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن كه حكومه‌تى داهاتوو ده‌بات به‌ڕێوه.
ئۆراسیا
ئۆراسیا فراوانترین ناوچه‌یه له جیهاندا، خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا ده‌به‌ستێت به‌یه‌كه‌وه و له‌پاڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌وروپا و ئاسیا – زه‌ریاى هێمن و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باشوورى ئاسیا پردێكى وشكانى پێكده‌هێنێت، سنوورى ئه‌و ناوچه به‌رفراوانه‌ش له هه‌ریه‌ك له ده‌شتاییه‌كانى باكوورى ئه‌وروپا و شاخه‌كانى كارپات و شاخه‌كانى باشوورى قه‌وقاز و شاخه‌كانى تیان شان و سیبریا پێكدێت، له‌ناوجه‌رگه‌ى ئۆراسیاشدا روسیا هه‌یه، كه به‌درێژایى مێژوو هه‌وڵیداوه په‌ره به قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى بدات به‌و ئامانجه‌ى روسیا له هێزه ده‌ره‌كییه‌كان جیا بكاته‌وه. به‌ڵام ستراتیژێكى له‌وجۆره ململانێ له‌سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كانى په‌نا سنوورى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌خوڵقێنێت و ئۆراسیا ده‌خاته دۆخێكى وه‌هاوه كه تاڕاده‌یه‌ك هه‌میشه ناسه‌قامگیر بێت.
روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى روسیا – ئه‌مریكا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى كۆنگرێس و هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا كه فشاره سیاسییه‌كان به‌هۆى چالاكییه‌كانى روسیاوه – هه‌ر له ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكاوه بیگره تا ده‌گاته تۆمه‌تى ژه‌هرخوارد كردن و ململانێكه‌ى ئۆكرانیا – روو له هه‌ڵكشانه، ئه‌گه‌رێكى زۆریش هه‌یه واشنتۆن سزاكانى دژ به مۆسكۆ فراوان بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌وداى جێبه‌جێكردنى ئه‌و كاره به‌نده به راگۆڕینه‌وه و رێككه‌وتنى كۆنگرێس و كۆشكى سپییه‌وه. پێناچێت ئه‌مریكاش هه‌وڵبدات سزا به‌سه‌ر قه‌رزى سیادى روسیادا بسه‌پێنێت یاخود په‌یوه‌ندى بانكه‌كانى روسیا به مامه‌ڵه‌ى دۆلاره‌وه بپچڕێنێت، به‌ڵكو زیاتر به‌رپرسه روسه‌كان و ئۆلیگارشییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌ت به‌ئامانج ده‌گرێت. وه‌ك وه‌ڵامێكى چاوه‌ڕوانكراویش بۆ سزا ئه‌مریكییه‌كان، ره‌نگه روسیا هه‌نارده تایبه‌ته‌كانى بۆ ئه‌مریكا سنووردار بكات و له‌سه‌ر بونیادنانى توانا سه‌ربازییه‌كانى و لاوازكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌مریكییه‌كان له ئۆكرانیا به‌رده‌وام بێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌وڵه‌كانى مۆسكۆ بۆ باسك ئه‌ستووركردنى سه‌قامگیرییه داراییه‌كه‌ى و جۆراوجۆركردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى یارمه‌تى به‌رپرسانى روس ده‌دات خۆیان له هه‌ر بارگرژییه‌كى ئابوورى له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا به‌دووربگرن.
وێڕاى سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیش، ئه‌مریكا له‌سه‌ر دانووستان له‌گه‌ڵ روسیا به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوانیان، دانووستان له‌سه‌ر رێگریكردن له خۆپڕچه‌ككردنیش باشترین بواره بۆ به‌ره‌وپێشچوون، گه‌رچى پێناچێت گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى گشتگیریش سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى ستراتیژیى قه‌ده‌غه‌كردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى یان په‌یماننامه‌ى هێزه ئه‌تۆمییه مه‌ودا مام ناوه‌نده‌كان له‌م چاره‌كه‌ى ئه‌مساڵدا رووبدات. له‌م نێوه‌نده‌شدا روسیا له‌ڕێگاى قۆستنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتیى ئه‌وروپاوه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تى سزاكان و پڕۆژه‌كانى وزه هاوپه‌یمانى ناتۆ لاواز بكات.
روسیا بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى ئابوورى روو له خۆرهه‌ڵات ده‌كات
به‌هۆى ئه‌و بارگرژییه‌ى له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا دووچارى هاتووه، مۆسكۆ له‌سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵات و باشتركردنى هه‌ڵوێستى سیاسى و ستراتیژى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى له‌گه‌ڵ چین و یابان و ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ى ئاسیا تێده‌كۆشێت.
روسیا وه‌ك ئامرازێك له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سوریا به‌كارده‌هێنێت
له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، روسیا پێگه‌ى خۆى له سوریا بۆ به‌هێزكردنى رۆڵه‌كه‌ى وه‌ك دانووستانكارێكى هه‌رێمى به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها كار بۆ رێگریكردن له ئاماده‌یى ئێران له‌نزیك به‌رزاییه‌كانى جۆلان ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روسیا نه ده‌توانێت و نه ئاره‌زوو ده‌كات داواكارییه‌كانى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ده‌ركردنى ئێران له سوریا قبووڵ بكات.
هاوكات روسیا هه‌وڵده‌دات له‌باره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سوریا و گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌رانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بدات، كه كارێكى له‌وجۆره‌ش شه‌رعیه‌ت به رژێمى سوریا ده‌دات و پێگه‌ى مۆسكۆ له‌و وڵاته زامن ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ره‌تده‌كرێته‌وه.