كەموكورتی شێوازەكان لە پێشبینی جیۆپۆلەتیكدا

26/02/2020

:: بێ نوسەر ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: ڕۆدجه‌ر به‌یكه‌ر
سەرچاوە: ستانفۆرد
وه‌رگێڕانی: فەرهاد حەسەن عەبدوڵا


شێوازەكانی پێشبینی جیۆپۆلەتیكی بابەتێكی جەوهەرین  بە لایەنی كەمەوە تا ئەو كاتەی شیكاریی هەواڵگری جیۆپۆلەتیكی جێگەی گرنگی پێدانە. جا ئەو شێوازانە لەسەر بنەمای مێژوو، یان جوگرافیا وەستابێت هێشتا پاڵنەر و وەڵامدانەوەكانیان وەك یەكە، بە جۆرێك یارمەتیمان دەدەن بۆ دروستكردنی كۆمەڵێك ڕێباز و ڕێسا بۆ سادەكردنەوەی جیهان و دانانی لەپێشینەی سەرەتایی و پێشنیازكردنی پرسیارگەلی جیاواز. بەكارهێنانی كاریگەر و ڕەخنەگرانەی شێوازەكانی پێشبینی جیۆپۆلەتیكی ئاماژەن بە ڕێگا و دیدوبۆچوون بۆ ئایندە، كە یارمەتیدەرە لە دەستنیشان كردنی پاڵنەر و بارودۆخەكان، كە دواجار سەردەكێشێت بۆ دەركەوتنی چەند شێوازێكی تر.
بەڵام بەكارهێنان و گەڕان بە دوای شێوازەكانی پێشبینی جیۆپۆلەتیكی لە پرۆسەی شیكاریدا بووەتە هۆی لێكەوتنەوەی چەندین كەم و كورتی چاوەڕوان نەكراو. بۆیە ئێستا خواستێك هەیە بۆ كاركردن بە شێواز گەلێك كە دووربێت لە هەڵە و ڕێگە بە بەكارهێنانی لایەنی پەیبردن  و مەعریفی بدات بۆ فۆڕمەڵەكردن و بەهێزكردنی تیۆرەكانی تایبەت بە شێوازەكان كە دەشێت لە باشترین حاڵەتدا كەم و كورت بن، یان لە خراپترین ئەگەردا هەڵەبن. 
ئەو تیۆرانەی لەسەر بنەمای شێوازەكان بنیادنراون ڕەنگە بگۆڕێت بە ڕاستییەکی واقیعی و  بنكەنكردنی ڕاستی و دروستی شیكارییەكان و سەركێشان بۆ جەختكردنەوەی ناڕاست و سەرپێی. هەروەها گونجاوە كە شێوازەكانی پێشبینی جیۆپۆلەتیكی لە چوارچێوەی کات و شوێنی تیۆرەكاندا دەربكرێت: بیرۆكەكەش ئەوەیە هەندێك لە پاڵنەرەكان هەمیشە سەردەكێشن بۆ دەرەنجامگەلی دیاریكراو، كە زۆر بێكەڵكە بۆ دیاریكردنی ڕێبازەكە.
 گۆڕانكارییەكان لە چوارچێوەی بارودۆخ، كات، مەعریفە و تەكنۆلۆجیا كاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە لەسەر كاریگەریی فاکتەر و دەرەنجامە چاوەڕوانكراوەكان. لەكاتێكدا ناسینەوەی شێوازەكان ئامڕازێكی گرنگە بۆ سیناریۆكانی پێشبینی كردن و پلاندانان و كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان، بەڵام هێشتا ئەو هەنگاوانە بەرپرسیارێتی مرۆڤەكانە، چونكە لە كۆتاییدا ئەوان دروستكەری بڕیارن. دەشێت هەموومان ڕووبەڕووی هەڵە و پێشبینی نادروست و بڕیاری لاواز و فشار و پاڵەپەستۆی كات و ناتەواوی زانیارییەكان ببینەوە، بەڵام لەكۆتاییدا شێوازەكانی پێشبینی جیۆپۆلەتیكی ئامڕازگەلێكن بۆ گەڕان بە دوای فاكتەرەكان كە دووبارە دیاردەكان لێكدەدەنەوە و ڕێگە بە دەستنیشانكردنی سەرەتای دەرەنجامەكان دەدەن، كە گرنگی خۆی هەیە بۆ هەركەسێك بیەوێت بیری لێبكاتەوە، جا لە كایەی ژیانی کەسی خۆیدابێت، یان لەبواری بازرگانی، سەربازی و حكومەتدا. بەمجۆرە شێوازەكانی پێشبینی جیۆپۆلەتیكی دەتوانن ڕێگاكانی ئایندە ڕۆشن بكەنەوە، بەمەش چاودێری كردنی دیاردە و پێشبینییەكانیان ژیرانە دەبێت وەك ئەوەی ڕێنماییەكان هەنگاو بەهەنگاو بەكاربهێنێت بۆ داهاتوو.
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure