پرسی دەریای قەزوین و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران

29/10/2018

:: بێ نوسەر

 

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
ئەژی ئازاد ئەبوبەکر


پێشەکی
پرسی دەریای قەزوین(١) و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتە جیاوازەکانی ئەم دەریایە، تاوەکو ساڵی ١٩٩١، بابەتێکی پەیوەندیدار بە دەوڵەتەکانی ئێران و ڕووسیا بوو. بەڕووخانی یەکێتی سۆڤێت و دەرکەوتنی سێ دەوڵەتی سەربەخۆ (تورکمانستان، کازاخستان، ئازەربایجان) لە کەناراوەکانی دەریای قەزویندا، پرسەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات و ساڵ لە دوای ساڵ ئالۆزتر بوو. زیاتر لە ٢٠ ساڵ دەبێت کە وڵاتانی کەناری ئەم دەریایە سەرقاڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکن بۆ ئەوەی پرسەکە بەشێوەیەک کۆتایی پێبێت کە ڕەزامەندی هەموو لایەنەکانی لەگەڵدا بێت. دوایین کۆبۆنەوەی سەرۆککۆمارەکانی ٥ وڵاتی قەزوین کە لە وڵاتی کازاخستان بەڕێوەچوو، دوایین هەوڵی ئەم لایەنانە و پێدەچێت گەورەترین هەنگاو بێت بۆ چارەسەری ئەم پرسە و سەرەتایەک بێت بۆ رێککەوتنێکی کۆتایی. کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە دۆخێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سەختدایە، چاوی لەوەیە کە بتوانێت مافەکانی خۆی لە چوارچێوەی ئەم کۆبوونەوەیە بەدەستبهێنێت. لەم توێژینەوەیەدا دوای ئەوەی سەرەتایەکی مێژوویی سەبارەت بە پرسی دەریای قەزوین باسدەکرێت، کاردانەوە و لێکدانەوەکانی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی کازاخستان و هەڵوێستی دەوڵەتی ئێران دەخرێتەڕوو. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure