::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی/ ئه‌نتۆنی كوردسمان
وه‌رگێڕانی/ فه‌رهاد حه‌سه‌ن عەبدوڵا
سه‌رچاوه/ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی و نێوده‌وڵه‌تی (CSIS)
ئایینده‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق یه‌كێكه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا. عێراق پایه‌یه‌كی گرنگی سه‌قامگیریی و ته‌ناهی كه‌نداوی (فارس) و ئازادی و پارێزراوی ڕۆشتنی كه‌شتیگه‌لی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه بۆ ئابووری جیهان. هاوكات پایه‌یه‌كی گرنگی ئیحتوائكردنی هه‌ژموون و كاریگه‌ری ئێران له‌ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی ئاسایشی هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانمان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله. پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا ساڵی 2003 عێراقی بۆ مه‌به‌ستێكی هه‌ڵه داگیركرد و دواتر به‌لاوازی و دابه‌شبوویی و ناسه‌قامگیری به‌جێیهێشت. هاوكات پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه عێراق یه‌كێكه له فاكته‌ره‌كانی زیادبوونی ترس له‌سه‌ر به‌شێك له ئاسایشی هاوبه‌شه هه‌رێمییه‌كانمان دوای ئه‌وه‌ی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌ستبه‌رداری ڕۆڵه‌كانی، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه ئه‌منییه‌كانی بوو له كه‌نداو.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە