::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
نوسینی: هاشم ئه‌لهاشمی
ئه‌م بابه‌ته، له‌و خۆپشاندانانه‌ی عێراق‌و هۆكاره‌كانی ده‌دوێت، كه له سه‌ره‌تای مانگی پێشوو سه‌ریانهه‌ڵدا، هاوكات باس له هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپشاندانانه ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ڕه‌خنه‌ی زۆری ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی، هه‌زاران قوربانی‌و برینداری له‌نێو خۆپشانده‌راندا لێكه‌وته‌وه، زۆرینه‌شیان گه‌نج بوون.
له ڕاستیدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی چڕی خۆپشاندانه‌كان له عێراق، واده‌كات ببێته ڕه‌فتارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خودجۆش، به‌وپێیه‌ی زۆربه‌ی جار خۆپشاندانه‌كان له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك ده‌نگی داواكاریی كه‌سیی‌و ناوچه‌یی‌و به گردبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی بچوك ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر هه‌ر خێرا فراوان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دۆخ‌و باره ئه‌منیی‌و یاساییه‌كه‌ش ڕێگه‌یاندا، ئه‌وا شێوه‌ی نوێ وه‌رده‌گرێت‌و خۆپشاندانه‌كان ده‌چێت به‌ره‌و هه‌ڵكشان (سته‌م، گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، خۆپشاندانی ئاشتییانه، خۆپشاندانی ناڕه‌زایی توڕه، تا ده‌گاته ڕاپه‌ڕین، یاخود ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی توند، به گۆڕانكاریش كۆتایی دێت). به‌ڵام له‌دوای ساڵی 2003 وه، خۆپشاندانه‌كان ئه‌و خوله‌ی خۆی ته‌واو نه‌كردووه، چوونكه نه‌گه‌شتۆته ئاستی گۆڕینی سستمی سیاسی، یاخود ئاستی شۆڕشێك كه ئامانجی گۆڕینی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت.
نمونه‌ش زۆره له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، وه‌ك دۆخی شۆرشه‌كه‌ی تونس‌و میسڕ‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن، به‌و جۆره‌ی خۆپشاندانه‌كان په‌ره‌ی سه‌ند بۆ شۆڕش، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه پلانی بۆ داڕێژرابێت. بانگه‌وازه‌كان بۆ خۆپشاندان جگه له گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وتی سیستمه‌كه‌و چاكسازییه ده‌ستوریی‌و ته‌شریعییه‌كان، كه په‌یوه‌ندییان به پێویستییه ئابووری‌و ئه‌منیی‌و ئازادییه‌كانی گه‌له‌وه هه‌یه، هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نه‌بووه. به‌ڵام دواجار ئه‌و خۆپشاندانانه دوور گیرساونه‌ته‌وه، وه‌ك گۆڕینی حوسنی موباره‌ك یاخود زه‌ین ئه‌لعابیدین بن عه‌لی، خۆپشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی خودجۆش‌و ئاشتییانه ده‌ستییان پێكردووه، دواتر ڕێچكه نه‌شیاوه‌كه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌به‌كارهێنانی شێوازی زبر‌و توندوتیژ بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا، كرده‌ی خۆپشاندانه‌كانی هه‌ڵكشاندووه بۆ ئاستی داواكاری شۆڕش‌و هاوكێشه‌ی هێزه ناوخۆییه‌كانی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م خوله ناته‌واوه‌ی خۆپشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شه‌ش پارێزگاكه‌ی عێراق، كه مانگی ئۆكتۆبه‌ر/2019 ده‌ستی پێكرد، جیاواز ده‌بێت، چوونكه له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆپشاندانی گه‌نجانه‌و هێمن، به‌ده‌ر له هه‌ر گروپێكی سیاسی‌و حیزبی‌و ئایدۆلۆجی ده‌ستی پێكردووه. ئه‌و گه‌نجانه‌ش له نێوان ته‌مه‌نی 16-28 دان، زۆربه‌شیان له چینه په‌راوێزخراوه سته‌ملێكراوه‌كه‌ی نێو كوچه‌و كۆڵانه هه‌ژارنشینه‌كانی شاره‌كانن، هاوكات به‌شداری گه‌نجانی گوندنشینی دور له سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه سنوردار بوو، هه‌روه‌ها خۆپشاندانه‌كان هیچ سه‌ركرده یاخود پاڵپشتی یا ڕاگه‌یاندن‌و سومبولێكیان نیه.
مێژووی خۆپشاندانه‌كانی دوای 2003-ش له عێراق، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه هه‌ر جارێك چینێكی دیاریكراو هه‌ستی به په‌راوێز خستن‌و سته‌ملێكردن كردبێت، هه‌ر زوو په‌نای بردۆته به‌ر خۆپشاندان بۆ به‌ده‌ست هێنانی داوا ڕه‌واكان‌و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانه نیشتیمانییه‌كان‌و هه‌له‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
ئه‌م خۆپشاندانانه‌ی گه‌نجان له‌كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كی سنوردار ده‌ركه‌وت، ته‌نانه‌ت هه‌مووان به‌كه‌م ده‌یانڕوانییه خۆپشاندانه‌كان‌و مه‌ترسییه‌كانی، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی یه‌كه‌مدا، توانی به هێزانه خۆی بسه‌پێنێت‌و له كوچكه به‌ردێكه‌وه ببێته تاوه‌رێك، كه هه‌ڕه‌شه له سه‌رتاسه‌ری سیستمه سیاسییه‌كه بكات.
له هه‌مواری باری یاسای‌و مرۆییدا‌و له دۆخی باڵاده‌ستی هێزی چه‌كداری پارته‌كاندا، ئه‌و خۆپشاندانانه به ڕێگه‌یه‌كی زۆر توندوتیژانه‌و به زه‌بری گولله هه‌وڵی سه‌ركووتكردنیان درا. له‌سه‌ره‌تاوه حكومه‌ت ئه‌م خۆپشاندانانه‌ی به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌وپێیه‌ی مۆڵه‌تی نه‌بوو، بۆیه ئه‌و مافه‌ی دایه خۆی، كه له‌لایه‌ن هێز‌و یه‌كه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به پارته ده‌سه‌لاتداره‌كانه‌وه سه‌ركوتیان بكات، ئه‌و هێَزانه‌ش به گشت ئامڕازێكی توندوتیژ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ده‌ن.
خۆپشاندانی بێ سه‌ركرده
خۆپشاندانه‌كان خودجۆش‌و بێ سه‌ركرده‌یه‌كی دانوستانكارن، بۆیه كاریگه‌رییه‌كانیشی نه‌گه‌شتۆته ئاستی گۆڕینی سستمی سیاسی یاخود لوتكه‌ی ده‌سه‌لاته‌كه، ئه‌مه‌ش بواری داوه‌ته زۆرێك له ڕێكخه‌رانی خۆپشاندانه‌كان، تا هه‌نگاو بنێنه سه‌ر پله‌ی سه‌ركردێتی.
خودجۆشیی سه‌ركێشییه‌كه، ڕێز‌و پاراستن نابینێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌شی لاواز كردن‌و سه‌ركووتكردن ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به ڕادده‌ی قبوڵكردن‌و كاریگه‌ربوونی سیستمه سیاسییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره خۆپشاندانانه‌دا، چوونكه پێشینه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵات كه‌مینه ناپارێزێت‌و ڕێزی لێناگرێت، به‌ڵكو به‌كه‌م لێی ده‌ڕوانێت. ئه‌وسیستمه ترس‌و ڕێزی به‌رامبه‌ر خۆپشاندانه ملیۆنییه‌كان هه‌یه، جا مۆڵه‌تدار بێت یاخود بێ مۆڵه‌ت. ئه‌وه‌تا خۆپشاندانه‌كانی هه‌ردوو ڕه‌وتی سه‌در‌و مه‌ده‌نی، توانی هاوسه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كان تێكبدات، به‌تایبه‌ت ده‌رهه‌ق خۆپشاندانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر، به‌جۆرێك پاشگه‌زبوونه‌وه له سه‌ركوتكردنی خۆپشاندانه‌كان.
خۆپشاندانه‌كان به‌بێ شوناسی سیاسی‌و به ژماره‌ی كه‌م، ناتوانێت هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووخاندن له سستمی سیاسی بكات، ناشتوانێت هه‌ڕه‌شه له ڕه‌وایی سیستمه‌كه له‌لای ڕای گشتی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی بكات.
هه‌ستی شكستیش لای خۆپشانده‌ران، به‌هۆی كه‌می ژماره‌و لاوازیی‌و زیاده‌ڕه‌وییان له داواكارێكاندا، ده‌بێته هۆی ورووژاندنی هه‌ستی شكست‌و خواستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایان، هاوكات ڕقیشیان له‌یاسا ده‌بێته‌وه.
له عێراق سیستم‌و ده‌سه‌ڵات ترسییان له ژماره‌ی مرۆیی زۆر هه‌یه، چوونكه هه‌ر ئه‌و له كۆتاییدا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
پرسیاره‌كانی هه‌مووان‌و به‌تایبه‌تیش چینه سیاسییه‌كه‌ی عێراق، به‌تایبه‌ت پارت‌و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت، له‌سه‌ر دوو لایه‌ن چڕبۆته‌وه:
-ئه‌و هێزانه‌ی بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی خۆپشاندانه‌كانن، كێن؟
-ئایا خۆپیشاندانه‌كان ئامانجییان گه‌شتنه به شۆرش‌و ڕاپه‌ڕین، یا ته‌نها خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكارییه‌كی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیین؟
نه‌وه‌یه‌ك له گه‌نجان
ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2011-2019 تایبه‌تمه‌نده به ده‌ركه‌وتنی نه‌وه‌یه‌كی گه‌نج، كه نیشتیمان په‌روه‌رانه‌تر‌و ژیرانه‌تر له ئامڕازه‌كانی دیموكراتی تێگه‌شتوون، ئه‌م نه‌وه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 200 خۆپشاندانیان له گشت پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامداوه. ئه‌و گه‌نجانه بۆ خستنه‌ڕووی داواكانیان، به‌شوێن شێوازی نوێی خۆپشانداندا گه‌ڕان، شێوازێك له‌وه‌و به‌ر به‌كارنه‌هێنرا بێت، چوونكه چیتر كاریگه‌ره ئاینی‌و حیزبی‌و نه‌ته‌وه‌ییه باوه‌كان، به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و زیاده‌ڕه‌ویی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، نه‌یانتوانی بنمیچێكی چاكسازییان بۆ پێكبهێنن. به‌ڵكو ئه‌مجاره گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه بوو، كه دورن له پارته‌كان‌و بێ كاریشن، ئامڕازی نوێش به‌كارهێنرا، كه له خۆپشاندانی خودجۆشی گه‌نجاندا به‌رجه‌سته بوو، سه‌ره‌ڕای مانگرتنی ده‌رچووانی زانكۆ‌و ئه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی كاره‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنرابۆوه، له پاڵ په‌نابردنه به‌ر ڕێپێوانه ناڕه‌زاییه‌كان.
شكست هێنانیش له به‌ڕێوه‌بردنی لایه‌نی ئه‌منی خۆپشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ده‌روازه‌ی له‌به‌رده‌م پشێوییه‌كانی نێوان گه‌نجانی بێ سه‌ركرده‌و دانوستانكاردا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی وڵات به كراوه‌یی هێشته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه، به شكستهێنانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هێوركردنه‌وه، كه مه‌رجه‌عیی شیعه له نه‌جه‌ف‌و سێ سه‌رۆكێتییه‌كه ڕایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وایكرد خۆپشاندانه‌كان به‌ربه‌ره په‌لبكێشێته نێو ئه‌و ناوچه‌و گۆڕه‌پانه بچوكانه‌ی له‌وه‌و به‌ر پێگه‌یه‌كی ناسراوی خۆپشاندان نه‌بوون. ئه‌وه‌تا له یه‌كه‌م ڕۆژدا خۆپشاندانه‌كان له شه‌ش گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شه‌ش پارێزگای عێراقیدا بوون (به‌غداد، نه‌جه‌ف، زیقار، دیوانییه، سه‌ماوه‌و میسان)، دواتر به‌كاریگه‌ری سه‌ركوتكردنه‌كان، كشایه نێو 28 ناوچه‌ی دیكه‌وه، له ڕۆژی سێیه‌میشدا به‌هۆی به‌هێزی سه‌ركوتكردنه‌وه خۆپشاندانه‌كان چۆوه‌یه‌ك‌و ته‌نها له 13 ناوچه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچی ڕۆژی چواره‌میشه كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتری ژماره‌ی خۆپشانده‌رانی به‌خۆوه بینی، كه له 4 ناوچه‌دا قه‌تیس بووبو، له ڕۆژی پێنجه‌مدا ژماره‌ی خۆپشانده‌ران له 25000ه‌وه كه‌مبۆوه بۆ 300-200 خۆپشانده‌ر له 3 ناوچه‌دا، له ڕۆژی شه‌شه‌مدا ژماره‌كه هاته كه‌متر له 130 كه‌س له دوو ناوچه‌ی خۆپشانداندا ته‌نها له به‌غداد‌و دیوانییه.
سه‌ره‌ڕای یه‌كگرتوویی شوناسی مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی(عه‌ره‌بی شیعه) خۆپشانده‌ران، به‌ڵام ڕووداوی ناڕه‌زاییه‌كانی ڕابردوو، یه‌كگرتوویی شوناس‌و ناوچه‌یی به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، جگه له‌وانه‌ی به‌غداد، ڕه‌نگه خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان، ته‌نها هه‌ستی ترس بێت له ناخی ناڕازییانی سوننه‌و كورددا، له‌وه‌ی له سایه‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی دۆخ‌و هه‌ندێكجار بڕیاره‌كانیش ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر عێراقدا، تاوانبار بكرێن به تیرۆر‌و هه‌وڵی جوداخوازی. به‌گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی ناڕه‌زاییه‌كانی عێراق، ده‌بینین له ساڵی 2003وه تا پێش سه‌رهه‌ڵدانی خۆپشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه، داواكاریی خۆپشاندانه خودجۆشه‌كانی گه‌نجان، به‌گشتی بریتی بوون له(كه‌رامه‌ت، كار، نشینگه، ته‌ندروستی، كاره‌با، خزمه‌تگوزاری، خوێندن، هۆیه گشتییه‌كانی گواستنه‌وه، ڕێگا‌وبان، ئاسایش‌و دادوه‌ری).
هێزی كارای نێو خۆپشاندانه‌كان
ده‌توانین هێزه كاراكانی نێو خۆپشاندانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش بكه‌ین:
1.زۆرینه‌یه‌كی چینه چه‌وساوه‌و هه‌ژاره‌كان، كه بریتین له بێكار‌و په‌راوێزخراوه‌كان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
2.زۆرینه‌یه‌كی گه‌نج، به گڕوتینی شۆڕشگێڕی‌و كارایی جه‌ماوه‌ری‌و توانای سودمه‌ندبوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌م چینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا له 90%ی ژماره‌ی خۆپشانده‌ران پێكده‌هێنێن.
3.پێكهاته‌ی دیكه، كه ڕه‌وتی ئاینیی ڕه‌فتاری به‌سه‌ریدا زاڵه، دور له ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی‌و ئایدۆلۆجی.
4.گروپی بچوكی سه‌ر به پارته شیعه ئیسلامییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی، وه‌ك (ڕه‌وتی حیكمه‌و نه‌سڕ‌و سه‌در)، ئه‌وانه‌ش به‌بێ پلانگێڕی‌و ئاڕاسته‌كردنی حیزبی به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌شدارن بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی.
5.گروپی بچووكی دیكه‌ی سه‌ر به پارته باوه‌كانی، وه‌ك چه‌پ‌و لیبڕاڵیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه ئه‌مانه‌ش دروشمه‌كانیان ده‌گونجێت، له‌گه‌ڵ خودجۆشیی بزاڤی گه‌نجانی دژ به سیاسه‌تی به‌شكاری‌و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له دابه‌شكردنی سامان‌و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارته‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
دیارترین سیماكانی خۆپشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش، له‌م لایه‌نانه‌دا خۆی ده‌نوێنێت:
1.شێوازی خۆپشاندانی گه‌نجانی خودجۆش‌و ناڕێكخراو، دروشمه دوباره‌كانیش، كه ڕه‌خنه له پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ئیسلامی سیاسی ده‌گرێت. ناشتوانین ئه‌وه پشتگوێ بخه‌ین، كه خۆپشاندانه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا كرده‌وه‌یه‌كی خودجۆشه‌و له ڕه‌خنه‌گرتنێكی نهێنی‌و په‌نگخواردنه‌وه‌وه بۆته ڕه‌خنه‌گرتنێكی ئاشكرا، له‌و ڕۆشناییه‌شه‌وه بڕی ئه‌و كاره‌سات‌و نشوستی‌و مه‌ترسییانه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، وا خۆپشانده‌رانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 چه‌شتوویانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپی ڕێكخستن‌و نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی دانوستانكار‌و نه‌بوونی مۆڵه‌تی یاساییه‌وه.
2.ڕێگه‌چاره‌ی حكومه‌تیش به‌به‌كارهێنانی توندوتیژی، بۆ سنورداركردن‌و په‌كخستنی فراوانبوون‌و به‌رده‌وامبوونی خۆپشاندانه‌كان، كه به‌هۆیانه‌وه زیاد له 100 خۆپشانده‌ر بوونه‌ته قوربانی، 65 كه‌سیش له‌وانه به قه‌ناس كوژراون، بریندار بوونی 7100 خۆپشانده‌ریش، كه 112یان له دۆخی ته‌ندروستی خراپدان، هه‌روه‌ك چۆن نزیكه‌ی 923 خۆپشانده‌ر ده‌ستگیر كراون، كه دواتر 678یان ئازادكراوه، هاوكات 545 زیندانیكراویان دوچاری ئاسته جیاوازه‌كانی ده‌ستدرێژی‌و لێدان بوونه‌ته‌وه. هاوكات لایه‌نه ئه‌منییه جیاوازه‌كان به زه‌بری تێڵا‌و ئاوی گه‌رم‌و گازی فرمێسك ڕژێن، له پاڵ فیشه‌كدا ڕووبه‌ڕووی خۆپشانده‌ران بوونه‌ته‌وه، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به وێرانكردنی ئامڕازه‌كانیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون، له دیارترینیشیان كه‌ناڵه‌كانی (دیجله‌و ئێن ئار تی عه‌ره‌بی‌و ڕه‌شید)ه، له‌پاڵ كه‌لوپه‌لی كۆمپانیایه‌كی ڕاگه‌یاندن، كه خزمه‌تگوزاری ڕاگه‌یاندن ده‌داته كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك (عه‌ره‌بییه‌و عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س). هه‌روه‌ها هاتوچۆكردنیش له ڕۆژانی 2و 3/ئۆكتۆبه‌ر/2019دا قه‌ده‌غه‌كرا، بڕینی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت‌و ده‌ستدرێژی كرنه سه‌ر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی مێشك‌و ده‌مار-یش، كه له دیارترین ئه‌و نه‌خۆشخانانه بوو، كه پێشوازی له بریندارانی خۆپشاندانه‌كان ده‌كرد.
3.خۆپشاندانه‌كان ڕه‌وتێكی ئاشتییانه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌كاریگه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن تیایدا، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی به‌كارهێنانی وه‌ڵامی توندوتیژن له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركووتكارییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، چوونكه خۆپشاندانه‌كان چه‌ندین چینی، وه‌ك ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان‌و هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵای له‌خۆ گرتووه، كه دواكاری دامه‌زراندن كۆیكردوونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاستی خوێندنیشیان، هه‌ستی پێویستی خۆپشاندانێكی ئاشتییانه‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستیشی ده‌زانن مۆڵه‌تی یاسایی بۆ خۆپشاندانه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌گه‌رچی نه‌شیانتوانیوه ئه‌و مۆڵه‌ته گه‌ڵاڵه بكه‌ن.
4.له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانه‌كه، به سه‌ركردێتی سه‌رۆك وه‌زیران، ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌م خۆپشاندانانه په‌یوه‌ندی به هێزی هه‌رێمی یاخود نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك سزایه‌ك بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چین‌و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی زه‌به‌لاحی چینی (وه‌به‌رهێنان به‌رامبه‌ر نه‌وت)، ترسیش له‌وه‌ی قه‌یرانی خۆپشاندانه‌كان وه‌ربچه‌رخێت بۆ ئاستێكی به‌رز(شۆڕش)و گۆڕینی سیستمه سیاسییه‌كه.
5. له‌نێو یه‌كێك له ڕاپۆرته دزه‌كراوه‌كانی ئاسایشی عێراقیدا، تێبینی ده‌كرێت ئه‌و خۆپشاندانانه‌ی له گۆڕه‌پانی شه‌ش پارێزگاكه‌ی عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری ئابووریی ده‌یبزوێنێت، ئه‌و هۆكاره‌ی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه له فشه‌ڵی دۆخی دانیشتوانی ناوچه په‌راوێزخراوه‌كان‌و فرۆشگا بێ مۆڵه‌ته‌كاندا، نه‌دانی مۆڵه‌ت به فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كان، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بنه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری، هه‌ژاری، داڕوخانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، گواستنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری شاره‌وانییه‌كان.
6.حكومه‌ت نه‌یتوانی به به‌كارهێنانی توندوتیژیی‌و هێزی كوشنده له سێ ڕۆژی یه‌كه‌می خۆپشاندانه‌كانی، به‌غداد، زیقار، نه‌جه‌ف، دیوانییه، بابل‌و سه‌ماوه‌دا خۆپشانده‌ران بتۆقێنێت، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی گشت ڕێگاكان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌زگای ئاسایش یاخود سوپا‌و یه‌كه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، هاوكات ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌رجه‌عیی باڵا‌و سێ سه‌رۆكێتییه‌كه‌ش شكستی هێنا له كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكیی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هاوینی 2015-2016 ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش به‌به‌كارهێنانی ڕێچكه‌ی دانوستان‌و گفتوگۆ‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شێكی داواكارییه‌كان، یاخود ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر خۆپشاندانه‌كانی هاوینی 2018 به‌زه‌بری هێز،له به‌سڕه‌و باشوری عێراق ئه‌نجامیاندا.
7.پیاوانی ئاینی‌و ناودارانی بواری ڕۆشنبیری، ئه‌كادیمیی، هونه‌ر، ڕاگه‌یاندن، كه له‌وه‌و به‌ر له گشت خۆپشاندانه‌كاندا به‌شدار بوون، له‌م خۆپشاندانانه‌دا ئاماده‌ییان نیه، به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نها به پشتگیرییه‌كی خیتابی‌و مه‌عنه‌وی‌و بێ لایه‌نییه‌وه وه‌ستاون، ئه‌مه جگه له داواكارییه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو حه‌یده‌ر عیبادی‌و سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مان، ئوسامه نوجه‌یفی، كه داوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كه‌ن.
8.ئه‌م خۆپشاندانانه به‌بێ سه‌ركرده، سه‌ركه‌وتوو بووه له پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێك، كه توانای گۆڕینی ڕه‌وتی حكومه‌ت‌و گۆڕینی كۆمه‌ڵێك وه‌زیر‌و چاكسازی یاسایی هه‌یه، له پاڵ ڕاده‌ستكردنی دۆسییه‌ی زیاتر له 1000 كارمه‌ند بۆ دادگا، ده‌سته‌به‌ركردنی 108 هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ ئه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، هاوكات 2000 پله‌ی وه‌زیفیش بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی خوێندنی باڵا.
9.گه‌نجه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان 16-28 ساڵدان، ئه‌وان گروپی بچوك له گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا پێكده‌هێنن، دواتر ده‌چنه سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان‌و به‌ربه‌رست داده‌نێن‌و تایه‌ی به‌كارهاتوو ده‌سوتێنن، دواجار پێكدادان دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه جیاوازه‌كاندا، ئه‌م خۆپشانده‌رانه شوێنی بازرگانی‌و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی نزیك شوێنی گردبوونه‌وه‌كانیان وێران نه‌كردووه، هه‌وڵی دزین‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌شیان نه‌داوه، ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش گوزارشت له گشت خۆپشاندانه‌كانی دوای ساڵی 2011 ده‌كات.
10.جیاوازی خۆپشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وانه پێش خۆی، گه‌شتنی گڕوتینی خۆپشاندانه‌كانه به‌لوتكه له شه‌ودا، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی باوی خۆپشاندانه‌كانی پێش ئه‌وه‌ی به‌سڕه‌ی ساڵی 2018ه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆ خۆلادانه له كامێراكانی چاودێری، كه له شه‌قامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و كامێرایانه‌ی بۆته ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌م خۆپشاندانانه.
11.جیاوازییه‌كی دیكه‌ی خۆپشاندانه‌كان، خۆبه‌دورگرتنیانه له ناوچه‌ی دیاری وه‌ك، گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غداد، ناوچه‌ی خاوه‌ن سروشتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینیشیان له پارێزگانی دیكه هه‌ڵنه‌بژاردووه، ئه‌م لایه‌نه‌ش له گوتاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌ت‌و لایه‌نه ئه‌منییه‌كاندا كراوه‌ته پاساو بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ئاشتییانه‌ی خۆپشاندانه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ قه‌تیسكردنی له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پیشێوی‌و ئاڵنگاری یاساكانی وڵات‌دا.
دروشم‌و داواكارییه‌كانی خۆپشانده‌ران:
گه‌نجان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌داوای چاكسازی سستمی ئابووری‌و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵییه‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ڵامی حكومه‌ت بۆ ئه‌و داوایانه سنوردار بوو، خۆپشاندانه‌كانیش 6 ڕۆژی به‌خرۆش به‌رده‌وام بوو، پێش ئه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكێتییه‌كه، به‌ڵێنی چاكسازی‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بده‌ن له واده‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو مانگدا، دروشمی سه‌ره‌كیی خۆپشاندانه‌كه‌ش (هاتووم مافی خۆم به‌ده‌ستبهێنم)، سروشتی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئامانجه‌كانی ڕوونكردبۆوه، سه‌رله‌به‌ری دروشمه‌كان ده‌رباره‌ی دژێتی گه‌نده‌ڵی چینی ده‌سه‌ڵات (حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆنیش) بوو، ئه‌و سته‌مه‌شی ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتی ده‌بێته‌وه، هه‌وره‌ها پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌ستی ئارامی‌و ئاسایش لای هه‌مووان‌و لاوازبوونی توانای حكومه‌ت به ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنی پێویست بۆ هاوڵاتییان‌و دزه‌كردنی چه‌ك‌و هه‌ژموونی گروپی چه‌كدار‌و هۆزه‌كان‌و ده‌رباز بوون له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی، ئه‌مانه گشتیان له چوارچێوه‌ی دروشمه‌كاندا بوون. ناڕه‌زاییه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تیشی گرته‌وه، كه ده‌رباره‌ی تێكدانی گه‌ڕه‌كه بێ تاپۆكان‌و تێكدانی ماڵ‌و دوكانه بێ مۆڵه‌ت‌و نایاسییه‌كان بوو، به‌بێ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌دیلی گونجا‌و‌و شیاو. له‌م خۆپشاندانانه‌دا له پاڵ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی سه‌ركوتكردن، خۆپشانده‌ران داوای ئاشكراكردنی هۆكاری په‌نابردنه به‌ر ئه‌و جۆره تونده‌ی سه‌ركوتكردن له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوای ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كه‌ن، كه ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن‌و شوناس‌و پێشینه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته نادیاره‌كانیش، كه لایه‌نه ئه‌منییه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن‌و دانیشیان به‌شكستی خۆیاندا ناوه له ده‌ستگیركردنیاندا، یاخود ئاشكرا كردنی ڕه‌شپۆشه ده‌مامكداره‌كان، كه به‌شدار بوون له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپشانده‌ران، ئه‌م گروپه‌شیان به‌وه تاوانبار ده‌كرێن، كه دڵڕه‌قترین مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و چه‌ندین كاری كوشتیان ئه‌نجامداوه.
له‌نێو ناڕازییه‌كاندا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و ناوخۆی تێدا بوو، كه گرێَبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، ئه‌وان چینێكی به‌هێزن‌و ده‌توانن ژماره‌یه‌كی زۆری چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا خڕبكه‌نه‌وه، گردبوونه‌وه‌كان نزیكه‌ی 190 هه‌زار خانه‌نشینكراوی پێشووش له‌خۆده‌گرێت، كه له‌وه‌و به‌ر ئه‌م پێكهاته‌یه چه‌ند خۆپشاندانێكیان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی باشكردنی ئاستی بژێوییان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان، تا له‌گه‌ڵ خه‌رجییه‌كانیاندا بگونجێت، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تیش به‌زه‌بری هێز ئه‌و خۆپشاندانانه‌ی بڵاوه‌پێكردوون. حكومه‌ت له 9/ئۆكتۆبه‌ر/2019دا، گه‌شته ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا، بۆ كۆتایی هێنان به خۆپشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌دامه‌زراندانی 180 هه‌زاریان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م.
له‌پاڵ گشت ئه‌و پێكهاتانه‌دا، كۆمه‌ڵێكی ته‌مه‌ن منداڵی خوار 18 ساڵیش به پاڵنه‌ری خێزانه‌كانیان به‌شدارییان كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له داڕمانی دۆخی ئابووری‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵئاوسان‌و لاوازی توانای كڕین‌و هه‌ڵكشانی ئاستی تاوان.
له‌م كاته‌شدا حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ناڵێنێت به ده‌ست نیمچه دابڕانێك، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه چاكسازییخوازه‌كاندا، ئه‌م دابڕانه‌ش هه‌ر به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه ده‌چێت، پشێویی‌و نیمچه دابڕانیش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سوننه چاكسازییخوازه‌كاندا، گشت ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش په‌یوه‌ستن به په‌تێكی باریكه‌وه، چوونكه دۆخه‌كه له عێراق ناجێگیره، سستمی سیاسیش به پێی وته‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی گران ده‌بێته‌وه، كه له‌وه‌وبه‌ر وڵات به‌خۆوه‌ی نه‌دیوه، چوونكه لێكتێگه‌یشتنه‌كانی عه‌بدولمه‌هیدی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌در‌و سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی فه‌تح، هادی ئه‌لعامریدا، كه به‌هۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێنا به‌بێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گروپێكی په‌رله‌مانی پاڵپشتدا، له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكارێكی ته‌كتیكی‌و فشه‌ڵ بوو، بۆیه حكومه‌ته‌كه له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كی فشه‌ڵ پێكهاتووه. هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش محه‌ممه‌د حه‌لبوسی، دوركه‌وتنه‌وه‌ی حكومه‌تی له جێبه‌جێكردنی خێرای داواكارییه‌كانی خۆپشانده‌راندا، به (نسكۆ) وه‌سف كرد.
دڕدۆنگیش له وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆ داواكاریه‌كان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌ڕێكی باوی نێو هاوڵاتییان، به‌و پێیه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو هیچ كام له به‌ڵێنه‌كانی دابووی به ناڕازییه‌كانی پێشوو نه‌بردۆته سه‌ر، ئه‌و به‌ڵێن‌و بڕیارانه‌ش ته‌نها به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵمژینی توڕه‌یی‌و هێوركردنه‌وه‌و وه‌ستاندنی خۆپشاندانه‌كان بووه.
له‌و كاته‌شی سه‌رانی حكومه‌ت بانگه‌وازی نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی دانوستانكار له نێو خۆپشانده‌ره‌كاندا ده‌كه‌ن، حوكمه‌ته‌كه خۆی به‌هۆی سیاسه‌ته ئه‌منییه زبره‌كانێوه زۆر له‌پێشوو لاوازتر بووه، بۆیه حكومه‌تی عێراقی وڵات به‌ره‌و نسكۆیه‌كی نوێ ده‌بات، له چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كانی 5/ئۆكتۆبه‌ر/2019 شدا، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، لایه‌نێكی ئاست به‌رز پێی وابوو، ئه‌وه‌ی له به‌غداد‌و نه‌جه‌ف‌و زیقار ده‌گوزه‌رێت، بڕیاری مكوڕ له حكومه‌ت ده‌خوازێت، به‌مه‌بستی وه‌ستاندنی شه‌پۆلی گردبوونه‌وه‌كان پێش ڕۆژی هه‌ینی 11/ئۆكتۆبه‌ر، وتیشی پێویسته ته‌نها به مشتومڕه دووباره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌وه نه‌وه‌ستن، سه‌رۆك وه‌زیرانیش (دانیپێدانا، كه ئه‌وه‌ی له خۆپشاندانه‌كانی به‌غداد ده‌گوزه‌رێت، ده‌ستێكی سیاسی عێراقی له پشت هاریكاریی‌و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، وتیشی گۆڕانكارییه‌كان له عێراق په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه، پێویسته چاودێرانیش ته‌نها له گۆشه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه نه‌ڕوانن)، پێویسته به‌گرنگییه‌وه بڕوانرێته هه‌ریه‌ك له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد‌و نه‌جه‌ف‌و ناوچه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست، چوونكه گشت ئه‌و خۆپشاندانانه‌ی ئه‌و پارێزگایانه یه‌ك به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن، باوه‌ڕی باویشه لای ده‌زگا ئه‌منییه عێراقییه‌كان، كه ئه‌نجامدانه‌وه‌ی چاكسازیی په‌له، ده‌توانێت فشاره‌كانی موقته‌دا سه‌در‌و مه‌رجه‌عی باڵای نه‌جه‌ف له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌مباكته‌وه، دیدی ڕای گشتی جیهان-یش به‌ره‌و لایه‌كی دیكه ببات‌و وێنه‌یه‌كی جیاواز بخاته‌ڕوو.
هه‌موو ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی، ناوخۆ مه‌ده‌نییه‌كان‌و كۆمیسیۆنه سه‌ربه‌خۆكان، ده‌رباره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی به‌غداد‌و نه‌جه‌ف‌و زیقار، ڕاسپارده ده‌ده‌ن به تێهه‌ڵچوونه‌وه له چاكسازییه خێراكاندا‌و گۆڕینی سه‌رتاسه‌ریی یاخود به‌شه‌كیی حكومه‌ت‌و ئازادكردنی گشت زیندانكراوان‌و داوای لێبوردن له‌و سه‌ركوتكردنه ئه‌منییه‌و دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی دژی خۆپشانده‌ران فه‌رمانی كوشتن‌یان داوه، هه‌ر له‌و ڕاپۆرتانه‌دا هاتووه، كه شه‌پۆلی خۆپشاندانه‌كانی به‌غداد ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه له سیستمه سیاسییه‌كه بكات، به‌ڵام به‌شی خۆشی هه‌لی چاكسازی تێدایه، تا سێ سه‌رۆكێتییه‌كه بیقۆزنه‌وه بۆ باشكردنی پێگه سیاسییه‌كانیان، له گشتیشیاندا چه‌خت له‌سه‌ر كاركردن بۆ گفتوگۆی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ خۆپشانده‌راندا ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه‌ناڵه عێراقییه لیبڕاڵه‌كان‌و پێگه ئه‌لیكرترۆنییه‌كانیان ده‌رباره‌ی خۆپشانده‌ران خستوویانه‌ته ڕوو، ئاماژه بۆ یه‌كگرتوویی په‌یام‌و فره‌یی هاریكارییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌م ناوه‌ڕۆكه‌ش هاوتا بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامانه‌ی خۆپشانده‌ران ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌ننه سیستمه سیاسییه‌كه، ڕاگه‌یاندنی لیبڕاڵی عێراقی ده‌رباره‌ی خۆپشانده‌ران، پاڵنه‌رێكی جه‌ماوه‌ری بوو بۆ فراوانكردنی چوارچێوه‌ی خۆپشاندانه‌كان، هاوكات ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه تایبه‌تمه‌ندیشه به ناوه‌ڕۆكه خرۆشێنه‌ر‌و كاریگه‌ره‌كه‌ی.
شایه‌نی باسه كه‌ناڵه لیبراڵه عێراقییه‌كان به‌شێكن له پاڵپشته‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به هۆی ناوه‌ڕۆكه بابه‌تییه‌كان‌و خستنه‌ڕووی ڕاستییه جۆراوجۆره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌ی خۆپشانده‌ران توشی ده‌بنه‌وه، هاوكات پێگه ڕۆژنامه‌نووسی‌و ئه‌لیكترۆنییه لیبڕاڵه‌كان، له‌به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنن، كه خۆپشانده‌ران‌و شه‌قامی عێراقی متمانه به زانیارییه‌كانیان ده‌كات.
ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و جۆره كه‌ناڵانه ده‌رباره‌ی خۆپشانده‌ران، تایبه‌تمه‌نده به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له ڕوونی‌و ئاشكراییدا، چڕی ڕووماڵه‌كانیشی ده‌رباره‌ی خۆپشانده‌ران، گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی ده‌گوزه‌رێت.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هێوركردنه‌وه‌و سنورداركردنی ڕووداوه‌كان:
داواكارییه جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌ره‌و داواكردنی چاكسازی‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی عێراق هه‌ڵكشا، هه‌روه‌ها داواكاری پێداچوونه‌وه به یاسای كۆمیسیۆن‌و پارته‌كان‌و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌رجی بابه‌تیی‌و هێزی ده‌ستور، كه ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ هاوڵاتییان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به‌و جۆره‌ی باوه‌ڕ‌و متمانه بۆ هاوڵاتییان ده‌گێڕێته‌وه، تا به‌پێویستی بزانن پارێزگاری له سستمی سیاسی‌و دامه‌زراوه‌كانی وڵات بكه‌ن، به جۆرێكیش، كه ببێته هۆی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافی مرۆڤ‌و به‌شداریش بێت له ژیانه‌وه‌و پێكهێنانی ته‌جروبه‌یه‌كی دیموكراتی ڕاسته‌قینه‌دا.
له‌دژی دۆخه نایاساییه‌كه‌ی پارته سیاسییه‌كان، كه هه‌ژموونیان هه‌یه به‌سه‌ر بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتدا، به‌رپرسیاریشن له سنورداری هه‌لی كار بۆ هاوڵاتییه بێ لایه‌نه‌كان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی‌و بێ سه‌روبه‌ری نێو پارته‌كان‌و سستی دادگاكان‌و داڕمانی ئاستی خوێندن‌و نیشته‌جێبوون‌و ته‌ندروستی‌و خزمه‌تگوزراییه‌كان‌و كاره‌با، خۆپشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 كۆمه‌ڵێك دروشمیان به‌رزكردۆته‌وه، كه جۆراوجۆره به‌پێی پێشینه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داواكارییه‌كان زۆر كات شێوازێكی خۆجێییان وه‌رگرتووه، كه په‌یوه‌سته به مافی كار‌و نیشته‌جێبوون یاخود داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسێكی خۆجێیی یا لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی‌و دارایی ناخۆی ئه‌و پارێزگایانه.
ئه‌مه دۆخه‌كه‌یه، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح-یش له ئێواره‌ی 8/ئۆكتۆبه‌ر/2019دا، وتارێكی دا، تێیدا كۆمه‌ڵێك چاكسازی یاسایی‌و ئابووری خستبۆڕوو، جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێكردنیان كردبۆوه.
هاوكات مه‌رجه‌عیی باڵا-ش له وتاری ڕۆژی هه‌ینی 4/ئۆكتۆبه‌ر/2019دا، پێشنیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كردووه، كه پێكهاتبێت له شاره‌زایان‌و ئه‌كادیمییه‌كان، تا كاربكه‌ن له‌سه‌ر بره‌ودان به‌و باوه‌ڕه‌ی، كه پاڵپشتی چاكسازی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و دادوه‌ری بكات، له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی مشت‌ومڕ، له‌گه‌ڵ لایه‌نه كارا جیاوازه‌كانی نێو پارت‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی‌و ئه‌كادیمییه سه‌ربه‌خۆكاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانیش له وتاره‌كه‌ی 9/ ئۆكتۆبه‌ردا بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له 2/ئۆكتۆبه‌ردا داوای له خۆپشانده‌ران كرد سه‌ركرده‌ی دانوستانكار بنێرنه لای حكومه‌ت، هاوكات گورزه‌یه‌ك پێشنیاری چاكسازیشی پێشكه‌ش كرد، كه له 20 به‌ند پێكهاتووه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر وه‌ڵامی خێرای داواكارییه‌كان‌و چاكسازی ئابووری‌و یاسایی كرده‌وه.
پێده‌چێت خێرایی په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌كان دوای ده‌ركه‌وتنی ئاڵنگاریی خۆپشاندانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، كه‌ڵه‌كه‌بوونی پێشنیاره‌كانی چاكسازی‌و ده‌ستپێشخه‌رییه سیاسی‌و یاساییه جیاوازه‌كانیش له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا، ئاماژه بێت، كه سه‌رۆك وه‌زیران كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه نه‌بووایه دووساڵ چاوه‌ڕێی به‌دیهاتنیانی بكردایه، ئه‌وانه‌ی هانیاندا گورزه‌یه‌ك بڕیاری پێشوه‌خت ده‌ربكات، گرنگترینیان گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كان، له‌و وه‌زیرانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناگونجێن، ئه‌وانه‌ی پاڵوراوی هاوپه‌یمانی (بینا) بوون، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له چه‌ند پارتێكی به‌هێز پێكدێت‌و له ئێران-یشه‌وه نزیكن.
هه‌رچه‌نده پێده‌چێت خۆپشاندانه‌كان بوه‌ستن، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ هه‌ڵكشانی ئه‌و ناڕه‌زاییانه ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ستن به داواكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌كانه‌وه، كه ڕه‌نگه كاریگه‌رییه‌كانی له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆپشاندانی نوێ ده‌ربكه‌وێت.
به‌رده‌وام ئاینده‌ی خۆپشاندانه‌كان له عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه دروست، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیشه به بوونی ویستێكی ڕاسته‌قینه‌وه لای حكومه‌ت، بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئابووری پشت به‌ستوو به‌یه‌كسه‌رچاوه، پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی دادوه‌ری، تێپه‌ڕبوون له چوارچێوه‌ی دادی چه‌كداری‌و ده‌ستێوه‌ردانی یاسای خێڵه‌كان له‌لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به كار، یاسا، ئاسایش، خوێندن، ته‌ندروستی‌و نیشته‌جێبوونه‌وه.