::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینى: فریدریك وێرى
سه‌رچاوه: ناوه‌ندى كارنیگى بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
هه‌ره‌سهێنانى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت له سه‌رانسه‌رى جیهانى عه‌ره‌بى و گواستنه‌وه‌ى بۆ ده‌ستى لایه‌نى ئه‌منى كاراى ناوخۆیى بووه هۆى قڵپ بوونه‌وه‌ى پێوه‌ره‌كانى سه‌روه‌رى و ئه‌و په‌یوه‌ندییه مه‌ده‌نى – سه‌ربازییه‌ى ماوه‌یه‌كى دوور بوو له‌ئارادا بوو. هه‌رچه‌نده لایه‌نه كاراكانى ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تیش له‌مێژه به خه‌سڵه‌تێك له خه‌سڵه‌ته‌كانى سیستمى عه‌ره‌بى داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ململانێى هاوچه‌رخ و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه جیا ده‌كاته‌وه كه له قۆناغى دواى ململانێدان، وه‌ك لیبیا و سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن، رێژه‌ى زۆرى ئه‌و لایه‌نه ئه‌منییه نیمچه‌حكومییانه‌یه كه به راده‌ى جیاواز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى لاواز یاخود تێكشكاوى ناوه‌ند و هێزى ده‌ره‌كییه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ش، حكومه‌ته‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خۆیان له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك بژارده‌دا ده‌بیننه‌وه: مۆدێله ته‌قلیدییه‌كانى چه‌ك داماڵین، به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى چاكسازیكردن له كه‌رتى ئاسایش و هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردن و وه‌رگرتنى گروپه چه‌كداره‌كان له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئاسایشى ناوخۆیى، ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له چاودێران به "ئاسایشى متوربه‌كراو" ناوى ده‌هێنن، هه‌روه‌ها پێدانى مۆركێكى فه‌رمى به لایه‌نه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كان و پۆڵێنكردنیان وه‌ك سوپاى ناوچه‌یى و له‌سه‌ر ستایلى گاردى نیشتمانى، به‌جۆرێك كه به‌سترابێتنه‌وه به ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى یاخود هه‌رێمایه‌تییه‌وه، كه له‌واقیعدا ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى پێكهێنانى په‌یكه‌رێكى سه‌ربازیى دووسه‌ره. هیچكام له‌و بژاردانه‌ش نمونه‌یى نین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ریه‌كێكیان به‌ڕاده‌ى جیاواز مه‌ترسى و نه‌نگى تێدایه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووى په‌ره‌پێدان یان دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ململانێى چه‌كدارى یاخود به‌شداریكردن له كه‌رت و په‌رتكردن یان پاڵپشتیكردنى زۆرداریدا.
چه‌ك داماڵین و به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه
سه‌رجه‌م پلانه جۆراوجۆره‌كانى چه‌ك داماڵین و به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه له ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوه‌دا شكستیان هێناوه، دیارترین هۆكاره‌كانیشى بریتییه له به‌رده‌وامیى ململانێى سیاسى ناوخۆیى، به‌وپێیه‌ى رێككه‌وتنى سیاسى و ئه‌منى بۆته پێداویستییه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى چه‌ك داماڵین و به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه. جێگاى ئاماژه‌پێكردنیشه كه زۆربه‌ى جار ئه‌و پرۆسه‌یه سیاسییه و هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پێویستى به گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و سه‌روه‌رى یاسا و دادپه‌روه‌ریى هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یى: جڵه‌وى ئه‌و كارانه‌ش له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدایه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌بوونى ئه‌و مه‌رجانه گرفتێكى ئه‌منى دێنێته ئاراوه، به‌جۆرێك كه هیچ گروپێكى چه‌كدار له‌ترسى ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نه ركابه‌ره‌كان ده‌ست له‌و خه‌سڵه‌ته هه‌ڵبگرێت، ئاماده‌یى چه‌ك دانانى تێدا نابێت.
پرۆسه‌ى چه‌ك داماڵین و به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه به‌تایبه‌ت له وڵاتانى عه‌ره‌بیدا به‌هۆى ئاسته‌نگى ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌وه رووبه‌ڕووى گرێ كوێره ده‌بێته‌وه، یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه له زۆرێك له‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ى به‌هۆى ململانێوه كه‌رت و په‌رت بوون، چوونه‌پاڵ میلیشیاكان له ژیانى رۆژانه‌دا بۆته بابه‌تێكى ئاسایى و بۆته فه‌رهه‌نگێكى ره‌گ داكوتاو و هه‌روه‌ها مانایه‌كى وجودى وه‌رگرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى رێگایه‌كه بۆ په‌یداكردنى نان. له‌باره‌ى ئه‌م خاڵه‌ى دواییشه‌وه، ناكرێت له رۆڵى میلیشیاكان وه‌ك ئامرازێك بۆ دابه‌شكردنى داهاتى نه‌وت به‌سه‌ر توێژێكدا كه‌م بكه‌ینه‌وه كه له هه‌لى كارى دیكه بێبه‌شه. هه‌روه‌ك له لیبیاش به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت، پرۆسه‌ى چه‌ك داماڵین و به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى پته‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به گرفتى بره‌ودان به كه‌رتى تایبه‌ت و دابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجانى نێو میلیشیاكان له‌ڕێگاى ده‌سته‌به‌ركردنى راهێنانى پیشه‌یى و خوێندنى باڵا و پێدانى قه‌رزى بچووك و ستراتیژى دیكه‌وه.
پرۆسه‌ى چه‌ك داماڵین و به‌خشین له خزمه‌تى سه‌ربازى و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه له‌سایه‌ى ئه‌و پاڵپشتییه‌ى زۆرێك له گروپه چه‌كداره‌كان له لایه‌نى ده‌ره‌كییه‌وه چنگیان ده‌كه‌وێت، رووبه‌ڕووى چه‌ندین له‌مپه‌ڕ ده‌بێته‌وه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكان لاواز ده‌كات. بۆ نمونه له یه‌مه‌ن، مووچه‌ى ئه‌و میلیشیایانه‌ى له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه له باشوورى وڵات كۆمه‌ك ده‌كرێن، چه‌ند هێنده‌ى مووچه‌ى سوپاى نیشتمانى ده‌بێت. هاوكات ده‌وڵه‌تانى خۆرئاواش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا لۆمه‌یان له‌سه‌ره، چونكه به‌هۆى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌پێناو رێگریكردن له ئاڵنگارییه سنووربه‌زێنه‌كان ده‌یده‌ن، به‌تایبه‌ت تێرۆر و كۆچى نایاسایى، سوپا ئه‌وروپى و ئه‌مریكییه‌كان كاریان له‌گه‌ڵ میلیشیا نیمچه‌حكومییه‌كاندا كرد و راهێنان و كۆمه‌كیان پێشكه‌ش كردن تاوه‌كو ژماره‌یه‌كى به‌رفراوان له چالاكى ئه‌نجام بده‌ن.
جگه له‌و كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییانه‌ش، بابه‌تى راده‌ستكردنى چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌كدارانه و دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان و چۆنیه‌تى روودانى ئه‌و پرۆسه‌یه، پشت به په‌یكه‌ره ناوخۆییه‌كانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌به‌ستێت. لێره‌شدا پرسیارگه‌لێك دێنه پێشه‌وه: تا چه‌ند ئه‌و گروپانه تواناى خۆڕاگرتنیان له‌ئاست كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌یه؟ تا چ راده‌یه‌ك ره‌گى له‌ناو كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كاندا داكوتاوه؟ ئایا سه‌ركردایه‌تى ئه‌و گروپه چه‌كدارانه نامه‌ركه‌زى و نافه‌رمین یاخود فه‌رمى و مه‌ركه‌زین؟ ئایا بۆ كۆمه‌ككردنیان پشت به كۆنترۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كان ده‌به‌سترێت یاخود پاڵپشتى كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان یان سپۆنسه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان؟
وا پێده‌چێت سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌ش له‌جێى خۆیاندا بن كاتێك بیر له گه‌شه‌سه‌ندنى مۆدێله‌كانى ئاسایشى متوربه‌كراو ده‌كه‌ینه‌وه.
ئیداره‌دانى ئاسایشى متوربه‌كراو
تادێت توێژه‌ران و حكومه‌ت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر له‌وه تێده‌گه‌ن كه سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان لایه‌نى ئه‌منى فه‌رمى و نافه‌رمى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كاڵ ده‌بێته‌وه كه له ململانێدان یان له قۆناغى پاش ململانێ، ئه‌وانه‌ى لایه‌نى سیاسى و سه‌ربازى كارا تیایاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان له هه‌گبه‌كه‌یاندا هه‌ڵگرى بانگه‌شه‌ى ركابه‌رن بۆ قۆرخكردنى ده‌سه‌ڵات. به‌پێى بانكى نێوده‌وڵه‌تیش بێت، له‌م جۆره سیستمه متوربه‌كراوانه‌دا "له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته له‌ڕێگاى لایه‌نى ناحكومى و ئه‌نجوومه‌ن و دادگا عورفییه‌كان و میره ناوخۆییه‌كانى جه‌نگه‌وه كار بكه‌ن". لاى خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى له به‌ریتانیا راگه‌یاند "بایه‌خدان له پله‌ى یه‌كه‌مدا به لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى سه‌ربه ده‌وڵه‌ت وا ده‌كات فۆڕمه جێگره‌وه‌كانى به‌دیهێنانى ئاسایش فه‌رامۆش بكرێت". لایه‌نگرانى ئاسایشى متوربه‌كراویش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌برى داواكارى به‌رده‌وام و چاوه‌ڕوانكردنى پێكهێنانى حكومه‌تێكى یه‌كگرتوو و به‌توانا، بژارده‌ى باشتر ئه‌وه‌یه حوكمڕانییه‌ك بێته ئاراوه كه لایه‌نى چه‌كدارى ناحكومى له‌خۆبگرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێك له‌وانه‌ى پێشه‌وه باسكران ده‌وه‌ستنه‌وه سه‌ر مامه‌ڵه‌ى میلیشیاكان به‌شێوه‌یه‌كى "باش"، كه ئه‌وه‌ش پشت به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان ده‌به‌ستێت، چونكه هه‌روه‌ك هه‌ندێك له توێژه‌ران باسى لێوه ده‌كه‌ن، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ره‌فتاریان ده‌گۆڕێت و وایان لێده‌كات له‌گه‌ڵ هۆز و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا كارى به‌رهه‌مدار ئه‌نجام بده‌ن.
مۆدێلى ئاسایشى متوربه‌كراو زیاتر له‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوانه‌دا به‌ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت كه خاوه‌نى حكومه‌تى ناوه‌ندى لاواز یاخود حكومه‌تێكن كه وه‌ك نه‌بوو وه‌هابن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا راده‌ى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و مۆدێله و مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى دوور جێگاى گفتوگۆ له‌باره‌وه كردنه. له وڵاتانێكى تایه‌فى و كه‌رت و په‌رتى وه‌ك سوریا و عێراق – یشدا، گروپه چه‌كداره‌كان له‌چوارده‌ورى ئینتیماى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رته‌سك كۆده‌بنه‌وه، كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش په‌ره به په‌یوه‌ندى ئه‌رێنى نێوان لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانى ناوخۆیى ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر سیاسه‌ته نیشتمانییه گشتگیره‌كان ده‌بێت. هه‌ندێك حاڵه‌تى دیكه‌ش هه‌ن كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌یتوانیوه له ره‌فتارى خراپى میلیشیاكان بگۆڕێت، بگره ئه‌و شه‌قاوه ناوخۆییانه‌ى بۆ پاراستنى كۆمه‌ڵگا ناوخۆییه‌كان له‌ده‌ست رادیكاڵییه‌كان خڕكرابوونه‌وه، دواجار خۆیان توندوتیژ و دڵڕه‌ق ده‌رچوون. گه‌لێك نمونه‌ش له‌وباره‌یه‌وه هه‌ن، وه‌ك هێزه نیمچه‌حكومییه‌كانى شه‌بیحه كه پارێزگاری‌یان له كه‌مینه‌ى عه‌له‌وى و مه‌سیحى ده‌كرد له سوریا، هه‌روه‌ها لیژنه میللیه‌كانى پارێزگاى ئه‌بیه‌نى یه‌مه‌نى كه دژى رێكخراوى قاعیده جه‌نگان، ئه‌مه جگه له‌و میلیشیا سه‌له‌فییه مه‌دخه‌لییانه‌ى لیبیا كه داعش – یان له شارى سرت تێك‌شكاند.
دواجاریش هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه تێبینى كرا، كاریگه‌ریى سپۆنسه‌ره بیانییه ركابه‌ره‌كان له‌سه‌ر میلیشیا ناوخۆییه‌كان و هێزه نیمچه سه‌ربازییه‌كان هانى له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و تایه‌فه‌گه‌رى زیاتر ده‌دات له ده‌وڵه‌تدا، به‌جۆرێك كه تواناى ئه‌و میلیشیا و هێزانه بۆ بوونیان به ده‌سته‌به‌ركه‌رى ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى لاواز ده‌كات.
سوپاى دووسه‌ره...گاردى نیشتمانى و میلیشیا یاریده‌ده‌ره‌كانى دیكه
چه‌مكێكى دیكه‌ى وابه‌سته به مۆدێلى ئاسایشى متوربه‌كراو چه‌مكى ره‌خساندنى میلیشیا نیمچه‌حكومییه‌كانه بۆ ده‌سته‌یه‌كى ناوخۆیى، كه به‌ڕووكه‌ش ملكه‌چى هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه بێت كه هێزه فه‌رمییه‌كانى له‌ژێر ده‌ستدایه. ئه‌م چه‌مكه‌ش مێژوویه‌كى دووردرێژى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (ئێران، عێراق و سعودیه‌دا) هه‌یه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ى ئه‌و جۆره په‌یكه‌رانه ئامانج لێیان پێدانى مۆركێكى فه‌رمى نه‌بووه به میلیشیا نیمچه حكومییه‌كان، به‌ڵكو ئامانج لێیان دروستكردنى هۆزى به‌هێز یاخود دامه‌زراندنى هێزى وه‌فادارى خاوه‌ن ئایدۆلۆژیاى وه‌ها كه دژى ئه‌و سوپا فه‌رمییانه بووه‌ستنه‌وه كه ئه‌گه‌رى هه‌یه كوده‌تاى سه‌ربازى ئه‌نجام بده‌ن.
له‌دواى ساڵى 2011 و به‌تایبه‌ت پاش هه‌ڵمه‌تى دژ به رێكخراوى داعش - یشه‌وه، ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌م له ناوخۆ و هه‌میش له ده‌ره‌وه بایه‌خێكى نوێى پێدرا، ئه‌وه‌بوو له ساڵى 2014دا باراك ئۆباما به‌ئاشكرا داواى پاڵپشتیكردنى پێكهێنانى گاردێكى نیشتمانیى عێراقى كرد وه‌ك رێگایه‌ك بۆ سوننه‌كانى عێراق تاوه‌كو به‌ده‌ستى خۆیان له داعش رزگاریان بێت. له لیبیاش، به‌پشت به‌ستن به ده‌ستپێشخه‌رییه ناوخۆییه‌كانى په‌یوه‌ست به پێدانى ده‌سه‌ڵات به میلیشیا ناوچه‌ییه‌كان، رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشنیارى پێكهێنانى "سوپاى مه‌ده‌نى لیبیا"ـى كرد له‌پێناو چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى و به‌جێهێنانى ئه‌ركى پۆلیس.
له‌هه‌ریه‌ك له عێراق و لیبیاش ئه‌و پلانانه شكستیان هێنا، بۆ نمونه له عێراق كوتله شیعى مه‌زهه‌به‌كانى په‌رله‌مان دژى پڕۆژه بڕیارى گاردى نیشتمانى وه‌ستانه‌وه، چونكه به رێگایه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆبوونى سوننه هه‌ژمار ده‌كرا، بگره له‌برى ئه‌وه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زرا، به‌هه‌مان شێوه له لیبیاش وه‌ها ته‌ماشاى گاردى نیشتمانى ده‌كرا كه پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندى به‌رته‌سكى گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات و له‌لایه‌ن ناوچه ركابه‌ره‌كان و هۆزه‌كانى سه‌ربه رژێمى پێشوو و هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانى سوپاوه دژایه‌تى كرا.
له‌كۆتاییدا ده‌كرێت بڵێین په‌نده‌كانى ئه‌م شكستانه‌ى سه‌ره‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى سوپا دووسه‌ره‌كان و پێویسته رێگاى هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ى میلیشیاكان له ئاینده‌دا رۆشن بكاته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته په‌یكه‌رى گاردى نیشتمانى وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى راگوزه‌ر ئاماده بكرێت و رۆڵ و پله‌به‌ندى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى روون دیاریى بكرێت. هاوكات پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكارانه‌دا ده‌ستپێشخه‌ریى سیاسى فراوانتر ئه‌نجام بدرێت، كه خۆى له ره‌تكردنه‌وه‌ى مه‌ركه‌زیه‌تدا ده‌بینێته‌وه، تاوه‌كو دواجار ده‌سه‌ڵات به ناوچه جیاجیاكان بدرێت و به‌پێى ده‌ستوور و به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه سه‌رچاوه‌كان دابه‌شبكرێت، بگره له‌وه گرنگتر، ده‌بێت ئه‌ندامانى میلیشیاكان وه‌ك تاك تێكه‌ڵ به هێزه فه‌رمییه‌كان بكرێنه‌وه نه‌ك وه‌كو میلیشیا.
سه‌ره‌نجام
هه‌ر بژارده‌یه‌ك له‌و بژاردانه‌ى سه‌ره‌وه پشت به دۆخى ناوخۆیى وڵات ده‌به‌ستێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچكامیان تواناى ئه‌وه‌یان نییه به‌تاقى ته‌نها زامنى ئاسایشێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌میشه‌یى بكه‌ن، به‌وپێیه‌ى سیستمى ئاسایشى ده‌وڵه‌تانى له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوه‌ى وه‌ك سوریا و عێراق و لیبیا و یه‌مه‌ن ئاڵۆز و داینامیكی – ن و هێشتا ئه‌سته‌مه دیاریى بكرێن. ره‌نگه ده‌سته‌واژه‌كانى وه‌ك "فره‌یى ئه‌منى" یاخود "ناوچه خاوه‌ن ئینتیما سنوورداره‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت" تاڕاده‌یه‌ك بۆ پرۆسه‌ى تیۆریزه‌كردن سوودى هه‌بێت، به‌ڵام ناگاته ئاستى وێناكردنى كێشه‌كه یاخود قه‌باره‌ى تێچووه مرۆییه‌كه‌ى.
جگه له‌وه، هه‌وڵه‌كانى په‌یوه‌ست به بونیادنانه‌وه‌ى دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانى ده‌وڵه‌ت ته‌نها له چاكسازى هونه‌رى و رێكخراوه‌ییدا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو پێویستى به گه‌لێك هه‌نگاو و ریفۆرمى گشتگیر هه‌یه، بۆ نمونه: زامنكردنى ئاشته‌واییه‌كى به‌رده‌وام و دانانى سنوورێك بۆ ململانێ ناوخۆییه‌كان و ئه‌نجامدانى چاكسازى ئیدارى له په‌یكه‌رى ده‌وڵه‌ت و هه‌مه‌چه‌شنكردنى ئابوورییه تاك سه‌رچاوه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى پاڵپشتى سه‌ربازیى ده‌ره‌كى بۆ بریكار و شوێنكه‌وته ناوخۆییه‌كان.