::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: عه‌لى فه‌تحوڵڵا نه‌ژاد
سه‌رچاوه: ناوه‌ندى بروكینگز
له‌وكاته‌وه‌ى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه واژووكراوه، ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا پشتیان به سیاسه‌تى نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستووه، كه ئه‌مریكاش پاشه‌كشه‌ى كرد، ئیدى له‌ئێستادا ئاینده‌ى رێككه‌وتنه‌كه دووچارى مه‌ترسى بۆته‌وه.
ئه‌م كورته‌یه‌ى خواره‌وه‌ش پێداچوونه‌وه‌یه‌كه به سیاسه‌تى هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته سیاسه‌تى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران چاره‌سه‌رى دوو قه‌یران بكات: یه‌كه‌میان سیاسه‌تى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ئه‌وروپادا ته‌ك و لۆ ده‌وه‌ستێته‌وه، دووه‌میشیان كۆمارى ئیسلامى رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى سه‌خت بۆته‌وه له‌ناوخۆدا. سه‌باره‌ت به واشنتۆن، ئه‌م كورته‌یه راسپارده‌ى ئه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات كه ئه‌وروپا و واشنتۆن له‌باره‌ى سیاسه‌تى ئێرانه‌وه هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن و ئه‌وروپاش وه‌ك فاكته‌رى راستكه‌ره‌وه كار بكات، تایبه‌ت به ئێران – یش، پێویسته ئه‌وروپا پشت به ستراتیژێكى دووقۆڵى ببه‌ستێت، ستراتیژێك كه وابخوازێت به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانیاندا هه‌بێت و هاوكات قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆیشى بۆ راستكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى ئێرانى به‌كاربهێنێت.
پێشه‌كى
بڕیارى كشانه‌وه‌ى تاك لایه‌نه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له 8ـى ئایارى 2018 له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و پاشان راگه‌یاندنى سیاسه‌تى نوێى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر ئێران له 21ـى ئایار له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه "مایك پۆمپیۆ"ه‌وه، نیشانه‌یه‌كى پرسیارى له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و رێككه‌وتنه فره‌لایه‌نه دانا. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ش به ئاڵنگارییه‌كى گه‌وره‌ى سیاسه‌تى هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ى "پۆمپیۆ" دوانزه داواكارى پێشكه‌شكرد و داواى له ئێران كرد به‌رنامه‌ى مووشه‌كه بالیستى و ئه‌تۆمییه‌كانى و هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانه هه‌رێمایه‌تییه‌كانى رابگرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ى ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها هه‌وڵ بۆ گۆڕینى ره‌فتاره‌كانى رژێمى ئه‌و وڵاته ده‌دات، كرۆكى ستراتیژى ئه‌و فشاره‌شى واشنتۆن له تارانى ده‌كات خۆى له دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ى سزا ده‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مریكا به دوو گه‌ڕ ده‌بینێته‌وه، گه‌ڕى یه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئاب و دووه‌میشیان (كه گرنگترینیانه) له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌مى 2018 ده‌ست پێده‌كات، كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێرانى و بانكى ناوه‌ندى ئه‌و وڵاته به‌ئامانج ده‌گرێت.
كاریگه‌ریى ئابوورى سزا ئه‌مریكییه‌كان ته‌نانه‌ت له‌پێش سه‌پاندنه‌وه‌شیانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، زۆرێك له كۆمپانیا و دامه‌زراوه داراییه‌كانى ئه‌وروپا چالاكییه‌كانى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران راگرتووه و ئاستى دراوى نیشتمانیى ئێرانى – یش رووى له دابه‌زین كردووه.
له‌كاتێكیشدا كه سزا ئه‌مریكییه‌كان بارگرانییه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئابوورى ئێران دروستكردووه، هێشتا ئامانجى كۆتایى ستراتیژى فشاركردنى ئیداره‌كه‌ى تره‌مپ ناڕوونه، ئاخۆ هه‌وڵى تێكوپێكشكاندنى رژێمى ئه‌و وڵاته ده‌دات یاخود هه‌وڵده‌دات ناچارى بكات له‌ڕێگاى سیاسه‌تى په‌ڕ و باڵكردنه‌وه ره‌فتاره‌كانى بگۆڕێت تاوه‌كو سنوورێك بۆ تواناكانى هێرشبردنى دابنێت و دواجار به داواكارییه‌كانى ئه‌مریكا ملكه‌چى بكات؟
پێشنیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ – یش له مانگى ته‌مموزى 2018 سه‌باره‌ت به به‌ستنى رێككه‌وتنێكى نوێ له‌گه‌ڵ تاران به‌بێ مه‌رجى پێشوه‌خته، ده‌ریده‌خات كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانى ئامانجى دووه‌م ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ئاماده‌ییه پێچه‌وانه‌ى داواكارییه دوانزه خاڵییه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه، كه ئه‌وه‌ش كارى سه‌ركردایه‌تى ئێرانى قورس ده‌كات به‌وه‌ى بچنه نێو گفتوگۆیه‌كى ئاشكراوه و هاوكات پارێزگارى له شكۆى خۆیشیان بكه‌ن، سه‌ربارى ئه‌وه‌شى عه‌لى خامنه‌ئى ره‌تیده‌كاته‌وه بچنه نێو گفتوگۆوه، به‌ڵام له‌سایه‌ى كاریگه‌ریى گه‌وره و گشتگیرى سزا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ئه‌و گفتوگۆیه به‌دوور نازانرێت، چونكه به‌هۆى قه‌یرانه سه‌خته ناوخۆییه‌كه‌یه‌وه چیتر ئێران سوودى زۆر له‌و به‌شه نابینێت كه له رێككه‌وتنه‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ره‌نگه هه‌ریه‌ك له عوممان و سویسرا وه‌ك كه‌ناڵى شاراوه ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره له گفتوگۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن.
له‌ڕاستیشدا ره‌نگه نیازى سیاسه‌تى نوێى واشنتۆن ناچاركردنى تاران به كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كه و قایل‌بوون به رێككه‌وتنى نوێ بێت، به‌ڵام كشانه‌وه‌ى ئێران له‌و رێككه‌وتنه ته‌نها له بارودۆخى تایبه‌تدا به‌دى دێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشێلكردنێكى ماددى رێككه‌وتنه‌كه ببێته هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى په‌یوه‌ست به هه‌ڵپه‌ساردنى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دووباره سزاكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنرێته‌وه، كه به‌وشێوه‌یه‌ش تاران پاڵپشتى هاوبه‌شه‌كانى له‌نێو رێككه‌وتنه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات (یه‌كێتیى ئه‌وروپا، روسیا و چین).
له‌ئێستاشدا كۆمارى ئیسلامى له‌نێو سه‌ختترین قه‌یراندایه له‌مێژووى خۆیدا، به‌وپێیه‌ى له‌ماوه‌ى ساڵانى 2017 و 2018 و له‌ئاكامى ئاڵنگارییه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسى و ژینگه‌ییه پێكه‌وه گرێدراوه‌كاندا شۆڕش و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى ئێستا سه‌ریانهه‌ڵدا و گه‌یشتنه ئاستێك كه پێشتر وێنه‌ى نه‌بووه. پێده‌چێت ستراتیژى نوێى ئه‌مریكاش هێنده‌ى تر قه‌یرانى ناوخۆیى ئێران كه‌ڵه‌كه‌تر بكات، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تى پابه‌ندبوونى ئێران به داواكارییه‌كانى "پۆمپیۆ" تاڕاده‌یه‌كى زۆر بوونى نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه قه‌یرانى ناوخۆیى ئه‌و وڵاته رێگا له‌به‌رده‌م سازشكردنى تاران خۆش بكات.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌وروپا گوزارشتى له مه‌رامه‌كانى خۆى بۆ رزگاركردنى رێككه‌وتنه‌كه كرد و رایگه‌یاند كه دژى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وروپا ناتوانێت ئه‌وه فه‌رامۆش بكات كه سیاسه‌تى فشاركردنى واشنتۆن خۆى له‌خۆیدا به ئاڵنگارییه‌ك له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران داده‌نرێت. له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌مه‌ش، پێویسته سیاسه‌تى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران چاره‌سه‌رى ئه‌م دوو ئاڵنگارییه بنه‌ڕه‌تییه بكات: ئاڕاسته‌ى نوێى سیاسه‌تى ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها قه‌یرانى بێ وێنه‌ى ناوخۆى ئێران.
ئه‌وروپا و ئێران: به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا و خاڵى به‌هێز و ئاسته‌نگه‌كانى
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له ئێران خۆى له پارێزگاریكردن له سه‌قامگیرى له ناوچه‌ى كه‌نداو (كه تاوه‌كو ئێستا به ناوچه‌یه‌كى ئێجگار گرنگى رۆشتنى نه‌وت و نرخه جیهانییه‌كه‌ى داده‌نرێت) هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى ململانێكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (لانى كه‌م به‌ئامانجى خۆبه‌دوورگرتن له شه‌پۆلى زیاترى په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا) و هاوكات هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌ڕێگاى زیادكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێرانى و كه‌مكردنه‌وه‌ى پشتبه‌ستنى زۆرى به وزه‌ى روسیا و هاوكات بره‌ودان به هه‌نارده‌ى شمه‌كه پیشه‌سازییه‌كانى له‌ڕێگاى فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه تێكڕاى گه‌شه‌كردن له ئه‌وروپا به‌درێژایى ده ساڵى رابردوو ژماره‌یه‌كى كه‌مى تۆمار كردووه.
له‌میانى مامه‌ڵه‌كردنى ئه‌وروپاشدا له‌گه‌ڵ ناوچه‌ى كه‌نداو، راپۆرتى ستراتیژى جیهانیى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، كه دواى ساڵێك له واژووكردنى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌رچوو، پشتگیرى پابه‌ندبوونێكى هاوسه‌نگى كرد به‌وه‌ى له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو و ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ى كه‌نداو به‌رده‌وام ده‌بێت و له سۆنگه‌ى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و پرۆسه‌ى جێبه‌جێكردنیشیه‌وه یه‌كێتیى ئه‌وروپا هه‌نگاو به هه‌نگاو له بواره‌كانى وه‌ك بازرگانى و توێژینه‌وه و ژینگه و وزه و قه‌ڵاچۆكردنى بازرگانیكردن به مرۆڤ و كۆچكردن و ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شداریى به ئێران ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ململانێ هه‌رێمایه‌تییه‌كان و مافى مرۆڤ و قه‌ڵاچۆكردنى تێرۆر په‌ره به گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وڵه‌تانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو ده‌دات و هه‌وڵده‌دات خۆى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى قه‌یرانه‌كانى ئێستا به‌دووربگرێت و بره‌و به هه‌ماهه‌نگى و دیپلۆماسیه‌ت بدات.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و ئامانجه سیاسییانه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و ئامانجانه نین كه زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌وروپا باسى لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ى پێیان وایه ده‌بێت بازرگانیكردن و نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران رێگا بۆ گۆڕانكارى له‌و وڵاته خۆش بكات.
خاڵه‌كانى هێزى په‌یوه‌ندى ئه‌وروپا و ئێران – یش خۆى له‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌وروپا له نوێكردنه‌وه‌ى ژێرخانى پیشه‌سازى ئێران‌دا گێڕاویه‌تى، ئه‌مه جگه له‌و ناوبانگه باشه‌ى كه لاى لایه‌نه جیاوازه‌كانى كۆمارى ئیسلامى هه‌یه‌تى و هاوكات رۆڵى گرنگیشى له یارمه‌تیدانى تاران بۆ باشكردنى پێگه‌ى خۆى له سیستمى جیهانیدا بینیوه.
لێره‌شدا گرنگه ئه‌وروپا د‌رك بكات به‌وه‌ى تاكه هێزه ئه‌و سووده ئابوورییانه به ئێران بگه‌یه‌نێت كه هه‌وڵى بۆ ده‌دات، له‌واقیعیشدا كاتێك به‌راوردى ده‌كه‌ین به زلهێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى خۆرئاوا، ئه‌وا ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه قه‌ڵه‌مڕه‌وى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران ده‌رده‌خه‌ن.
ئێران ناتوانێت به‌رگه‌ى له‌ده‌ستدانى ئه‌وروپا بگرێت
وێڕاى ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وكردنى رێچكه‌یه‌كى توند له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه باسكى نێوه‌نده توندڕه‌وه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى ئه‌ستوور كرد، ئه‌وانه‌ى دژى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بوون، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانى كۆمارى ئیسلامى واى نیشان ده‌ده‌ن كه ئاماده‌یى مانه‌وه‌یان له‌نێو رێككه‌وتنه‌كه تێدایه، ئه‌وه‌تا له 23ـى ئایار رابه‌رى باڵاى ئێرانى داواى له ئه‌وروپا كرد شه‌ش گاره‌نتى به‌رجه‌سته‌كراو پێشكه‌ش بكه‌ن، كه یه‌كێك له گاره‌نتییه‌كان خۆى له زیادكردنى هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێرانى له‌لایه‌ن یه‌كێتیى ئه‌وروپادا ده‌بینییه‌وه تاوه‌كو قه‌ره‌بووى ئه‌و سزایانه بكاته‌وه كه ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تییه‌وه به‌سه‌ریاندا به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له به‌رنامه‌ى مووشه‌كه بالیستییه‌كان و سیاسه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كانى ئێران بكات.
دڵه‌ڕاوكێى ئاشكراى خامنه‌ئى به‌رامبه‌ر دابه‌زینى داهاتى نه‌وت و هاوكات نیازى پابه‌ندبوونى (به‌هاوكارى ئه‌وروپا) به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى بۆ بابه‌تى تایبه‌ت به‌خۆى پێویستى به ئه‌وروپایه تاوه‌كو یارمه‌تى بدات له فشاره‌كانى ئه‌مریكا كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكه له‌دواى شۆڕشى ئیسلامییه‌وه به‌رده‌وام ئێران پیاده‌ى كردووه.
یه‌كێتیى ئه‌وروپا و ئیداره‌ى تره‌مپ
ره‌نگه پڕكردنه‌وه‌ى كه‌لێنى نێوان هه‌ڵوێستى یه‌كێتیى ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر ئێران قورس بێت، وێڕاى ئه‌وه‌شى ئه‌سته‌مه پێشبینى ئه‌وه بكه‌ین وڵاتانى ناتۆ له‌سه‌ر داروپه‌ردوى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و داواكارییه‌كانى ئه‌و وڵاته له تاران هاریكاریى یه‌كدى بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ندین فاكته‌ر هه‌ن كه پاڵ به هه‌ردوولاوه ده‌نێن لانى كه‌م زه‌مینه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان خۆیاندا بدۆزنه‌وه.
چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئامانجه ئاشكراكه‌ى خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه رێڕه‌وى تایبه‌ت به‌خۆى سه‌باره‌ت به ئێران بگرێته‌به‌ر، به‌ڵام یه‌كێتیى ئه‌وروپا ناتوانێت سیاسه‌تى ئه‌مریكا پشتگوێ بخات، هۆكاره‌كانى پشت ئه‌و بابه‌ته‌ش گرنگن، یه‌كه‌م: له‌ڕووى ئابوورییه‌وه سه‌پاندنه‌وه‌ى سزا ئه‌مریكییه‌كان له بایه‌خى پابه‌ندبوونى ئابوورى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش به له‌به‌رچاوگرتنى گرنگیى هه‌ژموونى ئه‌مریكا به‌سه‌ر سیستمى دارایى نێوده‌وڵه‌تى و بچووكیى قه‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران به‌به‌راورد به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى به ئه‌مریكاوه ده‌یبه‌ستێته‌وه، دووه‌م: له‌ڕووى جیۆسیاسییه‌وه، سیاسه‌تى فشارى ئه‌مریكا به ئاڵنگارییه‌كى گه‌وره له‌به‌رده‌م سیاسه‌تى هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران داده‌نرێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنى ئامانجى ئاشكراى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌پشت چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى له خۆرئاواى ئاسیا، له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌تى ره‌خنه له ره‌فتاره هه‌رێمایه‌تییه‌كانى ئێران بگرێت، له‌ڕاستیشدا په‌یوه‌ندى پته‌وى له‌گه‌ڵ تاران تواناى به‌شداریكردنى له هێوركردنه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى نێوان ئێران و سعودیه كه‌مكردۆته‌وه، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانى دیكه‌ى ململانێ له ناوچه‌كه دروستكردووه، له‌نێویشیاندا لوبنان، سوریا، عێراق، به‌حره‌ین و یه‌مه‌ن. سێیه‌م: ناكرێت هۆكارى ئه‌و كه‌لێنه‌ى له‌نێوان یه‌كێتیى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا دروستبووه ته‌نها له "تره‌مپ"دا كورتى بكه‌ینه‌وه، به‌وپێیه‌ى له‌وانه‌یه مه‌ترسییه‌كانى په‌یوه‌ست به ره‌فتاره‌كانى ئێران تا دواى ئیداره‌ى ئێستاى ئه‌مریكاش به‌رده‌وامى هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر تره‌مپ – یش له سه‌رۆكایه‌تیدا نه‌مێنێت، ئه‌وا له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه جۆراوجۆرانه بكات كه هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانى ده‌یوروژێنن و فشارى لێده‌كه‌ن تا هه‌ڵوێستێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تر له‌وه وه‌ربگرێت كه هه‌میشه ئه‌وروپا په‌سه‌ندى ده‌كات. هه‌ربۆیه به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى و جیۆسیاسى یه‌كێتیى ئه‌وروپا خۆى له هاندانى دۆزینه‌وه‌ى زه‌مینه‌یه‌كى هاوبه‌شى تایبه‌ت به ئێران و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناتۆدا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌وروپاى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌وروپاى سیاسی‌دا زاڵه
به‌ئاشكرا برۆكسل هانى كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كانى دا تا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ته‌واو بكه‌ن و بگره پته‌وتریشى بكه‌ن، هاوكات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه بازرگانى و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران تیشكى خسته‌سه‌ر نۆ بوار، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتیى ئه‌وروپا میكانیزمه‌كانى پاراستنى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه‌ى نوێ كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ڕێگاى به‌خشینى مۆڵه‌ت به ئێران بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى وه‌به‌رهێنان پێوه‌ره‌كانى قه‌رزى ده‌ره‌كى سه‌ربه بانكى وه‌به‌رهێنانى ئه‌وروپیشى نوێكرده‌وه، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌وروپا هێزى ته‌واویان بۆ ناچاركردنى لایه‌نه ئابوورییه كاراكانى ئه‌وروپا بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران نییه، هه‌ربۆیه زۆرێك له كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان له‌ترسى سزاكانى ئه‌مریكا چالاكییه‌كانى خۆیان له ئێران راگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه جیاوازى له‌نێوان كۆمپانیا فره ره‌گه‌زه ئه‌وروپییه‌كان و دامه‌زراوه بچووك و مام ناوه‌نده‌كاندا بكه‌ین، به‌وپێیه‌ى كرانه‌وه‌ى كۆمپانیا فره ره‌گه‌زه‌كان به‌ڕووى ئه‌مریكادا ناچارى كردوون چالاكییه‌كانى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران رابگرن، هه‌رچى دامه‌زراوه بچووك و مام ناوه‌نده‌كانیشه، ئه‌وا ده‌توانن كاره‌كانى خۆیان ته‌واو بكه‌ن، ئه‌وه‌تا ئه‌ڵمانیا، كه گرنگترین هاوبه‌شى ئێرانه، به‌پاڵپشتى دامه‌زراوه بچووك و مام ناوه‌نده‌كان پارێزگارى له بازرگانى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران كردووه، ته‌نانه‌ت كاتێك سزاكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و یه‌كێتیى ئه‌وروپاش له ساڵانى نێوان 2012 و 2015دا گه‌یشته لوتكه، ساڵانه ئه‌ڵمانیا به‌نزیكه‌ى 2 ملیار یۆرۆ شمه‌ك و خزمه‌تگوزارى هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرد.
له‌پێناو به‌رده‌وامبوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌شدا، له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته هه‌م كه‌ناڵى جیا له‌و بازنه داراییه دروست بكات كه له‌ژێر هه‌ژموونى ئه‌مریكادایه و هه‌میش بانكه ناوخۆییه‌كان رۆڵێكى زیاتر بگێڕن، كه ئه‌وه‌ش پێویستى به بانكێكى بازرگانى ئه‌وروپى گه‌وره‌تر هه‌یه، له‌ئێستاشدا كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان له‌نزمترین ئاستدا پارێزگاری‌یان له مانه‌وه‌ى خۆیان له ئێران‌دا كردووه تا ئه‌وكاته‌ى وێنه‌ى نێوان واشنتۆن و تاران روونتر ده‌بێته‌وه.
سیاسه‌تى هه‌ماهه‌نگى و نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌وروپا و ئێران
گرنگه پێش چوونه سه‌ر باسى ده‌ستكاریكردنى، به‌شێوه‌یه‌كى ره‌خنه‌گرانه چاوێك به سیاسه‌تى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران بخشێنینه‌وه، چونكه به‌ئامانجى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمانى ناتۆ ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى تایبه‌ت به ئێران، پێویسته له هۆكاره‌كانى ئه‌و رووداوه تێبگه‌ین كه له مانگى ئایارى 2018دا روویدا، به‌وپێیه‌ى دروستبوونى كه‌لێن له‌نێوان یه‌كێتیى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌رئه‌نجامى ئه‌و جیاوازییه بوو كه له بۆچوونه‌كانى په‌یوه‌ست به سیاسه‌ته‌كانى پێشووترى ئێران‌دا هه‌بوو، كاتێك یه‌كێتیى ئه‌وروپا مه‌یلى قه‌به‌كردنى ئێرانى هه‌بوو، ئیداره‌ى تره‌مپ هاوشێوه‌ى ئیداره‌ى جۆرج بوشى كوڕ به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست هه‌وڵى شێواندنى وێنه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى ده‌دا.
رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه: سه‌ركه‌وتن و ئاسته‌نگه‌كان
یه‌كێتیى ئه‌وروپا رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى به‌گرنگترین سه‌ركه‌وتنى دیپلۆماسى و ده‌ستكه‌وتێكى بێ وێنه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌وپێیه‌ى دواى دووساڵ له دانووستانى چڕ‌وپڕ، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو له راگرتنى ئه‌و چه‌له‌حانێیه‌ى ماوه‌ى ده ساڵ بوو له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانه‌وه ده‌كرا، كاتێكیش ئێران له ساڵى 2015دا به رێككه‌وتنه‌كه قایل بوو، پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا (كه به كۆمه‌ڵه‌ى پێنج كۆ یه‌ك ناسراوه) سزا ئابوورییه‌كانى په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران – یان دواى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه له ساڵى 2016 راگرت.
لاى خۆیشیانه‌وه ره‌خنه‌گران تیشكیان خسته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌موكورتى گرنگ له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، له‌لایه‌ك ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ى خۆیان له به‌نده‌كانى كۆتاییهاتنى سزاكاندا ده‌بیننه‌وه، به‌وپێیه‌ى له ساڵى 2020 قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌ر هاورده و هه‌نارده‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌ڵده‌گیرێت، هه‌روه‌ها له ساڵى 2023دا قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى مووشه‌كى بالیستى ئێرانى هه‌ڵده‌گیرێت و هاوكات ده‌توانێت دووباره ئامێرى پێشكه‌وتووى پیتاندنى یۆرانیۆم دروست بكاته‌وه، له ساڵى 2026یشدا زۆربه‌ى كۆت و به‌نده‌كانى سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى كۆتاییان پێ دێت و دواى پێنج ساڵ له‌و مێژووه‌ش سه‌رجه‌میان كۆتاییان پێ دێت. له‌گه‌ڵ هه‌ر قۆناغێكیشدا ره‌نگه قه‌یرانێكى ئێرانى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، ره‌خنه‌گران سه‌ركۆنه‌ى پرسه‌كانى تایبه‌ت به سیاسه‌تى ده‌ره‌كى ئێران – یان كرد، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه به‌رنامه‌ى مووشه‌كه بالیستییه‌كانى و ده‌ستوه‌ردانه هه‌رێمایه‌تییه‌كانى نه‌چوونه‌ته نێو دانووستانه‌وه‌كانه‌وه، بۆیه سه‌ربارى ئاسته‌نگه سیاسییه‌كانى به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنى سه‌ركه‌وتووانه‌ى زۆرێك له‌و پرسانه له‌میانى گفتوگۆكاندا، فه‌رامۆشكردنیشیان ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ململانێ له‌ئاینده‌دا زیاتر ده‌كات، كه ئه‌وه‌ش رێككه‌وتنه‌كه به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات. له‌ئێستاشدا ده‌رفه‌تى به‌كارهێنانى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى كارا وه‌ك خاڵى ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ركردنى پرسه جێ مشتومڕه‌كانى نێو په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و خۆرئاوا له‌برى به‌كارهێنانى وه‌ك ئامانجێك، به‌سه‌رچووه.
سیاسه‌تى سه‌قامگیرى به‌حوكمى واقیعه‌كه
رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه رێگاى بۆ یه‌كێتیى ئه‌وروپا خۆشكرد تا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ببوژێنێته‌وه، بیرۆكه‌كه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو، كه نزیكبوونه‌وه‌ى سیاسى و بازرگانى سوود به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن و ژێربه‌ژێر به‌شدارى له كرانه‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامی‌دا ده‌كات، له 14ـى ته‌مموزى 2015ش مه‌ره‌كه‌بى رێككه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوى وشك نه‌بووبۆوه كاتێك وه‌زیرى ئابوورى و وزه‌ى ئه‌ڵمانیا "زیگمار گابریێل" به‌یاوه‌رى شاندێكى گه‌وره‌ى سه‌رمایه‌داران گه‌یشته ئێران و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌ڵمانیا بووه یه‌كه‌م حكومه‌تى ئه‌وروپى كه به‌و كرانه‌وه ئاشكرایه هه‌ڵبستێت.
دواجاریش هه‌ندێك له كۆمپانیا خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان ئێران – یان به‌و كانه زێڕه ئابوورییه له‌قه‌ڵه‌مدا كه له‌دواى داڕمانى یه‌كێتیى سۆڤێته‌وه زۆرترین قازانجى لێ ده‌كرێت، له ئه‌وروپا به‌گشتى و له ئه‌ڵمانیاش به‌تایبه‌تى پرۆسه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران له بوارى سیاسه‌تى گشتیدا به به‌شێك له سیاسه‌تى گۆڕانكاریكردن له‌ڕێگاى بازرگانى و نزیكبوونه‌وه وێناكرد، به‌وشێوه‌یه‌ش نوێگه‌رییه‌كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر له هه‌ڵسه‌نگاندنى ئۆپۆزسیۆن پارێزرا و له‌كاتێكیشدا سه‌ردانى جێگرى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا ره‌خنه‌ى لێ ده‌گیرا به‌وه‌ى هێشتا كاتى نه‌هاتووه، ده‌سته‌بژێرى سیاسى و ئابوورى ئه‌ڵمانى پشتیوانى سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌كرد.
ئه‌وروپا پێشبینى ئه‌وه‌ى ده‌كرد رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كاریگه‌ریى ئه‌رێنى له‌سه‌ر سیاسه‌تى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى ئێران دروست بكات، به‌ڵام گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین هیچ گۆڕانكارییه‌كى كرداریى له هیچكام له ئاسته‌كاندا رووینه‌دا.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى، پێشبینى ده‌كرا رووبه‌رێكى زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى فه‌راهه‌م بكرێت و بارودۆخى مافى مرۆڤ له ئێران باشتر بكرێت، هه‌روه‌ها پێشبینى ده‌كرا قازانجه ئابوورییه‌كانى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بۆ ته‌واوى ئێرانییه‌كان بێت و توێژى ناوه‌ڕاستى ریفۆرمخوازیش له‌كۆتاییدا بتوانێت ورده ورده هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ى دیموكراسیدا هه‌ڵبنێت، به‌ڵام هیچكام له‌و پێشبینانه نه‌هاتنه‌دى.
له‌ڕووى ئابوورییه‌وه، پاش واژووكردنى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و له مانگى كانونى دووه‌مى 2017دا له‌كۆى 110 رێككه‌وتننامه، كه لانى كه‌م به‌هاكه‌یان 80 ملیار دۆلار بوو، 90 رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا واژووكرا كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ قه‌واره‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌تى ئێرانى یان ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نزیكن لێوه‌ى، واتا بوژاندنه‌وه‌ى ئابوورى تاڕاده‌یه‌كى زۆر سوودى به ده‌سه‌ڵات گه‌یاند، ئه‌وه‌ش جێگاى سه‌رسوڕمان نییه، به‌وپێیه‌ى په‌یكه‌رى سیاسى ئابوورى كۆمارى ئیسلامى به‌ئه‌سته‌م كه‌رتێكى تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت.
له‌ڕووى جیۆسیاسى هه‌رێمایه‌تیشه‌وه، یه‌كێتیى ئه‌وروپا و هه‌رسێ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى دیكه پێشبینى ئه‌وه‌یان ده‌كرد جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى به‌شدارى له به‌دیهێنانى ئاشتى و ئارامى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى بكات، سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ش، له‌نێویشیاندا زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى دراوسێى ئێران، پێشبینییان ده‌كرد پابه‌ندبوونى ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كى میانڕه‌وانه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر سیاسه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كانى هه‌بێت، به‌ڵام له‌واقیعدا به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته فراوانخوازییه‌ى سوپاى پاسداران و سه‌ركردایه‌تى رابه‌رى باڵا پیاده‌یان ده‌كرد، سیاسه‌تى میانڕه‌وى حه‌سه‌ن رۆحانى به‌رامبه‌ر خۆرئاوا رووى له لاوازبوون كرد.
له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌كییش، ئێران هه‌وڵیده‌دا له‌پاڵ پارێزگاریكردن له هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى ئامانجى خۆى به‌دى بهێنێت، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بووه هۆى خۆشكردنى ئاگرى ململانێكانى عێراق و سوریا و هه‌ڵكشانى بارگرژى له‌گه‌ڵ سعودیه و ئیسرائیل لێكه‌وته‌وه، كه هه‌ردووكیان هاوبه‌شى یه‌كێتیى ئه‌وروپان. پرۆسه‌ى راگرتنى هاوسه‌نگیش له‌نێوان هێشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هاوبه‌شه له‌لایه‌ك و هاوكات نزیكبوونه‌وه له ئێران له‌لایه‌كى تر گرژى و ئاڵۆزییه‌كى وه‌هاى هێنایه ئاراوه كه ئه‌گه‌رى هه‌یه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كى كراوه‌ى لێ بكه‌وێته‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش یه‌كێتیى ئه‌وروپا بكه‌وێته دۆخێكى سه‌خته‌وه.
چاوخشاندنه‌وه به كه‌موكورتییه‌كانى سیاسه‌تى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران
كه‌موكورتییه‌كانى سیاسه‌تى یه‌كێتیى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران له مه‌یلى قه‌به‌كردنى سیاسه‌ته‌كانى ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌وپێیه‌ى به‌درێژایى ده‌یه‌كانى رابردوو، ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپا ئاره‌زووى ئه‌وه‌یان كردووه جیاوازى نێوان هه‌ردوولا باڵى توندڕه‌وه‌كان و میانڕه‌وه‌كانى رژێمى ئێرانى قه‌به بكه‌ن، پاشان له‌دواى واژووكردنى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش، ئه‌وروپا گوزارشتى له دڵه‌ڕاوكێى خۆیكرد به‌وه‌ى نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى به‌هێزتر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورى و جیۆسیاسییه‌كانى دووچارى مه‌ترسى بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به جیۆسیاسى ناوچه‌كه‌ش، ئه‌وروپا هه‌ڵه‌یكرد كاتێك واى دانا كه سیاسه‌تى پابه‌ندبوونى ئێران گۆڕانكارى له سیاسه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كات. هه‌ڵوێستى ئه‌وروپاش به‌رامبه‌ر جیۆسیاسى ناوچه‌كه جه‌خت له‌و مه‌ترسیانه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ستن به بابه‌تى سه‌قامگیرییه‌وه، ئه‌وه‌بوو له سوریا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامی‌دا كۆك بوون و سه‌ره‌نجام مانه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى لێكه‌وته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وروپا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى فه‌رامۆشكرد كه كاره دڕندانه‌كانى ئه‌سه‌د باسكى تێرۆرى جیهادى ئه‌ستوور ده‌كات، كه له‌ئێستادا دژایه‌تیكردنى به كارى هه‌ره له‌پێشینه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا داده‌نرێت.
بۆیه له‌سه‌ر ئه‌وروپا پێویسته د‌رك به‌وه بكات كه ناكرێت ئێران به فاكته‌رى سه‌قامگیرى له خۆرئاواى ئاسیا هه‌ژمار بكات، چونكه له‌كاتێكدا یه‌كێتیى ئه‌وروپا چاوى زیاترى بڕیبووه چالاكییه زیانبه‌خشه‌كانى سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانى، مه‌ترسییه روون و ئاشكراكانى په‌یوه‌ست به ئێرانى فه‌رامۆشكردبوو، به‌تایبه‌ت مه‌یله فراوانخوازییه‌كه‌ى، كه دواجار بووه هۆى تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێى. ئه‌وه‌تا له عێراق و سوریا تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ى پێى لێ راكێشاوه، ئه‌م جۆره سیاسه‌ته‌ى ئێران – یش له‌گه‌ڵ ئامانجى یه‌كێتیى ئه‌وروپادا دژبه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێته‌وه به‌وه‌ى كار بۆ به‌دیهێنانى سه‌قامگیرییه‌كى درێژخایه‌ن له ناوچه‌كه و به‌هێزكردنى په‌یكه‌ره‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات تیایدا.
قه‌یرانه سێ جه‌مسه‌رییه‌كه‌ى ئێران
شۆڕشى ساڵى 2017 – 2018ـى دژ به رژێم په‌رده‌ى له‌سه‌ر وه‌رزێكى نوێى مێژووى كۆمارى ئیسلامى هه‌ڵماڵى. سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌وروپا و تاران - یش، پێویسته ئه‌وروپا ده‌رئه‌نجامى گرنگ له‌و په‌ره‌سه‌ندنه دیاره‌وه هه‌ڵبهێنجێت، به‌وپێیه‌ى قه‌یرانێكى سێ جه‌مسه‌رى كۆمارى ئیسلامى ته‌نیوه و باڵى به‌سه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسى و ژینگه‌ییه‌دا كێشاوه كه هه‌موویان پێكه‌وه هانى سه‌رهه‌ڵدانى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
یه‌كه‌م: ئێران به‌ده‌ست گرفتێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنێت، نیوه‌ى دانیشتووانى وڵات له هێڵى هه‌ژارییه‌وه نزیكن و سێ یه‌كى دانیشتووانى شاره‌كان له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كاندان، هه‌روه‌ها ئێران – یش به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى جیهان داده‌نرێت كه به‌رزترین رێژه‌ى بێكارى له‌نێو گه‌نجاندا تێدایه، لاوازیى جموجووڵى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئابوورى وڵاتیش ئابوورییه‌كى سیاسى وه‌هاى هێناوه‌ته ئاراوه كه ئه‌ندامانى رژێم و لایه‌نگرانى مه‌یلیان پێى دێت. هاوكات به‌هۆى نه‌بوونى چاكسازیشه‌وه، دۆخى ئابوورى به‌ره‌و خراپى چووه، خۆى له‌خۆیدا ئابوورى ئێران – یش به‌ده‌ست به‌ڕێوه‌بردنى خراپ و خزم خزمێنه و گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌رچه‌نده سزاكانى ئه‌مریكاش ده‌ستى له تێكچوونى دۆخى وڵات‌دا هه‌بووه، به‌ڵام زۆربه‌ى جار زیاده‌ڕه‌وى له تێكڕاى كاریگه‌ریى سزاكاندا ده‌كرێت له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى ئێران، كه له‌ڕاستیدا خودى رژێم هۆكارى تێكچوونیه‌تى.
دووه‌م: كۆمارى ئیسلامى رووبه‌ڕووى چه‌قبه‌ستووییه‌كى سیاسى بێ وێنه بۆته‌وه، هه‌روه‌ك به‌دروشمى ناڕازییه‌كانیشه‌وه دیاره، توڕه‌یى گه‌ل سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى گرتۆته‌وه، به‌هه‌ردوو باڵى توندڕه‌و و میانڕه‌وه، ئه‌مه جگه له دامه‌زراوه ئاینییه‌كان، كه زۆربه‌یان به ریفۆرمخواز هه‌ژمار ده‌كرێن، هه‌ربۆیه گومانێكى زۆر له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تى ته‌واوى رژێم دروستبووه.
سێیه‌م: ئێران به‌ده‌ست كاره‌ساتێكى ژینگه‌یى وه‌هاوه ده‌ناڵێنێت كه هۆكارى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و كاره‌ساته خودى رژێم خۆیه‌تى، گه‌ر ئاڕاسته‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بن، ئه‌وا له‌ماوه‌ى 15 بۆ 20 ساڵى داهاتوودا نیوه‌ى پارێزگاكانى وڵات بۆ ژیان ده‌ست ناده‌ن، به‌هاتنى ساڵى 2050ش ته‌واوى ئێران ده‌بێته بیابان. ئه‌م كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌ش (به كه‌میى ئاویشه‌وه) به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشى نیشتمانى داده‌نرێت، ئه‌وه‌تا له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه له گوزه‌رانى ده‌یان ملیۆن هاووڵاتى ئێرانى ده‌كات. زۆربه‌ى جاریش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته به سه‌ركوتكردن وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه.
راسپارده‌كان
وه‌ك خاڵێكى ده‌ستپێكى بنچینه‌یى، پێویسته یه‌كێتیى ئه‌وروپا سیاسه‌تێكى یه‌كگرتووى وه‌ها به‌رامبه‌ر ئێران دابڕێژێت كه هه‌موو ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام پێوه‌ى پابه‌ند بن تاوه‌كو هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكى تاكلایه‌نه‌ى هه‌لپه‌رستانه روونه‌دات. هه‌روه‌ها پێویسته زه‌مینه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ڵوێسته ئه‌وروپییه تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه‌كاندا بدۆزرێته‌وه، به‌جۆرێك كه سیاسه‌تى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌م ره‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییانه له‌خۆبگرێت:
پاراستنى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه
به‌پاڵپشتى روسیا و چین، له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته له‌به‌ر دوو هۆكار پارێزگارى له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بكات:
یه‌كه‌م: كۆت و به‌ندكردنى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران رێگا له سه‌رهه‌ڵدانى پێشبڕكێى خۆپڕچه‌ككردنى ئه‌تۆمى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گرێت.
دووه‌م: پاراستنى رێككه‌وتنه‌كه وا له یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌كات قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى به‌سه‌ر ئێرانه‌وه بهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌رنا به‌شكستهێنانى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌ش به بادا ده‌چێت.
له‌پێناو به‌رده‌وامبوونى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وروپا پێویسته له‌ڕێگاى دامه‌زراوه بچووك و مام ناوه‌نده‌كانیه‌وه پارێزگارى له كارلێكه بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بكات و رێگاى پێ بدات نه‌وته‌كه‌ى بۆ ئه‌وروپا بگوێزێته‌وه و دامه‌زراوه داراییه‌كانیشى رێگا بۆ پرۆسه‌كانى پێدانى پاره‌ى كڕینى نه‌وت خۆش بكه‌ن.
به‌شداریپێكردنى واشنتۆن
وێڕاى ئه‌و مه‌یله‌ى بۆ په‌راوێزخستنى تره‌مپ له‌ئارادایه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وروپا پێویسته زه‌مینه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌وڵه‌تانى هاوپه‌یمانى ناتۆدا بدۆزێته‌وه و هاوكات كار له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاشدا بكات كه تایبه‌ت كراون به دۆسیه‌ى ئێران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌خشینى كۆمپانیاكانى له سزاكانى ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت. به‌بێ ئه‌وه‌شى یه‌كێتیى ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ واشنتۆن بپچڕێنێت، ده‌توانێت له‌ڕێگاى سندوقى دراوى ئه‌وروپى و سیستمێكى جیا له سیستمى SWIFTه‌وه پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیى خۆى به‌هێزتر بكات. هه‌رچه‌نده به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه‌ش له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا مه‌حاڵه.
به‌كارهێنانى قه‌ڵه‌مڕه‌وى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران
له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته له‌پێناو گه‌یشتن به گۆڕانكارییه‌كى هه‌نگاو به هه‌نگاو له ره‌فتارى ناوخۆیى و هه‌رێمایه‌تى ئێران‌دا قورسایى خۆى به‌كاربهێنێت، به‌هۆى ئه‌وه‌شى یه‌كێتیى ئه‌وروپا لاى تاران له ده‌وڵه‌تانى دیكه له‌پێشتره، ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى مه‌رج بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت. به‌پشت به‌ستن به په‌یوه‌ندییه‌كى جێگیریش، یه‌كێتیى ئه‌وروپا ده‌توانێت هانده‌رێكى گرنگى تاران بێت تا ده‌ست به گۆڕینى ره‌فتاره‌كانى بكات. وێڕاى ئه‌وه‌شى تاران به‌فه‌رمى ره‌تیكردۆته‌وه له‌گه‌ڵ برۆكسلدا باس له پرسه ناوخۆییه‌كانى و رۆڵه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى بكات، به‌ڵام ترسى ناسه‌قامگیرى ئابوورى له‌ناوخۆدا پاڵى پێوه ده‌نێت به هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو قایل بێت. له‌پاڵ به‌رده‌وامیى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌وروپا و ئێران – یش سه‌باره‌ت به ئاسایشى ناوچه‌كه، له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته ستراتیژێكى دووجه‌مسه‌ریى په‌یڕه‌و بكات: هه‌م رێگرى له ئێران بكات به‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى رۆڵ بگێڕێت، هه‌میش داواى لێ بكات كۆت و به‌ند بۆ ئه‌و رۆڵه دابنێت. هاوكات له‌سه‌ر ئه‌وروپا پێویسته جیاوازى بكات له‌نێوان ئه‌وه‌ى ئێران به ستراتیژى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى داده‌نێت و زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى دراوسێشى به هه‌ژموونخوازى له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن.
خۆبه‌دوورگرتن له پشتگیریكردنى رژێم
له‌سه‌ر ئه‌وروپا پێویسته هه‌مان ئه‌و هه‌سته دروست نه‌كاته‌وه كه له‌سه‌روبه‌ندى شۆڕشه‌كه‌ى ساڵى 2017 – 2018 دروستیكرد به‌وه‌ى رژێمى له كۆمه‌ڵگا به‌لاوه گرنگتره، به‌ڵكو ده‌بێت خۆى له په‌راوێزخستنى چه‌ندین چین و توێژى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵگاى ئێرانى به‌دووربگرێت، به‌وپێیه‌ى ناوبانگ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى دوورمه‌ودا بۆخۆى زامن ده‌كات.
گه‌ر بارودۆخى ناوخۆى ئێران – یش تێكچوو، ئه‌وا پێویسته ئه‌وروپا له‌ئه‌گه‌رى هه‌ڵكشانى دۆخه‌كه‌دا خۆى بۆ چۆنیه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه ئاماده بكات، واتا ده‌بێت یه‌كێتیى ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكى روونى هه‌بێت، هه‌ڵوێستێك كه له‌گه‌ڵ به‌هاكانیدا یه‌كبگرێته‌وه و به‌رگرى له مافه دیموكراسییه‌كانى گه‌لى ئێرانى بكات، چونكه گه‌ر نه‌یتوانى به‌و كاره هه‌ڵبستێت، ئه‌وا رێگا بۆ رژێم خۆش ده‌بێت تا په‌نا بۆ سه‌ركوتكارى ببات و ئه‌گه‌ره‌كانى رژانى خوێن زیاتر ببن.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه، گه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌مریكا چۆڵ بكات، ئیدى ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كانى رژێم ده‌شكێته‌وه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر یه‌كێتیى ئه‌وروپا پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانى ده‌سته‌بژێرى ئێرانى به‌كاربهێنێت و ئاماژه‌ى ئه‌وه‌یان بۆ بكات كه سه‌ركوتكارییه‌كه‌ى ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون و پاڵپشتییه ئابوورى و سیاسییه‌كه‌ى ده‌بێت، باشترین نمونه‌ش: كاردانه‌وه گونجاوه‌كانى ئه‌وروپا بوو به‌رامبه‌ر به‌هارى عه‌ره‌بى.