قەیرانی ئێران و توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان

14/11/2018

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسينى: محەمەد مێرگەسۆری

پێشه‌كی
لەدوای سەركەوتنی  (دۆنالد ترامپ - Donald Trump) لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە 8ی تشرینی دووەمی2017دا،  یەكێك لەو بەڵێنانەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بانگەشەی بۆ دەكرد، هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی نێوان وڵاتانی (5+1) لەگەڵ ئێران بوو، لە ڕۆژی 8 ئایاری 2018 بەڵێنەكەی بردەسەر و بە فەرمی لە ڕێككەوتنی شەش قۆڵی كشایەوە و ڕایگەیاند: كە قورسترین گەمارۆ دەخاتە سەر ئێران.
لەوە بەدواوە قەیران لەدوای قەیران ڕووبەڕووی ئێران بوونەتەوە و گوشاری توندی دەخرێتەسەر تاكو پاشەكشێ لە سیاسەتەكانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و درواسێ‌ بكات. یاخود وەك لە دوایین لێدوانی (جۆن بۆلتۆن-John Bolton) راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا، كە داوای گۆڕانكاری لە سیاسەتەكانی ئێران كرد، نەك رووخاندنی ڕژێمەكەی. بەڵام هاوكات لەگەڵ ئەو گەمارۆیانەی خرانە سەر ئێران، ریسی دەستی تەونەكەی دەستی ئەردۆگان و ڕژێمی توركیاش ئاڵۆزی تێكەوت، زۆر خێراتر لە تمەنی ئێرانی لیرەی توركی هاڕەی كرد، كە بە درێژایی تەمەنی كۆماری نوێی توركیا بەخۆیەوە نەبینیووە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure