::
بێ نوسەر
سه‌رچاوه: stratford
ناوه‌ندی "ستراتفۆر" كه ناوه‌ندێكی دیراساتی ستراتیژی و ئه‌منی ئه‌مریكایه، و ساڵانه، و هه‌ر سێ مانگ جارێكیش پێشبینه‌كانی خۆی بۆ رووداو و دیارده سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌خاته‌ڕوو، راپۆرتى ئه‌مجاره‌ی ناوه‌نده‌كه تایبه‌ته به ساڵى 2019 و ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان وه‌ك هه‌میشه پوخته‌ی راپۆرته‌كه بڵاوده‌كاته‌وه:
ناوه‌ندى هه‌واڵگریى ئه‌مریكى "ستراتفۆر" راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى ده‌رباره‌ى ئاڕاسته سیاسییه پێشبینیكراوه‌كان بۆ ساڵى 2019 بڵاوكرده‌وه، به‌شێكى تایبه‌تیشى بۆ دیارترین پێشبینییه‌كانى په‌یوه‌ست به رووداو و پرسه سیاسییه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ته‌رخانكردووه، له‌خواریشه‌وه گرنگترین ئه‌و خاڵانه خراونه‌ته‌ڕوو كه له راپۆرتى ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كه ده‌رباره‌ى جیهان و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست باسكراون.
ناوه‌نده‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ساڵى 2019 به‌هۆى سه‌پاندنى سزا و باجى گومرگى به‌سه‌ر شمه‌كى چینى و پاڵپشتیكردنى زیاترى تایوان و هه‌روه‌ها ئاماده‌یى به‌هێزى په‌كین له ده‌ریاى باشوورى چین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌دات كه هه‌مان بابه‌ت له په‌یماننامه‌كانى په‌یوه‌ست به خۆپڕچه‌ككردنیشدا رووده‌دات، به‌وپێیه‌ى ساڵى 2019 كێبڕكێى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ك و روسیا و چین له‌لایه‌كى دیكه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ره‌نگه له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌وڵه‌تانى سه‌ر سنوور، وه‌ك پۆڵه‌ندا و تایوان سوودمه‌ند بن، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى هه‌وڵى پاراستنى بێلایه‌نیى خۆیان ده‌ده‌ن، وه‌ك توركیا و هیندستان و ڤێتنام، ئه‌وا دووچارى سه‌رئێشه ده‌بنه‌وه.
راپۆرته‌كه پێشبینى ئه‌وه ده‌كات جیهان رووبه‌ڕووى مه‌ترسى بازرگان‌یش ببێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆى فشارى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وروپا و كۆریاى باشوور و یابان و تایوان و ئوسترالیاوه تاوه‌كو به‌ربه‌ستى گه‌وره له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانى چینى دروست بكات، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ په‌كخستنى كارى رێكخراوى بازرگانى جیهانى، ساڵى 2019 هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى دوولایه‌نه‌ى كێشه بازرگانییه‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
راپۆرته‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات كه به‌ختى سه‌ركه‌وتنى دانووستانى نێوان هه‌ریه‌ك له مه‌كسیك و كه‌نه‌دا و یابان و كۆریاى باكوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له دانووستانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌وروپا زیاتره، كه هه‌ر له‌ئێستاوه دیاره شكست ده‌هێنێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا باجى گومرگى له‌سه‌ر چین زیاد ده‌كات، به‌ڵام دواجار كۆتا كاریگه‌ریى ئه‌مریكا له‌سه‌ر كۆى بازرگانى جیهانیى بایه‌خێكى ئه‌وتۆى نابێت، لێره‌شدا ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌ى پۆپۆلیستى ئیتاڵیا بۆسه‌ر ناوچه‌ى یۆرۆ و هه‌ڵمه‌تى ئه‌مریكا دژ به ئێران ده‌كات.
راپۆرته‌كه پێى وایه له‌گه‌ڵ بوونى سزاى مام ناوه‌ندیى ئاماده‌كراو بۆ كاراكردن، واشنتۆن له‌ڕووى هه‌رێمایه‌تییه‌وه هه‌وڵى دابڕانى ئێران و لاوازكردنى له‌ناوخۆدا ده‌دات، كه ئه‌وه‌ش ئومێدى ئه‌نجامدانى گفتوگۆى چاوه‌ڕوانكراو له‌نێوانیاندا لاواز ده‌كات، هه‌ربۆیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته وێڕاى ناڕه‌زایه‌تى خۆرئاوا له‌ئاست تێوه‌گلانى شازاده‌ى جێ‌نشین له كوشتنى خاشوقچى – دا، به‌ڵام كار بۆ پاراستنى سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بازاڕى وزه، ده‌ریده‌خات كه سعودیه و روسیا هه‌وڵى ئیداره‌دانى بازاڕى نه‌وت ده‌ده‌ن تاوه‌كو نرخه‌كه‌ى دانه‌به‌زێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه چاوێرى تواناى به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى ئێران ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ریشى هه‌یه عێراق و لیبیا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌رزبكه‌نه‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه له‌گه‌ڵ چوونى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ نێو بازاڕى غازى سروشتى له ساڵى 2019دا، ئه‌وا بازاڕه‌كه دووچارى له‌رزین ده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ى یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانى هه‌نارده‌كه‌رى غازى سروشتى له جیهاندا.
راپۆرته‌كه سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه راده‌كێشێت كه سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكاى لاتین ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریى ئه‌و هه‌وڵه‌ى حكومه‌تى راستڕه‌وى برازیلى بۆ كۆنترۆڵكردنى قه‌یرانى نێوان ڤه‌نزوێلا و كۆڵۆمبیا ده‌یدات، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه ئه‌سیوبیا له‌ڕێگاى راكێشانى وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كییه‌وه پاڵنه‌رى گۆڕانكارى ده‌بێت له نیمچه‌دوورگه‌ى سۆماڵ‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه ئاڵنگارییه ناوخۆییه‌كان و كێشمه‌كێشمه ئیتنییه‌كان ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌جێندایه‌ى حكومه‌ت هه‌وڵى بۆ ده‌دات.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ زیادبوونى كێشمه‌كێشمى نێوان زلهێزه‌كاندا (چین و روسیا و ئه‌مریكا)، به‌ڵام هه‌وڵى دواهه‌مینیان بۆ په‌راوێزخستنى چین له ساڵى 2019دا سنووردار ده‌بێت و په‌ره‌سه‌ندنى به‌رچاوى پیشه‌سازى چه‌ك و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشبڕكێى خۆپڕچه‌ككردن له‌نێوان ئه‌مریكا و چین و روسیا دێنێته ئاراوه.
ئێران له‌ژێر گه‌مارۆدا
به‌پێى ناوه‌ندى ستراتفۆر بێت، وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى سزاكانى ئه‌مریكا زیان به ئێران ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام رووخانى حكومه‌تى لێ ناكه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌شدا كه ئابوورى وڵات به‌ده‌ست قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنێت. له‌ڕێگاى زیادكردنى سزاكانیشه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ئێران ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێزى گفتوگۆ بكات، به‌ڵام ئه‌وه سوودى نابێت، به‌وپێیه‌ى لایه‌نه‌كانى ئێران باز به‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانیاندا ده‌ده‌ن و سه‌قامگیرى رژێم ده‌كه‌نه كارى له‌پێشینه‌ى خۆیان. جگه له‌وه، سزاكانى ئه‌مریكا بارگرژییه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات، كه ئه‌وه‌ش سه‌رمایه‌ى سیاسى كۆنه‌پارێز و توندڕه‌وه‌كان دژى ئیداره‌ى سه‌رۆكى میانڕه‌و "حه‌سه‌ن رۆحانى" به‌هێزتر ده‌كات. له‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه، باسكى ده‌زگا هه‌واڵگرى و ئه‌منییه ئێرانییه‌كان له‌ژێر پاساوى پێویستیى قووڵكردنه‌وه‌ى ستراتیژى به‌رگرى ئه‌و وڵاته له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گوشاره‌كاندا ئه‌ستوور ده‌كرێن.
هه‌رچه‌نده ئێران – یش هه‌موو هه‌وڵێكى خۆى ده‌دات تا تۆڵه له‌وانه بكاته‌وه كه ده‌ستدرێژییان كردۆته‌سه‌ر، به‌ڵام له‌ئێستا ده‌ست له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سه‌ربازیى ته‌قلیدى ده‌پارێزێت.
هاوكات تاران هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگاى گێچه‌ڵكردن به كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان و كه‌شتى هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆن له ده‌وڵه‌تانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى بالیستى یاخود چاوخشاندنه‌وه‌ى به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كاندا تۆڵه‌ى خۆى بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا زۆر پێویست نه‌كات كارى له‌وشێوه‌یه ناكات. بگره له‌برى ئه‌وه تاران جه‌نگى ئه‌لیكترۆنى یان ئۆپه‌راسیۆنى نهێنى یاخود بریكاره هه‌رێمایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو به‌كارده‌هێنێت.
هه‌رچه‌نده ئێران ده‌یه‌وێت خۆى له وروژاندنى گورزى سه‌ربازیى ته‌قلیدى به‌دووربگرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ى پشتیوانى سیاسیى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له ساڵى 2019 و گۆڕینى گاره‌نتییه ئابوورییه‌كان به گوتارى سیاسى به‌تاڵ، تاران ئاماده‌یى زیاترى بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى تۆڵه‌ئامێزى توندترى تێدا ده‌بێت.
واشنتۆن باسكى هاوپه‌یمانه‌كانى ئه‌ستوور ده‌كات
له‌میانى هه‌وڵدانیدا بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتیژه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى، كه مه‌به‌ست لێى په‌ڕوباڵكردنى ئێرانه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشت به دوو گروپ له هاوپه‌یمان ده‌به‌ستێت كه ئامانجى لێكچوویان هه‌یه، گروپى یه‌كه‌میان ئه‌و هاوپه‌یمانانه ده‌گرێته‌وه كه بایه‌خێكى زۆر به ئێران ده‌ده‌ن و ئاماده‌ن سیاسه‌تى دژ به‌و وڵاته په‌یڕه‌و بكه‌ن، ئه‌وانیش ئیسرائیل و شانشینى عه‌ره‌بى سعودى و ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوون، هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كى خێرا به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌یه له بێ متمانه‌یى و ململانێدا زاڵ بن و هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو باشتركردنى هه‌ماهه‌نگى نێوانیان دژ به تاران له بوارى ئه‌لیكترۆنى و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیشدا یه‌كبخه‌ن.
هه‌رچى گروپى دووه‌مى هاوپه‌یمانه‌كانیشه، كه كوێت و عومان و قه‌ته‌ڕ ده‌گرێته‌وه، ئاره‌زوویه‌كى كه‌متریان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنى هه‌ڵوێستێكى توند دژ به ئێران، ده‌كرێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له هه‌ندێك كێشمه‌كێشم و قه‌یرانى هه‌رێمایه‌تیدا به‌هایه‌كى ستراتیژى و دیپلۆماسى و ئابوورى بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. هه‌رچه‌نده باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ واشنتۆن سنوورێك بۆ گه‌مارۆكانى سه‌ر قه‌ته‌ڕ داده‌نێت، به‌ڵام دواجار ململانێى بنچینه‌یى نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
سعودیه ...ئابڕوچوونه‌كه‌ى خاشوقچى له‌كۆڵ ئال سعود نابێته‌وه
له‌سه‌ر سعودیه پێویسته له ساڵى 2019دا ئیداره‌ى مه‌ترسییه به‌رچاوه‌كانى په‌یوه‌ست به شازاده‌ى جێ‌نشین "موحه‌ممه‌د بن سه‌لمان" بدات، له‌دواى كوشتنى رۆژنامه‌نووسى سعودى "جه‌مال خاشوقچى"یش، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى شازاده‌ى جێنشینى سعودیه چاوێكى نێوده‌وڵه‌تى زۆرى دێته‌سه‌ر، هه‌رچه‌نده هێشتا پێگه‌كه‌ى له‌نێو سیستمى پاشایه‌تى سعودیه‌دا نه‌له‌قیوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دۆخى شازاده‌ى جێنشینى باڵاده‌ست پشت به پاڵپشتى شا سه‌لمانى باوكى ده‌به‌ستێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا به‌رخۆدانى هێمنانه‌ى نێو بنه‌ماڵه‌ى پاشایه‌تیش له هه‌ڵكشان به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانى ریاز – یش سنوورێك بۆ پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كانیان و وه‌به‌رهێنانى بیانى راسته‌وخۆ بۆ سعودیه داده‌نێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناچێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت.
لاى خۆیشیه‌وه ریاز له ساڵى داهاتوودا له‌سه‌ر به‌هێزكردنى ئامانجه‌كانى "دیدگاى 2030" به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌پاى هێما ئابوورییه ئه‌رێنییه‌كانى وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له ساڵى 2018 و هه‌بوونى ده‌رفه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى دابه‌زینى ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێرانى، رێكاره‌كانى سكهه‌ڵگوشین هێور ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه سعودیه ده‌توانێت خۆى له گۆڕانكارى ریشه‌یى سه‌خت بۆ ئابوورى ئه‌و وڵاته به‌دوور بگرێت، به‌تایبه‌ت له بازاڕه‌كانى كاردا. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى ده‌رهه‌ق به شوێنى نیشته‌جێبوون و مووچه و گوزه‌رانى خه‌ڵكیش ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌كات پاره‌كانى خۆى بۆ كۆمه‌ككردن و خۆبه‌دوورگرتن له ره‌خنه‌گرتن به‌كاربهێنێت.
چه‌ندین ده‌یه‌یه ئابوورى سعودیه له‌لایه‌ن ئه‌و نمونه‌یه‌وه هه‌ژموونى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه كه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، له‌و نمونه‌یه‌شدا، شانشینى عه‌ره‌بى سعودى به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته ره‌یعییه كلاسیكییه‌كان داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ى حكومه‌ت و قه‌واره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌ت ته‌نها یه‌ك سه‌رچاوه‌ى داهاتیان هه‌یه، ئه‌ویش داهاتى نه‌وته، كه جارێكى دیكه به‌سه‌ر گه‌لدا دابه‌شده‌كرێته‌وه.
له‌كاتێكیشدا داهاتى نه‌وت و غاز به‌شدارییه‌كى گه‌وره له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوخۆیى شانشینى عه‌ره‌بى سعودیدا ناكات، به‌ڵام زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى بودجه‌ى حكومه‌ت پێكده‌هێنێت.
جگه له‌وه‌ى كۆمپانیاكانى سه‌ربه ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ژموونى خۆیان به‌سه‌ر چالاكیى په‌یوه‌ست به هایدرۆكاربۆندا گرتووه، وه‌ك كۆمپانیاى نه‌وتى عه‌ره‌بى سعودى "ئارامكۆ" و كۆمپانیا "سابك".
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى پلانى چاكسازى ئابوورى نێو "دیدگاى 2030"یش بریتییه له كۆتاییهێنان به‌و گه‌نده‌ڵییه و گواستنه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتى گه‌شه‌ى ئابوورى بۆسه‌ر شانى كه‌رتى تایبه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه له كه‌رتى گشتى. به‌وشێوه‌یه‌ش شانشینى عه‌ره‌بى سعودى هیواى وایه ئابوورییه‌كه‌ى هه‌مه‌جۆر بكات، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه گه‌یشتن به لوتكه‌ى خواست له‌سه‌ر نه‌وت له مه‌وداى مام ناوه‌ندا به ئه‌گه‌رێكى كراوه داده‌نرێت.
به‌ڵام ئه‌م وه‌رچه‌رخانه ده‌ریخست كه ئێجگار ئه‌سته‌مه، به‌وپێیه‌ى بارگرژى سیاسى هێناوه‌ته ئاراوه، به ئابڕوچوون و قه‌یرانه دیپلۆماسییه‌كانى نێوان سعودیه و ده‌وڵه‌تانى دیكه و ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌شه‌وه كه له‌ئاكامى گۆڕ‌انى نرخى نه‌وته‌وه دروست بووه. جگه له‌وه‌ى تۆمارى په‌یوه‌ست به ئامانجه‌كانى چاكسازى ئابوورى مۆله‌قه و له بایه‌خى وه‌به‌رهێنه‌ره بیانى و ناوخۆییه‌كان و متمانه‌یانى به پڕۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تى سعودیه كه‌مكردۆته‌وه.
سوریا..ململانێى نێوان زلهێزه‌كان
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى دیمه‌شق و داڕمانى رێكخراوى داعشدا، شه‌ڕى نێوان حكومه‌ت و یاخیبووه‌كان ده‌ستیكرد به هێوربوونه‌وه، به‌ڵام له ساڵى 2019دا مه‌ترسى ئه‌وه دێته ئاراوه پێكدادان له‌نێوان ده‌وڵه‌تانى ناكۆكدا سه‌رهه‌ڵبدات، بۆ نمونه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و روسیا و توركیا و ئێران و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانى دیكه‌ى تێوه‌گلاو له سوریا به‌یه‌كدا بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگێكى گه‌وره‌تره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌رفه‌ته‌كانى هه‌ڵكشانى كێشمه‌كێشمى نێوانیان كه‌متر بكه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى ره‌نگه نه‌توانرێت كۆنترۆڵى ته‌واوى مه‌ترسییه‌كان بكرێت.
راسته له‌وانه‌یه نه‌توانرێت جه‌نگى ناوخۆیى سوریا له‌یاد بكرێت – لانى كه‌م له‌لایه‌ن ملیۆنه‌ها زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌و جه‌نگه‌وه – به‌ڵام له‌ئێستادا چیتر وه‌ك پێشوو ململانێى سوریا سه‌ردێڕى هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌ته‌نیوه، به‌ڕاده‌یه‌كى زۆریش هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزه حكومییه‌كانى سوریا له كۆنترۆڵكردنى زۆرینه‌ى ناوه‌نده‌كانى نیشته‌جێبوونى وڵات‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون و زۆربه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ تاڕاده‌یه‌ك چوونه‌ته قۆناغى سڕبوونه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌شدا كه ململانێى توند كه‌متر بۆته‌وه له وڵات‌دا، هێشتا ساڵى داهاتوو پڕه له مه‌ترسى، مه‌ترسییه‌ك كه ره‌نگه گه‌وره‌ترین باهۆز بێت تاوه‌كو ئێستا روویدابێت، ئه‌مجاره‌ش نه‌ك به‌ته‌نها له‌نێوان هێزه حكومییه‌كان و یاخیبووه‌كاندا، به‌ڵكو له‌نێوان چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا كه حاڵى حازر له‌نێو گۆڕه‌پانى پڕ له كێشمه‌كێشمى سوریادان.
به‌درێژایى ساڵانى رابردوو، زلهێزه‌كانى جیهان له‌پاڵ هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا له سوریا له‌یه‌كتر نزیك ده‌بوونه‌وه تاوه‌كو كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجى جۆراوجۆر به‌دى بهێنن، هه‌ندێك له‌و ئامانجانه تێكشكاندنى رێكخراوى په‌ڕگیرى داعش بوو – كه له‌ئێستادا به‌هۆى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه له‌نێو تاریكیدایه – ئه‌وه‌ش ئامانجێكه كه هه‌مووان به‌شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌سه‌رى كۆك بوون، به‌ڵام زۆرێك له ئامانجه‌كانى دیكه وه‌ها نین، راسته له‌وانه‌یه توركیا و ئیسرائیل و ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و روسیا بایه‌خێكى گه‌وره به چوونه نێو جه‌نگێكى كراوه له‌گه‌ڵ یه‌كدى نه‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵدانیان بۆ به‌دیهێنانى ئامانجى جیاواز و نه‌بوونى بۆشاییه‌كى به‌رفراوان له گۆڕه‌پانێكى سیخناخدا بۆ ئه‌نجامدانى مانۆڕ، به‌و مانایه دێت كه ره‌نگه ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى مه‌ترسى ده‌مارگرتنێكى بێ مه‌به‌ست یاخود مه‌به‌ستدار بێنێته ئاراوه، كه ئه‌وه‌ش دواجار پێكهه‌ڵپژانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه و بگره له‌وانه‌یه ئه‌و پێكهه‌ڵپژانه لێكه‌وته‌ى جیهانى به‌دواى خۆیدا بهێنێت.
گۆڕه‌پانى ململانێكه
مه‌ترسییه بنه‌ڕه‌تییه‌كه له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه كه حكومه‌تى سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانى، به‌تایبه‌ت ئێران، له ئاره‌زووكردنى گێڕانه‌وه‌ى خاكى زیاتر به‌رده‌وامن. جگه له‌و ژماره كه‌مه‌ى پاشماوه‌ى داعشى دابڕێنراویش كه تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانى سه‌ربه حكومه‌تى سوریا هه‌وڵى ده‌ستگیركردنیان ده‌ده‌ن، هه‌ریه‌ك له دیمه‌شق و تاران بایه‌خ به دوو ناوچه‌ى سه‌ره‌كى ده‌ده‌ن: باكوور و باكوورى خۆرئاواى سوریا، كه یاخیبووه نانخۆره‌كانى توركیا كۆنترۆڵیان كردووه، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵات و باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا، كه له‌ژێر هه‌ژموونى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدایه، ئه‌و هێزانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتى ده‌كرێن. له‌كاتێكیشدا بوونى هێزه ئه‌مریكى و توركییه‌كان له‌نزیك یه‌كتر سنوورێك بۆ تواناى دیمه‌شق و تاران داده‌نێت پێشڕه‌وى به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، به‌ڵام پێناچێت هێزه‌كانى سه‌ربه حكومه‌تى سوریا ته‌واو بێ چالاكى بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ك دیاریشه، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامدانى هه‌ندێك چالاكى سه‌ربازى له پارێزگاى ئیدلب هه‌ر ده‌بێت رووبدات، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسى پێكدادانى راسته‌وخۆ له‌نێوان هێزه‌كانى سه‌ربه حكومه‌تى سوریا له‌لایه‌ك و هێزه توركییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه یاخیبووه‌كانى له‌لایه‌كى دیكه زیاتر ده‌كات. گه‌ر دیمه‌شق – یش زامنى هاریكارى مۆسكۆى له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كرد له ئیدلب، ئه‌وا ته‌نها ئه‌گه‌رى روودانى ململانێ له‌نێوان سوریا – توركیا زیاد ده‌كات.
كارى له‌پێشینه‌ى روسیا هێشتنه‌وه‌ى كێشمه‌كێشمه‌كه وه‌ك خۆى (پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان) و پارێزگاریكردنه له په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیادا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆسكۆ له بێ توانایى ئه‌نقه‌ره له‌ئاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ندێك گروپى یاخیبووى په‌ڕگیر له ئیدلب بێزاره، وه‌ك هه‌یئه‌ى ته‌حریرى شام، كه له هێرشكردنه سه‌ر هێزه روسییه‌كان به‌رده‌وامه. به‌هۆى ئه‌وه‌شى دیمه‌شق هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر پاساوێك ده‌دات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى، ره‌نگه "كریملن"ـى تامه‌زرۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشمه‌كێشمه‌كه پاڵپشتى هێرشێكى ئێرانى و سورى بۆسه‌ر ئیدلب بكات و ئه‌وانیش سه‌ركێشى به هه‌ڵگیرسانى پێكدادانێكه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن.
له‌سه‌رانسه‌رى سوریاوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و وڵاته، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئامانجه‌كانى خۆى بۆ به‌رگرتن به ئاماده‌یى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران نوێ ده‌كاته‌وه، ژماره‌یه‌ك هێزى ئێرانى زۆریش له‌نزیك پێگه‌كانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه له خۆرهه‌ڵاتى سوریا بوونیان هه‌یه، هه‌ردوولاش له‌ڕابردوودا چه‌ند پێكدادانێكى سنوورداریان هه‌بووه، گه‌ر ناكۆكى نێوان واشنتۆن و تاران – یش له ساڵى 2019دا زیادیكرد، ئه‌وا ره‌نگه شه‌ڕى نێوان هێزه ئێرانییه‌كان و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له ناوچه‌كه ململانێیه‌كى گه‌وره‌ترى له‌نێوان هێزه ئه‌مریكى و ئێرانییه‌كان له سوریا لێبكه‌وێته‌وه، جگه له‌وه‌ى پێده‌چێت له سنوورێكى ئاوها داخراودا، ململانێكه هێزى سوریا و بگره روسى – یش به‌ره‌و خۆى رابكێشێت.
توركیاش وڵاتێكى دیكه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى مه‌ترسیدارى له ناوچه‌كه هه‌یه، له‌پێناو لاوازكردنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)شدا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه توركیا پێش ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ى له‌ناوبردنى كورده‌كانى ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ڵبنێت، هه‌وڵیدا پاڵپشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى واشنتۆن رایگه‌یاند ئاره‌زووى مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى دوورتر له سوریا ده‌كات، ئه‌نقه‌ره‌ى ناچار كرد دووباره بیر له ستراتیژى خۆى بكاته‌وه. هه‌ربۆیه توركیا به‌وپه‌ڕى تواناى خۆیه‌وه هه‌وڵده‌دات خۆى له پێكدادانى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكییه‌كان له سوریا لابدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵى داهاتوو به‌رده‌وام به‌دواى رێگاكانى لاوازكردنى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌لدا ده‌گه‌ڕێت. هێزه‌كانى توركیا ده‌توانن گورز له هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل و چه‌ند ئامانجێكى بایه‌خدارى دیكه بووه‌شێنن، هاوكات ئه‌نقه‌ره ده‌توانێت له‌ڕێگاى غافڵكوژكردنى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك و وروژاندنى شۆڕش له‌نێو ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدا هانى هه‌ڵمه‌تێكى نهێنى دژ به یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بدات. دواجار رێڕه‌وى كاركردن له توركیا هه‌رچۆنێك بێت، چیتر له په‌راوێزدا نامێنێته‌وه.
ئیسرائیل – یش هۆكارى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه تا به‌شدارى له‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌دا بكات، ئه‌ویش ئێرانه، به‌وپێیه‌ى تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین جار له‌ناو خاكى سوریادا گورزى له ئێران وه‌شاندووه و هه‌ندێكجاریش سه‌رى بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له تاران ناوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له مانگى ئایار روویدا. له‌هه‌مان كاتدا، ده‌كرێت كێشمه‌كێشمه‌كه زۆر به‌ئاسانى به‌رۆكى هێزى دیكه‌ش بگرێته‌وه له سوریا. ئه‌وه‌بوو له مانگى ئه‌یلولدا، سه‌ربازانى سه‌ربه هێزى به‌رگرى ئاسمانیى سوریا هه‌وڵیاندا به‌ره‌نگارى هێرشێكى ئاسمانى ئیسرائیل ببنه‌وه به‌ڵام له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كى روسییان به‌ردایه خواره‌وه. له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و رووداوه‌شدا، مۆسكۆ سیستمى به‌رگرى ئاسمانیى باشترى بۆ هاوبه‌شه سورییه‌كانى فه‌راهه‌مكرد له‌كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى له ئیسرائیل كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناچێت هه‌وڵه‌كانى روسیا هانى ئیسرائیل بدات به‌یه‌كجاریى هێرشه‌كانى رابگرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و له‌گه‌ڵ بوونى بوارێكى كه‌میشدا بۆ هه‌ڵه‌كردن، ره‌نگه هێرشه‌كانى ئیسرائیل له ئاینده‌دا دژ به ئامانجه ئێرانییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نێوان هێزه ئیسرائیلى و روسییه‌كان یاخود جه‌نگێكى فراوانترى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا لێبكه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك كه په‌ل بۆ ململانێى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵاش بهاوێژێت له لوبنان.
هیچكام له ده‌وڵه‌تانى تێوه‌گلاو له گۆمى سوریا ئاره‌زووى شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیكه ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه هه‌مووان ئه‌وپه‌ڕى تواناى خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تاوه‌كو ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌ڵكشانى كێشمه‌كێشمى نێوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى زلهێزه‌كان و تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ یه‌كدى و هه‌روه‌ها بوونى ژماره‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجى دژبه‌یه‌ك بۆ كۆنترۆڵكردنى خاك، مه‌ترسییه‌كى ئێجگار زۆر له‌ئارادایه تا هێنده‌ى تر ئاگره‌كه خۆش ببێت.
توركیا..."ئه‌ردۆگان" چاو ده‌خاته سه‌ر ئابوورى
گه‌وره‌ترین ئاڵنگارى كه له ساڵى 2019دا رووبه‌ڕووى توركیا ده‌بێته‌وه، ئابوورییه په‌ككه‌وتووه‌كه‌یه‌تى، بۆیه سه‌ربارى ئیداره‌دانى هه‌ڵاوسانه پێوانه‌ییه‌كه‌ى، ده‌بێت سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاساى تایبه‌ت به قه‌رزى كۆمپانیاكانیش بكات، كه ده‌گاته نزیكه‌ى چاره‌كى تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ئه‌و وڵاته، ئه‌مه جگه له خۆبه‌دوورگرتن له قه‌یرانێكى دیكه‌ى لیره.
هاوكات ئه‌ردۆگان ناچار ده‌بێت پێش به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان له به‌هارى داهاتوودا، له‌ڕووى سیاسییه‌وه بنكه‌ى جه‌ماوه‌ریى خۆى فراوان بكات و داواى یارمه‌تى له‌و توركانه بكات كه بارودۆخى دارایى كاریگه‌ریى كردۆته سه‌ریان و هه‌ندێكیشیان به‌هۆى سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌كه‌ى سه‌رۆكه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
ئابوورى فشه‌ڵى توركیاش پێگه‌ى ئه‌نقه‌ره له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سه‌ره‌كییه‌كانى له خۆرئاوا لاواز ده‌كات، په‌یوه‌ندى نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو روو له گرژبوون ده‌كات، به‌شێكى ئه‌و بارگرژییه‌ش بۆ په‌یوه‌ندییه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ روسیا و پاڵپشتیكردنى واشنتۆن له یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌هۆى لاوازبوونیشى له‌ئاست فشاره ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكادا، توركیا هه‌وڵده‌دات هه‌م پاڵپشتى وه‌به‌رهێنانى بیانى و هه‌میش پارێزگارى له په‌یوه‌ندییه‌كى سه‌قامگیرى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌یوه‌ندى مێژوویى ئاڵۆزى نێوان توركیا و یه‌كێتیى ئه‌وروپا ئه‌و هه‌وڵه ئاڵۆزتر ده‌كات، شانبه‌شانى هه‌وڵدان بۆ خوڵقاندنى سه‌قامگیرییه‌كى ئابوورییش، ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر سیاسه‌ته بنچینه‌ییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، به په‌ڕوباڵكردنى جووڵانه‌وه كوردییه ئازادیخوازه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌شه‌وه كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا بوون، جگه له‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره هه‌موو قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى له باكوورى سوریا به‌كارده‌هێنێت و له‌سه‌ر گورزوه‌شاندن له پێگه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستانیش له باكوورى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.