::
بێ نوسەر
ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان
سه‌رچاوه: پڕۆجێكت ساینیكه‌یت
نوسینی: كه‌ڤن ڕۆد
گه‌وره‌ترین یه‌خه‌گیریی توشی شی جین پینگ هاتبێت، له‌دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2012ه‌وه بۆته ئه‌مینداری گشتی پارتی كۆمۆنیستی چین، سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه. چوونكه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، گشت دانیشتوانی چین له ترس‌و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین، چه‌ندین هه‌رێمی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ته‌واوه‌تی داخراون. به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه چه‌ندین به‌شی گه‌وره‌ی ئابووری له‌كاركه‌وتوون، به‌جۆرێك كۆمپانیاكان ڕێنماییان داوه‌ته كارمه‌نده‌كانیان، كه له ماڵه‌وه كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن. دۆخی سیاسیش، له نێوان ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كه‌ی وهان، سه‌نته‌ری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له په‌كین، لۆمه گۆڕینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ردوولا ڕه‌چاوی بنه‌ما له‌پێشینه‌كه‌ی سیاسه‌تی چین ده‌كه‌ن: كاتێك كاره‌ساتێك ڕووده‌دات، پێویسته هه‌مووان بزانن، كه‌سێك ده‌بێته قوربانی.
له‌میانه‌ی به‌رده‌وامیی قه‌یرانه‌كه‌ی چیندا، پێویسته جیهان هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی ئه‌و وڵاته ده‌رببڕێت. به‌ڵام له‌م دۆخه سه‌خته‌دا، كاتێك له گشت جیهانه‌وه، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ده‌مارگیری په‌رده‌دار(هه‌ندێك جار ئاشكراش) ئاڕاسته‌ی گه‌لی چین ده‌كرێت، وامان لێده‌كات بپرسین خێزانی مرۆڤێتی به چ ئاستێك گه‌شتووه؟ پێده‌چێت زۆر كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌و بنه‌مایه‌یان بیرچووبێته‌وه، كه ده‌ڵێت:"هیچ كه‌سێك نیه له دورگه‌یه‌كدا‌و ته‌واو دور له خه‌ڵكی بژی".
جین پینگ ده‌سه‌لاتێكی نیمچه ڕه‌های به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی چینی ماركسی- لینینیدا هه‌یه، ده‌كرێت بشڵێین، ئه‌و ڕێكاره دڕندانه‌یه‌ی چین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كانونی دووه‌مدا گرتێبه‌ر، به‌و سستمه زۆرداره نه‌بوایه جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا، دواجاریش كات ڕاده‌ی كارایی ئه‌و ڕێكارانه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات. به‌ڵام بێگومان ته‌نها به چاره‌سه‌ری ئه‌و قیرانه، سستمی فه‌رمانڕه‌وایی چین ده‌توانێت خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕان ڕزگار بكات.
بۆئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م بابه‌ته بزانین، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌و دیده جیهانییه سه‌ره‌كییه بكه‌ین، كه جین پینگ ئاڕاسته ده‌كات، له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌دیهێنانی خه‌ونی وه‌رچه‌رخاندنی چین بۆ زلهێزێكی جیهانی له ئاینده‌دا. بۆ تێگه‌شتنیش له ویسته‌كانی جین پینگ، پێویسته ده ئامانجه له پێشینه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه شرۆڤه بكه‌ین، باشترین دید بۆ تێگه‌شتن له‌و ئامانجانه: ده كۆمه‌ڵه بازنه‌ن، كه چه‌قێكی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش جه‌نگه، یاخود له‌سه‌ر ڕه‌وته باوه‌كه‌ی ده‌رونناس ئه‌براهام ماسلۆ، بریتییه له هه‌ره‌می پێداویستییه‌كانی شی جین پینگ.
پوخته‌ی ئامانجی یه‌كه‌م، مانه‌وه‌ی پارتی كۆمۆنیسته له ده‌سه‌ڵاتدا، له‌ڕاستیدا چین پینگ هه‌رگیز وه‌ك ئامڕازێكی ڕاگواستن به‌ره‌و شێوازێك له شێوازه‌كانی دیموكراتی، یاخود نیمچه دیموكراتی ته‌ماشای پارته‌كه‌ی ناكات، به‌ڵكو پێی وایه شێوازه دانسقه‌كه‌ی چین له سه‌رمایه‌داری سته‌مكاریدا، پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ئاینده‌ی چین وه‌ك زلهێزێك، پێشی وایه ده‌كرێت ئه‌و نمونه‌یه له ناوچه‌ی دیكه‌ی جیهاندا جێبه‌جێ بكرێت.
دووه‌م، جین پینگ پێی وایه ده‌بێت هه‌میشه پارێزگاری له یه‌كێتی نیشتیمان بكرێت، چوونكه پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ ڕه‌وایی پارتی كۆمۆنیستی چین له ناوخۆدا، بۆیه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا، شاڵاوه‌كان بۆسه‌ر تیبت‌و شینجیانگ، سیاسه‌تی توندیش به‌رامبه‌ر تایوان به‌رده‌وامن.
ئامانجی سێهه‌میش فراوانكردنی ئابوورییه، جین پینگ ده‌زانێت، كه بڕ‌و هێز‌و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیی ئابووری، پێكهاته‌ی پێویستن بۆ گشت لایه‌نه‌كانی هێزی نیشتیمانی، به هێزی سه‌ربازیشه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، له سایه‌ی نه‌بوونی گه‌شه‌ی درێژخایه‌ندا، پشكی تاكی چین له داهاتدا به‌رزنه‌بۆته‌وه، چین-یش به‌ره‌و كه‌ندی داهاتی مامناوه‌ند ده‌چێت. بۆیه گه‌شه‌ی به‌رده‌وام پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی دیكه‌یه، بۆ پته‌وكردنی ڕه‌وایی پارتی كۆمۆنیستی چین، هه‌روه‌ها پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ وه‌رچه‌رخاندنی چین بۆ زلهێزێكی ته‌كنه‌لۆجی، بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی جیهانیش به‌سه‌ر نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كان، نیمچه گه‌یێنه‌كان‌و ژیری ده‌ستكردیش.
ئامانجی چواره‌م، ئاوێته‌كردنی پرسی ژینگه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی چیندا، له ڕابردوودا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه گرنگی پێنه‌ده‌درا، به‌ڵام ئێستا بۆته گرنگییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ڕه‌وایی پارته‌كه. گه‌لی چین-یش چاوپۆشی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی پیس بوونی هه‌وا، خاك‌و ئاو ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسی ژینگه‌و كاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاوهه‌واش، له كێبركێیه‌كی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ ئامانجی سێهه‌مدا (گه‌شه‌ی ئابووری)، جا له بواری پیشه‌سازییه ناوخۆییه‌كاندا بێت، یاخود پڕۆژه سنوربڕه‌كانی ژێرخانی بنه‌ڕه‌تی، كه جین پینگ له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی پشتێنه‌و ڕێگا (BRI) دایڕشتووه.
ئامانجی پێنجه‌م فراوانكردن‌و نوێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی چینه. گه‌وره‌ترین چاكسازی له ساڵی 1949وه، كه له سوپای چیندا، له‌ڕووی ڕێكخستنی سه‌ربازی‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك‌و توانسته سه‌ربازه‌كانیشه‌وه كرا بێت، ئه‌وه‌یه كه ئێستا جین پینگ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. ئێستا كار له وه‌رچه‌رخاندنی سوپادا ده‌كرێت، له دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رگری كیشوه‌رییه‌وه بۆ هێزێكی نمایشكردنی توانا‌و هه‌ژموون له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری چیندا، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی فراوانكردنی توانستی ده‌ریایی، هێزی ئاسمانی، ئه‌لیكترۆنی‌و ڤالایه‌تییه‌وه. پوخته‌ی ئه‌ركه ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی جین پینگ بۆ بونیادنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی جیهانی، بریتییه له چوونه نێو جه‌نگ‌و بردنه‌وه‌ش تێیدا.
شه‌شه‌م، ده‌سته‌به‌ركردنی په‌یوه‌ندییه باشه‌كانه (تابكرێت)، له‌گه‌ڵ 14 ده‌وڵه‌تی هاوسێی چین‌و شه‌ش ده‌وڵه‌تی دیكه‌ش، كه له ده‌ریادا دراوسێین. ڕووسیا له‌م ئامانجه‌دا خاڵێكی بنه‌ڕه‌تییه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له دوژمنێكی مێژووییه‌وه، كه ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی گرنگییه ستراتیجییه‌كانی چیندا گرتووه، بووه هاوپه‌یمانێكی چاوه‌ڕوانكراو. له ده‌ریاشدا، چین ئاشكاری كردووه، سازش له‌سه‌ر داوا هه‌رێمییه‌كانی له ده‌ریای چینی خۆرهه‌ڵات‌و چینی باشور ناكات.
حه‌وته‌م، جین پینگ پێی وایه، پێویسته له به‌ره‌ی ده‌ریای چینی خۆرهه‌ڵاتدا، پاڵ به ئه‌مریكاوه بنێت، تا بۆ زنجیره‌ی دووه‌می دورگه‌كان بكشێته‌وه، كه له ژاپۆنه‌وه درێژ ده‌بنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فلیپین. هه‌روه‌ها چین ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا لاواز بكات، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ستوێتی، یاخود ئه‌گه‌ر بكرێت بیپچڕێنێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور، ژاپۆن‌و فلیپین دایه. ئامانجی كۆتاییش له‌مه‌دا، پته‌وكردنی توانای چینه بۆ دوباره یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ تایواندا، ئه‌گه‌ر به زه‌بری هێزیش بێت.
هه‌شته‌م: پاراستنی كه‌ناره كیشوه‌رییه‌كانی خۆرئاوای چین، جین پینگ خوازیاره ئۆراسیا بكاته بازاڕێكی نوێی كه‌لوپه‌ل‌و خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه چینییه‌كان، هه‌روه‌ها بیكاته پێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی بواری ژێرخانی بنه‌ڕه‌تیش. سه‌رۆكی چین له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه‌و ڕێگادا، ده‌یه‌وێت ئاسیای ناوه‌ڕاست، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وروپا-ش، ببنه پاڵپشتی به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵاته‌كه‌ی.
له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه، چین بوارێكی فراوانی بازاڕ، له سه‌رانسه‌ری ناوچه تازه‌پێگه‌شتووه‌كانی جیهان، له ئه‌فریقا، ئاسیا‌و ئه‌مریكای لاتیندا ده‌بینێت، كه هیچیان له‌وه‌ی ئۆراسیا كه‌متر نیه، به‌م پێیه‌ش ئامانجی نۆیه‌م، بریتییه له ڕێگای ئاوریشمی ده‌ریایی، كه له‌ڕووی گرنگییه‌وه هاوشانی ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه‌و ڕێگایه، له سه‌رله‌به‌ری بابه‌ته‌كه‌شدا، چین توانی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و ستراتیجییه جیهانییه‌ی ئابووری بكاته پاڵنه‌رێكی متمانه‌دار، تا ئه‌ندامانی (كۆمه‌ڵه‌ی حه‌فتاو حه‌وت) له كۆنفڕانسه فره‌لایه‌نه جیاوازه‌كاندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی چین ده‌نگبده‌ن.
ئامانجی ده‌یه‌م، جین پینگ ده‌یه‌وێت سستمی جیهانی ڕێكبخاته‌وه، به‌جۆرێك زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی‌و پره‌نسیپه‌كانی چیندا بگونجێت. سه‌رانی چین پێیان وایه، سستمه نێوده‌وڵه‌تییه لیبڕاڵییه‌كه‌ی دوای 1945، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیدی جیهانیی زلهێزه سه‌ركه‌وتووه‌كانی كۆلۆنیالیزمی سپییه. به‌ڵام سه‌رۆكی چین جیهانی 2020 ته‌واو جیاواز له جیهانی دوای جه‌نگ ده‌بینێت، به‌م پێیه‌ش چین ستراتیجییه‌كی دوو باڵی داڕشتووه، چوونكه له‌و كاته‌ی كار له‌سه‌ر زیادكردنی هێز‌و كارمه‌ند‌و هه‌ژموونی دارایی خۆی له‌ناو دامه‌زراوه جیهانییه زاڵه‌كاندا ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵی بونیادنانی دامه‌زراوه‌ی نوێ به‌ده‌وری چیندا ده‌ده‌ن، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری پشتێنه‌و ڕێگا‌و بانكی ئاسیایی بۆ وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی بنه‌ڕه‌تیدا.
هه‌موو ئه‌ندامه باڵاكانی پارتی كۆمۆنیستی چین، هاودید نین له‌گه‌ڵ جین پینگدا، بۆیه دۆخه‌كه ده‌رباره‌ی زیاده‌ڕه‌ی چین له سه‌پاندنی هه‌ژموونه‌كه‌یدا، ناكۆكی‌و مشتومڕێكی ناوخۆیی زۆری تێدایه. ئه‌م شێوازه‌ش له سه‌پاندنی هه‌ژموون، به پێچه‌وانه‌ی ستراتیجییه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشوو (دێنگ شا‌و پینگ)ه‌وه‌یه، كه ده‌یووت: "هێزت كه‌مبكه‌ره‌وه، دانبه‌خۆدا بگره، هه‌رگیز ده‌ستپێشخه‌ر مه‌به". داهاتوو پێمان ده‌ڵێت ئه‌و مشتومڕانه به‌چی كۆتایی دێن، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی پێش بیسته‌مین كۆنگره‌ی نیشتیمانی پارتی كۆمۆنیستی چین له 2020دا، كه تێیدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر دریژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییكردنی شی جین پینگ ده‌درێت، بۆ كۆتاییه‌كه‌كانی ده‌یه‌ی 2020.
له‌م میانه‌یه‌شدا، به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوخۆدا، پڕۆژه‌كانی وه‌ك فراوانكردنی نه‌وه‌ی پێنجه‌می په‌یوه‌ندییه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌دا، گرنگییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نوێیه بۆ چین.