واشنتۆن له‌ ئێران و عێراق لە پیاوانی ئایینی شیعە تێناگات

05/04/2020

:: بێ نوسەر

ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
نووسینی: محەمەد کالاھانداری و عەلی ھاشم
وەرگێڕانی: ناوه‌ندی كوردستان
سەرچاوە: فۆرن پۆڵه‌سی 

بەرپرسە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بە شان و باڵی ئایەتوڵا سیستانیدا ھەڵدەدەن، لە ھەمان کاتدا ئیدانەی ڕێبەری باڵای ئێران دەکەن، شکستیان ھێناوە لە تێگەیشتن لەوەی کە ھەردوو سەرکردە ئایینییەکە بەرژەوەندی ھاوبەشیان ھەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی دەرەکی. لە ڕێکەوتی ١٧ مانگی یەنایەر، کاتێک عەلی سیستانی ئایەتوڵای گەورە و دیارترین سەرکردەی شیعی عێراق لە نەخۆشخانە دەرکرا، مایک پۆمپیۆ  وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان سێ تویتی بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی لە تویتەر بڵاوکردەوە، تیایدا ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست بوو، ئەوی وەک " سەرچاوەی ڕێنمایی و ئیلھام بەخشین" وەسف کردبوو.
نزیکبوونەوە و ھاوسۆزی دەربڕین بۆ سيستانی لە لایەن مایک پۆمپیۆوە وەک ھەوڵێک لێکدارایەوە بۆ پیشاندانی پشتگیری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئایەتوڵا، کە ئیدارەکەی پێیوایە ئەو بەرھەڵستی کاریگەری ئێران دەکات لە عێراق. 

بۆ داگرتن کلیکی ئێرە بکە

زۆرترین خوێندراوە


political studies copyright 2017 © . All right reserved Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure