::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ له میانه‌ی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهاندا، كه له بیاریتز به‌سترا، مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی زۆرێك له چاودێران بوو، ئه‌وان هه‌ڵسوكه‌وتنه‌كانیان به سه‌رشێتانه ناوبرد. هه‌ندێكی دیكه‌ش وتیان ڕاگه‌یاندن‌و چاودێران زیاد له پێویست چاویان خستۆته‌سه‌ر مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌ت‌و گه‌مه سیاسی‌و چریكه نامۆكانی تره‌مپ. ئه‌م گروپه‌ی دوایی ده‌ڵێن، له داهاتوویه‌كی دووردا مێژوونووسه‌كان ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌تانه ته‌نها به هه‌ڵه‌ی ورد‌و هه‌ڵه‌شه‌یی ناوده‌به‌ن‌و تۆمار ده‌كه‌ن. پرسیاره گه‌وره‌كه لێره‌دا، ئایا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی سه‌ره‌كی له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكادا، یاخود ته‌نها چه‌رده‌یه‌كی مێژوویی بچووك ده‌بێت؟
له ڕاستیدا ئه‌و مشتومڕه‌ی ئێستا ده‌رباره‌ی تره‌مپ ده‌گوزه‌رێت، ئه‌و پرسیاره دێنێته‌وه ئاوه‌زمان، كه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌كرا، ئه‌ویش ئایا ئه‌نجامه مێژووییه گه‌وره‌كان ئاكامی هه‌ڵبژاردنی مرۆیین، یاخود تا ڕادده‌یه‌كی زۆر ده‌رهاویشته‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و لایه‌نانه‌ن، كه له ئه‌نجامی هێزه ئابووری‌و سیاسییه‌كان به‌ده‌ر له ویستی خۆمان كار ده‌كه‌ن؟
هه‌ندێك له توێژه‌رانیش پاڵه‌په‌ستۆی مێژوو ده‌چوێنن به ڕه‌وتی ڕووبار، كاتێك ئاڕاسته‌كه‌ی به هۆی كارلێكی كه‌ش‌و هه‌واو تێكڕای باران بارین‌و كاریگه‌ری جیۆلۆجی‌و تۆبۆگرافی دیاری ده‌كرێت، نه‌وه‌ك به كرده‌ی خودی پێكهاته‌ی ڕووباره‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م لێكچواندنه ڕاستیش بێت، ناتوانین مرۆڤ وه‌ك ئه‌و مێرووله‌یه سه‌یر بكه‌ین، كه خۆی به چڵه دارێكه‌وه گرتووه‌و ڕه‌وتی ئاوه‌كه ده‌یهێنێت‌و ده‌یبات. به‌ڵكو مرۆڤه‌كان له سه‌رنشینانی به‌له‌مێك ده‌چین، كه له‌نێو ناسه‌قامگیری ده‌ریادا هه‌وڵی ئاڕاسته كردنی به‌له‌مه‌كه‌یان‌و خۆلادان له تاوه‌ره‌كان ده‌ده‌ن، له ساتێك بۆ ساتێكی دیكه شه‌پۆل ده‌یان بات‌و ده‌یانهێنێت، هه‌ندێك جاریش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له گه‌شتن به شوێنی مه‌به‌ست.
هاوكات تێگه‌شتنیش له بژارده‌و شكستی سه‌ركرده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا-شدا، یارمه‌تیمان ده‌دات تا له ئاستێكی باشتردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیارانه‌دا بكه‌ین، كه ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی تره‌مپ ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. سه‌ركرده‌كان له گشت سه‌رده‌مێكدا پێیان وایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزی گۆڕانگاری دانسقه‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواجار هه‌ر سروشتی مرۆڤ زاڵه. هاوكات بژارده‌كانیش گرنگن، چوونكه ڕه‌نگه ئه‌نجامی كرده‌ی پشتگوێخستن‌و خه‌مساردی هیچی له ئاكامی هه‌ڵه گه‌وروه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌تا له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا خه‌مساردی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له كاركردندا، هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم-یش له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه، له‌و كاته‌ی وڵاته‌كه‌یان ئه‌و چه‌كه‌ی قۆرخكردبوو، بووه هۆی خۆشكردنی ئاگرێكی بڵێسه‌دار له‌سه‌ر زه‌وی.
به‌ڵام ئایا كه‌سایه‌تییه‌كانن بژارده‌كان ده‌ست نیشیان ده‌كه‌ن، یاخود دۆخه‌كان؟ پێش سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ویدرۆ ویڵسن شێوازی باوی په‌یڕه‌وكراوی شكاند‌و هێزی نارد بۆ شه‌ڕدن له ئه‌وروپادا، ئه‌م كاره ڕه‌نگه له‌سه‌رده‌می هه‌ر سه‌رۆكێكی دیكه‌دا ڕووی بدایه (بۆ نمونه له‌سه‌رده‌می سه‌رده‌می سه‌رۆك تیودۆر ڕۆزفێڵتدا). به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی ویڵسن هێنایه ئاراوه خۆی له‌و ئاسته ئاكارییه‌دا ده‌بینییه‌وه، كه كردێ پاساوی بڕیاره‌كه‌ی. له دیدێكی نه‌رێنیی ڕوخێنه‌ریشه‌وه، ده‌ڵێین خۆی ده‌بینێته‌وه له پێداگری‌و كه‌لله ڕه‌قی ئه‌و سه‌رۆكه، له‌سه‌ر بنه‌مای یا هه‌مووی یاخود هیچ بۆ به‌شداری له كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا. هه‌ندێك له چاودێران ده‌ڵێن ئاكاری سیاسی ویڵسن به‌رپرس بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی توندی ئه‌مریكا بۆ گۆشه‌گیرییه‌كه‌ی سییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
فرانكلین ڕۆزفێلت هه‌تا ڕووداوی (بیرل هاربور) توانای به‌شداری پێكردنی وڵاته‌كه‌یی نه‌بوو له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، ئه‌و ڕووداوه‌ی سه‌ره‌ڕای گۆشه‌گیری ئه‌مریكا-ش هه‌ر ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌بوو، هاوكات به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی هیتله‌ر سه‌پاندبووی له‌لایه‌ن ڕۆزفێلته‌وه، خۆئاماده‌كردنیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، هۆكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بوون كه پاڵیان به ئه‌مریكاوه نا تا به‌شداری له جه‌نگه‌كه بكات له ئه‌وروپادا.
دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی پێكهاته دوو جه‌مسه‌رییه‌كه‌ی جیهان، كه له‌لایه‌ن دوو زلهێزه‌وه ڕامكرابوون، كاریان بۆ كێشانی چوارچێوه‌ی جه‌نگی سارد كرد. به‌ڵام له‌و كاته‌دا ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هینری ولاس (ئه‌و كه‌سه‌ی فرانكلین ڕۆزفیلت له ساڵی 1944دا له پۆستی جێگری سه‌رۆك دوریخسته‌وه) له‌بری هاری ترومان ببوایه به سه‌رۆك، شێواز‌و كاتی په‌رچه‌كرداری ئه‌مریكا جیاواز بونایه. ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1952-ش، كه‌سێكی دوره‌په‌رێزی وه‌ك ڕۆبه‌رت تافت یاخود كه‌سێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی وه‌ك دۆگڵاس ماك ببونایه‌ته سه‌رۆك، دۆخی چه‌سپاندنه نه‌رمه‌كه‌ی سیاسه‌تی قه‌تیسكردن، كه ترومان په‌یڕوی ده‌كرد‌و دواتریش ئه‌یزنهاوه‌ری جێگره‌وه‌ی كاریپێده‌كرد بشێوایه.
هه‌ڵوێستی جۆن كه‌نه‌دی-ش ، بۆ خۆلادان له جه‌نگی ئه‌تۆمی له میانه‌ی قه‌یرانی موشه‌كه كوبییه‌كاندا‌و دواتریش واژۆكردنی یه‌كه‌م ڕێكه‌وتن بۆ دانانی كه‌وشه‌نێك بۆ چه‌كی ئه‌تۆم یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو. به‌ڵام ئه‌ویش‌و سه‌رۆك ب. جۆنسۆن-یش وڵاتیان نوقمی سه‌ركێشی جه‌نگی ڤێتنامی ناپێویست‌و پڕ خه‌رجی‌و شكستخواردوو كرد. له كۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه‌دا یه‌كێتی سۆڤێت توشی داخوران هات، میخائیل گۆرباچۆڤ-یش واده‌ی داڕمانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی خێراتر كرد. به‌ڵام هاوكات خڕكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌سه‌رده‌می ڕۆناڵد ڕیگن‌و توانستی دانوستانكردنی ئه‌و، له‌پاڵ به‌توانایی بۆشی باوك له كارگێڕی قه‌یرانه‌كاندا، هۆكاری زێده گرنگ بوون تا جه‌نگی سارد به ئاشتی كۆتایی بێت.
به واتایه‌كی دیكه، سه‌ركرده‌كان‌و تواسته‌كانیان گرنگییه‌كی دیاریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش تاڕادده‌یه‌ك هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر نیه، چوونكه ئه‌مه به‌و واتایه دێت، كه ناتوانرێت خۆبه‌دور بگیرێت له ئاكامی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تره‌مپ. كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ش خۆی له چریكه‌كانی تویته‌ره‌كه‌یدا ده‌بینێته‌وه، كه تێیدا سوره له‌سه‌ر لاوازكردنی دامه‌زراوه‌و هاوپه‌یمانییه‌كان‌و هێزی نه‌رمی په‌لكێشكردنی وڵاته‌كه‌ی، به‌پێی ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كانیش ئه‌م لایه‌نه‌ی دوایی له سه‌رده‌می تره‌مپدا داڕووخاوه. ئه‌و یه‌كه‌م سه‌رۆكه دوای حه‌فتا ساڵ، پشت ده‌كاته ئه‌و سیستمه لیبڕاڵییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئه‌مریكا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی بونیادیناوه. له‌م دواییانه‌شدا جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس ماتیس، ئه‌و كه‌سێتییه‌ی ده‌ستی كێشایه‌وه له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا، نیگه‌رانی زۆری خۆیی ده‌ربڕی ده‌رباره‌ی پشتگوێخستنی هاوپه‌یمانییه‌كان له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه.
سه‌رۆكه‌كان پێویستییان به به‌كارهێنانی هه‌ردوو هێزی زبر‌و نه‌رم هه‌یه به‌یه‌كه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌و دوو جۆره له هێز پێكه‌وه كۆبكرێنه‌وه تاببنه ته‌واوكه‌ری یه‌كتر له كاره سیاسییه‌كاندا، نه‌وه‌ك ببنه مایه‌ی پێكدادان. ڕاسته توانسته‌كانی ڕێكخستن‌و هزره مایكافیللییه‌كان پێویستیی بنه‌ڕه‌تین، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه ژیری عاتیفیش، كه به‌رهه‌مهێنی توانسته‌كانی وه‌عی خودی‌و خۆڕاگرییه، هه‌روه‌ها ژیری سیاقیش، كه له ڕێیه‌وه سه‌ركرده‌كان ده‌توانن له ژینگه په‌ره‌سه‌ندووه‌كان تێبگه‌ن‌و سود له ڕه‌وته جیاوازه‌كان وه‌ربگرن‌و توانسته‌كانی دیكه‌شیان له‌ڕێی ئه‌م ژیرییه‌وه به‌كاربهێنن پێویستن، پێشده‌چێت ئه‌و دوو جۆره ژیرییه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سێتی تره‌مپ نه‌بن.
بیرمه‌ندی بواری بونیادنانی سه‌ركرده‌كان گۆتام موكوندا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له میانه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا به ته‌ته‌ڵه‌و بێژنگدا تێده‌په‌ڕن، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان چاوه‌ڕوان كراوه، جۆرج بۆشی باوك باشترین نمونه‌یه بۆ ئه‌م جۆره. به‌ڵام سه‌رۆكه‌كانی دیكه به‌و جۆره پڕۆسه‌ی ته‌ته‌ڵه‌یه‌دا تێنه‌په‌ڕیون، بۆیه به‌وپێیه هه‌ڵسوكه‌ته‌كانیان دژبه‌یه‌كه. ئه‌براهام لینكۆڵن پاڵێوراوێكی تاڕادده‌یه‌ك له بێژنگ نه‌دراو بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك بوو له باشترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێش بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هیچ كات پۆستێكی سیاسی نه‌بووه، له پێشینه‌یه‌كی بازرگانییه‌وه هاته نێو جیهانی سیاسه‌ته‌وه، توانا نائاساییه‌كه‌ی خۆی چه‌سپاند له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هۆیه نوێیه‌كانی ڕاگه‌یاندندا، به‌جۆرێك به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی هزره باوه‌كان‌و له په‌لوپۆكه‌وتوویی توانای داهێنانی سیستمه‌كانی ئه‌مڕۆ بۆوه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیش له چاودێران پێیان وایه ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆنمونه له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چیندا، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان گومانیان له ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌یه.
ڕه‌نگه ئه‌و ڕۆڵه‌ی تره‌مپ له مێژوودا ده‌یگێڕیت له‌سه‌ر گریمانه‌ی ئایا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌یباته‌وه یاخود نا وه‌ستابێت. ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌شت ساڵ له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌وا دامه‌زراوه‌و متمانه‌و هێزه نه‌رمه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی توشی داخوران ببێت. ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ر كام له‌و دوانه بێت، شوێنگره‌وه‌ی تره‌مپ ڕووبه‌ڕووی جیهانێكی گۆڕاو ده‌بێته‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له‌لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه له ناكاوانه‌ی به‌سه‌ر هێزه گه‌روه‌كانی سیاسه‌تی جیهاندا دێن، جا ئه‌و وه‌رچه‌رخانه له خۆرئاواوه بۆ خۆرهه‌ڵات بێت(هه‌ڵكشانی ئاسیا)، یاخود وه‌رچه‌رخان بێت له حكومه‌تێكه‌وه بۆ هێزێكی كارا، كه پاشكۆی هیچ ده‌وڵه‌تێكی دیكه نه‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن كارڵ ماركس-یش تێبینی كردووه، كاتێك ده‌ڵێت، ئێمه مێژوو دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام له میانه‌ی دۆخێك‌دا نا، كه خۆمان هه‌ڵمانبژارد بێت. بۆیه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا-ش دوای تره‌مپ وه‌ك پرسێكی كراوه له‌به‌رده‌م گریمانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه.