::
بێ نوسەر
ناوهندی كوردستان بۆ توێژینهوه لهململانێ و قهیرانهكان
نوسینی: كارزان كاوسێن
پێشەکی
حزبی سیاسی بەو فۆڕمەی لە ئێستادا هەیە ڕەگ و ڕیشەی لە مۆدێرنیتەدایە و لە وڵاتانی خۆرئاوادا بە چەند قۆناغێکی گەشەی سیاسیدا ڕەتبووە. بە درێژایی مێژوو، حزبی سیاسی ئامڕازێک بووە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات، بەڵام شێواز و ڕێگاکانی دەسەڵاتگرتنە دەست بەگوێرەی هەر فەزا و بارودۆخ و وڵاتێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. لەکاتێکدا کە حزبی سیاسی مۆدێرن کار لەسەر پرۆگرامی خۆشگوزەرانی، خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵێک بەها و پرەنسیپی تر دەکات، حزبی نەریتگەرا باوەڕی بە سندوقی دەنگدان و دیموکراسی و دەستەودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات نییە. سەرباری هەموو ئەمەش، هەندێ حزبی سیاسی لە وڵاتانی دیکتاتۆری و دواکەوتوو و هەندێ لە وڵاتانی ڕوولەگەشەش، حزبە سیاسییەکان بەرهەمی پێویستیی سەردەمن نەک دەرهاویشتەی مێژوویی و گەشەی سیاسی. لەم سۆنگەیەوە، ئەم توێژینەوەیە ڕۆشنایی دەخاتە سەر تایبەتمەندییەکانی حزبی سیاسی و ئەو ئاڵنگاریانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە