سروشتی حزبە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستاندا

12/02/2020

:: بێ نوسەر


ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نوسینی: ھاوڕێ حەسەن حەمە، فەرھاد حەسەن عەبدوڵا


پێشەکی
ھەرێمی کوردستانی عێراق خاوەن سیستمێکی فرە حزبییە کە ئاماژەیەکی گرنگە بۆ فرەیی سیاسی و دیموکراسی لە ناوچەکە. سروشتی حزبە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەھێز پەیوەستە بە پێگە و پۆزیشنی کورد لە عێراق. تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم باڵادەستترین حزبی سیاسی لە کوردستانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەڵام دواتر بە ھۆی دابەشبوون و لێکترازانی حزبییەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک حزبێکی بەدیل ڕاگەیەنرا. لەگەڵ ئەوەشدا لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر حزبی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان دروستکراون، کە کاریگەریان لەسەر سیما و تایبەتمەندی سیستمی سیاسی ھەبووە لە ھەرێمەکە. بۆیە ئارگۆمێنتی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە تەواوی حزبە سیاسییەکان لە کوردستانی عێراق لە چەند تایبەتمەندییەکدا ھاوبەشن لەوانەش پشت بەستن بە سەرکردەی کاریزمی، جەختکردنە سەر ناسۆنالیزم و دواتر نەبوونی شەفافیەت. بەمەش ئەم توێژینەوەیە گفتوگۆی تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی حزبە سیاسییە کوردییەکان و کاریگەریان لەسەر بڕیارە سیاسییەکان و دەرەنجامی سیاسی ئەو بڕیارانە لە سەرەکیترین دامەزراوەکان و کارایی و وەزیفەی دامەزراوەکان لە سیستمی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان دەکات. ئەم توێژینەوەیە لەبەر ڕۆشنای تیۆری فانکشنالیزمی بونیادی و پەیوەندی نێوان سیستم و لقە سیستمەکان, ئه‌نجامدراوه‌. ئەم توێژینەوە جەخت لەسەر چەند پرسیارێکی سەرەکی دەکاتەوە، لەوانە تایبەتمەندییە ھاوبەشەکانی نێوان حزبە سیاسییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستان کامانەن؟ لێکەوتەکانی ئەو تایبەتمەندییە ھاوبەشانە چین کە حزبە سیاسییەکان لەسەر سیاسەت و بونیاد و بڕیارە سیاسییەکانی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان هەیانە؟ ھەروەھا ئەم توێژینەوەیە گفتوکۆی تایبەتمەندییە لێکچووەکانی حزبە سەرەکییەکانی ھەرێم کوردستان دەکات کە کاریگەریان ھەبووە لەسەر گەڵاڵە بوونی تایبەتمەندییەکانی ئەو سیستمە سیاسییەی لە هەرێمی کوردستاندا بوونی هەیە.

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure