پەیوەندی ئەمەریکا- ڕۆژئاڤا؛ پەیوەندی پاترۆن- کلایەنتی

15/12/2019

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسينى: د.ئارام ڕەفعەت

پێشه‌كی
لە 6ی ئۆکتۆبەری 2019 دا ترامپ ڕایگەیاند کە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆگان ئەنجامداوە و لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەمەریکا هێزەکانی لە باکوری سوریا رۆژئاڤا دەکێشێتەوە و لەماوەیەکی زووشدا هێزەکانی تورکی بەرەو ڕۆژئاڤا دەجوڵێن و هەر تورکەکانیش بەرپرسیارێتی زیندانییەکانی داعش لە ئەستۆ دەگرن . ئەم پەیامەی ترەمپ لەو کاتەدا بە مانای کۆتایی هێنان بە پەیوەندی یان هاوپەیمانی ئەمەریکا-رۆژئاڤا دێت. 
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، بۆچی ئەمەریکا وا بەئاسانی دەسبەرداری کورد بوو؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەی سەرەوە، پێویستمان بە دۆزینەوەی چوارچێوەیەکی تیۆری هەیە. بۆ دۆزینەوەی ئەو چوارچیوە تیۆرییە، پێویستە لە سەر سروشتی پەیوەندی ئەمەریکا - ڕۆژئاڤا بوەستین.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure