::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: stratfor
ناوه‌ندی "ستراتفۆر" كه ناوه‌ندێكی دیراساتی ستراتیژی و ئه‌منی ئه‌مریكایه، و ساڵانه، و هه‌ر سێ مانگ جارێكیش پێشبینه‌كانی خۆی بۆ رووداو و دیارده سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌خاته‌ڕوو، راپۆرتى ئه‌مجاره‌ی ناوه‌نده‌كه تایبه‌ته به چاره‌كى سێیه‌م 2019 و تێدا پێشبینى ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م چاره‌كه‌دا پێشپینی گورزی سنوردار بۆسه‌ر هێزه ئێرانییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام نێوه‌نگیره‌كان (كه عومان،سویسرا، كوێت‌و ژاپۆن)ن، له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ى بارگرژى سه‌ربازیدا به تاسه‌وه كار بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشدا، نه ئێران له‌ئاست پاڵه‌په‌ستۆكاندا چه‌میوه‌ته‌وه، نه ئاوێته‌ی دانوستانی سیاسی فراوانتر له‌وه‌ی ترامپ بووه.
له‌باره‌ی توركیاشه‌وه ناوه‌نده پێشبینی ده‌كات كه كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی دژی كورد له عێراق‌و سوریادا قوڵبكاته‌وه، دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ناوخۆدا لێده‌خرۆشێنێت، له‌كاتێكدا زیاده‌ڕه‌وی توركیا له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و شۆڤێنییدا هاوپه‌یمانه‌كانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها بۆ دۆخی سوریاش ناوه‌ندی ستراتفوڕ پێیوایه كه به تێڕوانین بۆ گه‌رمبوونی به‌رده‌وامى گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌ی سوریا، ژماره‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی له ناوخۆی سوریا‌و ده‌وروبه‌ریدا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوڕایی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وا پێكدادانی نێوده‌وڵه‌تی(له نێویشیاندا پێكدادانی سوریا‌و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان) له‌م چاره‌كه‌دا چاوه‌ڕوانكراوه.
ئه‌مه‌ش پۆخته‌ی راپۆرته‌كه‌یه
ڕه‌وته جیهانییه‌كان:
وڵاتانی جیهان ئه‌مڕۆ به‌سیستمێكی ڕێكخراو، له ڕێگه‌كانی وشكانی‌و ده‌ریایی‌و ئاسمانی‌و ته‌كنه‌لۆجییه‌وه زیاتر وابه‌سته‌ی یه‌ك بوون، جیهانگیریش وڵاته‌كانی نزیككردۆته‌وه، سه‌رده‌می سنور‌و به‌ربه‌سته جوگرافییه‌كانی سه‌ر نه‌خشه‌ش گوزه‌شت. ئه‌مڕۆ زۆر به‌ئاسانی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌یه‌ك ده‌بنه پاڵنه‌ری ئه‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌كی دیكه، بگره پاڵنه‌رو هۆكاره‌كان هه‌ندێك جار جیهانگیرن‌و باڵ به‌سه‌ر جیهاندا ده‌كێشن، له‌م باسه‌شدا سه‌نته‌ری پێشبینییه ستراتیجییه‌كانى (ستراتفۆر) په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه هه‌ڵده‌ماڵێت، كه پاڵنه‌ری گه‌وره‌ن بۆ بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ماوه‌ی چاره‌كی سێیه‌می ساڵی 2019 دا.
پیاوى پێناسه گومرگییه‌كان:
پێده‌چێت سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ، كه خۆى به پیاوى پێناسه گومرگییه‌كان ناوده‌بات، گرنگترین تاك بێت، كه له چاره‌كی سێیه‌می ساڵی 2019 ببێته مه‌ترسی جیۆسیاسی بۆسه‌ر ئابووری جیهان. گرژبوونه به‌رده‌وامه‌كانیش له كێبڕكێی نێوان چین‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه ترامپ هه‌ڕه‌شه‌كانی به سه‌پاندنی ڕێژه‌ی 25% پێناسه‌ى گومرگی به‌سه‌ر هه‌نارده چینییه‌كاندا بباته سه‌ر. هه‌ڕه‌شه به‌هێزه‌كانیشی دژی مه‌كسیك، به سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر هاورده‌ی ئۆتۆمبێلدا به‌رده‌وامه. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش كه ڕووبه‌ڕووی ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنى به‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری جیهانه‌وه ده‌بێت. به‌ڵام پێده‌چێت دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار بكات، كه ئابووری ئه‌مریكا ڕه‌گی داكوتیوه‌و ئه‌مه‌ش پاساوه بۆ به‌كار هێنانی پێناسه گومرگییه‌كان وه‌ك تاكتیكێكی به‌هێز بۆ دانوستان یاخود ئامڕازێك بۆ به‌هێزكردنی بازرگانی.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نێو گشت جه‌نگه بازرگانییه‌كانیدا، به‌تایبه‌ت پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی توند دژ به چین ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كێبڕكێ ستراتیجییه‌كانی چین‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له گشت لایه‌نه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له ئاڵۆزبووندان. هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش له چاره‌كی ڕابردووی ئه‌م ساڵدا بۆ په‌لوپۆشكاندنی كۆمپانیای هواوی دواین پێگه‌ی هاوبه‌شی نێوانیانی بۆ گه‌شتنه ئه‌نجام له ناوبرد. هه‌ر كارێكی ئه‌مریكاش كه سازش به چین بكات، په‌رچه‌كرداری ئه‌و وڵاته‌ی له به‌رامبه‌ردا لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا له‌و دوو زلهێزه‌ی ئابووری جیهان ده‌كات، تا بێت له خاڵی دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه. كۆشكی سپی – یش به‌مه‌به‌ستی پشاندانی دراوی ئه‌و وڵاته له وێنه‌یه‌كی ناجێگیردا كار له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی دراوی چین له‌ڕێی پاڵه‌په‌ستۆی جه‌نگه بازرگانییه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات. به‌پێی ئاماژه‌كانی ئه‌م دۆخه جیۆسیاسییه‌ش پێناچێت سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و چین ، له دانوستانه‌كانی لوتكه‌ی بیستدا كه بڕیاره كۆتایی مانگی حوزه‌یران له ژاپۆن ببه‌سترێت بگه‌نه ئه‌نجام. ڕاسته دوای ئه‌وه‌ش چین هه‌ر ده‌رگا بۆ دانوستان واڵاده‌كات، به‌ڵام ده‌روازه‌ی گه‌شتن به گرێبه‌ست زوو داده‌خرێت، چوونكه له‌م چاره‌كه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌ردوو وڵات پاڵپشتی سیاسی‌یان به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت تا درێژه به جه‌نگه بازرگانییه‌كه‌یان بده‌ن.
مه‌كسیك-یش له‌و لایه‌نه سه‌ره‌كییانه بوو كه سودیان له جه‌نگه بازرگانییه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و چین ده‌بینی، به‌ڵام ئێستا ڕاسته‌خۆ له‌به‌رده‌م گورزی دۆناڵد ترامپدا خۆی ده‌بینێته‌وه، دوای ئه‌وه‌شی ئه‌مجاره زۆر به‌ئه‌سته‌م خۆی له باجه‌كانى ئه‌مریكا ڕزگار كرد، ئێستا كات له‌به‌رده‌میدا زۆر كه‌مه بۆ ڕازی كردنی دڵی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌كاتێكدا تواناكانی پاسه‌وانانی سنوری مه‌كسیك بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له سنوری باشوری ئه‌و وڵاته‌وه متمانه‌ی پێناكرێت، بۆیه ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه گومرگییه‌كانی دۆناڵد ترامپ دژی مه‌كسیك جارێكی تر له 22/ته‌مموز هه‌روه‌ها له 5/ئه‌یلولدا ده‌ربكه‌وێته‌وه، واتا له‌و كاته‌ی پێویسته مه‌كسیك ڕاپۆرتی خۆی بداته كۆشكی سپی ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون له ڕێگرتن له په‌رینه‌وه‌ی نایاسایی كۆچبه‌ران له سنوره‌كانییه‌وه. مه‌كسیك هه‌روه‌ك ساڵانی ڕابردوو هه‌وڵی خۆبه‌دورگرتنیش له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆشكی سپی‌و پێناسه گومرگییه‌كانی ده‌دات. دوای تێپه‌ڕبوونی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر بازرگانی به‌خشراو له گومرگ له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و مه‌كسیكدا، ئه‌وا جێبه‌رجێ كردنی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ترامپ به سه‌پاندنی 5% ی پێناسه‌ی گومرگی به‌سه‌ر ئه‌و بازرگانییه‌دا، وه‌ك كۆتایی هێنان به ڕێكه‌وتنی بازرگانی ئازاد له ئه‌مریكای باكور سه‌یر ده‌كرێت. له‌م دۆخه‌دا بازرگانی ئه‌مریكای باكور به هۆی پێناسه گومرگییه‌كانه‌وه توشی په‌خستن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ترامپ-یش خۆی له زیانه سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی ئه‌و په‌كخستنه لابدات، ئه‌وا ته‌نها مانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه بۆ دروستكردنی بێ متمانه‌یی لای وه‌به‌رهێنه‌ران.
به‌گشتی تاكتیكه هه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكاش له دانوستاندا‌و گرانی گه‌شتن به چاره‌سه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵیدا، متمانه‌ی كۆمپانیاكان‌و سه‌رمایه‌داران له گشت جیهاندا ناهێڵێت، هه‌روه‌ها ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه دیپلۆماسییه‌ش ژماره‌یه‌ك وڵات له نێویاندا چین‌و ژاپۆن‌و ئێران، ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و خاڵه‌ی، كه چاوه‌ڕوانكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2020 له ئه‌مریكا له ڕووی ستراتیجییه‌وه گونجاوتره وه‌ك سازشكردن له دانوستانه‌كانی ئێستادا.
مه‌ترسییه جیۆسیاسییه‌كان هه‌ڕه‌شه له ئابووری جیهان ده‌كه‌ن:
له به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌ی ئه‌م دواییه‌ی پێناسه‌ى گومرگیشدا، چین كۆنترۆڵى زیاترى سه‌رمایه ده‌كات‌و سود له یه‌ده‌گ ده‌بینێـت بۆ به‌هێز كردنی دراوه‌كه‌ی. بانكی ناوه‌ندی چین-یش كارده‌كات بۆ خۆبه‌دوورگرتن له دابه‌زینی له ناكاوی نرخی دراوه‌كه‌ی، چونكه ئه‌و دابه‌زینه خاوبوونه‌وه‌ی ئابووری چین زیاد ده‌كات‌و قورسایی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر دراو له‌و بازاڕانه‌ی تازه نه‌شونمایان كردووه. مه‌ترسیی جه‌نگه بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی سو‌و له ماوه‌ی چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا.
له‌م چاره‌كه‌ی ئه‌مساڵدا بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپی ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌ته نه‌ختینه‌ییه تونده‌كانی ڕابردووی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینیش ناكرێت به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ رێككه‌وتن بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو پشێوییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌پاڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی درێژخایه‌نی نێوان ڕۆما‌و برۆكسل ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته داراییه فراوانخوازه‌كه‌ی ئیتالیا، نه‌شونمای ئه‌وروپا له‌نێو به‌ریه‌ككه‌وتنه بازرگانییه‌كانی جیهاندا خاوده‌كه‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی بازاڕه‌كانی وزه‌ش، ئه‌وا له‌نێو هێزه‌كانی دژ به خاوبوونه‌وه‌ی خواستی به‌كاربردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی سه‌ربازی له كه‌نداوی فارسی‌دا، نرخی نه‌وت هه‌ر ناجێگیر ده‌بێت. له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی پێش وه‌خته‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له‌م چاره‌كه‌شدا، شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه‌و ڕوسیا هه‌وڵی گه‌شتن به ڕێككه‌وتنێك ده‌رباره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنان بۆ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له جیهاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی یه‌ده‌گی ئه‌مریكا‌و نزمبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی بكه‌ن.
كۆشكی سپی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌وتێك له نێو سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه شڵه‌ژاوه‌كه‌یدا ده‌دات:
له‌پاڵ جه‌نگه بازرگانییه ناجێگیره‌كانیدا، ده‌بێت كۆشكی سپی هاوسه‌نگى له‌نێوان كاره له‌پێشینه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یدا بدۆزێته‌وه، ئێرانیش له سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌یدایه. كۆشكی سپی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار ده‌كات، كه به خنكاندنی هه‌نارده‌كانی ئێران‌و لێدانی زه‌برێكی كوشنده له ئابوری كۆماری ئیسلامی، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دانوستان په‌لكێش بكات، یاخود ڕێگای له‌وه‌ش باشتر خرۆشاندنی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌رییه كه كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته بهێنێت. به‌ڵام له‌م چاره‌كه‌ی ئه‌مساڵدا پێشبینی ناكرێت هیچ كام له‌و دووانه ڕووبدات، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، له‌كاتێدا ململانێ سه‌ربازییه‌كانیان له گرژبووندان، ئێران لایه‌نی سێیه‌م وه‌ك نێوه‌ندگیر به‌كاربهێنێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.
پێده‌جێت ترامپیش ته‌واو دركی به‌و په‌رچه‌كرداره سیاسییانه كردبێت، كه له ئه‌نجامی سوربوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێ له ململانێ سه‌ربازییه گه‌وره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌ونه‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت دانبه‌خۆیدا بگرێت‌و خۆی له سیناریۆی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوربگرێت . به‌ڵام له‌م چاره‌كه‌دا چه‌ند پاڵنه‌رێك بۆ گرژبوونی دۆخه‌كه دروست ده‌بێت، وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی له كه‌نداوی فارسی‌دا، هه‌روه‌ها كارپێكردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئه‌مانه‌ش پاڵ به هه‌ڵۆكانى كۆشكی سپییه‌وه ده‌نێن داوای گورزی تۆڵه‌سێن دژ به ئێران بكه‌ن.
هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانیش به ڕوودانی پێكدادانی سه‌ربازی له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و ئێران‌دا، ته‌ركیزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر كێبڕێی له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی ڕوسیا‌و چین په‌رت ده‌كات. به‌ڵام له‌پاڵ جه‌نگه بازرگانییه مه‌ترسیداره‌كه‌یاندا، ئه‌گه‌ری ڕوودانی كێشمه‌كێشم له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و چیندا له ده‌ریا باكوری چین‌و گه‌رووی تایوان هه‌یه، له‌كاتێكدا بوونی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا‌و پاساوانی كه‌ناراوه‌كان له ده‌وروبه‌ری چین له زیادبووندان. له‌م كاته‌شدا ڕوسیا له‌و پرسانه‌ی لای ئه‌مریكا بایه‌خدارن ڕۆڵی وروژێنه‌ر‌و نێوه‌ندگیریش ده‌بینێت. له‌وه‌و پێش ڕوسیا كۆمه‌كی سیاسی‌و ئابووری گرنگی داوه‌ته هه‌ریه‌ك له ئێران‌و فه‌نزوێلا، ئه‌گه‌ر هه‌لی گونجاویشی بێته به‌ر بۆ فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كۆشكی سپی كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر شڵه‌ژاوه، ئه‌وا هه‌میشه له توانایدایه ئه‌و كۆمه‌كه سیاسییه زیاد بكات. پێشبینیش ناكرێت له‌م چاره‌كه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا پاڵنه‌ری زۆری بۆ ڕاكێشانی هه‌ریه‌ك له ڕوسیا‌و چین پێ بێت بۆ ڕێكه‌وتنی سێقۆڵی ده‌رباره‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كدا، له كاتێكدا گشت لایه‌نه‌كان چه‌كی زۆریان لا كه‌ڵه‌كه بووه.
له‌م چاره‌كه‌دا ئه‌مریكا له سیاسه‌تی ده‌ره‌كییدا ته‌واو شه‌كه‌ت ده‌بێت، چوونكه هه‌ریه‌ك له ئێران، ڕوسیا، چین، فه‌نزوێلا، كۆریای باكور‌و ئه‌فغانستان سه‌رنجى ئه‌مریكا به‌ڕاده‌ی جیاواز بۆ لای خۆیان ده‌به‌ن.
جیاواز له‌و وڵاتانه‌شی له ئێستادا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی‌دا ده‌كه‌ن، كۆریای باكور په‌له ده‌كات تا ترامپ له پۆسته‌كه‌یدایه دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات. هه‌رچه‌نده له ئێستاشدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدا نیه، خۆ ئاماده‌كردن نه‌بێت بۆ ڕووداوێكی له‌ناكاو له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام كۆریای باكور هه‌وڵی فراوانكردنی مه‌وداكانی ده‌دات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانی‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه له دۆخی چه‌قبه‌ستوی دانوستانه‌كان. كیم جۆنگ ئونى سه‌رۆكی كۆریای باكور دڵنیایه له‌وه‌ی ترامپ خواستی مانه‌وه‌ی كۆریای باكوری هه‌یه، به‌وه‌ى ترامپ ده‌ستكه‌وتی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به باشتر ده‌زانێت له بژارده‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوردا.
به‌به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌شدا، كه نزیك بێت له‌وه‌ی ببێتـه خاوه‌نی موشه‌كی ئه‌تۆمی، فه‌نزوێلا پله‌یه‌كی نزم له لیستی سیاسه‌ته له پیشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا داگیر ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاد بوونی ئه‌گه‌ره‌كانی دوباره بوونه‌وه‌ی كوده‌تا، زیادبوونی پێشبینی كراوی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕوسیاش له كاروباری ئه‌و وڵاته، وا ده‌كه‌ن فه‌نزوێلا ڕووبه‌رێك له گرنگیدانى كۆشكی سپی داگیر بكات، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆی له جه‌نگێكی بێسه‌روبه‌ره‌وه بگلێنێ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا. به‌ڵكو چڕكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی سزاكانی بۆسه‌ر فه‌نزوێلا‌و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رانی سوپا له‌و وڵاته‌دا بۆ گۆڕینی نیكۆلاس مادورۆی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌و دوو ڕێگه‌یه‌ن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاری ده‌هێنێت له به‌ڕێوه‌بردنی كێشه‌كانی فه‌نزوێلادا، له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاته‌ش ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له بێسه‌روبه‌ری‌و كێشه‌دا ڕۆده‌چێت.
ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا
هه‌ردوو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقا یه‌كتر بڕی ڕێگا جیهانییه‌كانن. ئه‌م ناوچه‌یه نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی، چیاكانی ئێران، ده‌شته‌كانی توركیا، بیابانه‌كانی وڵاتی شام، زه‌وییه‌كانی باكوری بیابانی ئه‌فریقی، گشت كه‌ناره‌كانی نێوانیان ده‌گرێته‌وه. سه‌رگروشته‌ی ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ك هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌بنه گۆڕه‌پانی لێك ئاڵانی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه بیانییه‌كان، سه‌رگروشته‌ی بازرگانی‌و مشتومڕ‌و كێشمه‌كێشمه. گه‌رچى هێزه كلاسیكییه‌كانى ناوچه‌كه‌ش ئێران‌و توركیان، به‌ڵام له ئێستادا شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه‌و میسڕ دوو هێزی دیاری عه‌ره‌بین، كێبڕكێی ئه‌م هێزانه‌ش له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وییان به‌سه‌ر وڵاته لاوازه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكوری ئه‌فریقاوه، ناوچه‌كه‌ی كردۆته گۆڕه‌پانی توندوتیژی‌و ناسه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام.
ئاڕاسته گشتییه‌كانی چاره‌كه‌ی سێیه‌م:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ململانێكه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌بات:
له‌و كاته‌ی ستراتیجییه‌كه‌ی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر له‌په‌لوپۆخستنی ئابووریی ئێران له ڕێی سزاكانی ئه‌م چاره‌كه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ ڕه‌وانه‌كردنی زیاتری سه‌رباز‌و هێزی ده‌ریایی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، تا به‌رپه‌رچی هه‌ر دژایه‌تیكردنێكی ئێران‌و باڵه هه‌رێمییه‌كانی (وه‌ك گروپه‌چه‌كداره‌كانی لوبنان‌و حیزبوڵڵا) بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی بداته‌وه. ئێرانیش ده‌توانێت به‌چه‌ند ڕێگایه‌ك تۆڵه بكاته‌وه، وه‌ك زیادكردنی گه‌رووه ده‌ریاییه‌كانی له كه‌نداوی فارسی‌دا، یا ئه‌نجامدانی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت‌و به‌كارهێنانی باڵه‌كانی بۆ هێرش بردن، هه‌روه‌ها به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
له ئایاری ئه‌مساڵدا، ئێران ماوه‌ی 60 ڕۆژی دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه كه واژۆی (ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران) یان كردووه، داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئێران له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیدا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان ده‌بێت به سزاكانی ئێستای سه‌ر ئێران دا بچنه‌وه. كاتێك له 7/ ته‌مموزیشدا واده‌كه ته‌واو ده‌بێـت، پێده‌چێت ئێران چه‌ند به‌ندێكی ئه‌و ڕێكه‌تنه بشكێنێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی یه‌ده‌گی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێنراو و ئاوی قورسن. ئێران به‌رده‌وام ته‌نگه‌ژه‌كان فراوانتر ده‌كات، تا بتوانێت هه‌م به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ ئاستی پێش ساڵی 2015 بگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌میش ده‌رگای له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا دانه‌خرێت. بۆ نمونه ڕه‌نگه ئێران له ژێر به‌ندی پیتاندنی دیاریكراو له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمییدا مانه‌وه هه‌ڵبژێرێت، كه بریتییه له 3.76%، ئه‌گه‌ر ڕێكاری توندتریش بگرێته به‌ر، وه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ پیتاندنی پێش ڕێكه‌وتنه‌كه كه به ڕێژه‌ی 20% بوو، ئه‌وا هه‌ڵۆكانى ئیداره‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵ به‌و وڵاته‌وه ده‌نێـن زه‌بری تۆڵه‌سێن دژ به ئێران بووه‌شێنێت، گه‌رچی كۆشكی سپی تائێستاش هه‌وڵی په‌لكێشكردنی ئێران به‌ره‌و دانوستان ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م چاره‌كه‌دا پێشپینی گورزی سنوردار بۆسه‌ر هێزه ئێرانییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام نێوه‌نگیره‌كان (كه عومان،سویسرا، كوێت‌و ژاپۆن)ن، له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ى بارگرژى سه‌ربازیدا به تاسه‌وه كار بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشدا، نه ئێران له‌ئاست پاڵه‌په‌ستۆكاندا چه‌میوه‌ته‌وه، نه ئاوێته‌ی دانوستانی سیاسی فراوانتر له‌وه‌ی ترامپ بووه.
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا ڕه‌نگه سزاكانی ئه‌مریكا زیاد بكه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت گشت هه‌نارده نا-نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ر له خۆراك بگرێته‌وه. دابه‌زینی داهاتی هه‌نارده‌ش زیان به توانای ئێران بۆ كڕینی خۆراك‌و پێداویستییه مرۆییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بارگرژی سیاسی‌و ناسه‌قامگیری له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه زیاد ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران ڕێكاری توند دژی یاریكردن به نرخه‌كان‌و ڕاگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ده‌گرێته به‌ر، له هه‌مان كاتدا چاكسازی دیاری كراویش له كه‌رتی تایبه‌تدا ئه‌نجام ده‌دات. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌م چاره‌كه‌دا ده‌شێوێت، چونكه برۆكسل له پێكهێنانی تۆڕی ئاسایشی ئابووری بۆ ئێران شكست ده‌هێنێت، له ئه‌نجامیشدا گۆشه‌گیری دبلۆماسی كۆماری ئیسلامی زیاد ده‌كات.
كێبڕكێی زلهێزه‌كان له سوریا گه‌رمتر ده‌بێت:
به تێڕوانین بۆ گه‌رمبوونی به‌رده‌وامى گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌ی سوریا، ژماره‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی له ناوخۆی سوریا‌و ده‌وروبه‌ریدا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاوڕایی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وا پێكدادانی نێوده‌وڵه‌تی(له نێویشیاندا پێكدادانی سوریا‌و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان) له‌م چاره‌كه‌دا چاوه‌ڕوانكراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌وته‌كانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان له ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌و پێكدادانه. پێده‌چێت توركیاش ئه‌و لایه‌نه‌بێت كه له پێكدادانه‌كه‌وه بئاڵێت، ئه‌و پارێزه‌ری سه‌ره‌كی ئاسایشه له پارێزگای ئیدلبی باكوری خۆرئاوای سوریا، كه چه‌كداره‌كانی دژ به ڕژێمی سوریا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، هه‌روه‌ها ڕێی تێده‌چێت هێزه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هیزه‌كانی پاڵ سوریا‌و هێزه روسییه‌كان یا له‌گه‌ڵ هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران ڕووبه‌ڕووی یه‌كببنه‌وه، چوونكه گشت ئه‌م لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت ڕژێمی سوریا ته‌واوى پارێزگای ئیدلب به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. سه‌ره‌ڕای توركیاش كه هێزی جه‌نگاوه‌ری گرنگی به‌درێژیی سنوری سوریا هه‌یه، ئه‌گه‌ری دروستبوونی پێكدادان له نێوان، ئیسرائیل‌و ئێران، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و ئێران، ئه‌مریكا‌و سوریاش هه‌یه.
له‌م چاره‌كه‌دا به‌هۆی مه‌ترسی پێشهاته‌كان بۆ گرژبوونی ئه‌و ناكۆكییانه‌ش، سوریا ناچاره بێده‌نگ بێت له خواسته‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئیدلب، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینێت هه‌ردوو هاپه‌یمانه‌كه‌ی، ڕوسیا‌و ئێران خۆیان له‌و چالاكییه سه‌ربازییانه لاده‌ده‌ن كه توركیایان لێ ده‌وروژێنێت. له‌م دۆخه‌شدا هێشتا هه‌ر ئه‌گه‌ری زه‌بر وه‌شاندنی ئه‌مریكا دژی سوریا وه‌ك تۆڵه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی هه‌روه‌ها گورزی ئیسرائیلیش دژی پێگه‌كانی ئێران تا ڕێ له هێزه‌كه‌ی بگرێت جێپێی خۆی قایم نه‌كات له سوریا له پێشه. ئه‌و گورزانه‌ی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیلیش ئه‌گه‌ر ڕووبدات، زیان به سه‌ربازه‌كانی ڕوسیا یاخود ئێران یا سوریا ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دروست بوونی بارگرژی نێوانیان دێنێته پێش، به‌ڵام ئه‌و هێزه دیپلۆماسییانه‌ی وا كارده‌كه‌ن بۆ به‌رگرتن له هه‌ر بارگرژییه‌ك، یارمه‌تی هێوربوونه‌وه‌و دروست نه‌بوونی په‌رچه‌كردار ده‌ده‌ن له ئه‌نجامى ئه‌و زیانانه، ئه‌مه‌ش دروستبوونی بارگرژی سه‌ربازی له‌م چاره‌كه دورده‌خاته‌وه.
توركیا هه‌وڵی هاوسه‌نگ ڕاگرتنی پێویستییه سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی ده‌دات:
له‌كاتێكدا پارتی ده‌سه‌ڵات له توركیا(داد‌و گه‌شه‌پێدان) ڕووبه‌ڕووی دوباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی قورسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌وا به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له ناوخۆدا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته مه‌ترسیش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان‌و خۆشگوزه‌رانی ئابووری وڵاته‌كه‌ی دروست بكات. دانیشتوانی گه‌وره‌ترین شاری توركیا ده‌نگده‌دن، له‌وكاته‌ی چاویان له‌سه‌ر ئابوورییه ڕزیوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و دراوه ناجێگیره‌كه‌ی‌و بارقورسی قه‌رزه‌كان‌و ڕێژه‌ی به‌كاربه‌ری ئه‌و حكومه‌ته‌یه، ئه‌مه‌ش توانای ڕاكێشانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان كه‌مده‌كاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پارته هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ بردنه‌وه‌و تۆقاندنی ئۆپۆزسیۆن پاش هه‌ڵبژاردن. سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت له‌م چاره‌كه‌دا، كه زۆر به په‌رۆشه‌وه بۆ نه‌وت‌و گاز له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌روه‌ها كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی دژی كورد له عێراق‌و سوریادا قوڵده‌كاته‌وه، دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ناوخۆدا لێده‌خرۆشێنێت، له‌كاتێكدا زیاده‌ڕه‌وی توركیا له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و شۆڤێنییدا هاوپه‌یمانه‌كانی له یه‌كێتی ئه‌وروپا توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.
پێشكۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوینی دۆناڵد ترامپ‌و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، هه‌ردوولا ئه‌مریكا‌و توركیا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره بۆ دۆخی سوریا و كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌ك(s-400)ی ڕوسی له‌لایه‌ن توركیاوه و هه‌روه‌ها به‌سته‌ره ئابووریه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ده‌ن. له‌م چاره‌كه‌دا هه‌ندێك پریشكی ئاڵۆزی به‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا‌و توركیا ده‌كه‌وێت، له‌نێویشیاندا سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گازی سروشتی(كه سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌لای توركیا) و پابه‌ندبوونی توركیا به بردنه‌سه‌ری گرێبه‌ستی موشه‌كی(s-400) له‌گه‌ڵ روسیا و هه‌ڕه‌شه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كرینی چه‌ك و هه‌روه‌ها سوربوونی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كه‌ی له سوریادا.
لایه‌نه‌كانی هێز له جه‌زائیر ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا نابن:
جه‌زائیر له‌م چاره‌كه‌دا، هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێ بۆ گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه كه‌لله‌ڕه‌قه‌كه‌ی ده‌دات، تاوه‌كو ئه‌و ناڕه‌زاییه چالاكانه دابمركێنێته‌وه كه داوای ڕیفۆرمی سیاسی گشتگیری لێ ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی حكومه‌ته سه‌ربازییه‌كه‌ی جه‌زائیر كه سوپا پاڵپشتێتی ڕێگه‌ی ڕیفۆرمێكی سیاسی نادات كه په‌یمانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی لێ بشێوێنی، به‌ڵام گفتوگۆ له‌سه‌ر چاكسازی له ده‌ستور‌و سیاسه‌ته گشتییه‌كان ده‌كرێت، كه به زیادبوونی ده‌ستێوه‌ردانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سیاسه‌ته درێژخایه‌نه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستپێ ده‌كات. له‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌بولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ش له مانگی نیساندا، سوپا چه‌ندین پێگه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تى پڕكردۆته‌وه، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی پۆلیس‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، به‌ڵام بارگرژییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر توانای هێزه‌كانی ئاسایش له ڕاگرتنی ئارامی، ئه‌مه‌ش خواستی سوپا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دیكه زیاد ده‌كات.
له‌م كاته‌شدا ئابووری جه‌زائیر پێویستی به دانایی زیاتر هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردندا، به‌و واتایه‌ی كه هه‌ر چاكسازییه‌كی به‌ش به‌ش له‌ئابووریدا به مه‌به‌ستی ڕاسته‌وخۆ هێوركردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، ده‌بێته هۆی داڕمانی هه‌وڵه‌كانی هێنانه‌دی هاوسه‌نگی دارایی‌و نه‌شونماكردنی ڕاسته‌قینه له ئاینده‌دا. له‌وه‌دوا پرسی ماوه‌ی ڕاگواستنی ده‌سه‌ڵات دێته پێش كه 9/ ته‌مموز ماوه‌كه كۆتایی دێـت. به دواخستنی هه‌ڵبژاردنیش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، حكومه‌تی جه‌زائیری له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌و كێشه ئابورییانه‌ی له‌م چاره‌كه‌دا روو له هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن، شكست ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ى نه‌بوونى چاره‌سه‌رێكى سیاسی‌دا بارگرژی‌و ناڕه‌زایی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئیسرائیل شێوازێكی باوی دیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كان تاقی ده‌كاته‌وه:
له هه‌وڵى مانه‌وه دوای هه‌ڵبژاردنێكی دیكه، به ده‌ستمایه‌یه‌كی كورتی سیاسییه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له به‌كارهێنانی سیسته‌می سیاسی بۆ به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین گره‌نتی مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ركێشی ده‌كات، چونكه له‌به‌رامبه‌ردا ڕه‌نگه ئه‌مه توشی پێكدادانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (حه‌ماس)ی فه‌ڵه‌ستینی توندڕه‌و ئێران‌و حیزبوڵڵادا بكات. بۆ زامنكردنى سه‌ركه‌وتنیش له هه‌ڵبژاردندا، ناتنیاهۆ ناچاری هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پاشكۆ ڕادیكاڵییه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان ده‌بێت.
له‌م دۆخه‌شدا ده‌زگا توندڕه‌وه‌كه‌ی ئیسرائیل، ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی هه‌ر ده‌مارگرتنێكى (حه‌ماس) یا ئێران یاخود سوریا به گورزی تۆڵه‌سێن ده‌داته‌وه. به‌هۆی زیادبوونی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و ئێرانیش، گێژه‌ڵووكه‌ی مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی ناكۆكی له‌سه‌ر سنوری ئیسرائیل له‌م چاره‌كه‌دا ته‌شه‌نه ده‌كات.
پێشبینی دیكه:
*له‌م چاره‌كه‌دا شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى ته‌ڕابلوس له‌لایه‌ن سوپای نیشتیمانی لیبیاوه، كه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌ركرده‌یه‌تی له‌گه‌ڵ گروپه جیاوازه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی ویفاقی نیشتیمانی به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێكدادنانه‌شی له ئارادایه، پێویسته هه‌نارده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده به وزه نه‌گۆڕ بێت.
*له‌م چاره‌كه‌دا ڕه‌وته سیاسییه‌كان له لوبنان گره‌وێكی دیكه له‌سه‌ر ڕزگاركردنی دارایی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن، له ئه‌نجامی ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا‌و ئێرانیش كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
*عێراق ناچاری ڕاگرتنی دوو په‌یوه‌ندی ده‌بێت، یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ ئێران‌و دووه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، جگه له‌وه‌ى حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریه گرژه‌كه‌ی ده‌دات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایی وه‌رزیش له پێشێتی.
* تۆڵه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر پاڵه‌په‌ستۆكه‌ی كۆشكى سپى مه‌ترسی ئاڕاسته‌كردنی گورزی تۆڵه‌ئامێز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه زیاتر ده‌كات.
* زیادبوونی به‌ریه‌ككه‌وتنه بازرگانییه‌كان و ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی سه‌ربازی له ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسی و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بێمتمانه‌یی سیاسی ڕه‌وتێكی جیۆسیاسی دژ به ئابووریى خاوى جیهان دێنێته ئاراوه.
*ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مرێكا له‌و كاته‌ی هه‌وڵی له‌په‌لوپۆخستنی زلهێزه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای چین ده‌دات، هه‌نگاوه‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی قۆرخكردن له وڵاته‌كه‌یدا هه‌ڕه‌شه له پاراستنی پێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیی ئه‌مریكا ده‌كات له جیهاندا.
چه‌ند ڕێكه‌وتێك ده‌بێت له‌م چاره‌كه‌دا چاودێری بكرێن:
مانگی ته‌مموز: گه‌ڕێكى دیكه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌ستانه له نێوان ئێران‌و توركیا‌و ڕوسیادا.
مانگی ته‌مموز: ڕه‌نگه توركیا سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتووی ئاسمانی s-400ی ڕوسی به‌ده‌ست بهێنێت.
مانگی ته‌مموز: ئه‌گه‌ری سه‌ردانی سه‌رۆك دۆناڵد تڕا‌مپ بۆ توركیا هه‌یه.
7/ته‌مموز: ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژه‌كه‌ی ئێران دایه بڕۆكسل ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دورباره به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران دروست ده‌كات.
31/ته‌مموز: واده‌ی كۆتایی كه ئه‌مریكا داوێتی به توركیا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له گرێبه‌ستی سیسته‌می s-400ـى به‌رگری ئاسمانی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا.
22/ئاب: واده‌ی ده‌رچوونی ڕاپۆڕتی وه‌رزیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌رباره‌ی ئێران.