دەوڵەتی ڕۆحانی و سیاسەتی دراو؛ دێوەزمەیەک بەناوی دۆلار

22/12/2018

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان

نوسينى: ئەژی ئازاد ئەبوبەکر
پێشەکی
لە پێنجەمین ساڵی دەوڵەتی حەسەنی ڕۆحانیدا، ئێران بە قورسترین دۆخی ئابووریدا تێدەپەرێت و دابەزینی بەردەوام و بێوێنەی نرخی ریاڵی ئێرانی لە بەرامبەر دۆلاردا دیارترین رواڵەتی چەقبەستوویی و دژواریی دۆخی ئابووری ئیستای ئێرانە و بۆتە قەیرانێک کە چارەسەرکردنی بە هۆی دۆخی سیاسی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و سیاسەتەکانی ئەمەریکاوە ئەستەم دێتە بەرچاو. سەرەڕای ئەوەی کە کاربەدەستانی دەوڵەت لە هەوڵی ئەوەدان نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەکەی نەبێتە پێوانەیەک بۆ دۆخی گشتی ئابووری وڵات، بەڵام ئەوەی کە لە ئاستی کۆمەڵگەی ئێرانی و بەشێکی زۆر لە ڕەخنەگرانەوەی وەک پێوانەیەک بۆ خراپی دۆخەکە لێیدەڕوانرێت، دابەزینی بەردەوامی نرخی ڕیاڵە کە کاریگەری گەورەی لەسەر سەرجەم جومگەکانی ئابووری و تەنانەت کۆمەڵایەتی ئێران بەجێهێشتووە. لەم توێژینەوەدا هەوڵدراوە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و هەنگاوەکانی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە و دەرئەنجامەکانی بخرێتەڕوو.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure