ململانێی ئیتنیكی كورد-عەرەب لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكادا

27/11/2018

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: شیروان حامد  توێژەر


پێشەكی
ئەم توێژینەوەیە باس لە مۆتیڤەكانی پشت سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكات بەرامبەر بە ململانێی ئیتنیكی نێوان كورد و عەرەب لە دوای پرۆسەی ڕزگاری عێراق لە ساڵی 2003.  ناواخنی توێژینەوەكە تایبەتە بە زانینی ئاستی ئەو خەمڵاندنانەی لە بڕیار بەدەستانی ئەمەریكاوە وەرگیراون و جەخت لەوە دەكەنەوە كە مەحاڵە لەكاتی شەڕی نێوان گرووپە ئیتنیكییەكاندا یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزرێت. بۆ ڕێگرتن لە خواستێكی وەها، سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا تیشکی خستووەتەسەر سێ بنەمای سەرەكی، ئەوانیش بریتیی بوون لە: جێگیریی و ئارامی نەك گۆڕانكاریی، وەلانانی بیرۆكەی دابەشكردنی عێراق، بونیادنانی ئاشتی لە رێگەی فۆڕمەڵەكردنی دیموكراسییەوە. لەم ڕوانگەیەوە، كاربەدەستانی ئەمەریكا بە پلەی یەكەم هەوڵیانداوە لێكتێگەیشتن لە نێوان هەموو گرووپە ئیتنیكییەكانی عێراقدا فەراهەم بكەن.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure