::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێكه شه‌پوڵێكی خۆپیشاندان زۆرێك له‌شاره گه‌وره‌كانی عێراقی گرتۆته‌وه كه داوای گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌حكومه‌ت و كۆتایهێنان
به‌گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار و كۆتایهێنان به‌هه‌ژموونی
تاران له‌به‌غدا ده‌كه‌ن، ئێران هه‌ژموون و كاریگه‌ری فراوانی له‌م عێراقدا ههیهلهڕێگهی پشتگیریكردنی گروپ و میلیشای چه‌كدارییه‌كان كهتهرهفداری خۆیان
بۆ ڕێبه‌ری باڵای ئێران
یه‌كلاكردۆته‌وه. ناسه‌قامگیری و بوونی توندوتیژی له‌عێراق به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نفوزی ئێران له‌عێراق ده‌بێت، به‌رپرسانی باڵای ئێرانیش هه‌ندێك لایه‌نی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌تێكدانی بارودۆخی عێراق و لوبنان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئه‌م نوسینه گفتوگۆی ئه‌وه‌ده‌كات كه به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق په‌یامێكه بۆ ئێران و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته له‌عێراق ده‌بێت، ڕهنگهسهر بكێشێت بۆ
ئه‌وه‌ی كه تاران به‌سیاسه‌ت و ستراتیجی خۆی له‌به‌غدادا بچێته‌وه.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە