::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌لجه‌زیره
كێبڕكێ‌و پاڵه‌په‌ستۆی هێزه‌كان له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به جۆرێك ده‌گوزه‌رێت، كه هیچ لایه‌نێك تیایدا نایه‌وێت شه‌ڕ ڕووبدات‌و هه‌مووان خۆیان ده‌پارێزن له‌وه‌ی گرژییه‌كان بگه‌نه ئاستی شه‌ڕ، به‌ڵام له ڕاستیدا ڕه‌نگه دۆخه‌كه بگاته ساتێك ڕاگرتنی هاوسه‌نگی تێیدا گران بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوو هێزه هه‌رێمییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناوچه‌كه، هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه جگه له جه‌نگ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان نه‌بیننه‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی خلوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له 7/ئاب/2019 دا، كه به به‌یانێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته پشت راستكرابۆوه، ده‌رباره‌ی گه‌یشتنی هه‌ردوو وڵات به ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات، هه‌واڵێكی له ناكاو بوو، بۆ گشت چاودێرانی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانه له سوریادا. ئه‌م گوژمه‌ی دانوستانه‌كانیش ده‌رباره‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوولا له سوریادا، ته‌نها پێش دوو ڕۆژ له‌و مێژووه ده‌ستی پێكردبوو، هاوشێوه‌ی دانوستانه‌كانی پێشووشیان چاوه‌ڕوان ده‌كرا به شكست كۆتایی بێت، هه‌مووانیش چاوه‌ڕوانی په‌رچه‌كرداری توركیا بوون، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا ڕۆژی پێش ڕاگه‌یاندنی ڕێكه‌وتنه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات هێنده‌ی نه‌ماوه ده‌ست پێبكات، وتیشی وڵاته‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له واشنتۆن‌و مۆسكۆی له‌و پرسه ئاگادار كردۆته‌وه.
له 24/ ئابدا وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، كه بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا‌و توركیا(كه پێده‌چێت شاری ئورفه بكه‌نه بنكه‌و له‌وێشه‌وه ناوچه ئارامه‌كه سه‌رپه‌رشتی بكرێت‌و به‌ڕێوه‌ببرێت) به كرداری ده‌ستی به‌كار كردووه. هاوكات ئه‌مریكا-ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (ئه‌و هێزه‌ی گروپه چه‌كداره كوردییه‌كانی سه‌ر به PYD تیایدا هێزى سه‌ره‌كین‌و سه‌ركردایه‌تى ده‌كه‌ن) بڵاوكرده‌وه، له‌و كاته‌ی سه‌نگه‌ر‌و شوێنێكی قایمكاری ده‌ڕووخێنن كه له‌وه‌وبه‌ر له‌سه‌ر سنوری توركیا دروستیان كردبوو.
به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه به‌رچاوه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كه‌ی نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا له باكوری سوریا ڕوویداوه، نه‌یتوانیوه كۆتایی به‌و پرسیارانه بهێنێت، كه ده‌رباره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی ناتۆ ده‌كرێت. هاوكات ئاماژه‌كانی هێور بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كانیش كۆتایی به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م توركیا له باكوری سوریا نه‌هێنا. چوونكه هه‌ر به خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مریكا، ئه‌نقه‌ره خۆی له‌به‌رده‌م ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له سوریادا بینییه‌وه. سه‌ره‌ڕای بوونی ڕێكه‌وتنیش له‌سه‌ر رێگرتن له هه‌ڵكشان‌و زیادبوونى گرژى‌و پێكدادانه‌كان له نێوان ڕژێمی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌یدا، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشی پچرپچریان كردۆته سه‌ر پێگه چه‌كدارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما‌و چوارده‌وری پارێزگای ئیدلیب، هاوكات هه‌ردوو ناوچه‌كه پێكدادانی سنورداری به خۆوه بینیوه له نێوان ڕژێم‌و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركرده ڕووسه‌كانه‌وه له سوریا چاودێری ده‌كرێت‌و ڕێكده‌خرێت. له هه‌فته‌ی سێهه‌می مانگی ئاب-یشدا پێكددانه‌كان بوونه هێرشی دڕندانه، بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری خان شێخون‌و گه‌مارۆدانی ئۆپۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری شاری حه‌مادا.
هه‌رچی ئێران-یشه، هاوسێ ئیسلامییه‌كه‌ی توركیا‌و كێبڕكێكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا، ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ‌و گرفتى ئه‌وتۆ ده‌بێته‌وه كه مه‌ترسییه‌كه‌ى هیچى له عێراق‌و سوریادا كه‌متر نییه. ئه‌وه‌تا زیاد له سێ ساڵه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر خاڵه‌كانی چڕبوونه‌وه‌و حه‌شارگه‌كانی ئێران‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له سوریا به‌بێ هێور بوونه‌وه به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نوێیه په‌لكێشانی هێرشه‌كانی ئیسرائیله بۆسه‌ر پێگه‌كانی ئێران‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراقدا، ئه‌و وڵاته‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه (هاوڕێكه‌ی هه‌ردوو ئه‌مریكا‌و ئێران) تا پێكدادان له نێوان ئێران‌و هاوتا هه‌رێمییه‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كانی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ئه‌و ڕوونه‌دات.
تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش سوریا گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌خۆش بێت، گۆڕه‌پانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری نێوان توركیا‌و ئێران بوو. به هه‌مان شێوه عێراق-یش شوێنی كێبڕكێیه‌كی توندی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی سوننه‌و شیعه بوو، كه هه‌ر یه‌كه‌یان هاوپه‌یمانی یه‌كێك له‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ن. به‌ڵام ئایا له ئێستادا ئه‌و ئاڵنگارییانه چین، كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ده‌بنه‌وه له سوریا‌و عێراقدا؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێوربوونه‌وه به‌رچاوه‌ی له كێبڕكێكه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی له نێوان ئێران‌و توركیادا هاته گۆڕ، بۆچی هه‌ردوو وڵات وا پێده‌چێت به‌ره‌و ده‌رچوونی گشتی بچن له عێراق‌و سوریادا، یاخود لانی كه‌م به‌ره‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له هه‌ژموونه‌كانیاندا له‌و دوو ناوچه‌یه؟
توركیا، ڕووسیا‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
توركیا ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ر له‌ساڵی 2004وه پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا كرد، تا ساڵی دووه‌می شۆڕشه‌كه‌ی سوریا-ش نه‌بووه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌دا. ته‌نانه‌ت به‌درێژایی زۆربه‌ی ساڵی 2011-ش حوكمه‌ته‌كه‌ی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا، هه‌وڵی ده‌دا پاڵ به به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بنێت تا چاكسازی ریِشه‌یی ئه‌نجام بدات‌و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی بكات. به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی ڕژێمی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، نائومێدبوون له خواستی به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانی چاكسازی دیموكراتی له‌لای ئه‌سه‌ده‌وه، وایكرد ئه‌نقه‌ره سیاسه‌تی پاڵپشتی بزاڤی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته‌و داواكانی گۆڕینی ڕژێمه‌كه‌ی بكات. له چه‌ند ساڵی دواتریشدا، هه‌ریه‌ك له توركیا‌و قه‌ته‌ر‌و سعودییه، به پاڵپشتی ئه‌مریكا، هاریكاری به‌رچاوی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، توركیا-ش له‌لای خۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ری سوری گرته‌خۆ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه ئێران جا به ڕاسته‌وخۆبێت یا له ڕێگه‌ی حیزبوڵڵای لوبنانییه‌وه بێت، پاڵپشتی ئه‌سه‌دی كرد، بۆیه به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت كه سوریا بۆته گۆڕه‌پانی ناكۆكییه‌كان له‌نێوان توركیا‌و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی له‌لایه‌ك‌و ئێران‌و باڵه شیعه چه‌كداره‌كانی له‌گشت نه‌ته‌وه‌كان له‌لایه‌كی دیكه.
له ساڵی 2015 به‌ره‌ودوا، قه‌یرانه‌كه‌ی سوریا چووه قۆناغێكی نوێوه، ڕووسیا وه‌ك لایه‌نی ڕاسته‌خۆ ده‌ست وه‌ردانی كرد به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی سه‌ربازی له به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مریكا-ش پاڵپشتی هێزه چه‌كداره كوردییه‌كانی ده‌كرت، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دژی داعش له باكور‌و باكوری خۆرهه‌ڵات‌و خۆرهه‌ڵاتی سوریادا. ئاساییه له‌م دۆخه‌شدا به‌كاریگه‌ری چه‌ندین هۆكار، ناكۆكییه سیاسییه‌كان له نێوان توركیا‌و سوریا، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی نێوان ڕووسیا‌و ئه‌مریكا-ش قورس‌تر بێـت.
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌یلول/2017دا ڕێكه‌وتنی ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى بارگرژییه‌كان واژۆكرا، وا دیار بوو مۆسكۆ‌و ئه‌نقه‌ره ڕێچكه‌یه‌كی هاوبه‌شییان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له سوریا دۆزیبێـته‌وه. به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ته‌موز/2016ی توركیا‌و فراوانبوونی ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مركیا له سوریا‌و ناوچه‌كه به‌گشتی، له ماوه‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا، نزیك بوونه‌وه‌كانی نێوان توركیا‌و ڕووسیا خێرا تر بوو. ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ش به واژۆكردنی یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی كڕینی سیستمی S400ی دژه فڕۆكه‌ی ڕووسی له‌لایه‌ن توركیاوه‌و قایل بوونی ڕووسیا-ش له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتونی توركیا له ساڵی 2018 دژی هێزه كوردییه‌كانی ناوچه‌ی عه‌فرین پته‌وتر بوو.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كه‌لێنی نێوان ئه‌مریكا‌و توركیا فراوانتر بوو، توركیا سه‌ره‌تا، كه ترامپ بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوایه‌كی هه‌بوو، كه سنورێك بۆ ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن دابنێت، له‌ڕاستیشدا ترامپ جۆرێك له‌قایلبوونی پێوه دیار بوو ده‌رباره‌ی بۆچوونه‌كه‌ی توركیا‌و ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ش له سوریا، به‌تایبه‌ت دوای شكستهێنان به داعش، كه له‌وه‌دوا هیچ پاساوێك نه‌مایه‌وه بۆ پاڵپشتی سه‌ربازی‌و دارایی‌و سیاسیی هێزه كوردییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه. به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌رئه‌نجامی فشاری ئه‌ندامانی ئیداره‌كه‌ی، هه‌ر زوو پاشگه‌ز بۆوه له به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی گشتی له سوریا‌و به‌رپرسكردنی توركیا له ئاسایشی باكوری سوریا‌و خۆرهه‌ڵاتی فورات‌و ده‌ست واڵاكردنی توركیا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی داعش له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
له به‌رامبه‌ریشدا توركیا له به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه، هێزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سنوری سوریا خڕكرده‌وه، ڕاشیگه‌یاندا كه هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنێكی گشتگیر ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆ كۆتایی هێنان به‌و هێزه كوردییانه‌ی، كه پێیوایه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌بێ گوێدانه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا. ئه‌مریكا-ش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیای به هه‌ند وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش وایكرد دانوستانه دورودرێژه‌كانیان ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام بێت، كۆتاییشی به واژۆكردنی ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام بێت، كه تائێستا له‌زۆر لایه‌نه‌وه جۆرێك له نادیاری تێدایه.
گومانی تێدانیه دامه‌زراندنی بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كه وابڕیاره چاودێری ناوچه ئارامه‌كه بكات، به‌سه‌رۆكایه‌تی دوو ژه‌نه‌ڕاڵی توركی‌و ئه‌مریكی، ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه كه كارایی رێكه‌وتنه‌كه‌و راستگۆیی ئه‌مریكاش ده‌رده‌خات ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه. توركیا-ش به‌كرداریی له‌ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ده‌ستی كردووه به چاودێری كردنی هێڵی سنوری‌و چالاكیی هێزه كوردییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا. ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی-ش، ده‌رباره‌ی ئاماده‌یی ئه‌و هێزه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێك كه‌پێویست بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا ئاماژه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان بۆ فشاره‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام ئێستاش چه‌ندین پرسیار هه‌ن، كه پێناچێت تا ئێستا وه‌ڵامی دیاریان هه‌بێت.
له‌سه‌ره‌تاوه توركیا داواكار بوو به دورخستنه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له نێو ناوچه سنورییه‌كانی سه‌ر به سوریادا، پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا، ئایا ئه‌مه ته‌نها قۆناغی یه‌كه‌مه‌و قۆناغی دیكه‌ش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی توركیا دێت به‌دوایدا، یاخود ئه‌مریكا ته‌نها كات ده‌كوژێت تا نه‌هێڵێت توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی گشتی‌و قوڵ له خۆرهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام بداته‌وه؟ بابه‌تى دووه‌م، توركیا ویستی پێكهێنانی خودموختارییه‌كی له‌و ناوچانه‌دا هه‌بوو، كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی شار‌و شارۆچكه سورییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه ببرێت به‌ڕێوه، ئه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌یان عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌بن، به‌ڵام ئه‌مریكا له‌لای خۆیه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و جۆره خودموختارییه‌ی نه‌كردووه، هیچ ئاماژه‌یه‌كیش ده‌رباره‌ی ڕێكخستنی ئه‌و خودموختارییه بوونی نییه.
پرسی سێیه‌میش، كه گرنگییه‌كه له‌دووانه‌كه‌ی دیكه كه‌متر نییه، ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌كه‌ی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات جه‌ختكردنه‌وه‌یه له پێشوازی كردن له سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری سوری، كه‌چی تا ئێستا ده‌سته‌واژه‌ى ناوچه‌ی ئارام ته‌نانه‌ت له لێدوانی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان-یشدا نه‌هاتووه، ڕوونیش نییه ئایا كار ده‌كه‌ن بۆ گونجاندنی ناوچه‌ی چاودێریكردنی هاوبه‌ش، به‌مه‌به‌ستی هاندانی په‌نابه‌ره سورییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌رابلوس‌و باب‌و عه‌فرین ئه‌نجام درا.
ئه‌و نادییارییانه‌ی ده‌وری ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا‌و ئه‌مریكای داوه‌و ئه‌و ناڕوونییه‌ی له قۆڵایی‌و سروشت‌و ڕووبه‌ری ناوچه ئارامه‌كه‌دا هه‌یه، تاكه ئاسته‌نگ نین كه ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی توركیا له سوریادا ده‌بنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر له‌ساتی ده‌ست پێكردنی دانوستانه‌كانی توركیا‌و ئه‌مریكاوه ده‌رباره‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی پێكدادانه‌كان له نێوان هێزه چه‌كداره سورییه‌كانی سه‌ر به ڕووسیا، له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ده‌وروبه‌ری حه‌ما‌و باشوری ئیدلیه‌وه، گومانه‌كان له ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ڕووسیا-توركیا-ئێران ده‌رباره‌ی به‌ربه‌ست دانان بۆ ئاڵۆزییه‌كان زیادیانكردووه، له ڕاستیشدا هه‌ریه‌ك له ڕووسیا‌و ئێران‌و ڕژێمی سوریا ڕێكه‌وتنی رێگتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵوزییه‌كانیان زۆر به خراپی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق شكاندبوو، توركیا-ش هیچ ئامڕازێكی به ده‌سته‌وه نه‌بوو بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى هاوبه‌شكانى، ده‌رباره‌ی شكاندنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش له ئیدلیب‌و ده‌وروبه‌ری، ئه‌وا ئه‌مه‌یان بابه‌تێكی ته‌واو جیاوازه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر چاودێری هاوبه‌شی توركیا‌و ڕووسیادایه‌و چه‌ندین خاڵی چاودێری توركی له ده‌روبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ن.
لایه‌نی ڕووسی-ش ده‌ڵێت، توركیا شكستی هێناوه له دورخستنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوسره له ناوچه‌ی رێكه‌وتنى رێگرتن له هه‌ڵكشانى ئاڵۆزى، بۆیه هه‌ر توركیا-ش به‌رپرسییاره له شكاندنی ڕێكه‌وتنه‌كه. به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ریه‌ك له ڕووسیا‌و ڕژێمی ئه‌سه‌د ترسابێتن له پرۆسه تاكڕه‌وییه‌كانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات، یاخود له ڕێكه‌وتنێكی چاوه‌ڕوانكراو له نێوان توركیا-ئه‌مریكادا، كه توانای خۆقایمكردنى زیاتر بداته توركیا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرای 4و 5ی سوریا. بۆیه به‌مه‌به‌ستی مسۆگه‌ر كردنی هه‌ردوو ڕێگاكه له ناوچه‌ی خۆرئاوای فوراتدا، ڕووسیا پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوانی دژی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ده‌ورووبه‌ری حه‌ما به‌گشتی‌و شاری خان شێخون له پارێزگای ئیدلیب به‌رپاكرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئامانجێك بوو، كه له دوای زنجیره‌یه‌ك پێكدادانی سه‌خت‌و هێرش بۆسه‌ر شارۆچكه‌و گونده‌كانی ئه‌وناوچه‌یه، له كۆتایی هه‌فته‌ی سێیه‌می مانگی ئابدا هاته‌دی.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیشه، خۆخڵافاندنى ئه‌مریكایه له قایل‌بوون به داواكارییه لۆجیكییه‌كانی توركیا له‌ڕووی ستراتیجی‌و مرۆییشه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی فورات، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی پاساوی پاڵپشتی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كوردییه‌كان، كه بریتی بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، له ئێستادا پاساوێكی گونجاو نییه. له‌و كاته‌شی ڕووسیا زه‌بری ئازار به‌خش ده‌گه‌یه‌نێت به هه‌ژموونی توركیا له ئیدلیب‌و چوار ده‌روی، نه هێزه ڕووسییه‌كان‌و نه ڕژێمی ئه‌سه‌د‌و هێزه‌چه‌كداره شیعه هاوپه‌یمانه‌كانیشی، هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازییان له خۆرهه‌ڵاتی فورات نییه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كاندایه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا-ش له‌و ناوچه‌یه كه‌م بۆته‌وه بۆ چه‌ند سه‌د سه‌ربازێك.
ئێران له سوریا‌و عێراق
ئێران تاكه هاوپه‌یمان‌و سه‌ره‌كیترین بوو، له‌نێو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ششار ئه‌سه‌د دژی گه‌له‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئێران‌و میلیشیا شیعه‌كانیش نه‌بوونایه به‌ڕاستی ئۆپۆزسیۆنی سوری له هاوین‌و پایزی 2013دا ئه‌و ڕژێمه‌یان ڕووخاندبوو، له‌و كاته‌شی ئێران‌و ڕژێمه‌كه‌ی سوریا-ش بۆیان ڕوون بۆوه، كه به‌ره‌و شكست ده‌چن له جه‌نگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریدا، ئێران ڕووسیای هان دا، تا له پایزی 2015دا ده‌ستی وه‌ردایه دۆخه‌كه‌ی سوریاوه.
به‌ڵام هه‌ر له به‌هاری 2019وه، ئێران هه‌ستی به هه‌وڵى بێوچانى ڕووسیا كردووه بۆ ده‌ركردنى یاخود لانیكه‌م لاواز كردنی هه‌ژموونه‌كه‌ی له سوریادا. ڕوسیا له ناو سوریادا كاری كردووه، له‌سه‌ر پێكهَنانی میلیشیای ئه‌ڵقه له‌گوێی خۆی، پڕچه‌ك كراون‌و له‌لایه‌ن سه‌ركرده ڕووسییه‌كانه‌وه‌و له بنكه‌ی حمێمیمه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن. هاوكات ڕووسیا پاڵی به ڕژێمی سوریاوه ناوه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری فراوان له سوپا‌و ده‌زگاكانی ئاسایش‌و هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌دا، به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی دۆست‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران. زۆر جاریش ڕووسیا، به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئه‌مریكادا، چه‌ند ڕێكه‌وتنێكی به‌ستووه ده‌رباره‌ی سوریا، به‌بێ ڕاوێژ به ئێران‌و ته‌نانه‌ت ڕژێمی سوریا-ش. رێكه‌وتن‌و هاوبه‌شى كردنى فراوان له نێوان كۆمپانیا‌و بانكه ڕووسییه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارانی سوریا‌و هاندانیان بۆ دژایه‌تى كردنى هه‌ژموونی ئێران له وڵاته‌كه‌یاندا به‌تایبه‌ت سه‌رمایه‌داره سوننه‌كان به‌شێكن له‌و رێكه‌وتنانه. له‌مه‌ش مه‌ترسییدارتر لێكتێگه‌شتنه‌كه‌ی نێوان ڕووسیا‌و ئیسرائیله، كه ڕێگه‌ی داوه به‌م وڵاته‌ی دواییان تا گورزی توند له پێگه‌كانی ئێران بووه‌شێنێت، له نێویاندا حه‌شارگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له سه‌رانسه‌ری سوریادا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕووسیا، كه خاوه‌ن هه‌ژموونی گشتییه به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌ی سوریاوه، هیچ په‌رچه‌كردارێكی هه‌بێت.
ده‌رچوونی ئێران-یش له سوریا یه‌كێك بوو له‌و مه‌رجانه‌ی ترامپ ڕایگه‌یاندن، بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان‌و قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ئاماژه‌كانیش لای ئێران له زیادبووندان، كه پێى وا نییه ڕووسیا دژی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مریكا بێت (به‌دڵنیایی داواكاری ئیسرائیلیشه)، به‌ڵكو ڕووسیا شێلگیرانه كار بۆ هاتنه‌دی ئه‌و داوایه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه لایه‌نی كاریگه‌ر به‌سه‌ر سوریاوه. هاوكات ڕووسیا دركی به‌وه‌ش كردووه كه وڵاتانی خۆرئاوا به‌شدار نابن له پڕۆژه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی سوریا، تا ئێران له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌و وڵاته ده‌رنه‌چێت. به‌م پێیه‌ش ئێران جۆرێك ته‌فاهومی ڕووسی-ئه‌مریكی به‌دیده‌كات به پاڵپشتی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی‌و لاواز كردنی هه‌ژموونه‌كه‌ی له سوریادا.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا‌و دوای ئه‌وه‌ی ئێران هه‌ستی كرد هاوپه‌یمانه‌كانی له یه‌مه‌ن له شه‌ڕه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سعودییه به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌ژموونه هه‌رێمییه‌كه‌ی ئێران له فراوانبووندایه، نه‌ك به‌ته‌نها به‌هۆی سزا قورسه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته. به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی له ناكاو‌و به‌بێ هیچ پێشبینییه‌كى پێشوه‌خت، له 19/ ته‌موزدا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی حه‌شدی سه‌عبی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی عێراق بۆمب باران كرا. دواتریش ده‌ركه‌وت چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی سوپاى پاسدارانى ئێرانی له‌و بنكه‌یه‌دا بوون‌و بریندار بوون‌و كوژراون، هه‌روه‌ها ئاشكرا بوو ئه‌و بنكه‌یه جبه‌خانه‌ى چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نى ئێران بووه. ئایا بۆچی ئێران چه‌ك له كۆگاكانى حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ڵده‌گرێت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه. یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه، ئێران خۆى ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له ناوچه‌كه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چه‌ك له عێراق ده‌شارێته‌وه ده‌كات. ئه‌گه‌رێكی دیكه ڕه‌نگه ئه‌و چه‌كانه له كاتێكی دیاری كراودا بگوێزرێته‌وه بۆ سوریا، عێراقیش وه‌ك بنكه‌یه‌كی ئارام‌و دوور له بۆردومانی ئیسرائلی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵبژێردرابێت.
به‌رپرسانی عێراق په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ هیچ لایه‌نێك درێژنه‌كرد، به‌ڵكو پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ڕاگه‌یاندا، ڕه‌نگه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق له ڕووى نه‌هاتبێ، دان به‌وه‌دا بنێت كه سوپاى پاسدارانى ئێران بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك جبه‌خانه‌ى چه‌ك به‌كار هێناوه. به‌ڵام ده‌زگا عێراقییه‌كان دڵنابوون ئه‌و فرۆكانه‌ی بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان بۆردومان كردووه ئیسرائلی بوون.
دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له ڕووداوی بنكه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌لاحه‌دین، بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شد له‌سه‌ر سنوری ئێران بۆردومان كرا، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه به هۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بوو. له 12/ئاب یشدا، بنكه‌ی سه‌قری زه‌به‌لاح بۆردومان كرا، كه ده‌كه‌وێته باشوری به‌غداوه، له‌لایه‌ن میلیشیای سه‌ید ئه‌لشوهه‌دائه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. له 20/ ئابیشدا باره‌گایه‌كى حه‌شد نزیك بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له باكوری به‌غداد بۆردومان كرا. پێنجه‌م هێرشی له‌و جۆره‌ش له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌دا له 25/ ئابدا كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نزیك شاری قائیمی عێراقی هاوسنور له‌گه‌ڵ سوریادا. له‌گشت ئه‌و هێرشانه‌شدا، له‌پاڵ ئه‌و وێرانبوونی فراوانی جبه‌خانه‌و كۆگاكانى چه‌ك له‌و بنكانه‌دا، پێده‌چێت چه‌ندین بریندار له نێو ئه‌ندامانی حه‌شد‌و سوپاى پاسدارانى ئێرانیشدا هه‌بن. به دوباره بوونه‌وه‌ی به‌زاندنى ئاسمانی عێراق‌و ئه‌و بۆردومانانه‌ی سه‌ربازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه چیتر ناتوانرێت بشاردرێته‌وه، هه‌ڵوێستی به‌رپرسه عێراقییه‌كان جیاوازن، هه‌ندێكیان تاوانه‌كه‌یان خشتۆته ملی ئیسرائل، هه‌ندێكی دیكه‌شیان ئه‌مریكا. به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكیدا له 23/ئاب/2019 دا بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكی حكومه‌تى ئیسرائیل زۆر ڕوونتر دواو ئاشكرایكرد كه فه‌رمانی كردووه به راوه‌دوانى ئێرانییه‌كان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، وتیشی پێویسته ئێران بزانێت كه له‌م نزیكانه پارێزراو نییه.
به‌ڵام كاتێك هیچ گومانێك له دیاری كردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌و بۆردومانانه‌دا نه‌ما، ئایا چۆن ئیسرائیل توانی له ڕێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بگاته قوڵایی خاكی عێراق؟ شاره‌زایانی ئیسرائیلی نزیك له ده‌زگاكانی ئه‌و وڵاته‌وه، هه‌وڵییاندا وه‌ڵامی شوێنه‌ونكێ بۆ ئه‌و پرسیاره بدۆزنه‌وه، وه‌ك ئه‌وی ده‌ڵێن فڕۆكه‌كان له ئازربایجانه‌وه‌و به ئاسمانی ئێران‌دا ڕووه‌و عێراق ئاڕاسته كراوه‌ن، یاخود له خودی ئیسرائلیه‌وه به ئاسمانی سوریا یان ئوردوندا نێردراون. به‌ڵام واقیعه‌كه پاڵپشتی هیچ كام له‌و دوو ئه‌گه‌ره ناكات، به هۆی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ی توشی فڕۆكه ئاڕاسته كراوه‌كان ده‌بێته‌وه له ئاسمانی ئه‌و سێ وڵاته، سوریا، ئوردون‌و ئێران. زیاتر پێده‌چێ به‌پێی سه‌رچاوه‌ی عێراقییه‌كان، ئه‌و فڕۆكانه له ناوچه‌ی هه‌ژموونی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه له خۆرهه‌ڵات‌و باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریاوه ئاڕاسته‌كراوبن، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن سعودییه ته‌نها ته‌مویلی ئه‌و پڕۆسانه ناكات، به‌ڵكو بناغه‌شی بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان هێزه كوردییه‌كانی سوریا‌و ئیسرائیل داڕشتووه.
هه‌رچۆنێك بێت، به‌ڕه‌چاو كردنی ئه‌و توانایه‌ی ڕووسیا له سوریادا هه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا-ش له عێراق‌و ناوچه‌كانی هه‌ژموونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سوریا هه‌یه‌تی، كارێكی گرانه ئیسرائیل بتوانێت زنجێره‌یه‌ك هێرشی له‌و جۆره بكاته سه‌ر ئه‌و بنكانه له عێراق، بێ زانین‌و ڕه‌زامه‌ندی، یاخود هاندانی، هه‌ریه‌ك له ڕووسیا‌و ئه‌مریكا.
هه‌ڵكشانى ململانێى هه‌رێمیی له خۆرهه‌ڵاته‌وه
به پێی وته‌ی یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانى محه‌ممه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر، كه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕووسیا‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نیسانی ساڵی 2013دا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنى سه‌رۆكى ڕووسیادا له سوچی هاوڕێى بووه، سه‌روكی میسر سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی دۆخی سوریا له نێو لیستی گفتوگۆكه‌دا بێت، بۆیه له كاتی گونجاو‌دا ئه‌و سه‌رۆكه ڕووی كردۆته پۆتین‌و وتویه‌تی:" من ده‌مه‌وێ كار بكه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ك بۆ ناكۆكییه‌كانی سوریا، ده‌شمه‌وێت له زاری سه‌رۆك پۆتینه‌وه سروشتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له سوریا بزانم"، له وه‌ڵامدا پۆتینیش وتویه‌تی:"ئه‌مه یه‌كه‌مجاره گوێم له وته‌یه‌كی جددی بێت ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سوریا، ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت ڕوونی بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه له خۆرئاوا بۆ دابه‌شكردنی هه‌ژموون له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌بێ ڕووسیا، ئێمه‌ش هه‌رگیرز ڕێ به‌وه ناده‌ین".
ئه‌م وتانه ماوه‌یه‌كی زۆر پێش ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌خۆی ڕووسیا بوو له قه‌یرانی سوریا‌و دوباره بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا-ش له سوریا‌و عێراق‌و دوای فراوانبوونى جوگرافیاى داگیركارییه‌كانى داعش بوو له هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا.
رۆڵى مۆسكۆ له سوریا له‌و رووه‌وه نییه كه پابه‌ندبوونێكى ئایدیۆلۆژى‌و ئه‌خلاقى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پاراستنى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، سوریا كۆڵه‌كه‌ى حساباتى ڕووسیایه نه‌كه رژێمه‌كه‌ى، سوریاش به ته‌نها پێگه‌یه‌ك نییه بۆ ڕووسیا تا بیه‌وێ جێپێى خۆى له ناوجه‌رگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكاته‌وه، به‌ڵكو قورساییه‌كی جیۆسیاسییه له نێو حساباتێكی گه‌وره‌تری ئه‌و وڵاته‌دا، كه له ئۆكرانیاوه ده‌ست پێده‌كات‌و له كه‌ناره‌كانی كه‌نداویشدا ناوه‌ستێت. هه‌روه‌ك ئه‌و دیده‌ی ئه‌مریكا هه‌ژموونه‌كه‌ی خۆی پێده‌بینێت، له كه‌نداوو میسر‌و ته‌نانه‌ت باكوری سوریا‌و عێراقیش. به‌و پێیه‌ش ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان وایداده‌نێن كه ناوچه‌كانی هه‌ژموونیان ده‌بێت قۆرغ‌و پاوانى خۆیان بێت، به جۆرێك كه بتوانن به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه كارى تێدا بكه‌ن‌و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی تێدا پیاده بكه‌ن كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كات، ئاساییه ده‌رگا بۆ هاوبه‌شی هه‌رێمیی‌و نا هه‌رێمیی له‌و ناوچانه‌دا واڵا نه‌كه‌ن.
پێویست به گومانیش ناكات كه ئێران‌و توركیا بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامی سه‌رئێشه بۆ هه‌ژموونی هه‌ردوو ئه‌و هێزه گه‌وره سه‌ره‌كییه له ململانێ سیاسییه‌كانی خۆرهه‌ڵات. به هۆی زۆر بوونی لایه‌نه‌كان بێت له گۆڕه‌پانه‌كه‌یدا یاخود درێژبوونه‌وه‌ی قیرانه‌كه‌یه‌وه بێت، سوریا بۆته ئاوێنه‌یه‌كى روون بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شێوازى كاركردنى هێزه خۆرئاواییه سه‌ره‌كییه‌كان له چۆنێتى دامركاندنه‌وه‌ى خواست‌و خولیاى هێزه هه‌رێمییه‌كاندا‌و له‌باربردنى هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ خۆسه‌لماندنیان‌و رۆڵیان له ناوچه‌كه‌دا.
له پشت چوارچێوه‌یه‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌م هێزانه‌وه، ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك پاڵه‌په‌ستۆ‌و ململانێى توند له نێوان هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌كه‌دا واته ئه‌مریكا‌و ڕووسیادا هه‌بێت له سوریا‌و عێراق، ئه‌وه‌تا هه‌ردوو زلهێزى ئه‌مریكا‌و ڕووسیا، ده‌یانه‌وێت ئێران‌و توركیا له‌و دوو وڵاته بهێننه ده‌ره‌وه، یاخود لانیكه‌م ڕۆڵیان په‌راوێز بخه‌ن. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی دوو زلهێزه‌كه‌ش، پارێزگارییه له ئاسایش‌و گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. هۆكارێكی دیكه‌شی په‌یوه‌سته به به‌و دودڵییه‌ی له ئارادایه، ده‌رباره‌ی سیاسه‌ته فرانخوازییه‌كه‌ی ئێران له چه‌ند وڵاتێكی خۆرهه‌ڵات. هه‌وڵه‌كانى ڕووسیاش كه‌م نییه بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانى سوریا‌و گه‌ڕندنه‌وه‌ى سه‌روه‌رى بۆ سوریا‌و رێگرتن له‌وه‌ى سوریا ببێته زه‌لكاوێكى تاقه‌تپڕوكێن بۆ ڕووسیا له رووى سه‌ربازى‌و سیاسییه‌وه.
له ئێستاشدا ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له سوریادا، ڕێگرتنه له ده‌ستێوه‌ردانی فراوانی توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فوراتدا، پارێزگاریشه له هێزه كوردییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی سوریادا، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها له‌به‌ر دژایه‌تی كردنی شانه نوستووه‌كانی داعش نییه له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵكو به ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربه‌ستێك تا ئێران نه‌توانێت هێڵی په‌یوه‌ندی له خۆراوای وڵاته‌كه‌یه‌وه بگه‌یه‌نێته كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست. له ڕاستیدا ڕووسیا-ش هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامانجانه‌ی ئه‌مریكا‌و ئیسرائیل دا، جا ئه‌وانه بێت كه ده‌رباره‌ی ئێرانن یاخود ئه‌وانه‌ی توركیا. پێده‌چێت ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ش بێت، كه پاڵی به ئۆردوگانه‌وه نابێت، تا له وتاره‌كه‌ی ڕۆژی 26/ئابدا هۆشداریی بدات ده‌رباره‌ی خۆخڵافاندنى ئه‌مریكا له جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان، ئاماژه‌ش بدات كه هێزه‌كانی توركیا ئێستاش ئاماده‌یه به‌ته‌نها بچێته خۆرهه‌ڵاتی فوراته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووسیا پێشوازشی كرد له فشاره‌كانی ئه‌مریكا-ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا-ش بۆ رێگرتن له په‌لكێشانی توركیا بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا خوازیاریشه بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا درێژه نه‌كێشێت. له دیدی مۆسكۆوه پێویسته هێزه كوردییه‌كان له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا بڕیاری ده‌رچوون له سوریا ده‌دات، په‌له بكه‌ن له گه‌یشتن به لێكتێگه‌شتنێكى سیاسى له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریادا، ئه‌گه‌رنا به زه‌بری چه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتى ڕژێم بۆ ئه‌و ناوچانه.
ئه‌وه‌ی نوێیه له‌م دۆخه ئاڵۆسكاوو ناجێگیره‌دا، ده‌ست تێوه‌ردانی سعودییه‌یه، ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی جددی به سه‌ردانه‌كه‌ی تامر سه‌بهان وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له سعودییه (كه له ڕێی كوردستانی عێراقه‌وه هات نه‌ك توركیا) بۆ ناوچه‌كانی هه‌ژموونی هێزه كوردییه‌كان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كان له 19/حوزه‌یرانی/2019. پێده‌چێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی سعودییه به هێزه كوردییه‌كانه‌وه ( به‌هاندانی ئه‌مریكا)، تاكه مه‌به‌ست لێی په‌ڕوباڵ كردنی توركیا نه‌بێت، به‌ڵكو خوڵقاندنی دۆخێكی گونجاو بێت بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی زه‌بره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی چڕ بوونه‌وه‌و حه‌شارگه‌كانی ئێران له عێراق، له پاڵ وه‌ستاندنی هه‌وڵه‌كانی تاران بۆ پته‌و كردنی پێگه‌ی جیۆسیاسی خۆی له سوریا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پاڵه‌په‌ستۆی هێزه، نێوده‌وڵه‌تی‌و هێرێمییانه، له‌ژێر سایه‌ی جه‌نگی گشتی یاخود پێكدادانی سه‌ربازی فراواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. واتا گشت لایه‌نه‌كان هه‌وڵی وه‌شاندنی زه‌بری ئازاربه‌خشی سنوردار ده‌ده‌ن، له نه‌یاره‌كانیان. نه‌ك لایه‌نێكیان دژی جه‌نگه، به‌ڵكو گشت لایه‌نه‌كان به ئاشكرا خواستی خۆیان بۆ خۆبه‌دوور گرتن له گرژبوون تا ئاستی جه‌نگ خستۆته ڕوو. به‌ڵام پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌م پێكدادانه‌ی هَیزه‌كان، كه ده‌یان ساڵه هیچ ناوچه‌یه‌كی جیهان له‌و جۆره‌ی به خۆوه نه‌بینیوه، ڕه‌نگه بگاته خاڵێك، كه ئه‌سته‌م بێت خواسته‌كان تیایدا ڕامی هه‌ڵكشانه‌كه‌ی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هێزه هه‌رێمییه سه‌ره‌كییه‌كان (توركیا‌و ئێران)ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له وڵاتانی دراوسێیاندا، بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له به‌رده‌ستدا نیه.