::
بێستون حسێن عارف
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
پێشه‌كی
كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی حزبوڵای عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه، گۆڕانێكی ڕیشه‌ییه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئێران. هه‌رچه‌نده بڕیاری كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی ئه‌فسانه‌یی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوه به‌شێكه له گه‌مه‌یه‌كی فراوانی نێوان ئێران و ئه‌مەریكا كه له ساڵی ٢٠٠٣وە درێژه‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا گه‌یشته به‌رزترین ئاستی به كشانه‌وه‌ی له ڕێكکهوتننامه ناوه‌كییه‌كه و جێبه‌جێكردنی كه‌مپینی سه‌پاندنی زۆرترین سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، له به‌رامبه‌ردا تاران فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مەریكای له كه‌نداوی فارس خسته خواره‌وه و چه‌ندین هێرشی ناڕاسته‌وخۆی بۆسه‌ر كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له ئاوه سنورییه‌كانی ئه‌نجامدا و به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی ئارامكۆ له به‌قیق – سعودیه. هاوكات ئێران پێشێلكردنی به‌شێك له به‌نده‌كانی ڕێكکهوتننامه ناوه‌كییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و له عێراقیش گرووپه میلیشیا شیعییه‌كانی لایەنگری ئێران هه‌ستان به هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مەریكییه‌كان و كوشتنی به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مەریكی و هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غداد، ڕه‌نگه هیچ ڕووداوێك ئه‌وه‌نده‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان ئهمەریكییهكانی نیگه‌ران نه‌كردبێت له دوای ٢٠٠٣ ه‌وه، له‌به‌رئه‌وه واشنتۆن به‌كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی باڵای ئێران تۆڵه‌ی كرده‌وه. لێره‌وه ده‌كرێت بپرسین ئایا كاردانه‌وه‌ی ئێران چۆن ده‌بێت؟ ئایا ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو وڵاته؟ ئایا كوشتنی قاسم سوله‌یمانی كۆتایی به خه‌ونی فراوانخوازی ئێران له ناوچه‌كه ده‌هێنێت؟
بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە