::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: ساسه پۆست
هه‌رچه‌نده سعودیه رفاندنى رۆژنامه‌نووس "جه‌مال خاشوقچى" له قونسوڵخانه‌كه‌ى له ئیسته‌نبوڵ ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام دیارنه‌مانى خاشوقچى پرسیارگه‌لێكى ده‌رباره‌ى تێوه‌گلانى سعودیه وروژاند، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه رووداوه‌كانى رفاندنى له‌وشێوه‌یه بۆ سعودیه تازه نییه، لاى خۆیشیه‌وه پێگه‌ى "میدڵ ئیست ئاى" راپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا دیارترین ئه‌و حاڵه‌تى رفاندنانه‌ى چل ساڵى رابردوو ده‌خاته‌ڕوو كه گومان ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه‌ى له‌پشته‌وه بووبن.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند جارێك سعودیه به رفاندنى نه‌یاره‌كانى خۆى له چه‌ندین وڵات و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ شانشین تۆمه‌تبار كراوه، هاوكات سعودیه‌ش به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
راپۆرته‌كه نوسیویه‌تى: جه‌مال خاشوقچى رۆژى 2ـى تشرینى یه‌كه‌م روویكردۆته قونسوڵخانه‌ى سعودیه له ئیسته‌نبوڵ تا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك وه‌ربگرێت، مۆبایله‌كه‌شى داوه به ده‌ستگیرانه‌كه‌ى و پێى راگه‌یاندووه داواى یارمه‌تى بكات گه‌ر له قونسوڵخانه نه‌هاته ده‌ره‌وه.
پاش تێپه‌ڕبوونى چه‌ند سه‌عاتێكیش، خاشوقچى له هیچ جێگایه‌كه‌وه دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رى رفاندنى و بگره راده‌ستكردنى به ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودیه وروژاند، راپۆرته‌كه رونیكردۆته‌وه كه له‌وكاته‌وه پۆلیسى توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپێكردووه و واى داده‌نێت كه خاشوقچى له‌ناو قونسوڵخانه‌دا كوژرابێت، تۆمه‌تێكى له‌وشێوه‌یه‌ش له‌لایه‌ن سعودیه‌وه به گاڵته‌جاڕییه‌وه ته‌ماشا كرا.
وێڕاى نكۆڵی‌كردن له تۆمه‌ته‌كانى پێشتریش، به‌ڵام گومانى تێدا نییه كه سعودیه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له‌لایه‌ن رژێمێكى پاشایه‌تى ره‌هاوه فه‌رمانڕه‌وایه‌تى ده‌كرێت و تۆماره‌كه‌شى پڕه له دژایه‌تیكردنى نه‌یاره‌كان یاخود رێگریكردن له ئۆپۆزسیۆن بوون له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
جگه له‌وه‌ى راپۆرته‌كه باس له هه‌ژمارێكى تویته‌ر به‌ناوى "زیندانیانى را" ده‌كات كه ئاماژه به ده‌ستگیركردنى زیاتر له سه‌د كه‌سى ئه‌كادیمى و چالاكوان و پیاوى ئایینى سعودى ده‌كات ته‌نها له ساڵى رابردوودا.
له‌خواریشه‌وه ورده‌كاریى هه‌ندێك له‌و هاووڵاتییه سعودییانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به ئۆپۆزسیۆن و ته‌نانه‌ت شازاداشه‌وه، كه گومان ده‌كرێت به‌درێژایى چه‌ندین ساڵ رفێنرابن یاخود له‌سه‌ر ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودى كوژرابن، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه ریاز سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ناسڕ سه‌عید
یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى كه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى پێ ده‌دات "ناسڕ سه‌عید"ه، كه یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ر یه‌كێتیى جه‌زیره‌ى عه‌ره‌بى (APPU) و یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى ئۆپۆزسیۆنه له‌نێو بنه‌ماڵه‌ى پاشایه‌تى سعودیه‌دا.
له ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا له‌ڕێگاى ئیداره‌دانى پڕۆگرامێك له ئێستگه‌یه‌كى رادیۆیى ئۆپۆزسیۆن ده‌ستى به كاركردن كرد، پاشان چووه یه‌مه‌ن تاوه‌كو نووسینگه‌یه‌كى یه‌كێتییه‌كه‌ى لێ دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ى له ساڵى 1979 رووبكاته به‌یروت و دواتر دیارنه‌مێنێت، واتا هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ى كه تیایدا به شان و باڵى گروپێكى په‌راوێزخراویدا هه‌ڵدا كاتێك ده‌ستیان به‌سه‌ر مزگه‌وتى گه‌وره‌ى مه‌ككه‌دا گرت. تاوه‌كو ئێستاش شوێنى "ناسڕ سه‌عید" نادیاره، له‌كاتێكدا زۆرێك پێیان وایه كه سعودیه له‌پشت دیارنه‌مانه‌كه‌یه‌تى.
شازاده سوڵتان بن توركى
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه له ساڵى 2003 شازاده سوڵتان بن توركى له شارى جنێڤ و پاش ئه‌وه‌ى به‌ئاشكرا داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى له سعودیه كرد، دیارنه‌ما، گه‌واهیده‌رانى دادگاش بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شازاده سوڵتان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى جنێڤ بووه و پاشان بێ هۆش كراوه و به‌فڕۆكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ سعودیه.
لاى خۆیشیانه‌وه تیمه‌كه‌ى شازاده به دادگاى سویسرییان راگه‌یاندووه كه به‌زۆر گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه سعودیه، له‌میانى ئه‌و رێكارانه‌شى له ساڵى 2016 گیرانه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى شازاده سوڵتان باسى له‌وه كرد كه باڵیۆزى سعودیه له سویسرا چووه‌ته ژووره‌كه‌ى شازاده له ئوتێل و فه‌رمانى به‌هه‌مووان كردووه شوێنه‌كه به‌جێبهێڵن.
ریاز – یش ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه و ئاشكراى كرد كه شازاده سوڵتان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشمه‌كێشمانه‌ى به‌هۆى لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدابوو بانگهێشتى سعودیه كراوه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و شازادانه‌شى له‌لایه‌ن شانشینى سعودیه‌وه ده‌ستگیركرابوون، شازاده سوڵتان شازاده‌یه‌كى مام ناوه‌ندى یاخود بێ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، به‌پێى راپۆرته‌كه‌ش بێت سه‌ره‌تا له‌یه‌كێك له زیندانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، پاشان به‌زۆر نیشته‌جێ كراوه و ئه‌وجا ئازادكراوه.
هاوكات راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه دواتر شازاده سوڵتان توانیویه‌تى جارێكى دیكه به‌ره‌و جنێڤ هه‌ڵبێت و له ساڵى 2016شدا داوایه‌كى مه‌ده‌نى دژى حكومه‌تى سعودى به‌رز بكاته‌وه.
شازاده توركى بن به‌نده‌ر ئال سعود
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه گومان ده‌كرێت فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى پۆلیسى سعودی "شازاده توركى بن به‌نده‌ر ئال سعود" رفێنرابێت و راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودى كرابێته‌وه، جێگاى باسكردنیشه كه سه‌ره‌تا به‌هۆى كێشمه‌كێشمێكى خێزانى په‌یوه‌ست به میراته‌وه سعودیه‌ى جێهێشت و سه‌ره‌نجام خۆى له زیندانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا بینییه‌وه.
دواى ئه‌و كێشه‌یه "توركى بن به‌نده‌ر" رووده‌كاته پاریس و له ساڵى 2012دا چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاوده‌كاته‌وه و تیایاندا داواى چاكسازى ده‌كات، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو ساڵى 2015، ئیدى له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ شوێنى و پێگه‌ى نادیاره، به‌ڵام یه‌كێك له رۆژنامه مه‌غریبییه‌كان باسى له‌وه كرد كه له‌برى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ پاریس له‌سه‌ر داواى سعودیه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌غریبییه‌وه راده‌ستى ریاز كراوه‌ته‌وه.
سعود بن سه‌یف ئه‌لنه‌سڕ
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه "سعود" تۆمارێكى پڕ له ره‌خنه‌ى دژ به سعودیه هه‌بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌شى ئه‌ندامێكى تاڕاده‌یه‌ك بچووكى بنه‌ماڵه‌ى پاشایه‌تى بووه، زۆربه‌ى جار له‌ڕێگاى تویته‌ره‌وه ره‌خنه‌ى له بنه‌ماڵه‌ى فه‌رمانڕه‌واى سعودیه گرتووه، بۆ نمونه: له ساڵى 2014دا داواى دادگاییكردنى ئه‌و ئه‌ندامانى بنه‌ماڵه‌ى پاشایه‌تى كرد كه پاڵپشتى رووخانى سه‌رۆكى پێشووى میسڕ "موحه‌ممه‌د مورسى"یان كردووه.
به‌ڵام له ساڵى 2015دا به دوو په‌یامى ئاشكرا داواى ئه‌نجامدانى كوده‌تاى دژى شا سه‌لمان كرد، لانى كه‌م ئه‌وه‌ش بووه هۆى له‌ده‌ستدانى ئازادییه‌كه‌ى. له به‌شێكى دیكه‌شدا راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له شازاده نه‌یاره‌كان له لێدوانێكیدا بۆ "بى بى سى" به‌ریتانى باسى له‌وه كردووه كه پێده‌چێت شازاده "سعود" هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرابێت تا سوارى فڕۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و سعودیه ببێت، كه ئه‌مڕۆ هیچ شوێنه‌وارێكى نییه.
له‌جین هه‌زلول
راپۆرته‌كه ده‌چێته سه‌ر باسى یه‌كێك له چالاكوانه‌كانى بوارى مافى ژنان به‌ناوى "له‌جین هه‌زلول" كه رۆڵێكى دیارى له هه‌ڵمه‌تى شۆفێریكردنى ژناندا هه‌بووه و تۆماره‌كه‌شى پڕه له رێكخستنى هه‌ڵمه‌تى تایبه‌ت به مافى ژنان له سعودیه، به‌پێى راپۆرته‌كه‌ش بێت ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودى چه‌ندین جار "له‌جین"ـى 29 ساڵیان ده‌ستگیركردووه و دواتر ئازادیان كردووه.
لاى خۆیشیه‌وه رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست باسى له‌وه كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كانى ئیمارات له ئه‌بو زه‌بى ده‌ستگیریان كردووه و له ساڵى 2014دا راده‌ستى سعودیه‌یان كردۆته‌وه، دواتریش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى لێ قه‌ده‌غه‌كرا، به‌ڵام له مانگى ئایارى 2018دا دووباره ده‌ستگیركرایه‌وه و به‌تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى سعودیه خرایه‌وه زیندان.