ئابووری ئازاد لە کۆماری ئیسلامی ئێران

22/12/2018

:: بێ نوسەر

نووسینی: عەلی ڕەسوڵی
وەرگێڕانی ئەژی ئازاد

لە سەرەتای شۆڕشی ئێران ساڵی ١٩٧٩ تاوەکو ئێستا کە نزیک بە چڵ ساڵ تێپەڕدەبێت، بەردەوام مشتومڕێكی گەورە لە نێوان لایەنگرانی "ئابووری ئازاد" و گروپێکی تر کە بە "چەپی ئیسلامی" ناوبانگیان دەرکردووە، لە ئارادا بووە. بەدەر لە لایەنە تیۆرییەکان ئەم مشتومڕە لە دە ساڵی یەکەمی شۆڕشی ئێراندا لە دروستبوونی بەرەناوخۆییەکانی حزبی کۆماری ئیسلامی و دووکەرتبوونی، رووبەڕووبوونەوەی ئایەتوڵا خامنەیی و میرحوسێن موسەوی و بەربەرەکانێی ناو کابینە و دواجار مشتومڕ لە سەر ئابووری جەنگی بە ئاشکرا دەرکەوت. بەڵام بە کۆتاییهاتنی شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ عێڕاقدا، کۆچی دوایی ئایەتوڵا خومەینی و هاتنەسەر دەسەڵاتی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ئەم مشتومڕانە لانیکەم لە رەهەندی دانانی سیاسەتی ئابووری، تا رادەیەکی زۆر بە قازانجی لایەنگرانی ئابووری ئازاد شکایەوە و ئەم بەرەیە بە لادانی ڕکابەرەکەیان، پۆستە ئابوورییە سەرەکییەکانیان لە دەوڵەت، پەرلەمان و دامەزراوەکانی بڕیاردان وەک "ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار" و دواتر "ناوەندی توێژینەوەکانی پەرلەمانی ئێران" گرتەدەست.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure