::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: futureuae
ئاماده‌یى ئابوورى چین له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌م ماوانه‌ى دواییدا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش رووى له‌زیادبوون كردووه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه به‌ده‌ست قه‌یرانى سیاسى كتوپڕه‌وه ده‌ناڵێنن كه پێشبینى ده‌كرێت ئاسته‌نگى ئابوورییان بۆ دروست بكات. ئه‌وه‌ش به‌ڕوونى به چه‌ندین ئاماژه‌وه دیاره، دیارترینیان خۆى له ده‌سته‌به‌ركردنى كۆمه‌كى گه‌شه‌پێدان بۆ ده‌وڵه‌تانى كۆست كه‌وتوو، بره‌ودان به به‌شداریى كۆمپانیا چینییه‌كان له كه‌رته ئابوورییه جیاوازه‌كان و هه‌روه‌ها هاریكاریكردنى هه‌ندێك ده‌وڵه‌تى وه‌ك ئێران بۆ به‌بازاڕكردنى نه‌وته‌كه‌ى ده‌بینێته‌وه. وێڕاى سوربوونى "چین"یش له‌سه‌ر رۆڵگێڕان وه‌ك كاراكته‌رێكى گه‌شه‌پێده‌ر نه‌وه‌ك جیۆسیاسى، به‌ڵام دواجار ئاره‌زووى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى له ئاینده‌دا هه‌نگاو به هه‌نگاو پاڵى پێوه ده‌نێت تاوه‌كو ده‌ست له رۆڵه سیاسییه دووره‌په‌رێزه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت.
قه‌یرانى كتوپڕ:
چه‌ندین ده‌وڵه‌تى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له قۆناغى ئێستادا و له‌سایه‌ى گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تییه كتوپڕه‌كانه‌وه به دۆخێكى دژه‌باودا تێده‌په‌ڕن، به‌جۆرێك كه ئاسته‌نگى ئابوورى قورسى بۆ دروستكردوون، توركیاش به‌یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه داده‌نرێت كه به‌ده‌ست قه‌یرانێكى ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت و له‌م دواییانه‌شدا به‌هۆى پاشه‌كشه‌ى به‌هاى لیره و هاوكات گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها فشاركردنى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر بانكى ناوه‌ندى به‌مه‌به‌ستى هێشتنه‌وه‌ى نرخى سو‌و وه‌ك خۆى، ئه‌و قه‌یرانه هێنده‌ى تر كه‌ڵه‌كه بووه، سه‌ره‌نجامیش لیره‌ى توركى سێ له‌سه‌ر یه‌كى به‌هاكه‌ى خۆى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌ده‌ستداوه و له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلاردا گه‌یشتۆته 6.3 لیره.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به ئێران – یشه، له مانگى ئابه‌وه ئه‌مریكا سزاى ئابوورى به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و ئاستى سزاكانیش له مانگى تشرینى دووه‌مدا به‌رزتر ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك كه په‌ل بۆ سه‌رجه‌م چالاكییه ئابوورییه‌كان و به‌تایبه‌ت نه‌وت ده‌هاوێژێت، كه ئیدى وا ده‌خوازێت له‌ئاكامى پاشه‌كشه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به بڕى نیو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا و راگرتنى وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیا ئه‌وروپى و ئه‌مریكییه‌كان له بازاڕى ئێران‌دا په‌نا بۆ ده‌ستپێوه‌گرتنى ئابوورى به‌رفراوان ببات.
وێڕاى ئه‌وه‌ش هێشتا ئاسۆى سیاسیى زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه به‌هۆى بارگرژییه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها بارى گرانى قه‌یرانى په‌نابه‌رانه‌وه ناسه‌قامگیره، كه ئه‌وه‌ش لاى خۆیه‌وه فشارێكى ئابوورى به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ندێكیان دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه بۆ كۆمه‌ككردنى پڕۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان له وڵات‌دا پێویستیان به سه‌رمایه‌یه‌كى زۆر هه‌یه، بۆ نمونه: ساڵانه ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیاتر له 100 ملیار دۆلارى تاوه‌كو 2030 بۆ پاراستنى رێژه‌كانى گه‌شه‌ى ئابوورى و باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و فێرخوازى و كه‌رته‌كانى دیكه پێویسته.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، چین له ساڵانى رابردوودا و له په‌یوه‌ندییه سیاسى و ئابوورییه‌كانیدا به‌ڕووى گه‌لێك له ناوچه‌كانى جیهان و له‌نێویشیاندا ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زیاتر كرانه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه. خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش بایه‌خێكى زۆرى بۆ سیاسه‌تى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى چین هه‌یه، له‌لایه‌ك هه‌نارده‌ى نه‌وتى ناوچه‌كه رۆڵێكى سه‌ره‌كى له دابینكردنى وزه بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گێڕێت، به‌وپێیه‌ى ساڵانه ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نزیكه‌ى نیوه‌ى نه‌وتى هاورده‌كراوى بۆ دابین ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ناوچه‌كه به كۆڵه‌كه‌یه‌كى بنچینه‌یى ئه‌و "رێگاى ئاوریشمى"یه داده‌نرێت كه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2013 چین ده‌ستى به‌كاركردن كردووه تیایدا بۆ به‌ستنه‌وه‌ى خۆرئاواى چین به ئاسیاى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاوه، ئه‌ویش دواى تێپه‌ڕبوونى به چه‌ندین ده‌وڵه‌تى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، له‌نێویشیاندا ئێران. له‌پێناو ئه‌وه‌شدا، چین چه‌ندین پڕۆژه‌ى زه‌به‌لاحى بۆ ژێرخانى رێگاوبان و گواستنه‌وه‌ى وشكانى و ئاوى خستۆته‌ڕوو. جگه له‌وه‌ى چین بایه‌خێكى تایبه‌ت به فراوانكردنى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و سه‌ربازى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه ده‌دات، نه‌ك ته‌نها به‌مه‌به‌ستى زامنكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى، به‌ڵكو بۆ سنوورداركردنى په‌لهاویشتنى رێكخراوه تێرۆریستییه‌كان له ناوچه‌كه و ئاسیاشدا.
ئامرازى جیاواز:
به‌م دواییانه چین رۆڵێكى دژه‌باوى گێڕا له پاڵپشتیكردنى هه‌ندێك له ئابوورییه‌كانى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه ئه‌وه‌ش به‌ڕوونى به‌م ئاماژانه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
1.كۆمه‌كى جێگره‌وه: به‌م دواییانه دامه‌زراوه كۆمه‌ك به‌خشه‌كانى چین پرۆسه‌ى پێدانى قه‌رزیان به هه‌ندێك له حكومه‌ت و كۆمپانیاكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فراوانكرد تا پڕۆژه‌كانیان له بوارى گه‌شه‌پێداندا جێبه‌جێ بكه‌ن و ببنه یه‌كێك له سه‌رچاوه كۆمه‌ك به‌خشه به‌رده‌سته‌كانیان. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا قه‌یرانه سیاسى و ئابوورییه‌كان له هه‌ندێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا – وه‌ك توركیا – رووى له كه‌ڵه‌كه‌بوون كردووه، كه له‌م دواییانه‌دا گوژمه‌یه‌ك پاره‌ى له دامه‌زراوه‌ى دارایى چینى به‌بڕى 3.6 ملیار دۆلار قه‌رزكرد تاوه‌كو - به‌پێى لێدوانێكى وه‌زیرى دارایى توركیا بێت - له وه‌به‌رهێنانه‌كانى كه‌رتى وزه و گواستنه‌وه‌دا به‌كاریبهێنێت.
بڕیاریشه توركیا بۆ یه‌كه‌مجار سه‌نه‌دى نرخێنراو به "یه‌ن" ده‌ربكات، ئه‌ویش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى كۆمه‌ككردن. پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش، توركیا و چین رێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ى ئاڵوگۆڕكردنى دراو به‌به‌هاى 10 ملیار یه‌ن له ساڵى 2012دا ئه‌نجامدا، پاشان له ساڵى 2015دا هه‌ردوولا ماوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ سێ ساڵى دیكه درێژكرده‌وه و به‌وجۆره‌ش به‌هاكه‌ى گه‌یشته 12 ملیار یه‌ن (واتا 1.88 ملیار دۆلار).
به‌شێوه‌یه‌كى فراوانتریش سه‌رۆكى چین "شى جین بینگ" له‌میانى خولى هه‌شته‌مى كۆڕبه‌ندى هه‌ماهه‌نگى چینى – عه‌ره‌بیدا له مانگى ته‌مموزى رابردوو، گوژمه‌یه‌ك قه‌رزی به بڕى 20 ملیار دۆلار به ناوچه‌ى عه‌ره‌بى به‌خشى. ئه‌ویش له‌پاڵ پێشكه‌شكردنى هاریكارى دارایى به‌بڕى 106 ملیۆن دۆلار به‌هه‌ریه‌ك له ئوردون و سوریا و ولوبنان و یه‌مه‌ن و فه‌ڵه‌ستین. بڕیاریشه یه‌كێتییه‌كى بانكى له‌نێوان چین و ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بیدا دابمه‌زرێت و یه‌كێتییه‌كه‌ش به‌بڕى سێ ملیار دۆلار كۆمه‌ك بكرێت.
2.كڕیارێكى دژه‌باو: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چین هه‌ڵوێستێكى دژى به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران گرته‌به‌ر، لاى خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین سزا نوێكانى ئه‌مریكاى بۆسه‌ر ئێران ره‌تكرده‌وه و به تاك لایه‌نه له‌قه‌ڵه‌مى دان. هه‌رئه‌وه‌ش پاڵى به "په‌كین"ه‌وه نا له چه‌ندین بۆنه‌ى جیاوازدا جه‌خت له به‌رده‌وامبوونى هه‌ماهه‌نگى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئێران بكاته‌وه، به‌جۆرێك كه به‌پێى دیدگاى خۆى پێشێلى هیچ بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى نه‌كات.
به له‌به‌رچاوگرتنى بایه‌خى نه‌وتیش له په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته و هه‌روه‌ها سه‌ربارى هاندانى ده‌وڵه‌تانى جیهان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ راگرتنى هاورده‌كردنى نه‌وت له ئێرانه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى چین هێمایان بۆ ئه‌وه كرد كه له‌سه‌ر هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێرانى به‌رده‌وام ده‌بن، وه‌ك كۆمپانیاى "سینۆپیك"، كه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا له مانگى ئاب رایگه‌یاند له‌ئه‌گه‌رى راگرتنى پرۆسه‌ى هاورده‌كردنى نه‌وتى خامى ئێرانی‌دا پاڵاوگه‌كانى زیانیان پێده‌گات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ردوو كۆمپانیاى "شوهاى شێن رۆنگ" و "پێترۆچاینا" به‌ندێكیان له رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به هاورده‌كردنى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه نیشتمانییه‌كانى ئێران‌دا كاراكرد تاوه‌كو رێگایان پێ بدرێت گوێزه‌ره‌وه‌كانى ئه‌و كۆمپانیا ئێرانیانه به‌كاربهێنن و نه‌وتى قورسى ئێرانى بپاڵێون.
هاوكات پێشبینییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روویان له‌زیادبوون كردووه به‌وه‌ى كۆمپانیاى "CNBC"ـى چینى پشكى كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ره‌نسى له په‌ره‌پێدانى "كێڵگه‌ى پارس" له باشوورى ئێران بكڕێته‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش تێكڕاى پشكه‌كه‌ى بگاته 80.1%، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ره‌نسى له‌ترسى سزاكان جه‌ختى له چوونه‌ده‌ره‌وه له بازاڕه‌كانى ئێران كرده‌وه.
3.ئاماده‌ییه‌كى به‌رچاوى كۆمپانیاكان: تادێت ئاماده‌یى كۆمپانیا چینییه‌كان له بازاڕه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فراوانتر ده‌بێت، به‌جۆرێك كه سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوورییه‌كانى گرتۆته‌وه ئه‌گه‌رچى تاوه‌كو ئێستاش له‌پاڵ كه‌رتى بیناسازى و به‌ڵێنده‌رایه‌تى و پیشه‌سازیدا به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره چاوى بڕیوه‌ته كه‌رتى سامانه سروشتییه‌كان، به‌تایبه‌ت نه‌وت. به‌درێژایى مانگه‌كانى رابردووش، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى چین چه‌ند گرێبه‌ستێكیان بۆ گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌دا واژوو كردووه، بۆ نمونه: وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "جێنوا"ـى چینى بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌یه‌كى نه‌وتى له خۆرهه‌ڵاتى به‌غدا واژوكرد، جگه له‌و كۆمپانیا چین – یانه‌ى دیكه كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن، وه‌ك كۆمپانیاى "CNBC".
وێڕاى ئه‌وه‌ش، وا ده‌رده‌كه‌وێت كۆمپانیا چینییه‌كان چاویان له كاركردن بێت له كه‌رته‌كانى دیكه‌شدا، وه‌ك كۆمپانیاى "SDIC"ـى چینى كه له به‌رامبه‌ر 502 ملیۆن دۆلاردا پشكى كۆمپانیاى "نیوترین"ـى كه‌نه‌دى له كۆمپانیاى "پۆتاس"ـى ئوردونیدا كڕى، هاوكات هه‌ندێك كۆمپانیاى چینى ده‌ستیانكردووه به گرنگیدان به كه‌رتى ئۆتۆمبیلى مه‌غریب، له‌نێویشیاندا كۆمپانیاى "سیتیك دیكاستاڵ"ـى چینى، كه نیازى وایه 410 ملیۆن دۆلار له بونیادنانى دوو كارگه بۆ دروستكردنى تایه‌ى ئه‌له‌منیۆم له باكوورى مه‌غریب خه‌رج بكات، جگه له‌وه‌ى كۆمپانیاى "BYD"ـى چینى بۆ پیشه‌سازى ئۆتۆمبیل، له كانونى یه‌كه‌مى رابردوودا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ مه‌غریب ئه‌نجامدا بۆ دروستكردنى كارگه‌یه‌كى تایبه‌ت به ئۆتۆمبیلى كاره‌بایى له‌نزیك شارى ته‌نجه.
گۆڕانكارى چاوه‌ڕوانكراو:
لێره‌دا روون ده‌بێته‌وه كه چین هاوشێوه‌ى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌ك بانكى نێوده‌وڵه‌تى له چالاكییه ئابوورییه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها له بوارى جیاجیاى وه‌ك كۆمه‌ككردنى پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به گه‌شه‌پێداندا له ناوچه‌كه ده‌ستى به گێڕانى رۆڵێكى زیاتر كردووه، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه پێشوازى لێده‌كرێت كه به‌دواى جێگره‌وه بۆ زلهێزه‌كانى وه‌ك ئه‌مریكا و وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپادا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌ربارى پێداگریكردنى به‌رده‌وامى چین – یش به‌وه‌ى كاراكته‌رێكى گه‌شه‌پێده‌ره، به‌ڵام دواجار فراوانبوونى چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى له ناوچه‌كه ناچارى ده‌كات ورده ورده له‌پێناو كاریگه‌ریى دروستكردن له‌سه‌ر رێڕه‌وه‌كانى بارودۆخى سیاسى له ژماره‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌ستوه‌ردان بكات، كه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجام قورسایى جیۆسیاسى ئه‌و وڵاته به‌هێز ده‌كات و زوو بێت یاخود دره‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له زلهێزه‌كاندا ده‌یخزێنێته نێو كێبڕكێى پاڵپشتیكردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌وه.